❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-08-23 18:25:00

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

http://im40.gulfup.com/wUwtA.jpg

ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

نوسینی "مامۆستا شێرزاد عبدولوه‌هاب"

چۆن بتوانم باس له‌خێزانێك بکه‌م که‌سه‌ر تاپای ژیانیان سۆزوبه‌زه‌یی و مه‌رحه‌مه‌ت بێت،ئه‌سته‌مه‌ بتوانم تیشك بخه‌مه‌ ناو ماڵێك که‌ دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانیی سه‌رچاوه‌ی ژیانیان بێت....ئه‌سته‌مه‌ قه‌له‌م بتوانێ وه‌سفی ماڵێك بکات که‌سه‌ردارو سه‌روه‌ره‌که‌ی "محمد"ی نازداربێت که‌ خۆی فه‌رموویه‌تی(خیرکم خیرکم لأهله‌ وأنا خیرکم لأهله‌)، باشترینتان ئه‌وکه‌سه‌یه‌ ‌له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌کانی باش بێت، که‌من له‌هه‌مووتان بۆ خێزانه‌کانم باشترم.
باسه‌یری ئه‌م چه‌ند دیمه‌نه‌ جوانه‌ بکه‌ین له‌ ژیانی پڕفه‌ڕو به‌ره‌که‌تی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌ دروودی خوای له‌سه‌ربێ،کاتێك به‌یانیان داده‌هات سه‌ردانی هه‌موو خێزانه‌کانی ده‌کردو سه‌لام و هه‌واڵ پرسینی لێده‌کردن و ئیوارانیش به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و ڕووی خۆسه‌وه‌ خوا حافیزی لێده‌کردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان ئه‌وشه‌وه‌ به‌ ئاسوده‌یی وئارامی به‌یانی بکه‌نه‌وه‌-ئه‌گه‌ر شه‌وێك لای هه‌ر خێزانێکی بمابایه‌وه‌ ئه‌و خێزانه‌ی وا هه‌ستی ده‌کرد که‌ به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ر خۆشی ده‌وێت و سۆزو مه‌حبه‌ت وخۆشه‌ویستی پێ ده‌به‌خشی،بۆ نموونه‌: کاتێك بانگی عائیشه‌ی دایکی ئیماندارانی ده‌کرد ده‌یفه‌رموو(یاحمیراء) واته‌:ژنه‌ سووره‌که‌ یان ده‌فه‌رموو (یاعیش)...هه‌روه‌ها هه‌مووانی ئامۆژگاری ده‌کردو فێری زانست و زانیاری به‌ سوودی ده‌کردن، بۆیه‌ زانایان ده‌فه‌رموون: نیوه‌ی ئایینه‌که‌تان له‌ عائیشه‌ به‌ده‌ست بێنین.
له‌کاتی نان خواردندا له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانی له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌و خوانه‌ کۆده‌بوونه‌وه‌و،نانیان ده‌خوارد بۆیه‌ عائیشه‌ی دایکی ئیمانداران ده‌فه‌رمووێ: کاتێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نانمان ده‌خوارد ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ممان پێ ده‌که‌وت به‌هه‌مان شوێن ده‌ی خوارد،له‌کاتی ئاو خواردنه‌وه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌می له‌وشوێنه‌ ده‌دا که‌ ئاومان پێ ده‌خوارده‌وه‌....هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م خێزانه‌کانی شان به‌شانی ئه‌و ده‌رده‌چوون بۆ سه‌ردانی کردن و گه‌شت وچوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵیان بکرێته‌وه‌ و سۆزو ئه‌وینی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ربێ بچێته‌ قوڵایی دڵیانه‌وه‌،ئه‌وه‌تا له‌فه‌رمووده‌یه‌کی بوخاریدا هاتووه‌ هه‌رکاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای له‌سه‌ربێ له‌گه‌ڵ عائیشه‌ی دایکی ئیمانداران سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی بکردایه‌ ئه‌وا له‌ ڕێگادا به‌یه‌که‌وه‌ قسه‌یان ده‌کرد- هه‌ر یه‌کێك له‌ خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) شوێنی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌بوو له‌ناو دڵی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌کو له‌ مه‌دحی عائیشه‌دا ده‌یفه‌رموو: گه‌وره‌ی ژنانی ئیمانداران.
ئه‌و شه‌وانه‌ی که‌لای هه‌رخێزانێکی ده‌مایه‌وه‌ هیچ بارگرانی و زه‌حمه‌تێکی به‌سه‌ریدا نه‌ده‌بوو وسه‌رجه‌م کاره‌کانی که‌ پێویستی بووایه‌ خۆی ڕایده‌په‌ڕاند بۆ نموونه‌ پینه‌کردنی جل و به‌رگه‌کانی یان چاککردنی که‌وشه‌کانی، هه‌روه‌ها هه‌ر کارێکی تری بووایه‌ خۆی جێ به‌جێی ده‌کردو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خێزانه‌کانی ماندوو نه‌ده‌کرد.
خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌ خێزانه‌کانی خه‌م و گرفتێکی هه‌بووایه‌ زۆر به‌ زه‌ییانه‌و،حه‌کیمانه‌ گرفته‌کانیانی چاره‌سه‌رده‌کردن و به‌ده‌سته‌ موباره‌که‌کانی فرمێسکی چاوانی خێزانه‌کانی ده‌سڕی تاوه‌کو هه‌ست به‌ ته‌نیایی و غه‌ریبی نه‌که‌ن.
"صه‌فیه‌"خاتوون یه‌کێك له‌ هاوسه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بوو،کاتێك له‌یه‌کێك له‌گه‌شته‌کان گه‌ڕایه‌وه‌ به‌چاوی گریانه‌وه‌ هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چونکه‌ به‌ وشترێکی لاوازو بێهیز گه‌شته‌که‌ی ئه‌نجام دا بوو که‌ له‌ سه‌ر خۆ گه‌یاندبوویه شوێنی مه‌به‌ست، به‌و هۆیه‌وه‌ نیگه‌ران و دڵگرانی کردبوو بۆیه‌ سکاڵای دڵی خۆی ئاڕاسته‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ی پێشه‌واکرد، له‌به‌رامبه‌ردا پێغه‌مبه‌ری ئازیز(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دڵی دایه‌وه‌و به‌ده‌سته‌ پیرۆزه‌کانی خۆی فرمێسکی چاوه‌کانی سڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هیچ جیاوازیه‌کی له‌نێوان خێزانه‌کانی دا نه‌کردووه‌ بگره‌ هیچ یه‌کێکیانی له‌سه‌ر یه‌کێکی تر گه‌وره‌ نه‌کردووه‌ و نازی هه‌رهه‌موویانی به‌ بێ جیاوازی کێشاوه‌- له‌ زۆربه‌ی کات و ساته‌کاندا پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  خێزانه‌کانی له‌ ڕاگۆڕینه‌وه‌و ڕاوێژکردندا سه‌رپشك کردووه‌ و به‌شداری پێ کردوون، بۆ نموونه‌: له‌ په‌یمانی حوده‌یبیه‌ پاش ئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌که‌ مۆرکرا پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمانی به‌ هاوه‌ڵه‌کانی کرد ئه‌م ساڵ حه‌ج کردن ئه‌نجام ناده‌ین ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆیه‌ قوربانیه‌کانتان جێ به‌جێ بکه‌ن وسه‌ریشتان بتاشن، به‌ڵام هاوه‌ڵه‌کانی به‌م هه‌واڵه‌ دڵگران و خه‌فه‌تباربوون،پێغه‌مبه‌ریش دروودی خوای له‌سه‌ربێ به‌ناچاری گه‌ڕایه‌وه‌ ناو ڕه‌شماڵه‌که‌ی خۆی که‌له‌وکاته‌دا "ئوم سه‌له‌مه‌"ی، خێزانی هاده‌می گه‌شته‌که‌ی بوو بینی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بێتاقه‌ت و خه‌مبار دیاره‌ و به‌سه‌ر هاته‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه‌- ئه‌ویش پێ فه‌رموو: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا تۆ له‌به‌ر چاوی هاوه‌ڵه‌کانت قوربانی کردنه‌که‌ت ئه‌نجام بده‌ و بانگی یه‌کێك له‌ هاوه‌ڵه‌کانیشت بکه‌ و بابێت سه‌رت بتاشێت ئه‌وسا بزانه‌ چۆن ئه‌وانیش وه‌کو تۆ ئه‌م ئه‌رك و فه‌رمانه‌ جێ به‌چێ ده‌که‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا پێغه‌مبه‌ردروودی خوای له‌سه‌ربێ،گوێڕایه‌ڵی "ئوم سه‌له‌مه‌"ی خێزانی بوو هاوه‌ڵانی دڵخۆش بوون و به‌ هه‌مان شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ر‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)کاره‌که‌یان ئه‌نجامدا
ئازیزانم..... ئه‌مه‌ به‌شێکی کورت و پوخت بوو له‌هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتاری سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌خێزانه‌ به‌ڕێزه‌کانی، به‌ڵام داخی گرانم ئێمه‌ی شوێنکه‌وته‌ی موحه‌ممه‌د ولموسته‌فا، زۆر دوورین له‌م جۆره‌ ڕێنمایی و ره‌فتارانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز دروودی خوای له‌سه‌ربێ.... بۆیه‌ سوێند به‌خوا شه‌رم ده‌مگرێت به‌راوردی پیاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست بکه‌م، که‌نازانن به‌ چ شێوه‌ و ڕه‌فتارێك مامه‌ڵه‌ی ژیرانه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان بکه‌ن تاوه‌کو بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر کێشه‌و گرفته‌کانیان.....که‌به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی جه‌هل و نه‌زانینه‌وه‌ توندوتیژی و ڕێژه‌ی ته‌ڵاق به‌رزبۆته‌وه‌، له‌سه‌ر کێسه‌یه‌کی که‌م که‌شیاوی ئه‌وه‌نییه‌ تیشکی بخه‌مه‌ سه‌ر شیرازه‌ی خێزان ده‌پچڕێت ولانه‌ی سۆزو خۆشه‌ویستی و رێز تێکده‌چێ، که‌ هۆکاره‌که‌ی بۆ نه‌مانی ڕێزو خۆشه‌ویستی و ئه‌وینداری نێو خێزان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

* ~~~***~~~***~~~***[/color[color=#333333]]~~~***~~~*

یاری و گاڵته‌کردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

نووسینی "ئه‌له‌ند ئومێد"

له‌ عائیشه‌وه‌ گێڕ دراوه‌ته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت:له‌یه‌کێك له‌ سه‌فه‌ره‌کانیدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دا بووم کیژۆڵه‌یه‌ك بووم گۆشتن نه‌بووم، به‌خه‌ڵکه‌که‌ی فه‌رموو،بێنه‌ پێش(پێش که‌ون)،هاتنه‌ پێش،پاشان پێی فه‌رمووم وه‌ره‌ با پێشبڕکێی بکه‌ین ئه‌وه‌بوو پێشی که‌وتم ئینجا لێم بێده‌نگ بوو هه‌تا قه‌ڵه‌و بووم و گۆشتم گرت هه‌تا له‌یه‌کێك له‌ سه‌فه‌ره‌کانیدا له‌گه‌ڵیدا بووم به‌ خه‌ڵکه‌که‌ی فه‌رموو بێنه‌ پێش(پێش که‌ون) ئه‌وانیش هاتنه‌ پێش،پاشان فه‌رمووی،وه‌ره‌ پێش با پێشبڕ کێیه‌ك بکه‌ین،ئه‌وه‌بوو ئه‌و جاره‌ پێشمکه‌وت،که‌وته‌ پێکه‌نین و فه‌رمووی:ئه‌مه‌ له‌بری جاره‌که‌ی پێشووه‌ ئه‌ی عائیشه‌.


اللَّهُــــــــمّے ۩۞۩صَــــــلٌ علَےَ ۩۞۩ مُحمَّــــــــدْ ۩۞۩و علَےَ آل ۩۞۩ مُحمَّــــــــدْ كما صَــــــلٌيت۩۞۩ علَےَ ۩۞۩إِبْرَاهِيمَ و علَےَ آل ۩۞۩ إِبْرَاهِيمَ إِنَّك حَمِيدٌ مَجِيدٌ ۩۞۩اللهم بارك علَےَ۩۞۩مُحمَّــــــــدْ۩۞۩و
علَےَ آل مُحمَّــــــــدْ ۩۞۩كما باركت۩۞۩علَےَ إِبْرَاهِيمَ۩۞۩و علَےَ آل ۩۞۩إِبْرَاهِيمَ فى الْعَالَمِينَ ۩۞۩نَّك حَمِيدٌ مَجِيدٌ*


سه‌رچاوه‌ *گۆڤاری به‌خته‌وه‌ری*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-08-23 20:39:59

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
LinuxSafari

Re: ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

ده سته كانت خؤشبيتماندوو نةبيت خوشكه جوانه كه مبابه تبكي جوان بووهيواي
به ر ده وام بونت بؤ اخوازم

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-08-25 08:30:36

rashed surchy
خونچەی نوێ
شوێن: ده‌شتی هه‌ریر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-15
دواترین سه‌ردان: 2013-11-02
په‌یامه‌كان: 169
WindowsSafari

Re: ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

ماشاء الله جزاكم الله خیرا خوشكی من .. بابه‌تێكی زۆر زۆر جوانه‌  ده‌سته‌كانت خۆشبێت

Kurdzhin
رضيت بالله ربا. وبلإسلام دينا. وبمحمد(صلى الله عليه وسلم) نبيا ورسولا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-08-27 11:00:37

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsSafari

Re: ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت کاکه‌ ڕه‌شید و خوشکی به‌ڕێزمان ماریا، به‌هیوای سه‌فرازی وکامه‌رانی ان شاء الله‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-10-06 17:10:55

mila koyi
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-01-30
دواترین سه‌ردان: 2014-01-30
په‌یامه‌كان: 47
WindowsSafari

Re: ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

ماندوونه‌بی سه‌رکه‌وتووبی هاوڕێ به‌ڕێز.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2013-10-08 15:56:23

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsSafari

Re: ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

dast xosh bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2013-10-19 10:28:04

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsSafari

Re: ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیدا:

ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت،ئێوه‌ش سه‌رکه‌وتووبین،له‌خۆشیدابین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net