❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تکایە بیخوێننەوە هاورێیان زۆر کاریگەرە...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-07-13 00:06:20

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsSafari

تکایە بیخوێننەوە هاورێیان زۆر کاریگەرە...

!كچێك شه‌وێكی ته‌واو له‌گه‌ڵ كوڕێكی بیست ساڵان له‌ ژورێكدا ده‌مێنێته‌وه‌
ده‌رگاكه‌ی بۆ كرده‌وه‌و به‌ سه‌رسوڕمانێكه‌وه‌ كاتێك كچه‌كه‌ی بینی وتی : تۆ كێی؟ كچه‌كه‌ وتی : من قوتابی یه‌كم له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ هاتم بۆ ئێره‌ به‌ڵام ئه‌وان به‌ ته‌نها به‌جێیان هێڵام و ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ش نازانم ، كوڕه‌كه‌ وتی تۆ له‌ شوێنێكی چۆڵكراودایت ئه‌و دێیه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ له‌به‌شی خواره‌وه‌یه‌ ، به‌ڵام تۆ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌یت ئێستا ،و لێره‌ش كه‌س ناژی وه‌ داوای لێكرد بێته‌ ژوره‌وه‌و ئه‌مشه‌و له‌ ژوره‌كه‌ی ئه‌دا بمێنێته‌وه‌ تاوه‌كو به‌یانی چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه‌ تاكو بیگه‌یه‌نێته‌وه‌ شاره‌كه‌ی .
داوای لێكرد كه‌ له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی بخه‌وێت و كوڕه‌كه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی یه‌كه‌ ئه‌خه‌وێت ، و چه‌رچه‌فێكیشی دا به‌قه‌ره‌وێڵه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی جیای بكاته‌وه‌ له‌ژووره‌كه‌ ، كچه‌كه‌ش ئه‌ترسا و توند خۆی داپۆشی تا به‌س چاوی به‌ده‌ره‌وه‌ بێت و چاودێری كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد ، كوڕه‌كه‌ كتێبێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو ، له‌پڕ كتێبه‌كه‌ی داخست و سه‌یری مۆمه‌كه‌ی ده‌كرد كه‌ به‌رامبه‌ری بوو وه‌ دوای ئه‌وه‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر مۆمه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ٥ خوله‌ك و سوتاندی ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌نجه‌كانی كرد و كچه‌كه‌ش چاودێری ئه‌كرد و به‌ بێده‌نگی ده‌گریاو وایده‌زانی كه‌ جنۆكه‌ په‌رسته‌و مه‌ڕاسیمی ئاینی خۆی ئه‌نجام ئه‌دات.

كه‌سیان نه‌خه‌وتن ، له‌ به‌یانیدا گه‌یاندیه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی و كچه‌كه‌ش چیرۆكه‌كه‌ی بۆ دایك و باوكی گێڕایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌دا ،به‌ڵام باوكه‌كه‌ی بڕوای نه‌كرد ، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسا بوو نه‌خۆش كه‌وتبوو ...له‌ ڕۆژی دواتردا باوكی كچه‌كه‌ڕۆشت بۆ لای كوڕه‌كه‌ وا خۆی نیشاندا ڕێبوارێكه‌ ، داوای له‌ كوڕه‌كه‌ كرد ڕێگه‌كه‌ی نیشان بدات ، كه‌ كوڕه‌كه‌ ڕێگه‌كه‌ی نیشاندا باوكی كچه‌كه‌ سه‌یری كرد كه‌ په‌نجه‌كانی پێچراون، لێی پرسی ئه‌وه‌ بۆچی سوتاون ، كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ش وتی :كچێكی جوان هات بۆ لام و ئه‌مشه‌و له‌ ژوره‌كه‌مدا خه‌وت وه‌ شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی ئه‌خسته‌ دڵمه‌وه‌ بۆ كاری خراپ كاتێك وه‌سواسی یه‌كه‌ زۆر بوو له‌سه‌رم منیش په‌نجه‌كانی خۆم ئه‌سوتاند تاوه‌كو بیری ئاگری قیامه‌تم بكه‌وێته‌وه‌ و ئاره‌زووی شه‌یتانیش له‌گه‌ڵ په‌نجه‌مدا بسوتێ پێش ئه‌وه‌ی ئیبلیس فێڵم لێبكات ، وه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ری زیاتر ئازاری ده‌دام له‌ سوتانه‌كه‌ ، باوكی كچه‌كه‌ش قسه‌كانی كوڕه‌كه‌ی زۆر لا سه‌یر بوو داوای لێكرد كه‌ سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی بكات و بڕیاری دا كه‌ كچه‌كه‌ی لێ ماره‌ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ بزانێت كه‌ كچی ئه‌م پیاوه‌ هه‌مان كچه‌ جوانه‌كه‌ی ئه‌و شه‌وه‌یه‌ ، له‌ بری ئه‌وه‌ی شوێك به‌ حه‌رامی له‌گه‌ڵیدا بێت هه‌موو ته‌مه‌نی به‌ حه‌ڵاڵی ده‌ستی كه‌وت .

هه‌ركه‌سێك شتێك له‌به‌ر خوا وازلێبێنێت ، خوای گه‌وره‌ قه‌ره‌بووی بۆ ده‌كاته‌وه‌ .

Kurdzhin
چـــێــژ لــه‌ ژیــانــی خـۆت بـبـینـه‌ ،، بـــێ ئـــه‌وه‌ی بیـــر لـه‌ ژیـانـی كـه‌سـێكـی دی بـكـه‌یـتـه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-07-13 06:52:42

شيواز
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-12
په‌یامه‌كان: 205
WindowsSafari

Re: تکایە بیخوێننەوە هاورێیان زۆر کاریگەرە...

زؤر كاريكه ره ده ست خؤش به ريز 88

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-07-13 17:12:56

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: تکایە بیخوێننەوە هاورێیان زۆر کاریگەرە...

زؤر سوباس دةستى تؤش خؤش بيت بةريزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net