.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ناپاکیی هاوسه‌ریی له زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه که تیایدا ناپاکیی هاوسه‌ریی ده‌بێته هۆی ته‌نگژه‌ی ده‌روونی قوڵ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی
ده‌روونناس: سامان سیوه‌یلی
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
له‌سه‌روبه‌ندی هاوسه‌رگیری براکه‌مدا تێکه‌ڵی خێزانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵه‌دا دروست بوو که براکه‌م کچه‌که‌یانی هێنابوو، وه‌ک نه‌ریتی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان سه‌ره‌تای ئه‌م خزمایه‌تی دروست کردنه به هاتووچۆی گه‌رموگوڕ و ده‌عوت و ده‌عوه‌تکاری له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌ستیپێکرد، ئه‌و کچه‌ی که بووه براژنی من، چه‌ند خوشکێکی له‌خۆی بچوکتری هه‌بوو، خوشکێکی براژنه‌که‌م که به چوار ساڵ له خۆی بچوکتر بوو له‌گه‌ڵ مندا له‌کاتی سه‌ردان و دهعوهتهکاندا زۆر سه‌یری یه‌کتریمان ده‌کرد، هه‌ردووکمان له قۆناغی هه‌رزه‌کاریدا بووین، هه‌ردوولامان ئه‌و هه‌سته‌مان لادروست بووبوو که ده‌مانه‌وێت سه‌رنجی یه‌کتر ڕابکێشین، له په‌یامه‌کانی چاوی یه‌کتریدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وت که خۆزگه ئێمه‌ش وه‌ک براکه‌ی من و خوشکه‌که‌ی ئه‌و پێکه‌وه بچینه ژیانی هاوسه‌رگیریی. به‌مجۆره له‌دوای هه‌موو یه‌کتر بینین و سه‌ردان کردنێک هه‌ستێکی زیاترمان له‌لا دروست ده‌بوو که ناوه‌رۆکه‌که‌ی پڕ بوو له هێزی که‌مه‌ندکێش کردن بۆ لای یه‌کتری.
ماوه‌یه‌ک تێپه‌ڕی ئه‌و خوشکه‌ی براژنه‌که‌م که ناوی (سۆما) بوو، به‌ناوی سه‌ردانی خوشکه گه‌وره‌یه‌که‌وه زوو زوو ده‌هاته ماڵی براکه‌م که له قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی ئێمه‌دا نیشته‌جێ بوون، هه‌تا ڕۆژێک له‌سه‌ره‌وه له ماڵی براکه‌م ده‌رفه‌تێکی چه‌ند خوله‌کیمان بۆ دروست بوو و قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کرد و کاتی قسه‌کردنمان به ته‌له‌فۆنی نۆرماڵی ماڵی هه‌ردووکمان دیاری کرد، چونکه له‌و کاته‌دا مۆبایل زۆر گران بوو هیچ کاممان نه‌مانبوو، به‌مجۆره په‌یوه‌ندی دروست بوو.
ڕۆژ به‌ڕۆژ هۆگری یه‌کتر ده‌بووین وه‌ک بڵێی هه‌ردووکمان له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌دا بووین که خزمایه‌تی نێوان ئێمه و ئه‌وان به هاوسه‌رگیریی من و ئه‌و زیاتر و تۆکمه‌تر بکه‌ین. به‌ڵام له‌و ده‌مه‌دا هێشتا باری ئابوری له کوردستان باش نه‌بوو، منیش کارێکی وه‌هام نه‌بوو، ته‌مه‌نیشمان نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی خێزانه‌کانمان به ئاسانی (ئه‌رێ)مان بۆ بده‌ن، به‌تایبه‌تی ته‌مه‌نی من، هه‌ربۆیه هه‌رچه‌ند بیرم له هاوسه‌رگیریی ده‌کرده‌وه بۆم نه‌ده‌کرا، چونکه نه‌ک هه‌ر مه‌سه‌له‌ی کار، به‌ڵکو کێشه‌ی شوێنی نیشته‌جێ بوونیشمان هه‌بوو، قاتی خواره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌مان ماڵی ئێمه و قاتی سه‌ره‌وه‌ش ماڵی براکه‌م تێیدا نیشته‌جێ بوون.
به‌مجۆره په‌یوه‌ندییه‌که‌مان به‌رده‌وام بوو، منیش هه‌وڵم ده‌دا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌که‌م و براژنه‌که‌م زیاتر باش بکه‌م له‌به‌ر خاتری سۆما، به‌جۆرێک هه‌ندێجار که براژنه‌که‌م به‌سه‌ردان بچووایه بۆ ماڵی باوکی، ئه‌گه‌ر براکه‌م به‌هۆی سه‌رقاڵییه‌وه نه‌یتوانییایه بچێت به‌دوایدا ئه‌وا منی ده‌نارد، منیش له‌خوام ده‌ویست که ئه‌م ئه‌رکه‌م زوو زوو پێبسپێردرێت.
ڕۆژگار هاتوو و چوو، براژنه‌که‌م منداڵی بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایکم به‌ته‌مه‌ن بوو و زۆر توانای کارکردنی نه‌مابوو و خوشکی سه‌ر ماڵیشمان نه‌مابوو، بۆیه به‌ر له‌واده‌ی منداڵبوونه‌که، براژنه‌که‌م پێشنیاری کرد که تا ماوه‌یه‌ک سۆما بهێنێته لای خۆی هه‌تا ده‌که‌وێته‌وه باری ئاسایی خۆی، کاتێک گوێم له‌م پێشنیاره بوو له خۆشی‌دا حاڵم نه‌بوو، ڕۆژێک به‌ر له‌واده‌ی منداڵبوونه‌که‌ی براژنه‌که‌م سۆما هات. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک حه‌زم نه‌ده‌کرد بۆ یه‌ک خوله‌کیش ماڵه‌وه به‌جێ بهێڵم، زوو زوو ده‌چوومه سه‌ره‌وه بۆ لای، هه‌ستم ده‌کرد دایکم پێی ناخۆشه، هه‌تا پێی گوتم:
- ڕۆڵه، بێستون، ماڵی کاکه‌ت ئه‌و کچه عازهبهی لێیه و سه‌یرانی براژنیشت زه‌یستانه، عه‌یبه بۆ تۆ ئه‌وه‌نده ده‌چیته سه‌ره‌وه.
- ئێ بۆ دایه گیان، خۆ بێگانه نین، ماڵی برای خۆمه و منیش به‌پێی توانای خۆم ده‌مه‌وێت یارمه‌تییان بده‌م، ئه‌و به‌به بچوکهشم زۆر خۆشده‌وێت، دایه به‌خوا ئه‌وه‌نده جوانه خه‌ریکه ده‌یخۆم. (ده‌مویست قه‌ناعه‌ت به دایکم بکه‌م که له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌یه زوو زوو ده‌چم).
به‌یانییه‌ک دوای نان خواردن کاتێک زانیم کاکم چووه بۆ ده‌وام، خۆم گه‌یانده قاتی سه‌ره‌وه، براژنه‌که‌م له خه‌و هه‌ڵنه‌ستا بوو، سۆما خه‌ریکی نان خواردنی به‌یانی بوو، له‌لای دانیشتم و پێمگوت با به‌ده‌نگی نزم قسه بکه‌ین نه‌وه‌ک براژنم بێ‌دار بێته‌وه له خه‌و، تێر سه‌یری چاوه‌کانیم ده‌کرد، هه‌ستم ده‌کرد که‌مێک شه‌رمم لێده‌کات، چونکه ئه‌مه یه‌که‌م جارمان بوو به‌مشێوه‌یه ڕاسته‌وخۆ و دوو به دوو به‌دڵی خۆمان دابنیشین، به هه‌لم زانی داوای ماچێکی لێبکه‌م، بۆیه که‌وتمه قسه کردن له‌گه‌ڵیدا:
- سۆمان گیان؟ ئاده‌ی سه‌یرێکی چاوه‌کانم بکه.
