.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











دید و تێڕوانینی بێرناردشۆ بۆ ئیسلام:
بێرناردشۆ لە کتێبی(ئیسلامە ڕاستەقینەکە)* باس لە سەرسامی خۆی دەکات بە پێغەمبەر و ئاینی ئیسلامەوە و باس لەوە دەکات کە ئەو هەمیشە ئاینی موحەمەدی(دروودی خوای لەسەربێت) زۆر بەرز نرخاندووە بە هۆی ئەو زیندوویەتییەی کە لەو ئایینەدا هەیە و پێی وایە ئیسلام تاکە ئایینە کە توانای گونجاندنی هەبێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا لە هەموو کات و سات و سەردەمێکدا. هەروەها باس لە پایە بەرزی پێغەمبەری ئیسلام(دروودی خوای لەسەربێت) دەکات و دەڵێت، ئەوەندەی من شارەزای ئەو کەسە شیرینەم و لێی کۆڵیومەتەوە، هەرچەندە دژی ئاینی مەسیحییەتە(یاخود دژی سەلیبییەت)، بەڵام پێویستە بە ڕزگارکەری مرۆڤایەتی ناوببرێت.
بێرناردشۆ لە کتێبەکەیدا زیاتر باس لە پێغەمبەری ئیسلام دەکات وبڕوای وایە ئەگەر بێت و کاروباری ووڵاتە دیکتاتۆرییەکانی سەردەم بدرایەتە دەست کەسێکی وەك موحەمەد(دروویدی خوای لەسەربێت) ئەوا سەرکەوتوو دەبوو لە چارەسەرکردنی هەموو کێشەکاندا وئاشتی و خۆشگوزەرانی دەگێڕایەوە بۆ ناو کۆمەڵگا. لە دواییدا پێشبینی ئەوە دەکات کە ئاینەکەی موحەمەد(دروودی خوای لەسەربێت) جێگەی ڕەزامەندی ئەوروپا دەبێت لە داهاتوودا هەر وەك لە ئێستاوە سەرەتای ڕەزامەندی و وەرگرتنێتی لە ئەورووپادا.
شۆ ئەوەیزۆر بە توندی ڕەتکردووەتەوە کە بەکاربهێنرێت بۆ شێواندنی وینەی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەربێت) لە کاتێکدا کە هەندێك کەس داوای لێ دەکەن کە ژیانی پێغەمبەری ئیسلام بکات بە شانۆگەری.

لهسهر هێڵ نییه