❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ره‌شکه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-08 18:47:07

xoshnaw_shaqlawa
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-29
په‌یامه‌كان: 121
WindowsXPFirefox

ره‌شکه‌

(( ره‌شكه))
‌
ناوی عه‌ره‌بي :- حب السوداء// ‌يان// حب البركة
ناوی ئينگليزی:-black cumin يان nigella
ناوی زانستی :- Nigeria sativa
وه‌سفي رووه‌كي:-

ره‌شكه‌ گياييكي خۆمالی كراوه‌ و رووه‌كێكی وه‌رزی يه‌ك ساڵيه‌ به‌رزيه‌كه‌ی نزيكه‌ی ٣٥ سم ،قه‌دێكی وه‌ستاوی لقداری هه‌يه‌ .گه‌ڵاكانی ووردو ره‌نگيان سه‌وزه هه‌ندی جۆری هه‌يه‌ ره‌نگی شينباوه‌.گوڵی زه‌رده‌، دوای پێ گه‌يشتنی گوله‌كه‌ ده‌بێته‌ كه‌پسوله‌و كه‌ تۆوی ڕه‌شكه‌ له‌ خۆ ده‌گرێ كه‌ ڕه‌نگیان ڕه‌شه‌و له‌ تۆوی پياز ده‌چێت .

نيشتمانی بنه‌ڕه‌تی ڕه‌شكه‌:- رۆژئاواي ئاسيا

ڕه‌شكه‌ له‌ مێژوودا :-

ڕه‌شكه‌ له‌ زۆر كۆنه‌وه ناسراوه‌و‌ به‌كار هاتووه به‌ڵگه‌ش بۆئه‌مه‌ ئه‌وه‌يه‌ له‌ كاتی دۆزينه‌وه‌وهه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆری فيرعه‌ون ((توت خنگ ئامون ))ره‌شكه‌و ڕۆنی ڕه‌شكه‌يان له‌ ناو كه‌ل وپه‌لی فيرعه‌ون دۆزيه‌وه. وه‌ له‌ ئينجيلی كۆن سفر ((ئه‌شعياء)) باس له‌ ڕه‌شكه‌ كراوه‌ ،عيبرانيه‌كانيش باسيان كردووه‌ و پێيان ووتووه‌ ((كيشاه)).وه‌ دكتۆری به‌ناو بانگی يۆ‌نانی ((ديسكۆرديوس)) كه‌ له‌ سه‌ده‌ی يه‌كه‌می زايينی ژياوه‌ باسی ڕه‌شكه‌ی كردوه و‌زۆر گرنگی پێداوه‌.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر محمد ((د.خ)) باسی ڕه‌شكه‌ی كردووه‌و گرنگی پێداوه‌و له‌ حه‌ديسێكی دا ده‌فه‌رمووی((ره‌شكه‌ ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێكه‌ ته‌نها مردن نه‌بێت)).وه‌زانای ئيسلامی البيرونی كه‌له‌ ساڵی 1048 ز ‌‌ ژياوه‌ به‌ تێرو ته‌سه‌لی باس له‌ ڕه‌شكه‌ ده‌كات.جگه‌ له‌مانه‌ ئين سيناو چه‌ندانی وه‌كو ئه‌و باسيان له‌ گرنگی ڕه‌شكه‌ كردووه!.
له‌ جيهانی ئه‌مڕۆدا زياتر له‌ ١٥٠ لێكۆلينه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕه‌شكه‌ كراوه‌له‌ زانكۆكانی جيهانی، وه‌ به‌ هۆی ئه‌م لێكۆلينه‌وانه‌ڕۆلی ڕه‌شكه‌ رۆژ به‌ ڕۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
يه‌كه‌م دكتۆر كه‌ لێكۆلينه‌وه‌ی سه‌رده‌ميانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌شكه‌ كرد((دكتۆرالقاضي ))بوو ‌ له‌ ساڵی 1986. دوا به‌ دوای ئه‌و زۆر زانای تر ئه‌م رێچكه‌يان گرته‌به‌ر و ه‌ك له‌ گۆڤاری ((المناعه‌ الدوائيه‌))ژماره‌ ئابی سالی 1995بلاو كراوه‌ته‌وه‌باس له‌ كاريگه‌ریه‌كه‌ی ده‌كات له‌ سه‌ر خانه‌ی ليمفالوی مرۆڤ و خرۆكه‌ سپيه‌كانی ده‌كات و هه‌روه‌ها له‌هه‌مان گۆڤارداو له‌ ژماره‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2000 زايينی دا ١٠ ده‌ لێكۆلينه‌وه‌ی تر ‌ بلاوكراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ كاريگه‌رێتی ڕه‌شكه‌ ده‌كات له‌ به‌رگری كردنی له‌شی مرۆڤ له‌ ڤايرۆسه‌ كوشنده‌كان.له‌ گۆڤاری ((شێرپه‌نحه‌))ی ئه‌وروپی دا ژماره‌ مانگی مايس ساڵی 1999ز باس له‌ چاره‌سه‌ر كردنی شيرپه‌نجه‌ی گه‌دده‌ ده‌كات....هتد.