(سۆما، به‌شه‌رمێکی تێکه‌ڵ به زه‌رده‌خه‌نه سه‌یرێکی کردم، منیش له‌و کاته‌دا به لێوه‌کانم ئاماژه‌ی داواکردنی ماچم بۆ کرد، به‌ڵام ئه‌و به‌ده‌ست ئاماژه‌ی ڕازی نه‌بوونی بۆ کردم، بۆیه جارێکی تر لێم دووباره کرده‌وه)
- سۆما گیان، ئاده‌ی سه‌یرێکی چاوانم بکه.
(سۆما سه‌یرێکی کردم و منیش وه‌ک جاری پێشوو به لێوم ئاماژه‌ی داواکردنی ماچم بۆ کرد، به‌ڵام ئه‌مجاره ڕه‌تی نه‌کرده‌وه و ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد، بۆیه به‌په‌له پێمگوت بڕۆ سه‌یرێکی ژووری براژن بکه بزانه هه‌ڵنه‌ستاوه له خه‌و، سۆما چوو و هاته‌وه وتی له خه‌وێکی قوڵدایه، ئیتر نه‌مهێشت سۆما دابنیشێته‌وه، چوومه به‌رده‌می و هه‌ردوو ده‌ستم گرت و که‌وته ماچ کردنی، من له گه‌رمه‌ی ماچ کردنی ئه‌ودا بووم، به‌ڵام ئه‌و له‌پڕێکدا به‌هێواشی پاڵێکی پێوه‌نام بۆ دواوه:
- ئه‌وه بۆ به‌قوربان؟ بۆ پاڵم پێوه ده‌نێیت؟
- ئێ تۆ خه‌ریکه دهمخۆیت، تۆزێ له‌سه‌رخۆ …
- به‌سه‌رچاو گیانه، (ده‌ستم کرده‌وه به ماچ کردنی و ئه‌مجاره ده‌ستم برد به‌ره‌و سنگی، به‌ڵام ویستی ده‌ستم بگرێت، هه‌رچۆنێک بێت ده‌ستی خۆم گه‌یانده سنگی، له‌و کاته‌دا به‌په‌له خۆی دوور خسته‌وه له من و گوتی:)
- به‌سه، به‌خوا ئه‌گینا هاوار ده‌که‌م.
- ئێ باشه به‌ساقه‌و بم، ده با دانیشین، (هه‌ردووکمان دانیشتین)، سۆما گیان خۆزگه من و تۆش ئاوا له ماڵێکی خۆماندا ده‌بووین و بێ ترس و له‌رز بۆ خۆمان به‌یه‌که‌وه ده‌ژیاین.
- چایه‌کت بۆ تێبکه‌م؟
- ئه‌ها چه‌ند ڕێکوپێکی بۆ ئیشی ناوماڵ، نا به‌قوربان له‌خواره‌وه لای دایکم چام خوارده‌وه.
- ده‌باشه ده‌ی هه‌سته بڕۆ خواره‌وه نه‌ک شیلان (خوشکه‌که‌ی) هه‌ستێت، بمانبینێت گومانی شتێکمان لێده‌کات.
- باشه گیان وا ده‌ڕۆم، به‌ڵام تکایه هیچ په‌له مه‌که له ڕۆیشتنه‌وه بۆ ماڵی خۆتان، خۆ جارێ براژنم لانیکه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی تری ده‌وێت هه‌تا ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر خۆی.
- (به‌پێکه‌نینه‌وه) ده‌زانم خه‌می چیته زۆرزان.
ڕۆژگار ده‌هات و ده‌چوو، ئه‌و هه‌ست و هۆگرییهمان بۆ یه‌کتری گۆڕا بۆ خۆشه‌ویستی، به‌ڵام به‌هۆی بچوکی ته‌مه‌نمان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی من خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی ئابوری نه‌بووم، بڕیارمدا قوربانی گه‌وره بده‌م له‌پێناو بهیهکگهیشتنمان، هه‌ربۆیه له‌و ده‌مه‌دا وه‌ک زۆرێک له گه‌نجانی وڵاته‌که‌م ملی ڕێگه‌ی هه‌نده‌رانم گرته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌کردنێکی بۆ هاوسه‌رگیرییه‌که‌مان.
ئه‌گه‌رچی ڕێگه‌ی هه‌نده‌ران ڕێگه‌ی هاتونه‌هات بوو، له سنووره‌کانی نێوان باشور و ڕۆژهه‌ڵات و باکوری کوردستان له‌لایه‌ک و نێوان تورکیا و یۆنان له‌لایه‌کی تر و هه‌ندێجار نێوان سنوره‌کانی نێوان وڵاتانی تریش، چه‌ندین که‌س ده‌بوونه قوربانی و چیرۆکی قوربانییه‌کان له بازاڕ و ناو ماڵ و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکیدا به‌تایبه‌تی گه‌نجاندا، له‌و ده‌مانه‌دا زۆر باو و زۆر بڵاوبوو، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی من هه‌مبوو بۆ سۆما و ئه‌و پلان و نه‌خشه‌یه‌ی من له مێشکمدا دامڕشتبوو له‌پێناو گه‌یشتن به سۆما، هه‌موو ئه‌و ڕێگه سه‌ختانه‌ی هه‌نده‌ران و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی لهڕێمدا بوون، به‌هه‌ند وهرمنهدهگرتن.
(سۆما)م ئاگادار کرد له پلانه‌که‌م و ئه‌ویش پێی باش بوو، که‌وتمه خۆ کۆکردنه‌وه و که‌وتمه ڕێ به‌ره‌و هه‌نده‌ران.
له‌کاتێکدا له‌و ڕێگه سه‌خت و دژوار و پڕ مه‌ترسیانه‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک گه‌نجی تردا ڕێمان ده‌کرد له سنووره‌کاندا، هه‌میشه له‌وپه‌ڕی ماندووبووندا بیرم له پرۆژه‌که‌م و له سۆما ده‌کرده‌وه، بۆیه ئیتر شه‌که‌تی زه‌فه‌ری پێنهدهبردم.
دوای نزیکه‌ی مانگ و نیوێک و دوای چه‌ندین ڕۆژ و شه‌و پیاده ڕه‌وی و مانه‌وه له شوێنی پڕ مه‌ترسی و ناهه‌مواردا گه‌یشتمه وڵاتی یۆنان، کاتێک گه‌یشتمه ئه‌وێ یه‌که‌م ئاواتم ئه‌وه بوو قسه له‌گه‌ڵ سۆمادا بکه‌م به ته‌له‌فۆن، له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌مدا له‌و وڵاته چه‌ند جارێک قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد و هێنده‌ی تر ماندووێتیم حه‌وایه‌وه و زیاتر وره‌م په‌یدا کرد.
دوای مانه‌وه‌م بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ڕێگه‌ی وڵاتی ئیتالیام گرته‌به‌ر و پاش ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له‌وێوه به‌ره‌و وڵاتانی ئهسکهندیناڤیانا ملی ڕێم گرت، تا له کۆتاییدا له یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌سکه‌ندیناڤیا گیرسامه‌وه، ئینجا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌کانی وه‌رگرتنی په‌ناهه‌نده‌یی بوومه‌وه، به‌جۆرێک دوو ساڵم پێچوو هه‌تا مافی په‌ناهه‌نده‌ییم پێبه‌خشرا.
ئه‌م ماوه‌یه نائارامی زۆرم چه‌شت، زۆر په‌له‌م بوو بکه‌ومه سه‌ر سکه‌ی ژیانی خۆم، په‌له‌م بوو کار بکه‌م، بچمه شوقه‌یه‌کی خۆمه‌وه، پاره کۆ بکه‌مه‌وه، سه‌فه‌ر بکه‌مه‌وه بۆ کوردستان، بچمه خوازبێنی سۆما، بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مامه‌ڵه‌ی هێنانی خێزان بکه‌م، سۆما بگه‌یه‌نمه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئیتر له‌وێ بتوانین به دڵی خۆمان بژین، بگه‌ڕێین.
له‌کاتێکدا تازه که‌وتبوومه سه‌ر کار و شوێنی نیشته‌جێبوونم بۆ دابینکرا بوو و له‌گه‌رمه‌ی هیوا و خه‌ونه‌کانمدا ده‌ژیام، له‌پڕێکدا هه‌واڵێکی زۆر ناخۆشم پێگه‌یشت، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که داواکار چۆته داوای سۆما، ئه‌ویش ئامۆزایه‌کی خۆی بوو، کاتێک ئه‌م هه‌واڵه‌م پێگه‌یشت ئارامم لێبڕا و زۆر زۆر بێتاقه‌ت بم، به‌ڵام هه‌میشه دڵی خۆمم به‌وه ده‌دایه‌وه که ماڵی سۆما لانیکه‌م ڕای سۆما به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن و زۆری لێناکه‌ن که ئه‌م هاوسه‌رگیرییه بکات، به‌ڵام دیار بوو باوکی سۆما که له‌هه‌مان کاتیش‌دا خه‌زوری براکه‌م بوو بڕیاری دابوو که دڵی برازاکه‌ی خۆی نه‌شکێنێت و سۆمای پێشکه‌ش بکات.
هه‌رچه‌نده به‌په‌له په‌یوه‌ندیم به کاکمه‌وه کرد و تاکو قسه‌یه‌کی خێر له‌گه‌ڵ خه‌زوریدا بکات، به‌ڵام ئه‌و زۆر به نائومێدانه پێی ڕاگه‌یاندم که خه‌زوری پیاوێکی زۆر که‌لله ڕه‌قه و تازه هه‌موو شتێکی بڕاندۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و په‌شیمان نابێته‌وه.
ئیتر ته‌واو نا‌ئومێد بووم و زۆر بێتاقه‌ت بووم، هه‌ستم کرد ئیتر هیوایه‌کم نه‌ما، ته‌نانه‌ت تاقه‌تی ئیشکردنیشم نه‌ما، ڕۆژێک ته‌له‌فۆنێکم بۆ هات، کاتێک وه‌ڵامم دایه‌وه، براژنه‌که‌م و سۆما بوون، سه‌ره‌تا براژنه‌که‌م قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم و ویستی دڵنه‌واییم بکات و له ئازاره‌کانم که‌م بکاته‌وه، پاشان سۆما قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم و ویستی ئه‌وه‌م پێڕابگه‌یه‌نێت که ئه‌و هیچ گوناهێکی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نییه و بڕیار ته‌نها بڕیاری باوکی بووه، له‌کۆتایی قسه‌کانماندا هه‌ردووکمان ده‌ستمان به گریان کرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا ناوبه‌ناو کاکم و براژنه‌که‌م و دایکم گه‌رمتر له‌جاران په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌کردم، منیش به‌ناچاری ئه‌و ڕه‌وشه نهخواستراوهم په‌سه‌ند کرد و هێدی هێدی ده‌ستم کرده‌وه به کار کردن.
نزیکه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا تێپه‌ڕی، بڕیارمدا خۆم ئاماده بکه‌م بۆ سه‌ردانه‌وه‌ی کوردستان، به‌مه‌ستی دۆزینه‌وه‌ی کچێک و هاوسه‌رگیری کردن، هه‌ر بۆیه له‌م سه‌روبه‌نده‌دا کاتێک به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه و ماڵی کاکمدا ده‌کرد، زیاتر قسه‌کانمان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی کچێک بوو بۆ من، له‌ناکاو شه‌وێک شیلانی براژنم تێلی بۆ کردم:
- بێستون، من پێشنیارێکت بۆ ده‌که‌م بۆ مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیریی کردنه‌که‌ت، ئینجا نازانم تۆ ده‌ڵێی چی؟
- خێر براژن؟ دیاره کچێکتان بۆ دۆزیومه‌ته‌وه، وایه یان نا؟
- به‌ڵێ، کچێکی باش و جوانم بۆ دۆزیویته‌وه، دڵنیام زۆر زۆر به‌دڵت ده‌بێت.
- توخوا کێیه براژن؟ من ده‌یناسم؟ بینومه؟
- تۆ وا چوار پێنج ساڵه ئێره‌ت به‌جێهێشتووه، پێشتر بینوته، به‌ڵام ئێستا ئه‌و که‌سه‌ی من ده‌یڵێم زۆر جیاوازه و گه‌وره بووه و جوان بووه و په‌یمانگه‌ی ته‌واو کردووه، (به‌پێکه‌نینه‌وه) ئاماده‌یه بۆ شوو.
- ئاخر پێم بڵێ کێیه.
- تۆ وه‌ره‌وه خوا گه‌وره‌یه، دڵنیابه هه‌موو شتێک به‌دڵی خۆت ده‌بێت.
پاش چه‌ند ڕۆژێک خۆم کۆکرده‌وه و بلیتی فڕۆکه‌م بڕی و سه‌فه‌رم کرده‌وه بۆ کوردستان.
هه‌ر یه‌که‌م شه‌و کاتێک له‌ماڵی خۆمان دانیشتبووم و ماڵی برا و خوشک و منداڵه‌کانیان ده‌وریان دابووم، دڵته‌نگییه‌ک دایگرتم به‌هۆی ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی له‌گه‌ڵ (سۆما)دا هه‌مبوو و ده‌که‌وتنه‌وه یادم، که‌مێکیش تاسابووم چونکه چه‌ند ساڵێک بوو له‌و ڕه‌وشه کۆمه‌ڵایه‌تییه دابڕابووم و زیاتر به ته‌نها ده‌ژیام، به‌هه‌رحاڵ دره‌نگی ئه‌و شه‌وه براکه‌م و براژنه‌که‌م چوونه‌وه قاتی سه‌ره‌وه بۆ ماڵی خۆیان، له‌کاتی ڕۆشتنیاندا براژنه‌که‌م پێی گوتم که ئه‌گه‌ر زوو نه‌خه‌وتم ئه‌وا سه‌رێکیان لێبده‌م بۆ ماڵی ئه‌وان، منیش پێم‌خۆش بوو چونکه هه‌ستم کرد باسی ئه‌و که‌سه‌م بۆ ده‌کات که بۆی دۆزیومه‌ته‌وه.
شه‌و دره‌نگی کرد، به‌بیانووی بردنی ئه‌و دیارییانه‌ی بۆ کاکم و براژنه‌که‌ی و منداڵهکهیانم هێنابوو چوومه سه‌ره‌وه، دیارییه‌کانم دایه ده‌ستیان و که‌مێک باسوخواسی ئه‌وروپامان کرد، دواتر براژنم گوتی:
- هه‌رچه‌نده ماندوویت به‌ڵام با کاکیشت ئاگادار بێت، حه‌ز ده‌که‌م هه‌ندێ قسه هه‌یه بیکه‌ین.
- منیش پێمخۆشه، فه‌رموو.
