❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هاوڕێ‌ ی باش

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-07-03 15:17:06

hezha barznjy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-02
دواترین سه‌ردان: 2014-02-05
په‌یامه‌كان: 336
ویبگه‌
WindowsFirefox

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هاوڕێ‌ ی باش

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هاوڕێ‌ ی باش

هاوێی باش چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌سانیتر جیای ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هاوڕێی زیاتر بگرێت ، كه‌واته‌ به‌ گۆرۆِینی ڕه‌وشتی خۆت بچۆره‌ ناو دڵی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌وه‌
تایبه‌تمه‌ندیه‌كان

1.هاوڕێه‌كی باش ئه‌و قسانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی پێی وتراوه‌ له‌ لای خۆی ده‌پارێزێت و نهێنیه‌كانتان ده‌پارێزێت
2.كات ده‌ناسێت و له‌ كاتی یه‌كتر بینین و میوانیدا باوه‌ڕ پێكراوه‌ و له‌ كاتی خۆیدا ئاماده‌ ده‌بێت
3.هاوڕێی باش به‌ سه‌ركه‌وتن یان سه‌ر كه‌وتنی هاوڕێكانت ئیره‌یت پێنابان
4.هاوڕێی باش كاتێك تووشی نه‌خۆشی و دڵته‌نگی ده‌بیت په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كات و هه‌واڵت ده‌پرسێت و سه‌ردانت ده‌كات


5.ئه‌و ده‌زانێت چ كاتێك قسه‌ بكات و چ كاتێك بێده‌نگ بێت و ته‌نها گوێ بگرێت
6.كاتێك له‌ سه‌ر خۆتان نین و دڵ و ده‌روونی كارێكتان نیه‌ و بێتاقه‌تن لێتان زویر نابێت
7.ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێویستیتان به‌ جه‌وێكی له‌ بار بوو یان حه‌زتان به‌ ته‌نیایی كرد و ده‌تانویست به‌ ته نیا بن ئه‌وا دڵگران نابێت له‌ سه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه‌تان.
8.هاوڕێی باش خۆی ده‌گونجێنێت له‌ گه‌ڵ ئه‌و ره‌فتارانه‌تدا كه‌ به‌ دڵت نیه‌
9.ئه‌گه‌ر له‌ باره‌ی بابه‌تێكه‌وه‌ پێشنیاری ئه‌وت ویست ئه‌وا به‌ گیان به‌ دڵ ڕاستگۆیانه‌ پێشنیار و بیر و باوه‌ڕی خۆی له‌و باره‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌ر ده‌ستت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌كه‌شی ڕه‌ت بكه‌یته‌وه‌ لێتان دڵگران نابێت .
10. له‌ خۆشی و ناخۆشیتدا به‌شداره‌ و له‌ باره‌ی كێشه‌كانت ده‌كۆڵێته‌وه‌ و ڕێگه‌ چاره‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌ و هێچیش له‌ باره‌یانه‌وه‌ به‌ كه‌س نالێت .


11. پێش سه‌ردان كردنی بۆ ماڵتان ناچارت ناكات كه‌ ماڵكه‌ت خاوێن كه‌یته‌وه‌ .
12. ڕێگه‌ به‌ كه‌س نادات له پاشه‌ملێ باسی ئێوه‌ بكه‌ن به‌ خراپه‌ كاتێك كه‌ ئاماده‌ نین و پشتتان ده‌گرێت .
13. بۆ زیاتر گه‌شه‌ پێدانی كاره‌كانت ده‌بێته‌ هانده‌رێكی ڕاسته‌قینه‌.
14. كاتێك كه‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌تان له‌ كار ده‌كه‌وێت ده‌تانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ مه‌به‌ستتانه‌.
15. ڕۆژی له‌ دایك بوونتانی هه‌میشه‌ له‌ یاده‌ و له‌ بیری ناكات ئه‌گه‌ر به‌رنامه یه كت نه‌بێت بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌تانباته‌ ده‌ره‌وه‌ و دیاریه‌كی جوانتان پێشكه‌ش ده‌كات .


16. هاوڕێی باش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ت لێناكات كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی یه‌ك بیر و باوه‌ڕتان هه‌بێت به‌ تایبه‌ت وه‌ك هه‌ڵبژاردنی مۆدێلی جل و به‌رگ و خوارده‌مه‌نی .
17. هیچ كاتێك له‌ لای كه‌سانیتر كه‌م و كوڕیه‌كانت باس ناكات و به‌ڵكوو هه‌موو كات ڕێزت ده‌گرێت و له‌ لای كه‌سانیتر به‌ باشی باست ده‌كات .

سه‌رنج : . ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌ك شك نابه‌یت به‌م شێوه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ تۆدا ڕه‌فتار بكات ڕه‌نگه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بێت تۆ به‌ چه‌شنه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌ودا ڕه‌فتارت نه‌كردبێت تا ئه‌ویش ئاوه‌ها له‌ گه ڵ تۆ ڕه‌فتار بكات

سەرچاوەی: NRT2

Kurdzhin
هه‌موو کتێبه‌کانی جیهان بخوێنه‌وه‌، هه‌ر چی زانست هه‌یه‌ فێر به‌،به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌لسۆکه‌وتت له‌ گه‌ل ئه‌وان رێک نه‌خه‌یت،نه‌خوێنه‌وارێك ـی مه‌ترسیداری............!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net