مادده‌ به‌سووده‌كانی ره‌شكه:-

ڕه‌شكه‌به‌ده‌يان مادده‌ی سوودبه‌خشي تێدايه له‌م ماددانه‌ مادده‌ی ((نيگيلون))كه‌ مادده‌يه‌كی كريستاليه‌ ودژ به‌ئۆكسيدبوونه‌له‌ ناو له‌شی مرۆڤ و به‌ ئه‌مه‌ش ‌ ‌ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ شيرپه‌نحه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.وه‌هه‌روه‌ها مادده‌ی ((گلوتاستيون))كه‌ مادده‌يه‌كی زور گرنگه‌. ئه‌م دوو ماددانه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ ليكولينه‌وه‌ سه‌لمێندراوه‌ كه‌ له‌ له‌شی مرۆڤ دا به‌رهه‌لستن بۆ‌ زۆر نه‌حۆشی كوشنده‌و ڤايرۆسی وخانه‌ شێرپه‌تجه‌يه‌كان.

گرنگی ره‌شكه‌ :-
‌ ره‌شكه‌ باشترين سه‌رچاوه‌ی تينه‌ ((الطاقة)) بۆ له ‌شی مرۆڤ ،وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا رێكخه‌ری پله‌ی گه‌رمی له‌شه‌ كه‌وا ده‌كا پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌ شێوه‌ی سرووشتی بمێنێته‌وه‌و نه‌گۆر بێت. ره‌شكه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ئافره‌تی شير ده‌ر و بۆ منداله‌ شير خۆره‌كه‌ی وبه‌تواناو زيره‌كی ده‌كات . ره‌شكه‌ به‌رگری له‌ش زۆر ده‌كات،هه‌ر بۆيه‌ له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ريكا بير له‌ چاره‌سه‌ركردنی ((ئايدز)) كراوه‌ به‌ ره‌شكه‌.بۆ زياتر شاره‌زابوون له‌ گرنگی ره‌شكه با
سه‌يری ئه‌م چاره‌سه‌ريانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ين تا بزانين بۆچی باشه‌:-
1. بۆ گرتنه‌وه‌ی شكستی ئيسقانی مرۆڤ/ به‌ خواردنی ره‌شكه‌ له‌گه‌ل شۆربای نيسك وهێلكه‌ی كوڵاو به‌ دوورۆژيك جارێك ،وه‌ شێلانی شكسته‌كه‌(( دوای لێكردنه‌وه‌ی گه‌چه‌كه‌ )) به‌ زه‌يتی ره‌شكه‌ به‌ هێمنی وله‌سه‌ر خۆ به‌مه‌ ئێسقانه‌كه‌ زوو يه‌ك بگرێته‌وه‌.
2. بۆ تاوانه‌وه‌ی كۆليسترۆل له‌ خوێن/ به‌ خواردنی يه‌ك كه‌وچك له‌ هاردراوی ره‌شكه‌ويه‌ك كه‌وچك له‌ هاردراوی رووه‌كی بۆژان((گيايه‌كه‌ زۆره‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان )) به‌ عه‌ربی پيێ ده‌وترێ ((الاخيليا))و ئه‌مانه‌ تێكه‌ل ده‌كرێن به‌ يه‌ك كه‌وچك له‌ هه‌نگوينی خۆمالی و له‌ خورينی ده‌خورێته‌وه‌.
3. بۆ چاره‌سه‌ری شه‌كره‌/ يه‌ك كوپ له‌ هاردراوی ره‌شكه‌ وه‌ نيو كوب له‌ هاردراوی تۆوی ته‌ره‌تووله‌ وه‌ يه‌ك كوب له‌ تويكلی ووشككراوی هه‌نار وه‌ يه‌ك كوب له‌ هاردراوی ره‌گی ((كه‌رنب))ی ووشككراو وله‌گه‌ل شيری بێ سه‌رتوو تێكه‌ل ده‌كرێ وله‌ خورينی ده‌خورێ.
4. بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی پاله‌په‌سنۆی خوێن/ به‌ خواردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ خواردنه‌وه‌يه‌كی گه‌رم وه‌كو چاي وقاوه‌و شتی تر به‌ مه‌رجێك بۆ هه‌ر كوپێك چه‌ند دلۆپێك زه‌يتی ره‌شكه‌ی تێ بكرێت.
5. هه‌و كردنی گورچيله‌/ به‌ هه‌وير كردنێك له‌ هاردراوی ره‌شكه‌وزه‌يتی زه‌يتوون وه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر شوێن ژانی گورچيله‌ وه‌ئه‌گه‌ر له‌ خورينيش نيو كوب ره‌شكه‌ بخوا ئه‌وا چاك بوونه‌وه‌كه‌ی زووتر ده‌بێت.
6. بۆ شكاندنی به‌ردی گوچيله‌وفڕێدانی /يه‌ك پياله‌ ره‌شكه‌ ده‌هاردرێت له‌گه‌ل يه‌ك كوب هه‌نگوين و3پارچه‌ سير ي هه‌نجن كراو.ئه‌م گيراوه‌يه‌ به‌ سێ ژه‌م ده‌خورێت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خواردنی تا شكان وفريدانی به‌رده‌كه‌ ،وه‌واباشه‌ له‌گه‌ليشی ليمۆيه‌كی ترشی له‌گه‌ل بخورێت چونكه‌ كاريگه‌ريه‌كه‌ی زياتر ده‌بێت.
7. بۆ ميز گيران/ به‌ زه‌يتی ڕه‌شكه‌ ده‌ورووبه‌ری ميزه‌ڕۆو بن ناوكی ده‌شێلدرێ له‌ پێش خه‌وتنان وه‌خواردنی يه‌ك كوب له‌ تێكه‌له‌ی ره‌شكه‌و هه‌نگوين تا نه‌خۆش چاك ده‌بێته‌وه‌.
8. بۆ ميز له‌خۆكردن/خواردنی ره‌شكه‌ له‌گه‌ل هاردراوی توێكله‌ هێلكه‌ی سووركراوه‌وله‌گه‌ل شير تيكه‌ل ده‌كرێت ورۆژ ی 5 جار ده‌خورێته‌وه‌بۆ ماوه‌یيه‌ك هه‌فته‌به‌كاردێت.
9. بۆ نه‌خۆشيه‌كانی سپل((فاته‌ ڕه‌ش))/به‌ دروست كردنی هه‌ويرێك له‌ هاردراوی ره‌شكه‌ وه‌زه‌يتي زه‌يتون وگه‌رم ده‌كرێت وئێواران ده‌خرێته‌ سه‌ر شوێنی سپڵ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر په‌راسووی لای چه‌پ وه‌له‌ هه‌مان كاتدا يه‌ك كوب له‌ شه‌ربه‌تی شملی وهه‌نگوين و7 دڵۆپ زه‌يتی زه‌ينون وده‌خورێته‌وه‌.
10. بۆ دڵ وسوڕی خوێن/هه‌ر كاتێك مرۆڤ بۆی لوا ڕه‌شكه‌ بخواو تيكه‌لی بكات له‌گه‌ل هه‌نگوين ئه‌وا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ نه‌ خۆشيه‌كانی دڵ وسوری خوێنی رێك ده‌بێت.
11. ژانه‌ سك وريخۆله‌/ به‌ خواردنه‌وه‌ی گيراوه‌ی رازيانه‌و نه‌عناع وكه‌مون وبه‌ رێژه‌ی يه‌كسان وه‌شيرين بكرێت به‌ هه‌نگوين و ( 7) دڵۆپ زه‌يتی زه‌يتونی بكرته‌ سه‌ر وبه‌گه‌رمی بخورێته‌وه .وه‌له‌هه‌مان كاتيش شوينی ئازاره‌كه‌ی پی بشێلدرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ژانه‌كه‌ی نامێنێ.
12. دڵه‌ كزێ/به‌ خواردنه‌وه‌ی يه‌ك په‌رداخ له‌ گيراوه‌ی ره‌شكه‌و شيرو هه‌نگوين دوای ماوه‌يه‌كی كه‌م دڵه‌كزێی نامێنێ.
13. قۆلۆن/ يه‌ك كه‌وچك هاردراوی ڕه‌شكه‌ ‌ وه‌يه‌ك كه‌وچك هاردراوی ره‌گی ميكوك((به‌ڵه‌ك—عرق السوس)) له‌ گه‌ل گوشراوی هه‌رمێ به‌ تۆوه‌كه‌يه‌وه‌ ،له‌سه‌ر خواردنی به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو نه‌مانی ئازاری قۆلون وچالاك بوونه‌وه‌ی.
14. به‌لهاريزيا /به‌ خواردنی نانی گه‌نم تێكه‌ل به‌ ره‌شكه‌ به‌ياني وئێواران و شێڵانی هه‌ردوو لاته‌نيشت به‌ زه‌يتی ره‌شكه‌.
15. كوشتن وده‌ركردنی هه‌موو جۆره‌ كرمێك/ به‌ئاماده‌ كردنی يه‌ك كه‌وچك له‌ ره‌شكه‌و3پارچه‌ سير وكه‌وچكێك زه‌يتی زه‌يتون و نه‌ختێك به‌هارات هه‌مووی تێكه‌ل به‌يه‌كتری ده‌كرێت وبه‌يانيان به‌ شه‌ربه‌تی ڕازيانه‌ ده‌خورێت.
16. نه‌زۆكی /به‌ ئاماده‌كردنی ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌((يه‌ك كه‌وچك هاردراوی ره‌شكه‌ +يه‌ك كه‌وچك هاردراوی شمڵی+يه‌ك كوب هه‌نگوين )) ئه‌مانه‌ تێكه‌ل به‌يه‌كتری ده‌كرێن وبه‌يانی وئيواران ده‌خورێتبه‌ مه‌رجێ دوای خواردنی ده‌بێت يه‌ك په‌رداخ شيری حوشتر بخواته‌وه‌.
17. پرۆستات /به‌ چه‌ور كردنی خوارووی پشت به‌زه‌يتی ره‌شكه‌ وه‌چه‌ور كردنی هه‌ردوو هيلكه‌ گون و شێلانی به‌ شێوه‌ی بازنه‌يی .دوايی رۆژی دووجار ره‌شكه‌و هه‌نگه‌ين وتيكه‌ڵ به‌ئاوی گه‌رم ده‌كرێت وده‌خورێته‌وه‌.
18. ڕه‌بوو /به‌ هه‌ڵمژينی هڵاوی ڕه‌شكه‌و جوينی ره‌شكه‌و هێشتنه‌وه‌ی له‌ ناو ده‌م بۆ ماوه‌يه‌كی درێژ.وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ور كردنی سنگی نه‌خۆش به‌ زه‌يتی ڕه‌شكه‌.
19. قورحه‌ /گيراوه‌يه‌ك ئاماده‌ ده‌كرێت له‌((١٠ دڵۆپ زه‌يتی ڕه‌شكه‌ +يه‌ك فنجان هه‌نگوين + يه‌ك كه‌وچك هاردراوی توێكلی ‌ هه‌نار)) ئه‌مه‌ ده‌خوريت له‌ خورينی وه دوای خواردنه‌وه‌ی ده‌بێ يه‌ك په‌رداخ شيری بێ شه‌كر بخواته‌وه‌.
20. شێرپه‌نجه‌/ خواردنی يه‌ك كوب له‌ هاردراوی ره‌شكه‌ له‌گه‌ل يه‌ك په‌رداخ له‌ شه‌ربه‌تی گێزه‌ر و شێڵانی له‌ش به‌ زه‌يتی ڕه‌شكه‌.
21. لاوازی سێكس/ ئاماده‌كردنی يه‌ك كوب له‌ هاردراوی ڕه‌شكه‌ وتێكه‌ل كردنی به‌ 3 هێلكه‌ی خۆمالی و 3 پاچه‌ سير، به‌ مه‌رجێ نێوان دو ڕۆژ جارێك بخورێته‌وه‌و بۆماوه‌ی يه‌ك مانگ.
22. بێ هێزی له‌ش /به‌دروست كردنی مڕه‌با له‌م ماددانه‌ ((يه‌ك كوب له‌ هاردراوی ره‌شكه‌ + يه‌ك كوب له‌ هاردراوی شملی +يه‌ك كه‌وچك عه‌نبه‌ر +دووكوب له‌ هه‌نگوين)) ئه‌م مره‌بايه‌ ده‌بيته‌ خواردنی به‌يانيان وئێواران به‌ مه‌رجێك به‌ نانی گه‌نم بخورێت.
23. كه‌م خواردن وبێ شه‌هييه‌يی/به‌ چاره‌كێك پێش نان خواردن ڕه‌شكه‌ ده‌جوورێت دوای يه‌ك پياله‌ ئاوی سارد له‌گه‌ل چه‌ند دڵۆپێك له‌ سركه‌ ده‌خورێته‌وه‌.
24. بێ هێزی و ته‌مبه‌ڵی/ ده‌ دڵۆپ له‌ زيتی ڕه‌شكه‌تێكه‌ل ده‌كرێت له‌گه‌ل يه‌ك په‌رداخ له‌ گوشراوی پرته‌قال له‌ خورينی ده‌خورێته‌وه بۆ ماوه‌ی يه‌ك مانگ.
25. چاڵاكی بيرو خێرا له‌به‌ر كردن‌/ به‌ كوڵاندنی نه‌عناع له‌گه‌ل ٧ دلۆپ له‌ زه‌يتی ڕه‌شكه‌ وشيرين كردنی ته‌نها به‌ هه‌نگوين، له‌ جياتی چا وقاوه‌ ده‌خورێته‌وه.
26. ((ئايدز)) خواردنی ڕه‌شكه‌ به‌هه‌رشێوه‌ك بێت و به‌ به‌رده‌وامی به‌رگری له‌ش زياد ده‌كات وكاريگه‌ری ((ئايدز ))كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
27. بالوكه‌و مێخه‌ك/ به‌ شێلان وچه‌ور كردنی به‌ به‌رده‌وامی تا چاك ده‌بنوه‌.
28. كۆكه‌و كۆكه‌ ڕه‌شه‌/به‌ تيكه‌ل كردنی ٥ دلۆپ له‌ زه‌يتی ڕه‌شكه‌ له‌گه‌ل چا يان قاوه‌ ده‌خورێته‌وه‌.‌ ‌
------------------------ ------------- ------------------------
خوێنه‌ری به‌ريز
‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشيانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌باس كران هه‌رهه‌موويان پشت ئه‌ستورن به‌ لێكۆلينه‌وه‌ی زانستی و ده‌يان شه‌هاده‌ی دكتۆراو ماجستيرو بروانامه‌ی تريان له‌ سه‌ر وه‌رگيراون.له‌ ده‌يان وگۆڤاری زانستی گۆڤاری ده‌رمانه‌وانی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ . وه‌ك:-
• به‌كتريا //
• له‌زانكۆی ((king collge)) لێكۆلينه‌وه‌يه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وسه‌لماندوويه‌تی كه‌ ڕه‌شكه‌ چاڵاكی زۆر جۆر به‌كتريا له‌ له‌ش راده‌گرێت وكاريگه‌ری هه‌يه‌ له‌ پوكاندنه‌وه‌ی خانه‌ شيرپه‌نجه‌يه‌كان به‌تايبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی ((مه‌مك وپرۆستات وپێست)).ئه‌م لێكۆلينه‌وه‌يه‌ له‌ سالی 1997 بلاوكراوه‌ته‌وه‌.
• ژه‌هراوی بوون//
• دكتۆر ((الغامدی))له‌ زانكۆی شا فيصل له‌ دمام،لێكۆلينه‌وه‌یه‌كی له‌ سه‌ر مشك كرد ،وه‌ژه‌هراوی كردن به‌ مادده‌ی carbon tetrachloride له‌ دوايی دا مشكه‌كانی كردن به‌ دوو گروپ .گروپی يه‌كه‌م چاره‌سه‌ر كران به‌ ڕه‌شكه‌ وگروپی دووه‌م بێچاره‌سه‌ری .له‌ ئه‌نجام دا بۆی ده‌ركه‌ت كه‌وا ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ر كرابوون ته‌ندروستيان باش تر بوون له‌ گرووپه‌ دووه‌م.ئه‌م ليكۆلينه‌وه‌يه‌ له‌ گۆڤاری ((Ary clin Med)) مانگی مايسی2003بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.
• شێرپنه‌نجه‌ی جگه‌ر//
• له‌ زانكۆی ((Kelaniya )) ی سيريلانكی لێكۆلينه‌وه‌ كرا له‌سه‌ر 60 مشك و جگه‌ريان تووش كرابوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی ماده‌ی Methylnitrosamire دوای تووش بوون كران به‌ دوو گروپ وگروپيكيان چاره‌سه‌ر كران به‌ ڕه‌شكه‌ حالی جگه‌ريان باش بوو به‌ پيچه‌وانه‌ی گروپي دووم كه‌ زۆر خراپ بوون. ئه‌م لێكۆلينه‌وه‌يه‌ له‌ گۆڤاری زانستی ((J carcinoy))مانگی ئۆكتۆبه‌ری سالی 2003 بڵاوكلراوه‌ته‌وه‌.
• شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن//
• كۆمه‌لێك له‌زانايانی ميسری له‌ زانكۆی ((طنطا)) تاقيكردنه‌وه‌يان له‌ سه‌ر 45مرۆڤی نه‌خۆش كرد كه‌ نيوه‌ی نه‌خۆشه‌كان ڕه‌شكه‌يان پێدراو نيوه‌ی تريش ده‌رمانی ئاسايی شێرپه‌نجه‌ .دوای بۆيان ده‌ركه‌وت ئه و‌ نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ر كرابوون به‌ ره‌شكه‌ باشتر بوون له‌ گرو‌پي دووه‌م. ئه‌مه‌ له‌گۆڤارى ((Nutr Cancer)) له‌مانگی شباتى سالی 2003.بلاوكرايه‌وه‌.
• نه‌خۆشي شيرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌//
• لێكۆلينه‌وه‌يه‌ك كرا له‌ زانكۆی ((جاكسۆن ميسيسيپی))له‌ ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر كاريگه‌ری زه‌يتی ڕه‌شكه‌ بۆ سه‌ر خانه‌كانی شێرپنجه‌ی مه‌مك و ده‌ركه‌ووت ئه‌نجامی باشی هه‌بوو، وله‌ گۆڤاری (( Bio Med Sc.Instrum)) ساڵی 2002 بلاويان كرده‌وه‌.
• نه‌خۆشی شه‌كره‌//
• له‌ زانكۆی ((يوزينكويل)) ی توركی ليكۆلينوه‌ له‌سه‌ر 50 مشك كرا نيوه‌يان توش كران به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌ هۆی مادده‌ی ((Streptozotocin))نيوه‌يان چاره‌سه‌ر كران به‌ ڕه‌شكه‌و ئه‌نجامی ئه‌وه‌بوو كه‌ رێژه‌ی شه‌كريان كه‌م ببووه‌وخانه‌كانی بيتای ((په‌نكرياس ))زيادو چاڵاك ببوون به‌ پێچه‌وانه‌ی گرووپی دووم كه‌ به‌شی زۆريان مردن ،ئه‌مه‌ له‌ گۆڤاری ((Tohoku J Exp Med )) سالی ٢٠٠٢بڵاوكرايه‌وه‌.ليكۆلينه‌وه‌يه‌كی تر له‌ شێوه‌يه‌ی پێشوو له‌ يابان كراو ئه‌نجامه‌كه‌ی باش بوو له‌ گۆڤاری ((Res Vet Sci)) سالی 2002 بلاوكراوه‌ته‌وه‌.
• نه‌خۆشی هه‌ستياری//
• له‌ زانكۆی (( ((Charite ی ئه‌لمانی له‌ به‌رلين لێكۆلينه‌وه‌ كرا له‌سه‌ر 150 كه‌س كه‌ نه‌خۆشی هه‌ستياری لووت وڕه‌بو و ئه‌كزيمای هه‌ستياريان هه‌بوو به‌شێكيان چاره‌سه‌ر كران به‌ زه‌يتی ره‌شكه‌ ڕۆژانه‌به‌ ((40-80)) ملگرام زه‌يتی ڕه‌شكه يان پێده‌درا ،وبينييان ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر زۆر با ش بوو‌ ، وه‌له‌ گۆڤاری (( Toyoku J Exp Med )) بلاوكرايه‌وه له‌ ديسه‌مبه‌ری 2003.
• كۆليسترۆل//‌
• له‌ زانكۆی شا ((حسن الثاني)) له‌ مه‌غرب –دار البيضاء-ليكۆلينه‌وه‌يه‌ك كرا له‌ سه‌ر مشك ورۆژانه‌ 1 ملگرام/كلگرام زه‌يتی ڕوه‌شكه‌يان پێ ده‌درا بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته‌ ، ده‌ركه‌وت مشكه‌كان به‌ رێژه‌ی 15% كۆليسترۆل به‌ رێژه‌ی 22% ڕۆنی ترای گليسريد دابه‌زي بوو وه‌ به‌ رێژه‌ی ١٦%شه‌كر دابه‌زی بوو.
• به‌رزی پاله‌په‌ستۆی خوێن//
• له‌ زانكۆی ((دار البيضاء))ليكۆلينه‌وه‌ كرا له‌ سه‌ر مشك ورۆژی 6و0 ملغ زه‌يتی ره‌شكه‌ ده‌درا به‌ گروپيك مشك وه‌گروپی دووه‌ميش ده‌رمانی ((ئه‌ده‌لات))،دوای ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی زه‌يتيان پێدرابوو ٢٢%پاله‌په‌ستويان دابه‌زی بوو وه‌ گروپی ((ئه‌ده‌لات)) ١٨ % دابه‌زي بوو ،له‌ گۆڤاری ((Therapi))سالی 2000 بلاو كرايه‌وه‌.
• ڕۆماتيزم//
• ليكۆلينه‌وه‌ كرا له‌ زانكۆی أغاجانی پاكستانی، له‌ سه‌ر كاريگه‌ری ره‌شكه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی رۆماتيزم كه‌ ئه‌نجامی باش بوو له‌ گۆڤاری ((Phytother))ی سالی 2000بلاوكرايه‌وه.


