.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سلام علیکم..
بەهیوام لە باشی و ئاسوودەییدا بن هاوڕێیان..
هاوڕێیان لەم بابەتەدا هەرکەسێک لە حوکمێکی تەجوید پرسیارێکی هەبوو تا بۆی ڕوونبێتەوە، ئەوا پرسیارەکە بکەن و إن شآءالله بە پێی ئەوەی کە خۆم خوێندوومە و پرسیارکردن بۆتان وەڵامتان ئەدەمەوە و پشت بەخوا بۆتان ڕوون ئەکەمەوە. وە لەخوارەوە حوکمی خوێندنی قورئان بە تەجوید ڕوون ئەکەمەوە..
تەجوید ( هونەری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز)
تەجوید واتای چیە؟
١. لەزماندا: واتا ڕێک و پێک و جوان کردنی قورئان لەکاتی خوێندنیدا.
٢. لە زاراوەی شەرعدا: بریتیە لە زانستەی کە بەهۆیەوە هەموو پیتێک مافی خۆی پێ دەدرێ لەکاتی دەربڕینی و لەجێگەی تایبەتی خۆی (لەدەمدا) دەردەبڕێ.
حوکمی تەجوید: لەڕووی شەرعەوە خوێندنەوەی قورئان بە تەجوید ( واتە بۆ قورئان خوێن ) پەیڕەوکردنی فەرزی عەینە واتە واجبە. بەڵام زانینی زانیاریەکە فەرزی کیفایەیە واتە هەندێک هەبن بیزانن و بیڵێنەوە ئەوە خەڵکانی تر گوناهبار نابن. والله أعلم.. س. (التجوید، هونەری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز)
بەکورتی واتە: هەموو قورئان خوێنێک واجبە لەسەری بە تەجوید قورئان بخوێنێت و جێبەجێی بکات بەڵام واجب نیە لەسەر هەمووان بزانن یاسای جێبەجێ کردنەکە چیە.
ئامادەکردنی: موسلیم چۆمانی
تایبەت بە: کوردژین.
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
