.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







بۆچی وه‌رزش بۆ خه‌مۆكی سوودمه‌ندی هه‌یه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كۆمه‌ڵێك له توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكی له‌ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر مشك و جرجی تاقیگه پێیگه‌یشتن: له‌ئاكامی جوڵاندنه‌وه‌ی له‌ش مێشكی مرۆڤ هه‌ڵده‌ستێت به ده‌رهاویژتنی دژه‌خه‌مۆكییه‌كی سروشتی ناسراو به "VGF". به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، كه وه‌رزش كاریگه‌رییه‌کی هاوشێوه‌ی بۆ سه‌ر كیمیایی مێشك هه‌یه، ئه‌وه‌ش وه‌ك "ئه‌لکترۆکۆنڤوولسیڤ تێراپی" (ECT). ئه‌و تێراپییه‌ش چاره‌سه‌رێكی زۆر كاریگه‌ره و بۆ خه‌مۆكییه‌كی به‌هێز وه‌ك چاره‌سه‌ركردن به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌گه‌ر جوڵاندنی له‌ش، وه‌ك له مشك و جرجدا ده‌ركه‌وتووه، سوودمه‌ندی چاره‌سه‌ری هه‌بێت، ئه‌وا ده‌كرێت "VGF" وه‌ك دژه‌خه‌مۆكییه‌ك ته‌ماشا بكرێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتر نیشانیاندابوو، كه وه‌رزش كاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر مێشكی مرۆڤ هه‌یه. له‌ڕێگای ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشییه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت توانا خوێندنه‌وه‌كانی خۆی به‌هێز بكات. هه‌روه‌ها كه‌سانی به‌ته‌مه‌نچوو ده‌توانن له‌ڕێگای ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشییه‌وه زیاتر كۆنترۆڵی ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان بكه‌ن و خانه‌كانی مێشكیان له‌زیانی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك بپارێزن.
وه‌ك ده‌ركه‌وتووه و ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌رزش به‌ته‌نها سوودمه‌ندی بۆ كه‌سانی ته‌ندروست نی‌یه، به‌ڵكو سوودمه‌ندی بۆ كه‌سانی تووشبوون به خه‌مۆكیش هه‌یه، ئه‌وه‌ش تاكو ئێستا زانیارییه‌كی نه‌زانراو بوو.
بۆ سه‌لماندنی توانای وه‌رزش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی "Ronald Duman" و هاوه‌ڵه‌كانی له‌زانكۆی "Yale" له "New Haven" هه‌ڵسان به‌تاقیكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری وه‌رزش له‌سه‌ر دوو گروپ له مشك: یه‌كێك له گروپه‌كان له‌ناو قه‌فه‌زێكی ئاسایی‌دا دانران و گروپه‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌موو شه‌وێك له‌سه‌ر خووله‌یه‌ك ده‌سووڕانه‌وه.
پاش تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كاندا توێژه‌ران له بۆیان ده‌ركه‌وت، كه گروپی دووه‌می مشكه‌كان چالاكی 33 جین له "Hippocampus" ڕوویان له‌به‌رزبوونه‌وه كردووه. ئه‌و به‌شه‌ی مێشكیش سه‌ر به "Limbic system" و له مرۆڤدا به‌هۆی خه‌مۆكییه‌وه دووچاری گۆڕانكاری زۆر ده‌بێته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی دیكه نیشانیاندا، كه جینی "VGF" و پڕۆتینی به‌رهه‌مهاتوو ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینن: ئه‌گه‌ر هاتوو مشكه‌كانی گروپی یه‌كه‌م به‌شێوه‌ی ده‌ستكرد "VGF"یان بدرێتی، ئه‌وا ئه‌وانیش وه‌ك مشكه‌كانی گروپی دووه‌م دژه‌خه‌مۆكییان تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه و دووچاری خه‌مۆكی نابنه‌وه. توێژه‌ران به بلۆكردنی جینی "VGF" هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤی وه‌رزشیان له‌نێو مشكه‌كانی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌دینه‌كرد.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات، كه "VGF" ڕۆڵی گه‌یاندنی گرنگ ده‌بینێت. به‌هۆی جوڵاندنه‌وه‌وه مێشك ده‌توانێت زنجیره‌یه‌ك له‌كاردانه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌وێت. ئاكامی كاردانه‌وه‌كانیش بۆ میتابۆلیزم ڕۆڵی گرنگی خۆیان هه‌یه و بۆ به‌هێزكردنی خانه‌كانی ده‌مارگیری سوودیان هه‌یه. لێره‌دا توێژه‌ران پێیانوایه، كه بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌ره دژه‌خه‌مۆكییه‌ك پێویسته "VGF" وه‌ك چاوگێكی گرنگ ته‌ماشا بكرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
zor supas bo pemakat dast xosh bet barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

supas bo barezish chawakant xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه