.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












رێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ رۆژوه‌وانان
ئا: ئارام عوسمان
داواكارین له موسڵمانان ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنمایی یانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:-
1- دووركه‌وه له‌خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه.
2- دووركه‌وه له‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر شه‌كریان تێدایه.
3- دووركه‌وه له‌خواردنی خۆراكی سوێر ( خوێی زیاد) به‌تایبه‌تی له‌كاتی پارشێودا.
4- دووركه‌وه له‌زۆر خواردنه‌وه‌ی چاى به تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو.
5- دوور كه‌وه له‌زۆر خواردن له‌كاتی پارشێو و به‌ربانگدا.
6- دووركه‌وه له‌خۆراكی تیژ.
7- دووركه‌وه له‌جگه‌ره كێشان.
8- كاته‌كانت ڕێك بخه و به باشی دابه‌ش بكه بۆ خوداپه‌رستی، پشوودان و خه‌وتن، وه‌رزشی سووك، كاركردن و چالاكیه ئاسایی یه‌كانی تر.
1- هه‌وڵبده خۆراكه‌كه‌ت هاوسه‌نگ و هه‌مه‌چه‌شن بێت، هه‌موو سه‌رچاوه خۆراكیه‌كانی تێدابێت وه‌ك پرۆتین (گۆشت، شیر و به‌روبومه‌كانی ،پاقله‌مه‌نیه‌كان )، كاربۆهیدرات، چه‌وری (زه‌یت )، سه‌وزه و میوه.
2- وا چاكه به‌ر له خواردن كه‌مێك شۆربا بخۆیت بۆ یارمه‌تی دان و ئاماده‌كردنی گه‌ده.
3- له‌سه‌رخۆ خواردنه‌كه بخۆ و په‌له‌مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له به‌د هه‌رسی و ئازار.
4- خواردنی خورما به چاك ده‌زاندرێت و سوودی زۆره.
5- دوور كه‌وه له زۆر خواردن، وا به چاك ده‌زاندرێت ژه‌مه‌كه دابه‌ش بكه‌یت بۆ دوو ژه‌می سووك.
خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ :
دووركه‌وه له‌خواردنی خۆراكی سوێر بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا زۆر هه‌ست به تینوێتی نه‌كه‌یت
1- دووركه‌وه له خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه.
2- دووركه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چای.
3- گرنگی به خواردنی سه‌وزه و میوه و زه‌ڵاته بده.
4- ژه‌مێكی سووك و هه‌مه چه‌شن به‌هێواشی بخۆ.
له‌دوای به‌ربانگ تاوه‌كو نوستن:
هه‌وڵبده ئاو و شله‌مه‌نی زۆر بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رۆژدا دووربیت له ووشك بونه‌وه‌و گرنگی به‌خواردنی میوه بده.
* له‌و مانگه‌دا گرنگی دان به‌كات و ڕێكخستنی كاته‌كان بۆ خودا په‌رستی و پشوودان و نوستن و وه‌رزش و كاركردن و هه‌رچالاكیه‌كی تر زۆر گرنگه و نابێت فه‌رامۆش بكرێن.
* ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان هه‌یه و ته‌ندروستی یان جێگیر نی یه نابێت به‌بێ ڕاوێژكردن به پزیشكی پسپۆری خۆیان به رۆژوو ببن.
خودا پشت و په‌نای هه‌مووان بێت.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ڕێنمایی بەجێ بوون هههههههههه
دەستەکانت خۆش بن خاتوو نیان_فیزیکس
بەهیوام بێ بەشمان نەکەیت لەبابەتی باش و سوودمەند و هەمیشە سوودمەندمان بکەیت
هیوام خۆشی و بەختەوەری و سەرکەوتنی تۆی ئەزیز و بەڕێزە.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه