.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











.سێ کەس گەنجێکیان قۆڵبەستکردبوو هاتنە ژوورەوەو وتیان ئەى ئەمیرى موسولمانان داواکارین مافمان لەم پیاوە وەربگریتەوە باوکمانى کوشتوە
عمرى کورى خەتاب فەرموى :بۆچى کوشتوتە؟
گەنجەکە وتى :من شوانى وشترو مەروماڵاتم ..یەکێك لە وشترەکانم لە دارى باوکى ئەم پیاوانەى خواردبوو ئەویش بەردێکى گرتبوە وشترەکە کوشتبوى منیش هەمان بەردم تێ گرتەوە پیاوەکەش مرد..
عمر :کەواتە دەبێت سزاى خۆت وەربگریت
گەنجەکە:تەنها سێ رۆژ مۆڵەتم بدەرێ ..باوکم مردوەو خەزێنەیەکى بۆ بەجێ هێشتوین بۆ من وبرا بچوکەکەم ئەگەر ئێستا سزابدرێم و بکوژرێمەوە خەزێنەکەمان لەدەست دەچێ و براکەشم سەرگەردان دەبێت
عمر:کێ ;کێ کەفیلی گەرانەوەت دەکات؟
گەنجەکە چاوى گێرا و وتى ئەو پیاوە..
عمر : ئەى ئەبا زەر تۆ کەفیلى ئەم کورە دەکەى
ئەبوزەر:بەڵێ ئەى ئەمیرى موسولمانان
عمر:تۆ نایناسى ئەگەر رابکات ئێمە سزاى تۆ دەدەین
ئەبو زەر:من دەبمە کەفیلى ئەى ئەمیر
پیاوەکە رۆشت و رۆژەکانیش تێ دەپەرین خەڵکى خەمى ژیانى ئەبوزەریان بوو تا گەیشتنە سێ یەم رۆژ پێش خۆر ئاوابون کابرا گەرایەوە
عمر پێى سەیربوو فەرمووى:چى واى لێکردیت بگەرێتەوە دەتوانى رابکەیت
گەنجەکە:ترسام خەڵکى بڵێن لەسەردەمى عمردا پەیمان بردنەسەر نەماوە
عمر لە ئەبوزەرى پرسى :ئەى تۆ بۆ کەفیلیت کرد کە نەت ئەناسی؟
ئەبوزەر فەرموى:ترسام خەڵکى بڵێن لەسەردەمى عمردا چاکەکارى نەماوە
کورەکانى پیاوە کوژراوەکە بەم روداوە کاریگەربون و بریاریاندا لەخوێنى باوکیان خۆش ببن
عمر فەرموى ئەى ئێوە بۆ لێى خۆش دەبن
وتیان:دەترسین بڵێن لێ خۆش بون لەنێو خەڵکدا نەماوە

لهسهر هێڵ نییه





لهسهر هێڵ نییه





سوپاس بۆ پەیامەکەت دادە شێواز
لهسهر هێڵ نییه