- بێستون گیان تۆ کوڕێکی ڕێکوپێکیت و له‌خوا به‌زیاد بێت له ئه‌وروپایت و جێ و ڕێی خۆتت هه‌یه، که‌س نازانێت خێر بهچییهوهیه، ئێمه کاتی خۆی حه‌زمان ده‌کرد تۆ و سۆما به‌یه‌ک بگه‌ن، به‌ڵام هیچمان پێنه‌کرا له‌گه‌ڵ باوکمدا، ئه‌وه کاکت ئاگاداره، به‌هه‌رحاڵ به‌داخه‌وه ئه‌و کاره‌ی باوکم کردی به زیانی سۆما ته‌واو بوو، چونکه سۆما تووشی بووه به تووشی که‌سێکی خراپه‌وه ..
- خراپ؟ بۆ؟ کێیه؟ چییه‌تی که‌سه‌که؟
- وه‌ڵا بێستون گیان هه‌موو شه‌وێک له‌ده‌ره‌وه و له نادییه و خه‌ریکی ئه‌و قوزهڵقورتهیه ده‌یخواته‌وه، نیوه شه‌و به سه‌رخۆشی بۆی دێته‌وه ماڵه‌وه.
- واااای به‌داخه‌وه، پێم‌خۆش نییه، به‌ڵام …
- تازه بڵێین چی، ئێمه‌ش پێمان خۆش نییه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ کوڕێکی ڕێکوپێکیت من حه‌ز ناکه‌م تووشی کچێکی خراپ ببیت، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م و ئه‌و هه‌ر له‌خۆیانه‌وه کچت بۆ بدۆزنه‌وه و نه‌شزانی چۆنه و چۆن نییه، من (سروه) ی خوشکمت پێشکه‌ش ده‌که‌م..
- (به سه‌رسوڕمانێکی زۆره‌وه) سروه‌ی خوشکت؟
- به‌ڵێ سروه، ئه‌گه‌ر ده‌یبینی ئێستا چ کچێکی شۆخ و شه‌نگ و باڵابه‌رز و ڕێکوپێکه.
- (هه‌ستم کرد ناتوانم هیچ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌م له‌م کاته‌دا) باشه براژن گیان وا من جارێ لێره‌م قسه‌ی لێده‌که‌ینه‌وه.
بۆ سبه‌ینێ عه‌سر ماڵی خه‌زوری براکه‌م هاتن بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌م، که گوتیان ئه‌وانن، پڕ به‌دڵ حه‌ز ده‌کرد سۆمایان له‌گه‌ڵ بێت، به‌ڵام کاتێک چوومه لایان ئه‌ویان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، خه‌زور و خه‌سووی کاکم و سروه بوون، به‌ڵام به‌ڕاستی سروه زۆر جوان و ڕێکوپێک هاته به‌رچاوم، له‌و کاته‌دا هه‌ستمکرد شیلانی براژنم به‌ڕاستی دڵسۆزمه.
دوای ئه‌وه‌ی ماڵی خه‌زوری کاکم ڕۆیشتن بێ سێ و دوو بڕیارمدا قسه له‌گه‌ڵ براژنمدا بکه‌م بۆ سروه، به‌ڵام دواتر گوتم با جارێ قسه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دایکم و باوکم و کاکمدا بکه‌م ئینجا قسه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌که‌م.
ماڵه‌وه‌مان هه‌موویان پێیان خۆش‌بوو، هه‌رچه‌نده دایکم گوتی ئه‌ی بۆ سه‌یری یه‌کێک له کچه پوره‌کانم ناکه‌م که خوشکه‌زای دایکم بوو، به‌ڵام من هه‌رگیز پێم‌خۆش نه‌بوو خزم بهێنم، بۆیه دواجار قسه‌م له‌گه‌ڵ براژنمدا کرد و ئه‌ویش دوای ئه‌و ڕۆژه‌ی سروه هاتبوو بۆ ماڵی ئێمه و منی بینیبوو، ڕای ئه‌وی وه‌رگرتبوو له‌سه‌ر من، ئه‌ویش ڕای ئه‌رێنی بوو له‌سه‌ر من.
هه‌رچه‌ند بیرم له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کرده‌وه زیاتر په‌یوه‌ست ده‌بووم چونکه هه‌ستم ده‌کرد به‌هۆی ئه‌م هاوسهرگیرییهمهوه چاوم له چاوی سۆما ون نابێت.
ماڵی باوکم چوونه داوای سروه و ئه‌وانیش پاش چه‌ند ڕۆژێک ڕه‌زامه‌ندیان دا، من ماوه‌یه‌کی زۆرم له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو چونکه ده‌بوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مامه‌ڵه‌ی بردنی هاوسه‌رییم بکردایه، به‌ڵام ئه‌و ماوه که‌مه‌ی له کوردستان بووم، زوو زوو له‌گه‌ڵ سروه یه‌کتریمان ده‌بینی و چه‌ند جارێکیش پێکه‌وه ده‌چووینه بازاڕ، هه‌ستمکرد ئه‌م نزیکبوونهوهیهم له سروه ورده ورده ئاسه‌واری خۆشه‌ویستییه‌که‌ی سۆمای خوشکی به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه و نه‌مان ده‌بات له‌ناو دڵمدا، به‌مه‌ش خۆشحاڵبووم
تێبینی : درێژه‌یی هه‌یه ،،،له په‌یامه‌كه‌م ته‌واوكه‌ره‌ی به‌سه‌رهاته‌كه بخوێنه‌وه >>>>>>>>>
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن D I L M A N (2012-05-21 10:46:32)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئاسه‌واری خۆشه‌ویستییه‌که‌ی سۆمای خوشکی به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه و نه‌مان ده‌بات له‌ناو دڵمدا، به‌مه‌ش خۆشحاڵبووم
گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌وروپا و که‌وتمه کارکردن و پێشکه‌شکردنی مامه‌ڵه‌ی هێنانی هاوسه‌ر، له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر هه‌ستم به‌دڵخۆشی ده‌کرد، زوو زوو په‌یوه‌ندیم به سروه‌وه ده‌کرد و ناوبه‌ناویش دیاری و پاره‌م بۆ ڕه‌وانه ده‌کرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی هێنانی خێزانیم ته‌واو بوو ده‌ستبه‌جێ گه‌ڕامه‌وه بۆ کوردستان، هه‌ستم ده‌کرد هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌م ئه‌نجامداوه له‌ژیاندا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌م بۆ بردنی هاوسه‌ره‌که‌م بوو بۆ ئه‌وروپا، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌ک له خزمانی ئێمه و ماڵی خه‌زورم ده‌عوه‌تیان ده‌کردین بۆ نان خواردن، له‌ناو ئه‌وانه‌دا سۆمای خوشکی سروه بوو، له‌لایه‌ک خۆم حه‌زم نه‌ده‌کرد، له‌لایه‌کی تره‌وه له‌به‌ر دڵی سروه ده‌بوو بچم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست نه‌کات شتێک هه‌یه، دواجار چووین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانم نه‌ده‌کرد ڕوویدا، ئه‌ویش ئه‌وه بوو، که ناوبه‌ناو سۆما به‌جۆرێک سه‌یری ده‌کردم که پڕ بوو له یاده‌وه‌رییه‌کانی نێوانمان، نیگا شاره‌وه‌کانی ئه‌و بۆ من هه‌موو سات و کات و قسه‌کانی نێوانمانی له‌لام زیندوو کرده‌وه، نازانم سۆما بۆ وایکرد هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا له دڵی خۆمدا بڕیارمدا به‌ر له سه‌فه‌ر کردنه‌وه‌م بۆ ئه‌وروپا ڕۆژێک بچم بۆ لای سۆما و هه‌ندێ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکه‌م، به‌تایبه‌تی که من تازه بوومه‌ته زاوایان و هیچ به‌ربه‌ستێک له‌به‌ر ده‌مما نییه بۆ سه‌ردانکردنی ماڵی سۆما.
پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژێک تێلم کرد بۆ سۆما، پێمگوت:
- واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر نزیک بۆته‌وه، حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر کاتت هه‌بێت سه‌ردانێکت بکه‌م.
- هه‌ر خۆت یان له‌گه‌ڵ سروه؟
- هه‌رچۆنێک تۆ پێت‌خۆش بێت.
- حه‌ز ئه‌که‌م هه‌ر خۆت بیت.
به‌ته‌نها چووم بۆ لای سۆما، هه‌ستم کرد زۆری پێ‌خۆش‌بوو که به‌ته‌نها چووم، سۆما به‌م قسانه ده‌ستی پێ‌کرد:
- هه‌رچه‌نده تازه تۆ زاوای منی، به‌ڵام من له دۆزه‌خێکی ناخۆشدا ده‌ژیم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م، خوا ئه‌وه بگرێ ژیانی منی تێکدا و نه‌یهێشت بۆیه‌ک بین.
- چی زۆر بێزاری کردوویت؟
- ئینجا بڵێ شتێک هه‌یه دڵت پێی خۆش بێت؟، جه‌نابی هه‌موو شه‌وێک لهخواردنهوهیه، نیوه شه‌و به‌سه‌رخۆشی بۆم یه‌ته‌وه، ڕۆژ تائێواره له‌ده‌ره‌وه خه‌ریکی ئیشوکاره، یه‌ک تۆز کاتی به من نه‌به‌خشیوه، هه‌روه‌کو بوونم نه‌بێت له‌م ماڵه‌دا، توڕه و تڕ‌ۆ، بێتام ….. .
- سۆما گیان تازه هه‌موو شتێکمان له‌ده‌ست چوو، چار نیه، چی به من ده‌کرێت بۆت بکه‌م؟
- (که‌مێک تێڕامان له‌یه‌کتر) وه‌کو بۆ من نه‌بوویت، هیچ نه‌بێت که‌مێک ئاگات له من بێت.
- ئێ خۆت ده‌زانی من له‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ سروه‌دا سه‌فه‌ر ده‌که‌ین، ئیتر نازانم چۆن ئاگام لێت بێت، ڕوونتر قسه بکه.
- خۆ له ئه‌وروپا ده‌ستت ناشکێت جاروبار ته‌له‌فۆنێکم بۆ بکه‌یت، هه‌واڵێکم بپرسیت.
- ئه‌ی ..؟
- ده‌زانم ده‌ته‌وێت چی بڵێیت، به دزی سروهخانهوه تێلم بۆ بکه، یه‌عنی ئه‌و مافهشم ناده‌یتێ؟
- باشه به‌قوربان، دڵنیابه ئاگام لێت ده‌بێت، خه‌می هیچت نه‌بێت.
(هه‌ردووکمان چاومان له چاوی یه‌کتر بڕی، له‌پڕێکدا سروه یاده‌وه‌ریه‌کی جارانی خۆمانی بیر که‌وته‌وه):
- بیرت دێت ئه‌و کاته‌ی سه‌یران منداڵی بوو بوو، ڕۆژه‌که‌ی هاتیته سه‌ره‌وه، به‌یه‌که‌وه بووین؟
- ئااااای، ئه‌و به‌یانیه له جوانترین یاده‌وه‌ریه‌کانی ژیانی منن، به‌ڵام ئاخ.
- ئه‌ی ئێستا بۆ وا بێده‌نگی، ده‌سته‌کانت بێنه ….
- (هه‌ردوو ده‌ستم برد بۆ ده‌سته‌کانی، توند ده‌ستی یه‌کتریمان گوشی) سۆما گیان، زۆر پێمناخۆشه ئه‌م ژیانه‌ت هه‌یه، تۆ شایسته‌ی ئه‌م ژیانه نه‌بوویت، به‌ڵام چی بڵێین تازه.
(له‌م کاتانه‌دا زه‌نگی مۆبایله‌که‌م لێیدا، سروه بوو)
- بێستون گیان له‌کوێی؟
- له ماڵی کوڕێکی هاوڕێمم، هاتووم خواحافیزی لێده‌که‌م.
- باشه به‌قوربان، بۆ نیوه‌ڕۆ برنج و مریشک و شله‌ی قه‌یسیم بۆ لێناویت، تۆ حه‌زت له قه‌یسیه.
- باشه گیان ده‌سته‌کانت خۆش بێت، تۆزێکی تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
(سه‌یرێکی سۆمام کرد، زۆر نیگه‌ران بوو له‌م په‌یوه‌ندییه‌ی سروه‌ی خوشکی، وه‌ک بڵێی ئیره‌یی پێده‌برد، که‌مێک تێڕاما و پاشان گوتی:)
- سروه‌خان چی فه‌رموو؟
- وه‌ڵا هیچ، هه‌ر وتی خواردنی ئاماده‌کردووه و قه‌یسی لێناوه …
- فه‌رموو ئه‌فه‌ندی بڕۆ قهیسیهکهت بخۆ، به‌ده‌ستی خاتوو سروه لێنراوه، فه‌رموو ده‌ی.
- به‌قوربان نیگه‌ران مه‌به، دڵنیابه ئاگام لێت ده‌بێت له‌مه‌ودوا.
له‌گه‌ڵ سروه‌دا سه‌فه‌رمان کرده‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا و گه‌یشتینه‌وه وڵاته‌که‌ی خۆمان، یه‌که‌م ڕۆژ خه‌ریکی ئاشناکردنی سروه بووم به جێگه و ڕێگه و کۆمه‌ڵێ کاروباری ژیانی ئه‌وێ، بۆ ڕۆژی دواتر خۆم بۆ ڕانه‌گیرا و تێلم کرد بۆ سۆما، ویستم وه‌فاداری خۆمی بۆ بسه‌لمێنم، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان که قسه‌مان کرد ده‌تگوت قسه‌کردنی نێوان دوو خۆشه‌ویسته و له قسه‌کردنه‌کانی جارانمان ده‌چوو. سۆما پێی گوتم نابێت له‌بیرم بکه‌یت و ده‌بێت ئاوا زوو زوو په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌یت.
له‌گه‌ڵ سروه ژیانی خۆمان ده‌ستپێکرد به‌ڵام هه‌میشه هه‌ستێکی سه‌یرم هه‌بوو بۆ سۆما، سروه زۆر به‌په‌رۆش بوو بۆ ژیانی خێزانیمان، زۆریش خۆشه‌ویستی بۆ ده‌رده‌بڕیم، به‌ڵام من نه‌مده‌توانی وه‌ک ئه‌و بم، چونکه هه‌ستم ده‌کرد ناتوانم هه‌موو هه‌ست و سۆزێکم ببه‌خشمه ئه‌و، چونکه که‌سێکی تریش له دڵمدا هه‌بوو.
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ سۆمادا زیادی کرد، ئیتر قسه‌کانمان زۆر سنوری تێپه‌ڕاند، به‌مجۆره ساڵ و نیوێکمان تێپه‌ڕاند، ڕۆژێک سروه داوای لێکردم هه‌ندێ گفتوگۆ بکه‌ین:
- بێستون، هه‌ست ده‌که‌م تۆ ساردیت له‌گه‌ڵمدا، هیچ شتێک هه‌یه؟
- نه‌وه‌ڵا سروه، به‌ڵام خۆت ده‌زانی ئێره وه‌ک کوردستان نیه، من لێره زیاتر ماندوو ده‌بم له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌وه بێت وه‌ک پێویست نیم.
- بێستون گیان من تۆم زۆر خۆشده‌وێ، زۆر دڵیشم به‌ژیانی خۆمان خۆشه، وا دووگیانیش بووم، ئیتر منداڵێکی جوانمان ده‌بێت، دڵنیام ژیانمان خۆشتر ده‌بێت.
- باشه سروه، نابێت له‌وه نیگه‌ران بیت، هه‌وڵده‌ده‌م له‌مه‌ودوا باشتربم.
به‌مجۆره ژیانی خێزانیم به‌رده‌وامبوو، سروه زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیم ده‌کرد په‌یوه‌ست بووبوو پێمه‌وه، له‌ڕاستیدا هیچ گله‌ییه‌کم لێی نه‌بوو، به‌ڵام وه‌ک بڵێی دڵم بوو بوو به دوو له‌ته‌وه، له‌تێکی بۆ سۆما بوو و له‌تێکی بۆ سروه بوو.
له‌گه‌ڵ سۆمادا ئه‌وه‌نده زوو زوو تێلم ده‌کرد ده‌تگوت وه‌ک جاران له‌ژیانی خێزانی‌دا نیم، ڕۆژێک له‌گه‌ڵ سۆمادا به تێل قسه‌مان ده‌کرد، پێی‌گوتم:
- بێستون زۆر بیرت ده‌که‌م، حه‌ز ده‌که‌م به‌ته‌نها سه‌فه‌رێک بکه‌یته‌وه بۆ کوردستان و بۆ چه‌ند ڕۆژێکیش بێت لێره بیت.
- ئاخر سۆما گیان ئه‌ی ماڵومنداڵ و ئه‌ی ئیشوکاری ئێره‌م؟ ئاخر ئه‌ی …
- ئاخر و ماخر نیه، من پێت ده‌ڵێم بۆ یه‌ک هه‌فته‌ش بێت بیانوویه‌ک بدۆزه‌ره‌وه و به‌ته‌نها وه‌ره‌وه.
- باشه دڵه‌که‌م.
بڕیارمدا له نزیکترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانێکی کوردستان بکه‌مه‌وه، له‌بیری ئه‌وه‌دا بووم، لای سروه چی بڵێم، بڵێم بۆچی ده‌ڕۆمه‌وه بۆ کوردستان، یان لای ماڵی باوکم بڵێم بۆچی هاتوومه‌ته‌وه، به‌دوای بیانوویه‌کی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕام.
شه‌وێک بیرۆکه‌یه‌کم بۆ هات، درۆیه‌کم هۆنیه‌وه تاکو بیکه‌م به‌بیانووی سه‌فه‌ره‌که‌م، وامدانا که گوایه هاوڕێیه‌کم بازرگانه له کوردستان و داوای بینینی من ده‌کات، تاکو من له ئه‌وروپاوه که‌لوپه‌لی بۆ بنێرم و له قازانجدا بمکاته هاوبه‌شی خۆی.
کاتێک لای سروه ئه‌م بابه‌ته‌م باسکرد، زۆری پێخۆش بوو، گوتی: به‌ڵکو خوا بیکات به‌هۆی ئه‌م ئیشه‌وه خانوویه‌ک له کوردستان بکڕین و بۆ پاشه‌ڕۆژ ئه‌گه‌ر به‌یه‌کجاری گه‌ڕاینه‌وه بۆ کوردستان لانه‌یه‌کی خۆمان هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگ بوو ئه‌وه بوو درۆکه‌م بۆ سه‌ربچێت، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر له‌لای سروه بۆم سه‌رچوو به‌ڵکو خه‌ریک بوو خۆشم قه‌ناعه‌ت بکه‌م که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕاستییه.
به‌هه‌مان شێوه تهلهفۆنێکیشم بۆ ماڵی باوکم کرد و به‌هه‌مان شێوه ئاگادارم کردن له هۆکاری گه‌ڕانه‌وه‌که‌م.
گه‌یشتمه‌وه کوردستان و بۆ ڕۆژی دواتر تێلم بۆ سۆما کرد و پاشان چووم بۆ لای بۆ ماڵه‌وه. سۆما به‌م سه‌ردانه تایبه‌تییه‌م که له‌به‌رخاتری ئه‌و بوو زۆر خۆشحاڵبوو، چونکه هه‌ستی ده‌کرد گرنگی تایبه‌تیم پێداوه، من ده‌مزانی ئه‌و زۆر هه‌ستی به بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی ڕۆحی ده‌کرد چونکه هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی بێ ڕۆح مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرد و هیچ سۆز و خۆشه‌ویستییه‌کی بۆ ده‌رنه‌ده‌بڕی.
پێکه‌وه دانیشتین و پاش هه‌ندێ گفتوگۆ هاته باوه‌شمه‌وه و له‌سه‌ر کۆشم دانیشت و که‌وتینه ده‌مولێو ماچ کردنی یه‌کتر، هه‌ردوکمان ده‌تگوت نوقمی ده‌ریا بووین، دابڕابووین له دنیا، دواتر ده‌ستم به جه‌سته‌یدا گێڕا، ئه‌ویش به‌ته‌واوی خه‌ریک بوو له‌باوه‌شمدا ده‌توایه‌وه.
ماوه‌ی نیو کاژێر جه‌سته‌مان له جه‌سته‌ی یه‌کتر ئاڵاند و ده‌ست و لێومان نه‌ده‌سره‌وت. هه‌رچه‌نده من ئاره‌زووی زۆرم ده‌کرد بۆ ئه‌نجامدانی جووتبوونی سێکسیی، به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌م ده‌کرد ڕێگرێک له ناخمدا هه‌بوو، بۆیه پاش که‌مێک ئاسایی بووینه‌وه و ده‌ستمان کرده‌وه به گفتوگۆ:
- سۆما، من نازانم چی به تۆ بڵێم، خۆت ده‌زانی من له ئه‌وروپام و هه‌موو ڕۆژێک ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه لات، به‌ڵام هه‌ستیش ده‌که‌م تۆ ژیانێکی ناخۆشت هه‌یه و به‌مه بێتاقه‌تم ..
- تازه ئه‌وه قه‌ده‌ری منه، خوا که‌سوکارم بگرێت ئاوایان لێکردم، پێم بڵێ چه‌ند ڕۆژ ده‌مێنیته‌وه؟
- مۆڵه‌تی ته‌نها 10 ڕۆژم وه‌رگرتووه له کاره‌که‌م ئه‌گینا ده‌رمده‌که‌ن، واته هه‌تا یه‌ک هه‌فته ده‌توانم لێره بم، ئه‌ویش دنیایه‌ک درۆم له‌گه‌ڵ سروه و ماڵی باوکمدا کردووه له‌به‌رخاتری تۆ.
- من داوات لێناکه‌م هه‌موو ڕۆژێک به‌ڕێی کوردستانه‌وه بیت له‌به‌ر من، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌وێشه‌وه هه‌ر ئاگات لێم بێت.
- باشه پێشنیارێکی باشم هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
- چییه؟
- بۆ خۆت فێری ئینته‌رنێت ناکه‌یت، من لاپتۆپێکت بۆ ده‌کڕم و ئیتر ده‌توانین به ده‌نگ و ڕه‌نگ ئاگامان له‌یه‌کتر بێت، وابزانم ئه‌مه زۆر باشه.
- کوڕه ئه‌و شڕشێتهی مێردم ئێستا هیچ ناکات لاپ‌تۆپ بۆ من ده‌کڕێت؟
- تۆ خه‌می ئه‌وه‌ت نه‌بێت خۆم بۆت ده‌کڕم، ده‌ڵێم به‌دیاری بۆ ئێوه‌م هێناوه.
- باشه، من له‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا پێی ده‌ڵێم که بێستون هاتۆته‌وه و ده‌بێت ده‌عوه‌تی بکه‌ین، که هاتیت خۆت باسی بکه، به‌خوا من ناوێرم پێی بڵێم.
- زۆر باشه.
پاش دوو ڕۆژ هاوسه‌ره‌که‌ی سۆما تێلی بۆ کرد و ئاگاداری کردم که بۆ ئێواره میوانی ماڵی ئه‌وان ده‌بم، منیش چووم، ئه‌و شه‌وه هاوسه‌ره‌که‌ی سۆما که‌مێک بێتاقه‌ت دیاربوو چونکه له‌به‌ر من نه‌چووبوو بۆ خواردنه‌وه، هه‌ندێ گفتوگۆ و قسه‌مان کرد ده‌رباره‌ی کوردستان و ئه‌وروپا و هۆکاری سه‌فه‌ره‌که‌ی من، سۆما زوو زوو سه‌یری ناو چاوی ده‌کردم، باسی ئه‌وه‌م کرد که سۆما ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌یدا به ده‌نگ و ڕه‌نگ قسه بکات له‌گه‌ڵ سروه‌ی خوشکیدا له‌ڕێی ئینتێرنێته‌وه، گوتم، سروه به‌ته‌مایه لاپتۆپێک به دیاری بنێرێته‌وه بۆ سۆما، ده‌ڵێ زۆر بیری ده‌که‌م، ئێوه‌ش ده‌توانن خه‌تێکی ئینتێرنێتتان هه‌بێت، چونکه بۆ په‌یوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره زۆر گونجاوه.
هاوسه‌ره‌که‌ی سۆما وه‌ڵامی دامه‌وه، ئینجا ئه‌گه‌ر سروه خان ئه‌وه بکات، ئه‌وا منیش خه‌تێکی بۆ ڕاده‌کێشم.
پلانه‌که‌مان سه‌ری گرت و بۆ ڕۆژی دوایی چووم لاپتۆپێکم له بازاڕ کڕی و تێلم بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی سۆما کرد و پێمگوت:
- ئه‌و مۆدێلانه‌ی لاپ‌تۆپ که له کوردستان هه‌یه، هه‌مان ئه‌و مۆدێلانه‌ی ئه‌وروپایه، ده‌ترسم له‌وێوه بینێرینه‌وه له‌ڕێگا بشکێت، بۆیه بڕیارماندا لێره بیکڕم و ئه‌مشه‌و بۆتان ده‌هێنم.
بۆئه‌وه‌ی کێشه‌م بۆ دروست نه‌بێت، تێلێکم بۆ سروه کرد و پێمگوت:
- سروه گیان، دوێنێ شه‌و له‌ماڵی سۆما ده‌عوه‌ت بووم، سۆما زۆر بیرت ده‌کات، ده‌یگوت خۆزگه شتێک ده‌بوو ناو به‌ناو بمبینیایه، منیش بڕیارمدا به‌ناوی تۆوه لاپتۆپێکیان بۆ بکڕم و خۆیشیان خه‌تێکی ئینتێرنێت ڕاده‌کێشن.
- ئینجا لاپتۆپیان بۆ بۆ ده‌کڕیت؟ ئه‌و پاره زۆره بۆ ده‌ده‌ی به دیاری بۆ ئه‌وان، با مێرده مل ئه‌ستوره‌که‌ی بۆی بکڕێت.
- من له‌به‌رخاتری تۆ نه‌بێت چۆن شتی واده‌که‌م، به‌هه‌رحاڵ تازه بۆم کڕین و ئه‌مشه‌و بۆیان ده‌به‌م.
- ئه‌ی له‌گه‌ڵ ئیشه‌که‌ی خۆتدا چیت کرد؟
- کام ئیش؟
- ئه‌ی بۆ پیاسه چوویته‌وه بۆ کوردستان؟
- ئه‌ها ئه‌ها وه‌ڵا ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵم هه‌ر بیرم چووه‌وه باسی چی ده‌که‌یت، هه‌ر خه‌ریکم هه‌تا ئێستا دوو سێ کۆبوونه‌وه‌مان کردووه، له‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا ئه‌نجاممان ده‌بێت.
- ئاخر زوو وه‌ره‌وه بێ تۆیی بۆ من قورسه.
- ئۆکه‌ی گیان، هه‌ر سێ چوار ڕۆژێکی ترم ماوه.
لاپتۆپه‌که‌م بۆ بردن، گوتم ئه‌مه دیاری سروه‌یه، خۆشم خه‌تی ئینتێرنێتم بۆ ڕاکێشان و کردم به‌دیاری خۆم بۆ ئه‌وان، سۆما زۆری پێ‌خۆش‌بوو، خۆم ئیمه‌یلم بۆ دانا و فێری یاهوو ماسنجه‌رم کرد.
ڕۆژێکی تر پێشنیوه‌ڕۆ چوومه‌وه، ئه‌مجاره‌یان خۆمان پێنه‌گیرا و سێکسمان کرد.
واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م هات و گه‌ڕامه‌وه، به‌جۆرێک قسه‌م ڕێکخست که نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجام بۆ مه‌سه‌له‌ی بازرگانه‌که.
گه‌یشتمه‌وه لای سروه و پاش ماوه‌یه‌ک واده‌ی منداڵبوونی سروه هاته پێشه‌وه و کچێکمان بوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زوو زوو قسه‌م له‌گه‌ڵ سۆما ده‌کرد، چوونه سه‌ر ئینتێرنێتم زیادی کردبوو، ئه‌مه‌ش سروه‌ی نیگه‌ران کردبوو، ده‌یگوت بۆ گرنگی به من ناده‌یت هه‌ر خه‌ریکی ئینتێرنێتیت، ئه‌و نه‌یده‌زانی له‌گه‌ڵ سۆمادا قسه ده‌که‌م.
به‌مجۆره به‌رده‌وام بووین، شه‌ش مانگی تری نه‌برد، ئه‌مجاره‌یان خۆم حه‌زم ده‌کرد بچمه‌وه بۆ لای سۆما، ئه‌وه بوو، به‌ناوی ئه‌وه‌ی زۆر بیری دایکم ده‌که‌م، سه‌فه‌رێکی کورتی ترم کرده‌وه بۆ (10) ڕۆژ. ئه‌و هه‌سته‌م لادروست بووبوو که هاوسه‌نگیم له‌ده‌ستداوه.
له‌م سه‌ردانه‌مدا (4) جار سێکسم له‌گه‌ڵ سۆما کرد، گه‌ڕامه‌وه ئه‌وروپا و ورده ورده گومان کردن ژیانی تاڵ ده‌کردم، له‌خۆمه‌وه بیرۆکه‌ی زۆر ناخۆشم بۆ دروست ده‌بوو، دڵه‌ڕاکێ وه‌ک سێبه‌ر لێم نه‌ده‌بووه‌وه، سروه هه‌ستی به‌گۆڕانکاری له مه‌زاژ و هه‌ڵسوکه‌وتمدا کردبوو، ڕۆژێک قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم:
- بێستون تۆ بۆ واتلێهاتووه؟ ئاگات له‌خۆت و له من و له‌و منداڵه‌ش نه‌ماوه؟ تۆ وانه‌بوویت جاران، چی ڕوویداوه؟ که تۆ ئاوا ده‌بینم منیش بێتاقه‌ت ده‌بم.
- نازانم سروه، بێتاقه‌تی و دڵته‌نگیه‌ک زوو زوو به‌رۆکم ده‌گرێت، خۆشم نازانم بۆ.
ئه‌و گومانانه‌ی هه‌راسانیان کردبووم پێیان ده‌گوتم: کێ ده‌ڵێ سروه‌ش وه‌ک سۆما پێش هاوسه‌رگیرییه‌که‌مان په‌یوه‌ندییه‌کی نه‌بووه و ئێستا ئه‌میش له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا خه‌ریکه، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌یان شێتی کردبووم، له‌کاتێکدا سروه زۆر پابه‌ند بوو به منه‌وه، به ماڵه‌که‌وه، به منداڵه‌که‌وه، زۆر خۆشه‌وسیتی خۆی بۆ ده‌رده‌بڕیم، به‌ڵام بیرۆکه خراپه‌کانم زۆر زاڵتربوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سته جوانانه‌ی سروه.
ناچار ڕۆژێک به سۆمام گوت، ئیتر به‌سه، من ژیانم تاڵ بووه، وابڕوات سروه‌ش ته‌ڵاق ده‌ده‌م، به‌مجۆره په‌یوه‌ندیم پچڕاند له‌گه‌ڵ سۆمادا، ماوه‌یه‌ک به‌مشێوه‌یه مامه‌وه، به‌ڵام بیرکردنه‌وه و بیرۆکه و باره ده‌روونییه‌که‌م هه‌روا بوو، ئیتر دڵم به‌ته‌واوی پیس بوو له سروه، وه‌کو جاران نه‌مده‌هێشت جل له‌به‌ر بکات، هه‌ر شتێکی ده‌کرد زۆرم لێدهکۆڵییهوه، کاتێک له‌ده‌ره‌وه ده‌بووم، زوو زوو تێلم ده‌کرد بۆ سروه تاکو بزانم خه‌ریکی چییه، جاران خۆی ده‌چوو بۆ کڕینی پێویستییه‌کانی ماڵ، ئه‌وه‌شم لێ قه‌ده‌غه کرد، هه‌موو ئه‌رکه‌کانم خسته سه‌رشانی خۆم.
ژیانم به‌ته‌واوه‌تی تاڵ بوو بوو، ژیانی سروهشم به‌خۆمه‌وه تاڵ کردبوو، سروه زوو زوو ده‌گریا و هه‌موو جارێک ده‌یگوت بۆچی ژیانمان وا تێکچوو، ئینجا ئه‌و بیرۆکه‌یه‌م بۆ دروستبوو که پێویسته سروه ته‌ڵاق بده‌م چونکه ئه‌میش وه‌کو سۆمای خوشکی شتێکی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ده‌شمزانی زۆر پاکه و زۆر پابه‌نده به منه‌وه، به‌ڵام بیرۆکه نهفرهتییهکانم هه‌راسانیان کردبووم.
منداڵه‌که‌مان ته‌مه‌نی بوو به سێ ساڵ، سه‌فه‌رێکمان کرده‌وه بۆ کوردستان، له کوردستان هێنده‌ی نه‌مابوو ته‌ڵاقی بده‌م و هه‌ر خۆم بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام که بیرم له پابه‌ندبوونه‌که‌ی به‌منه‌وه ده‌کرده‌وه و له‌به‌ر منداڵه‌که‌شمان نه‌متوانی هیچ بکه‌م.
گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئه‌وروپا، منداڵی دووه‌میشمان هاته ژیانه‌وه، ناوبه‌ناو باش ده‌بووم، ناوبه‌ناو بێتاقه‌ت ده‌بوومه‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو بۆ من ئه‌وه بوو که له‌گه‌ڵ سۆمادا به‌هه‌موو جۆرێک په‌یوه‌ندیمان نه‌ما، من ده‌مزانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه نهگریسهم له‌گه‌ڵ سۆمادا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تییه ده‌روونییه‌ی من بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نه‌مده‌توانی کۆنترۆڵی بیرۆکه و بیرکردنه‌وه نێگه‌تیفه‌کانی خۆم بکه‌م.
بیرم کرده‌وه بچمه لای پزیشکێکی ده‌روونی له ئه‌وروپا، به‌ڵام دواجار گه‌یشتمه ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئه‌و پزیشکانه‌ی ئه‌وروپا له باکگراوه‌ندی که‌لتوری و ده‌روونی ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی یان ئێمه‌ی کورد تێناگه‌ن.
هه‌تا ڕۆژێک له سایتی ده‌روونناسیدا به‌سه‌رهاتێکم خوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ناپاکی هاوسه‌ریی، هه‌ستم کرد ده‌رگایه‌کم به‌ڕوودا کرایه‌وه، ئیمهیلێکم نارد بۆ سایته‌که و داوای یارمه‌تیم لێکردن، ئیتر به ته‌له‌فۆن چه‌ند جارێک قسه‌م له‌گه‌ڵ دهروونناسێکدا کرد، هه‌موو کێشه‌که‌م له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ باسکرد، زۆر ڕێنمایی دروست کرام، له‌مباره‌یه‌وه، هه‌ندێ ڕێنمایی به نوسراو و بۆ ڕه‌وانه کردم، ئێستا به‌خۆم ده‌زانم چ کارێکی قێزه‌ون و خراپم کردووه، من ژیانی خۆم و هاوسه‌ر و منداڵه‌کانیشم کرده دۆزه‌خ، به‌ڵام دواجار کۆتایی به‌هه‌موو ئه‌م کرده‌وه قێزهونانهم هات، ئێستا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر کردنم، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه ڕوو ده‌که‌مه، سروه و پێی ده‌ڵێم: بمبه‌خشه سروه گیان، من ناپاکییم به‌رامبه‌رت کرد، هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستاش تۆ نازانی چی گوزه‌را و چی ڕوویدا، به‌ڵام من ئازاری ویژدان واملێده‌کات لێره‌وه داوای لێبوردنت لێبکه‌م. ڕوو ده‌که‌مه منداڵه چاو گه‌شه‌کانم و پێیان ده‌ڵێم: بمبه‌خشن جگه‌ر گۆشه‌کانم، سه‌رکێشی باوکتان ژیانی ئێوه‌یشی تێکدابوو، ڕوو ده‌که‌مه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ناپاکیی هاوسه‌ریی ده‌که‌ن له هاوسه‌ره‌کانتان، دڵنیابن هیچ ناچنه‌وه جگه له ئازاری ویژدان و تووشبوون به نه‌خۆشی ده‌روونی.
ماڵپه‌ڕی دروونناسی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڵام لێره‌دا نوسراوه :
خوا ئه‌وه بگرێ ژیانی منی تێکدا و نه‌یهێشت بۆیه‌ک بین
ئه‌مه قسه نیه بۆ هه‌ڵبژاردنی قسمهتێکی دوورودرێژ
به‌لام به بۆچونی من :
ئه‌م رووداوه راسته‌قینه‌یه... زۆر هۆکار ی نێوانیان به‌ر پرسن

له‌سه‌ر هێڵ نییه








kchakam نووسی:
به‌ڵام لێره‌دا نوسراوه :
خوا ئه‌وه بگرێ ژیانی منی تێکدا و نه‌یهێشت بۆیه‌ک بینئهمه قسه نیه بۆ هه‌ڵبژاردنی قسمهتێکی دوورودرێژ
به‌لام به بۆچونی من :
ئه‌م رووداوه راسته‌قینه‌یه... زۆر هۆکار ی نێوانیان به‌ر پرسن
به‌ڕوونی له په‌یامه‌كه‌ت حاڵی نه‌بووم ،
به‌ڵام ئه‌و كه ئه‌ڵی: خوا ئه‌و كه‌سه بگرێت مه‌بستی باوكیه‌تی ، چونكه باوكی سۆما هۆكاری پێك نه‌گیشتنی سۆما و بیستون ــه ، وه باوكی سۆما و هاوسه‌ری سۆما هۆكاری سه‌ره‌كی دروست بوونی ئه‌م خیانه‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



zorrr zorrr ba daxawa zorrr gryam baw basarhata hiwadarm dwbara nabetawa lai hich kas
له‌سه‌ر هێڵ نییه








jwanishox نووسی:
zorrr zorrr ba daxawa zorrr gryam baw basarhata hiwadarm dwbara nabetawa lai hich kas
به هیوای ئه‌وه‌ین دووباره نه‌بێته‌وه بۆ هیچ كه‌سێك
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastakant xosh bet har sarkawtu bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
