.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سڵاوتان لێبێت به‌ڕێزان
زۆر له خه‌ڵكی تا ئێستا نازانن هاكه‌ر چی و كڕاكهر چیه و پرۆگرامه‌ر چیه
ئه‌وانه ئیشیان چیه و چی ده‌كه‌ن و چه‌ند جۆرن و سوود و زیانیان چیه
له‌م بابه‌ته دا هیوادارم چه‌ند زانیاریه‌ك بخه‌مه‌ڕوو له‌سه‌ریان ئێوه‌ش ده‌توانن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن ..
هاكه‌ر چیه ؟
هاكه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌توانێت چه‌ند كردارێكی نائاسیی ئه‌نجام بدات كه هه‌موو خه‌ڵك پێی ناكرێت وه ده‌شتوانێت پارێزگاری له سیسته‌مه‌كان به پێی شاره‌زاییان . گه‌یشتن به شوێنێكی نایاسایی و كۆنترۆڵ كردنی شوێنه‌كه ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و شوێنه‌ی هاك كرد (بڕی) هاك كردن له زمانی كوردی له بڕین نێزیكه ئه‌گه‌ر سایتێك هاك بكه‌ی واته سایتێكت بڕی . ئینجا چ سایت بێت چ كۆمپوته‌ر بێت چ ئه‌كاونتێك بێت چ نێتوڕكێك بێت
هاكه‌ر كه‌سێكی شاره‌زایه له چه‌ند سیسته‌مێك و به پێی لێكدانه‌وه و تێكه‌ڵ كردنی شته‌كان و به‌كار هێنانی چه‌ند پێداویستیه‌ك ده‌توانێت كرداری بڕین ئه‌نجام بدات .
جۆره‌كانی هاكه‌ر :
white hat hackers -1
grey hat hackers -2
Black hat hackers -3
suicide hackers -4
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه گشت جۆره‌كانی هاكهرن له دونیای هاك با بزانین جیاوازیان چیه ؟
1- وایت هات (كڵاو سپیه‌كان )
كڵاو سپیه‌كان ئه‌و هاكه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه به مه‌به‌ستی خراپ كۆنترۆڵ و ده‌ستكاری سیسته‌مه‌كان ناكه‌ن به‌ڵكو خاوه‌ن سیسته‌مه‌كه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌یه‌تی جگه له‌وه‌ش هه‌وڵی پاراستنی سیسته‌مه‌كان ده‌ده‌ن و زانیاری پاراستن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه security information به زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ( أمن معلومات ) له هه‌مان كات دا هاكه‌ری كڵاوسپی وایت هاك توانای كاول كردنی سیسته‌مه‌كه‌شی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و كاره ناكه‌ن وه‌ك بڵێی به ڕه‌وشتن ( هكر أخلاقی ) وه ئه‌وان كاری نایاسایی ناكه‌ن به‌داخه‌وه ئه‌وانه له ناو كورد ڕێژه‌یان زۆر كه‌مه !
2- هاكه‌ری گرێی هات كڵاو سلڤه‌ر (ڕه‌ساسی )
ئه‌و هاكه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له نێوان هاكه‌ری وایت هاك و بلاك هاته ، ئه‌وانه له كاتی هاك كردن ئه‌گه‌ر بزانن كاره‌كه‌یان سوودی هه‌یه بۆ خۆیان و بۆ ناوبانگیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به چاك و خراپه‌وه و زۆربه‌ی كات دزی ده‌كه‌ن وه‌ك دزینی ماسته‌ر كارد له ناو سایته‌كان به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك سوودی نه‌بێت بۆیان خۆیان پێوه ماندوو ناكه‌ن و ده‌ستی لێ ده‌پارێزن و كاولی ناكه‌ن .. واته له‌سه‌ر هه‌وه‌س كار ده‌كه‌ن زۆر كاتیش له یاسا و پۆلیس ده‌ترسن ..
3- بلاك هات هاكه‌ر (كڵاو ڕه‌شه‌كان )
ئه‌و هاكه‌رانه به جۆره ترسناكه‌كه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك حساب بۆ هیچ ناكه‌ن و ئه‌وه‌ی بێته پێشیان ده‌یفه‌وتێنن ئه‌وه‌ی ناوی سۆز بێت نیانه و هه‌رچی بۆیان بڕه‌خسێت كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن و كاولی ده‌كه‌ن به چاك و خراپه‌وه وه‌ك هاكی ماڵپه‌ڕ و سێرڤه‌ر - نێتوڕك - ئیمهیل و ئه‌كاونت - كۆمپیوته‌ر - زانیاری دزین - هتد ...
- جگه له‌وه‌ش ئه‌و جۆره‌ی هاكه‌ر زۆر زیره‌كانه فێل له یاسا ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نادۆزرێنه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر نه‌زانێت كاری ئاسایش چیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خه‌ڵك ئه‌و كاره ناكات ! ته‌نانه‌ت پۆلیس و ئاسایشی وڵاتیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه به‌رامبه‌ر ئه‌و هاكه‌رانه ! ئه‌و هاكه‌رانه زۆربه‌ی كات بوتنێت به‌كار دێنن بۆ كۆنترۆڵ كردنی زۆرترین ڤیكتم (توشبوو) و وه زۆربه‌ی كات خه‌ڵك توشی كێشه ده‌كه‌ن .
4- suicide hackers سه‌ر شێته‌كان
ئه‌وانه زیره‌كترین هاكهرهكانن به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و زانسته‌یان بۆ كاری خراپ به‌كار دێنن و هیچ سوودێكیان نیه بۆ كۆمه‌ڵگا وه هیچ حسابێك بۆ ئاسایش و پۆلیس و ده‌وڵه‌ت و یاسا ناكه‌ن و یاسا كه‌مترین شته لای ئه‌وان ، هه‌میشه مایه‌ی زه‌ره‌رن بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت
كڕاكهر كێیه ؟
كڕاكهر ئه‌و كه‌سه‌یه كه شاره‌زایی هه‌یه له چه‌ند سیسته‌مێك به هه‌مان شێوه‌ی هاكه‌ر به‌ڵام ئه‌و بۆ كۆنترۆڵ كردنی سیسته‌مه‌كه كار ناكات به‌ڵكو بۆ ته‌زویر كردنی سیسته‌مه‌كه كار ده‌كات بۆ نموونه كاری سیسته‌مێك ته‌نها ناردنی ئیمهیل بێت وای لێده‌كات ئیمهیل بنێرێت و وه‌ریشی بگرێت كه‌واته گۆڕانكاریه‌كی ناسایی كرد به سیسته‌مه‌كه ، كڕاكهرهكان زۆربه‌ی پرۆگرامه‌كان ده‌كه‌نه فری كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئیش ده‌كه‌ن بۆ نموونه فۆتۆشۆپ سی ئێس 2 له كاتی دابه‌زاندنی پرۆگرامێچكهیهكی له‌گه‌ڵ داده‌نێن پێی ده‌ڵێن keygen كه فۆتۆشۆپهكه فری ده‌كات و چالاكی ده‌كات ئه‌مه ئیشی كڕاكهره - جگه له‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤایرۆس درووست ده‌كه‌ن و وڕم ده‌چێنن و بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وانیش پێیان ده‌ڵێن كڕاكهر .
دوو جۆریان هه‌یه :
1- شاره‌زا ( خبیر )
ئه‌و كه‌سانه حه‌ز ده‌كه‌ن كۆنترۆڵی سیسته‌مه‌كه بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ بده‌ن زۆر به ئاسایی وه‌ری ده‌گرن كاتێك داخلی سیسته‌مێك ده‌بن پێیان سه‌یر نیه ، زۆربه‌ی كات بۆ مه‌به‌ستی سوود گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به تایبه‌ت بۆ سوود گه‌یاندن به هه‌ژاران شت FREE ده‌كه‌ن
2- سه‌ره‌تاییه‌كان
ئه‌وانه به ترسناك داده‌نرێن له ناو كڕاكهرهكان زۆربه‌ی كات پرۆگرامی بچوك دروست ده‌كه‌ن بۆ كاری خراپ ، كاری پرۆگرامه‌كان ده‌گۆڕن بۆ شتی خراپ و زه‌ره‌رمه‌ند ، ڤایرۆس و ترۆجان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و مایه‌ی زه‌ره‌رن بۆ كۆمه‌ڵگا .
پرۆگرامه‌ره‌كان كێنه ؟
پرۆگرامه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه زمانه‌كانی پرۆگرامسازی به‌كار دهێنن وه‌ك php,html,perl,python,ruby,bash,c++,vb net,vb,java ....etc بۆ داڕشتنی به‌رنامه و وێب په‌یج و پرۆگرامی گه‌وره و بچووك ..
زۆرترین جار هه‌ڵه‌ی پرۆگرامه‌ر ده‌بێت ڕێخۆشكه‌ر بۆ هاكه‌ر و كڕاكهر .
پرۆگرامه‌ره‌كان ڕێگه پێدراو و یاسایین بۆیه‌ش له زانكۆكان له به‌شی Software ئه‌و زمانانه فێری فێرخوازان ده‌كرێت . (پرۆگرامهریش ده‌توانێت كاری ناسایی به‌و زانسته‌ی بكات به‌ڵام وه‌ك هاكه‌ر و كڕاكهری پێ ناكرێت چونكه ئه‌وان پیشه‌یانه )
هیوادارم سوودی هه‌بێـت بۆتان


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه








>هستت خۆشبیت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه





das xosh mandwnabe
له‌سه‌ر هێڵ نییه