❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / **بــەهــای خــۆراكی ( گــوڵــه‌ حــاجيله يــان بــه‌یبــوونه ) **

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-08-20 06:59:14

ghazi rojbeyani
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-10-24
دواترین سه‌ردان: 2025-12-29
په‌یامه‌كان: 21
WindowsSafari

**بــەهــای خــۆراكی ( گــوڵــه‌ حــاجيله يــان بــه‌یبــوونه ) **

https://fbcdn-sphotos-g-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/16285_511439548926383_672335193_n.jpg

**بــەهــای خــۆراكی ( گــوڵــه‌ حــاجيله يــان بــه‌یبــوونه ) **
*گوڵه‌ به‌یبوون یان گوڵه‌ بابونه‌ یان گوڵه‌ چاوێشه‌ یان گوڵه‌ چاوگا،حاجيله ناوه‌ زانستیه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ ( Matricaria recututa) وڵاتی ڕوانی ئه‌م گوڵه‌ ئه‌ڵمانیایه‌ و هه‌ربۆیه‌ زۆرجار به‌ بابونجی ئه‌ڵمانیش ده‌ناسرێت ئه‌م رووه‌كه‌ له‌ شێوه‌دا ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر گوڵه‌ نێرگر به‌هۆی گه‌ڵا سپی و ناوه‌ زه‌رده‌كه‌یه‌وه‌ ،گوڵه‌ بابونه‌، گیایه‌كه‌ له‌ تیره‌ی "تێكه‌ڵاوه‌كان " Composées ، په‌له‌كانی سه‌وز و گوڵه‌كانی زه‌ردن، له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ و بانه‌مه‌ڕدا شین ده‌بێ و ده‌پشكوێ. نزیكه‌ی 30 سم به‌رز ئه‌بێ و 20 رۆژ ده‌ژی. گیایه‌ك كه‌ گوڵێكی تاسمانی و چه‌رموو ئه‌كا و بۆن خۆشه‌ (بۆنی سێو ده‌دا .
پێكهاته‌كانی گوڵه‌ به‌یبوون ......
ئه‌م گوڵه‌ له‌ پێكهاته‌یدا به‌رێژه‌ی 0.5-1.3زه‌یتی تێدایه‌ ئه‌م زه‌یته‌ له‌گه‌ڵ مادده‌ی ئه‌زولینی سه‌وز یه‌ك ده‌گرێت و دواتر ده‌گۆرێت بۆ ره‌نگی زه‌رد كه‌ له‌ ناو په‌ره‌كانی ئه‌م گوڵه‌ به‌ روونی دیاره‌ ،هه‌روه‌ها له‌م گوڵه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ترشه‌كانی وه‌ك ئه‌ستیرات ئه‌نجلیك و تیجیلیك و ئه‌نتیمیكی تێدایه‌ هه‌ربۆیه‌ تامی ئه‌م رووه‌كه‌ تاڵه‌ و هه‌روه‌ها له‌ مادده‌ی كهولی و مادده‌ی راتینجی تێدایه‌ .
چۆنێتی به‌كارهێنانی :
میسرییه‌ كۆنه‌كان ئه‌م گوڵه‌یان پێشكه‌ش به‌ خواكانی خۆیان كردووه‌ وه‌ك بوونه‌وه‌رێك كه‌ ده‌توانێـت روح بدات به‌هه‌موو رووه‌كه‌كانی تر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گیراوه‌ی ئه‌م گوڵه‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری سوتان و گۆرێنی ره‌نگی قژ .
تایبه‌تمه‌ندی و چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌م گوڵه‌ ...
دوای لێكردنه‌وه‌ی له‌ به‌ر تاریكی و سایه‌قه‌ی شه‌ودا وشك ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ڵده‌گیرێت رۆنێكی بۆن خۆشی لێ ئه‌گرن كه‌ بۆ ده‌رمان ئه‌شێ، نزیكه‌ی 20 گرام له‌ گوڵه‌كه‌ی له‌ 1 لیتر ئاودا ده‌م ئه‌كه‌ن و ئه‌یخۆنه‌وه‌ كه‌ بۆ زۆر نه‌خۆشی به‌كاردێت وه‌ك :
•كار نه‌كردنی ریخۆڵه‌كان .
•چاره‌سه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی ورگ و غازاتی ناوسك ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ رۆژێكدا 2 جار بخورێت .
•یارمه‌تیده‌رێكی باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی عاره‌قكردنه‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گه‌رمای به‌تین .
•ئازاری سوڕی خوێنی مانگانه‌ لای ژنان و كچان كه‌مده‌كاته‌وه‌ .
•به‌كاردێت له‌ ئه‌و جۆره‌ موعه‌تر و پاككه‌ره‌وانه‌ی كه‌ بۆ سپی كردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگ و شوشه‌ گونجاون .
•ده‌بێته‌ هۆی كوشتنی به‌كتریای زیان به‌خش .
•چاره‌سه‌ری جیوبی لووت ده‌كات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری گونجاوه‌ بۆ گیرانی خوێنبه‌ر .
•ئارامكه‌ره‌وه‌ی ده‌روونه‌ .
•یارمه‌تی ئامێری هه‌زمی ماعیده‌ی مرۆڤ ده‌دات بۆ باشتر كاركردن .
•ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌موچاوت به‌ گوڵی به‌یبون داپۆشیت ئارامیت پێ ده‌به‌خشێت و جگه‌ له‌وه‌ش ماندوێتی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ .
•گرژی ماسولكه‌ له‌ناو ده‌بات ئه‌ویش به‌ مه‌ساجكردنی مه‌رهه‌می دروستكراو له‌ گوڵه‌ به‌یبون
•له‌ دروستكردنی كرێمی و سابوونی سپی كردنه‌وه‌ سودی لێ وه‌رده‌گێرێت .
•بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له‌ كاتی خۆیدا ناكه‌وه‌نه‌ بێ نوێژییه‌وه‌ زۆر به‌كه‌ڵكه‌

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net