.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ده‌گێڕنه‌وه پادشایه‌ک فه‌رمان ده‌دات به ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی (10) سه‌گی دڕنده ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌زیرێک هه‌ڵه بکات، بیخاته به‌رده‌می سه‌گه‌کان و له‌توپه‌تی بکه‌ن، ڕۆژێکیان وه‌زیرێک ڕای خۆی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌ک به پادشا ده‌ڵێت، به‌ڵام پادشا ڕاکه‌ی به هه‌ڵه ده‌زانێت و به‌دڵی نابێت، بۆیه فه‌رمان ده‌دات بیخه‌نه به‌رده‌می سه‌گه دڕنده‌کان، به‌ڵام وه‌زیر به‌پادشای گوت: جه‌نابی پادشا من (10) ساڵه خزمه‌تی جه‌نابت ده‌که‌م، ئاوا ڕه‌فتارم له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت؟، وه‌زیره‌که داوای له پادشا کرد که ته‌نها (10) ڕۆژ مۆڵه‌تی پێببه‌خشێت به‌ر له جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌که‌ی پادشا، پادشا ئه‌م داوایه‌ی وه‌زیری په‌سه‌ند کرد. وه‌زیر چووه لای پاسه‌وانی سه‌گه‌کان و پێی‌گوت: ده‌مه‌وێت بۆ ماوه‌ی (10) ڕۆژ من خزمه‌تی ئه‌م سه‌گانه بکه‌م، پاسه‌وانی سه‌گه‌کان وه‌ڵامی دایه‌وه: ئینجا سوودی چیه و چیت ده‌ستده‌که‌وێت له‌م کاره، وه‌زیر گوتی: دوایی ده‌زانی چیم ده‌ستده‌که‌وێت. وه‌زیر ده‌ستیکرد به به‌خێوکردنی سه‌گه‌کان و خواردنی ده‌دانێ و پاکی ده‌کردنه‌وه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی باشی بۆ سازکردن. پاش ته‌واوبوونی (10) ڕۆژه‌که پادشا فه‌رمانیدا وه‌زیر بخه‌نه ژووری سه‌گه‌کان، پادشا خۆیشی ئاماده‌بوو تاکو بیبینێ چۆن له‌توپه‌تی ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک وه‌زیریان خسته به‌رده‌می سه‌گه‌کان پادشا سه‌ری سوڕما که بینی سه‌گه‌کان له‌به‌رده‌می وه‌زیردا ده‌کڕوزێنه‌وه و ده‌وه‌ڕن، پادشا به وه‌زیری گوت: چیت له‌م سه‌گانه کردووه وا به‌مجۆره‌ن له‌گه‌ڵتدا؟ وه‌زیر وه‌ڵامی دایه‌وه: جه‌نابی پادشا ته‌نها (10) ڕۆژ خزمه‌تم کردوون بۆیه ئه‌م چاکه‌یه‌ی منیان له‌بیر ناچێت، به‌ڵام من (10) ساڵه خزمه‌تی تۆ ده‌که‌م جه‌نابت هه‌موویت له‌بیر کرد، پادشا سه‌ری بۆ له‌قاند و فه‌رمانی لێبوردنی بۆ وه‌زیر ده‌رکرد. ئه‌م چیرۆکه په‌نده پێمان ده‌ڵێت، به هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌موو ڕابردوو و چاکه‌کانی به‌رامبه‌ر مه‌سڕه‌ره‌وه، با وه‌فادار بین به‌رامبه‌ر چاکه‌کانی یه‌کتر
س- كوردلاس
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه