❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مۆزیككار و مۆزیكی كوردی موجته‌بای میرزاده‌.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-08-05 20:37:22

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

مۆزیككار و مۆزیكی كوردی موجته‌بای میرزاده‌.

http://im40.gulfup.com/gUzl7.jpg

میرزاده‌... ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كه‌ی ئاسمانی مۆزیكی كوردی

ئا / میران محه‌مه‌د
مۆزیككار و مۆزیكی كوردی موجته‌بای میرزاده‌، ساڵی 1945ی زایینی له‌ شاری كرماشان له‌دایك بووه‌، له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌ وه‌ك هاوته‌مه‌نه‌كانی خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندنی ئاسایی.
له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی پۆله‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕۆژێك مامۆستا خان باباخانی خوسره‌وی‌ وانه‌ی‌ مۆزیكی پێوتون، موجته‌با میرزاده‌هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌هره‌ی‌ ژه‌نینی مۆزیكی تیا ده‌ركه‌وتوه‌ و له‌ نێو هه‌موو هاوڕێكانیدا ته‌نها موجته‌با توانیویه‌تی سود له‌ وانه‌كانی مامۆستا خوسره‌وی‌ وه‌ربگرێت.
موجته‌بای میرزاده‌ به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی مۆزیك، ساڵی 1961 لای مامۆ ستا فروهه‌ر درێژه‌ی‌ به‌ خوێندنی مۆزیك داوه‌، له‌پاش ماوه‌یه‌ك توانیویه‌تی ببێته‌ مامۆستای ئه‌و شوێنه‌.
موجته‌بای میرزاده‌ بۆته‌ ئه‌ندامی گروپی مۆزیكی ڕادیۆی كرماشان، سه‌ره‌تا شێوه‌ مۆزیكی سوننه‌تی ئێرانی ژه‌نیوه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی‌ ڕادیۆی كرماشان بڕیاریدا له‌ مانگێكدا چوار به‌نامه‌ی‌ پانزه‌ خوله‌كی به‌ زمانی كوردی پێشكه‌ش بكات، ساڵی 1962 هونه‌رمه‌ندی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ تارانه‌وه‌ چۆته‌ كرماشان و موجته‌با ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك په‌یدا كردوه‌ و حه‌سه‌ن زیره‌ك بۆته‌ كلیلی كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای مۆزیكی كوردی له‌ مێشكی موجته‌بای میرزاده‌دا.
گروپی مۆزیكی ڕادیۆی كرماشان له‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵدا توانیویه‌تی زیاتر له‌ سه‌د گۆرانی تۆمار بكات، 60 بۆ 70 گۆرانیان به‌رهه‌می موجته‌بای میرزاده‌ بووه‌، كه‌ توانیویه‌تی به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز و نوێ مۆزیكی گۆرانیه‌كان دابڕیژێ.
موجته‌بای میرزاده‌ توانیویه‌تی كاری مۆزیك بۆ چه‌ند گۆرانیه‌كی شێوه‌ زاری هه‌ورامی بكات، كه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ گۆرانی هه‌ورامی به‌بێ مۆزیك تۆمارده‌كرا، هه‌روه‌ها كاری مۆزیكی له‌دانان و ژه‌نین بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی‌ كورد وه‌ك خه‌لیلی صدیقی، مه‌زهه‌ری خالقی، ناسری ره‌زازی‌، حسێنی شه‌ریفی، عه‌زیز شاروخ و چه‌ندینی دیكه‌ كردووه‌.
له‌پاش چه‌ند ساڵێك موجته‌بای میرزاده‌ كرماشانی به‌جێهێشتوه‌ و روویكردۆته‌ تاران له‌وێش به‌رده‌وام له‌ بواری مۆزیكدا خزمه‌تی كردوه‌، ساڵی 1983 چه‌ند به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی‌ بۆ هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی به‌ شێوه‌یه‌كی نوێ سازكردووه‌، كه‌ ئامێره‌كان شێوازی‌ ئۆركێسترا سیۆنی تایبه‌تیان هه‌بووه‌، بۆ گۆرانی بێژه‌  ئێرانیش چه‌ندین كاری كردووه‌ و مۆزیكی بۆ 46 فیلم داناوه‌ كه‌ زۆربه‌یان به‌رهه‌می په‌روێزی‌ سه‌یاد بوون.
موجته‌بای میرزاده‌ له‌ دوا ساڵه‌كانی ژیانیدا روویكردۆته‌ وولاَتی ئه‌مریكا و  ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌.
مۆزیككار و ژه‌نیاری موجته‌بای میرزاده‌، له‌ 17 ی مانگی ته‌موزی ساڵی 2005 دڵه‌ پر سۆزه‌كه‌ی‌ له‌ لێدان كه‌وتووه‌، به‌ڵام سۆزی په‌نجه‌كانی له‌سه‌ر ژێی كه‌مانچه‌كه‌ی‌ به‌زیندویی له‌ بیره‌وه‌ری خۆشه‌ویستانیدا ماوه‌ته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ :
•    ڕادیۆ نه‌وا، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كۆچی دوایی میرزاده‌، ساڵی 2005.
•    گۆڤاری چلاواز، ژماره‌ 29، ته‌موزی‌ 2008

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nyan physics (2013-08-05 20:38:01)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net