.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هاوڕێیان دیقه‌تمدا زۆرێک له هاوڕێیان به‌جارێک وازیان له بڵاو کردنه‌وه‌ی شعری کلاسیک هێناوه
که به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کوردی پێوه بنازێت شعری شاعیره کلاسیکیه‌کانه
من ئه‌م چه‌ند شعره کلاسیکه‌م بۆ ئاماده کردوون به‌هیوام به دڵتان بێت
حه‌ياتم سه‌رفي عيشقت كرد به ئومێدي((فمن يعمل))
به هيجرت كوشتم و نه‌تكرده‌وه فكري ((ومن يعمل))
......................................................................................
واته: به هيواي ئه‌وه‌ي كه خوا فه‌رمويه‌تي : ((فمن يعمل مثقال ذرة خيراً يره)) واته:ئةوه‌ي ئه‌وه‌نده‌ي تؤسقالێك چاكه بكا پاداشتي وه‌رده‌گرێته‌وه،ژياني خؤم له عيشقي تۆدا سه‌رف كرد،كه چي تۆ به‌ده‌ردي دووري كوشتمت وبيرت له‌وه نه‌كرده‌وه كه خوا فه‌رمويه‌تي :((ومن يعمل مثقال ذرة شر يره)) واته: هه‌ر كه‌سێ ئه‌وه‌نده‌ی تۆسقاڵێك خراپه بكا تۆڵه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه.
ده‌چیت بۆ لای ڕه‌قیب خۆشه وه‌لێ ئه‌و داغه کوشتوومی
له‌کن ئه‌و چه‌ند مه‌جبووره له‌لای من چه‌ند مه‌غروره
نالی
تۆ که ده‌رکه‌وتی، مه‌پرسه چی به‌سه‌ر دێ جان و دڵ
حاڵه‌تی شه‌ونم ته‌ماشاکه به وه‌قتی رۆژ هه‌ڵات
محوی
واتە : من وەک شەونم و تۆش وەک رۆژی ،، جا کە تۆ دەرکەوتی مەپرسە گیان و دڵی من چی لێ بەسەر دێت چونکە دیارە کەمن بەروەو نەمان دەچم .. چۆن کاتێک بەیانیان کە ڕۆژ هەڵدێت شەونم نامێنێت
لە چاومەستان هەڵی نەگری خودایە!
ئەرێ بۆ هەرچی جوانە بێوەفایە؟
لە کردەی بێوەفایان هەرچی دیتم،
هەزار بەیتی نەنووسراوی لە لایە.
ئه تۆ میهری و مه‌هڕویان ستاره‌ن
له خزمه‌تی شه‌وقی تۆدا شه‌و چرا چین.!!)
نالی
واتە :
ئەی یار ڕووی تۆ وەک خۆر وایە ، ئەوانەی کە دەڵێن ڕوومان ( ڕوخسارمان ) وەک مانگ وایە لە راستیدا
ئەوان ئەستێرەن و هەموویان لە تۆوە روناکی وەردەگرن. کەواتە گەوهەری شەو چرا لە چاو شەوقی تۆدا هیچ نین .
خەیالی زولفی دەر ناچی لە دڵ تا دەرنەچی رۆحم
سپیراوە خەزێنەی بەختی ئیمە بەو سیا مارە
محوی
سه‌رچاوه فه‌یس بووک

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه