.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











پیره‌مێردێكی لاواز و بێ تاقه‌ت بڕیاری دا له گه‌ڵ كور و بووك و كوڕه‌زا 5 ساڵه‌كه‌یدا بژی. پیره‌مێرده‌كه هه‌موو گیانی ده‌له‌رزی و چاوه‌كانی كز بووبوو و هه‌نگاوه‌كانیشی خوار و له‌رزۆك بوو.
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه هه‌موو ئێواره‌یه‌ك بۆ خواردنی نانی ئێواره له ده‌وری مێزی نان خواردن كۆ ده‌بوونه‌وه به‌ڵام ده‌سته له‌رزۆكه‌كان و چاوه كزه‌كانی پیره‌مێرده‌كه نان خواردنی بۆ زه‌حمه‌ت كردبوو. نۆكه‌كان له ناو كهوچكهكهیهوه خولیان ده‌خوارد و ده‌كوتنه خواره‌وه و كاتێكیش ده‌ستی ده‌دایه په‌رداخه‌كه، شیره‌كه ده‌رژایه سه‌ر مێزه‌كه.
كوڕ و بووكه‌كه‌ی له‌م شتانه بێزار بوون.
كوڕه‌كه ووتی: ئه‌بێت بیرێك بۆ باوكم بكه‌ینه‌وه.وه‌كوو پێویست رچانی چێشت و شیر و ده‌نگه ده‌نگی كاتی نان خواردنهكهیمان ته‌حه‌مول كردووه. كوڕ و بووك هه‌ستان و له سووچیێكی ماڵه‌كه‌دا مێزێكی بچووكیان دانا و له سه‌ر ئه‌و مێزه پیره‌مێرده‌كه به ته‌نیا نانی ده‌خوارد له كاتێكدا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تری خێزانه‌كه له سه‌ر مێزی نان خواردن به خۆشی و پێكه‌وه نانیان ده‌خوارد و له‌وه‌وه كه پیره‌مێرده‌كه یه‌ك دوو قاپی شووشه‌ی شكاندبوو قاپێكیان له دار بۆ دروست كردبوو و تیایدا چێشتیان پێده‌دا.
جارجار ئه‌وان له كاتی نان خواردندا سه‌رنجی پیرهمێردهكهیان ده‌دا و ده‌یانبینی كه به ده‌م نان خواردنی به ته‌نیایی چه‌ند دڵۆپه فرمێسكێك له چاوی سه‌راوژێر ده‌بن.
به‌ڵام تاكه شتێك كه ئه‌م كوڕ و بووكه به ده‌میاندا ده‌هات، تێبینییه توند و رهقهكانیان بوو كه له كاتی به‌ربوونه‌وه كه‌وچك و چه‌تاڵه‌كه‌ی ده‌ستی پیره‌مێرده‌كه پێیان ده‌دا.
به‌ڵام منداڵه 5 ساڵه‌كه‌یان به بێده‌نگی هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی ئه‌بینی.
شه‌وێك پێش نان خواردن باوكه‌كه منداڵه‌كه‌ی له هۆڵه‌كه دا بینی كه خه‌ریكی یاریكردن به چه‌ند پارچه ته‌خته‌یه‌ك بوو. به میهره‌بانییه‌وه لێی پرسی:
كوڕی خۆم ئه‌وه خه‌ریكی چیت؟چی دروست ئه‌كه‌یت؟
منداڵه‌كه‌ش به هێمنی وه‌ڵامی دایه‌وه:
قاپێكی دارینی بچووك!!!
تا كاتێك گه‌وره بووم تیایدا خواردن بده‌مه تۆ و دایكم!!!
س-فه يس بوك
له‌سه‌ر هێڵ نییه