❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نزگەرەو چارەسەرەکانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-05-18 17:53:47

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsSafari

نزگەرەو چارەسەرەکانی

نزگەرە بە هۆی گرژبوونی کتوپڕی ناوپەنچکەوە دروست دەبێت. لەگەڵ گرژبوونی ناوپەنچک دەنگەژێکان دادەخرێن و ئەو دەنگە دروست دەکەن کە لە کاتی نزگەرە داندا دروست دەبێت. هەرچەندە هەندێک جار بوونی نزگەرە پەیوەندی بە هەندێک نەخۆشییەوە هەیە بەڵام زۆربەی کاتەکان زیانی نییەو لە ڕووی زانستیشەوە زۆر ڕوون نییە بۆچی ئەم گرژبوونەی ناوپەنچک ڕوو دەدات و هۆکارەکانی چین.

لە چ کاتێکدا تووشی نزگەرە دەبین؟
هەرچەندە ئەم خاڵانەی خوارەوە هۆی ڕوودانی نزگەرە نین بەڵام هەندێک جار لەگەڵیاندا تووشی نزگەرە دەبین:
١-ئەگەر کەسێک زۆر بە خێرایی نان بخوات ئەشێت لەگەڵ خواردنەکەدا بڕێک هەوا بچێتە نێو گەدەوەو ببێتە هۆی نزگەرە.
٢-هەر کارێک کە ببێتە هۆی نائارامکردنی ناوپەنچک وەک خواردنی ژەمێکی زۆر(بە تایبەتی خواردنە خێراکان –فاست فوود-) یان خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئەلکهول یان خواردنەوە گازییەکان.
٣-جەڵتە یان لووی مێشک، یاخود هەندێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک سستی گورچیلە. هەوکردنی مێشک و پەردەی مێشکیش هەندێک جار دەبنە هۆی نزگەرە.
٤-ئەگەر هاتوو دەماری ناوپەنچک و وێڵە دەمار زەرەریان پێبگات ئەوا ڕەنگە ببێتە هۆی نزگەرە بۆ ماوەیەکی زۆر.
٥-هەندێک لە گازە نائارامکەرەکان.
٦-هەندێ دەرمان وەکو ڤالیۆم، ئەلپرازۆلام، لۆرازیپام، لیڤۆدۆپا، نیکۆتین و ئۆندانسێترۆن.
٧-منداڵی ساوا لە ساڵی یەکەمدا پاش کۆکەو گریان هەندێ جار توشی نزگەرە دەبێت.
٨-هەندێک جار دڵەڕاوکێ و سترێس دەبنە هۆی نزگەرە بۆ ماوەیەکی کەم یان زۆر.

دەتوانیت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەیت بۆ نەهێشتنی نزگەرەکە:
١-هەناسەی خۆت بگرەو بە خاوی تا ژمارە ١٠ بژمێرە.
٢-پەرداخێ ئاو بخۆرەوە بە خێرایی یان غەرغەرەی پێ بکە.
٣-نیو کەوچک شەکر بخەرە سەر بەشی پشتەوەی زمانت و ٣ جار دوبارەی کەرەوە لە ماوەی ٦ خولەکدا(بۆ منداڵی ساوا نابێت).
٤-گاز لە لیمۆیەک بگرە.
٥-کەوچکێ هەنگوین بخۆ(بۆ منداڵی ساوا نابێت).
٦-فوو بکەرە زەرفێکەوە.
٧-زمان دەربهێنەو تۆزێ بە توندی ڕایکێشە.

چ کاتێک پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت؟

زۆربەی کاتەکان نزگەرە هیچ کێشەیەک دروست ناکات و بێ وەرگرتنی هیچ دەرمانێک چاک دەبیتەوە. ئەگەر بەو ڕێگایانەی بەشی سەرەوەش نزگەرەکە نەوەستا و نزگەرەکەت بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ کاتژمێر بەردەوام بوو، ئەوا پێویستە سەردانی دکتۆری پسپۆڕ بکەیت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی شیکاری پێویست و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

Kurdzhin
چـــێــژ لــه‌ ژیــانــی خـۆت بـبـینـه‌ ،، بـــێ ئـــه‌وه‌ی بیـــر لـه‌ ژیـانـی كـه‌سـێكـی دی بـكـه‌یـتـه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-05-19 19:06:57

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

Re: نزگەرەو چارەسەرەکانی

dast xosh hawre gyan sarkawtw bit bo babata baswda

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-05-20 12:40:09

sima A.karim
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 611
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: نزگەرەو چارەسەرەکانی

دەست خۆش برا گیان سەرکەوت و بیت2

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن sima A.karim (2013-05-20 12:40:46)

Kurdzhin
دوو شت پێناسەی کەسایەتی تۆ دەکەن، خۆڕاگریت ، کاتێک خاوەنی هیچ شتێک نەبیت ، وە ڕەفتارەکانت کاتێک خاوەنی هەموو شتێکیت..!

http://www.kurdupload.com/images/2VfLfuf61378192021/562310_1408992495984476_806093585_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-06-17 19:00:17

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: نزگەرەو چارەسەرەکانی

zor   supas hawdang xan daste tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-06-17 19:02:10

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: نزگەرەو چارەسەرەکانی

zor   supas sima xan daste tosh xosh bet xushke barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net