❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامه‌ی‌ دایكێكی‌ دڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-08-24 15:38:55

ahmad9
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-25
دواترین سه‌ردان: 2013-10-16
په‌یامه‌كان: 100
WindowsFirefox

نامه‌ی‌ دایكێكی‌ دڵ

نامه‌ی‌ دایكێكی‌ دڵ پڕله‌حه‌سره‌ت  له‌چاوه‌ڕوانی‌ كۆرپه‌ی‌ به‌دنیانه‌هاتووی



گوڵه‌ جوانه‌كه‌م سۆمای‌ دیده‌ و هاوڕێی‌ دنیا و تاكه‌ ئومێدی‌ ژیانم .
كۆرپه‌ به‌دنیانه‌هاتووه‌كه‌م .!!!!
ئازیزه‌كه‌م من له‌پێناودیداری‌ تۆدا  هه‌وڵی‌ زۆرم داوه‌ ،ئه‌گه‌ر نه‌متوانیوه‌ ولاَته‌و ولاَت بڕۆم ئه‌وه‌ شاره‌و شار كام  دكتۆر باشبووه‌ رۆشتوم‌و كامه‌ عیلاج باشبووه‌ به‌بێ‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ئاسه‌واره‌ سلبیه‌كانی‌ جه‌سته‌ ومعیده‌ی‌ خۆم ده‌كرده‌ ‌ده‌رمانخانه‌ بۆهه‌ڵگرتنی‌ .
ئێستاش چاوه‌ڕوانی‌ ڕه‌حمه‌تی‌ خودای‌ میهره‌بانم تابت بینم .دڵنیاشم كه‌ ڕۆژێك بارانی‌ ڕه‌حمه‌تی‌ په‌روه‌ردگار داده‌بارێت و ئه‌م تینویه‌تی‌ دڵم ده‌شكێنێت .
كۆرپه‌كه‌م خۆئه‌گه‌ر ویستی‌ په‌روه‌ردگارم وابێت كه‌ له‌م دنیا كورت و كه‌م خایه‌نه‌دا نه‌ت بینم ئه‌وا دڵنیام ،له‌دنیای‌ كۆتا نه‌هاتوو له‌ (به‌هه‌شت) له‌ژێر باڵی‌ پڕمیهری‌ په‌روه‌ردگاردا بۆهه‌میشه‌ من دایك وهاوسه‌ره‌كه‌م باوك و تۆی‌ ئازیزیش كۆرپه‌ی‌ ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و به‌بێ‌ ترس (ترس له‌نه‌خۆشی‌ له‌ناخۆشی‌ له‌نه‌بونی‌ له‌مردن ولێك دابڕان له‌…..هتد) به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان ده‌گوزه‌رێنین به‌نیازی‌ دیدار .
خوێنه‌ری‌ به‌ڕێز
. منیش وه‌ك هه‌موو ئافره‌تێك پێم خۆشه‌ دایك بم
پێم خۆشه‌منداڵم هه‌بێت وگوێم له‌گڕوگاڵی‌ كۆرپه‌كه‌م بێت.
پێم خۆشه‌ ماڵه‌ كپ وبێده‌نگه‌كه‌م ئاوه‌دان بێت .
به‌ئومێدی‌ دوعایه‌كی‌ خێرله ‌تۆی‌ به‌ڕێز ،له‌ تۆی‌ خوێنه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌م نوسی‌
چاوه‌ڕوانم . چاوه‌ڕوانی‌ ره‌حمه‌تی‌ په‌روه‌ردگارم .
چاوه‌ڕوانی‌ دوعای‌ خێری‌ به‌ڕێزتانم چاوه‌ڕوانم . چاوه‌ڕوانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net