جگه‌ له‌مانه‌ی ئاماژه‌م پێ دان به‌ ده‌يان لێكۆلينه‌وه‌ی تر هه‌ن كه‌ ده‌يسه‌لمێنن ره‌شكه‌ ده‌رمانی جۆره‌ها نه‌خۆشيه‌.


   سه‌رچاوه‌//
                                             شقلاوه‌ پۆست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-08 18:50:54

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ره‌شکه‌

ده‌ست خۆش کاکه‌ی شه‌قلاوه‌ بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سودو زانیاریانه‌ ده‌رباره‌ی ره‌شه‌که‌
هیوادارم ئه‌ندامان سود له‌ بابه‌ته‌کانت وه‌رگرن کاکه‌ گیان راسته‌ ئێمه‌ ده‌زانین که‌ ره‌شکه‌ بۆ زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی چاکه‌ و سودێکی چاکی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی گه‌ر له‌گه‌ل هه‌نگوین تێکه‌ل بکرێت  زۆر به‌ سوده‌
دووباره‌ ده‌ست خۆش

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-08 20:00:44

3azol
کازیوەی یانە
شوێن: توی مه‌لیــــک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-14
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 1889
WindowsXPMSIE7

Re: ره‌شکه‌

ده‌ستت خۆش بێت

Kurdzhin

3   زیـــــزۆم   3

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-09 16:29:20

بێوار
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-30
په‌یامه‌كان: 97
WindowsXPMSIE7

Re: ره‌شکه‌

ده‌ست خۆش بابه‌تیکی چاکو به‌ سود بوو به‌هیوای بابه‌تی باشتر

Kurdzhin
راسته عاشق  تامردن  برينه كه ى ساريز نابيت

به لام حه يفا عاشق دواى ته مه نيك بى وه فا بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-04-09 22:29:13

xoshnaw_shaqlawa
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-29
په‌یامه‌كان: 121
WindowsXPFirefox

Re: ره‌شکه‌

سوپاس به‌رێزان هیوادارم سوودی بۆ هه‌موان هه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2013-06-22 12:32:56

❤MuHaMaD❤NaMo❤
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-02-05
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 10
WindowsSafari

Re: ره‌شکه‌

ده‌ست خۆش براده‌ر گيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net