.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










كه‌سێتیت بناسه به‌هۆی عه‌تره‌وه
ئه‌و عه‌تره‌ی كه به‌كاری ده‌هێنیت ئایا بۆنی گوڵ‌و گوڵاوه یان بۆنی میوه‌كانه یان بۆنی سه‌وزه فێنكهكانه؟
به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی عهترهكانهوه ئه‌توانیت كه‌سێتی خۆت بناسیتو مزاجو سیفاتهكانتو خاڵی لاوازییت بناسیتو ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت زیاتر خۆت بناسیتو بزانیت كه‌تۆ كێیت كه‌سێتیت تاقی بكه‌ره‌وه له‌رێگه‌ی عهترهكهتهوهو ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵام بده‌ره‌وه:
- ئه‌و وشه‌یه چییه كه به‌باشی داده‌نێیت كه‌پێت بڵێن له‌كاتێدا كهعهتر له‌خۆت ده‌ده‌یت؟
1. ئه‌نیق.
2. ده‌وڵه‌مه‌نده.
3. فێنك.
4. سه‌رنجڕاكێش.
- تۆ بانگهێشت كراوی بۆ نانخواردنی ئێواره؟
1. به‌ده‌ست به‌تاڵی ئه‌چیت بۆ بانگهێشته‌كه.
2. گوڵ پێشكه‌ش به‌خاوه‌نی بانگهێشته‌كه ده‌كه‌یت.
3. یان قاڵبێك شیرینی ئه‌به‌یت بۆ بانگهێشته‌كه كه به‌ده‌ستی خۆت دروستت كردبێت.
4. هه‌میشه دره‌نگ ده‌گه‌یت.
5. دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌خاوه‌ن بانگهێشته‌كه ده‌كه‌یت كه له‌گه‌ڵ زه‌وقی ئه‌ودا بگونجێت.
- ئه‌و وشه‌یه چیه كه‌ده‌ته‌وێت لهفهرههنگتدا بسڕێته‌وه؟
1. چرچی.
2. سوربوونه‌وه.
3. تلوك.
4. بێزاری.
5. درۆ.
- ئه‌گه‌ر لهئهندێشهتدا بووبیت به‌ئاژه‌ڵ چ ئاژه‌ڵێك هه‌ڵده‌بژێریت؟
1. ئاسك.
2. پشیله.
3. ماسی.
4. په‌پوله.
5. چۆله‌كه.
- باشترین مه‌زاجی هاوسه‌ره‌كه‌ت چییه؟
1. جێگیری.
2. به‌خشنده‌یی.
3. به‌هێزی.
4. ئازایه‌تی.
5. راسگۆیی.
- حه‌ز ده‌كه‌یت پشووهكهت به‌سه‌ر به‌ریت به:
1. چوونه سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا.
2. گه‌ڕان به‌هه‌موو جیهاندا.
3. بچیت بۆ جه‌زیره‌یه‌كی دوور.
4. بچیت بۆ لادێیه‌كی جوان.
5. بچیت بۆ كۆشكێكی گه‌وره.
- چی ئه‌نێری به‌دیاری بۆ هاوڕێ نزیكه‌كه‌ت؟
1. جانتایه‌كی چه‌رمی ده‌ست.
2. سهرشانێكی دروستكراو له‌ئاوریشم.
3. جلێكی ئاسایی.
4. تابلۆیه‌كی زه‌یتی.
5. چه‌پكێك گوڵ.
- ئه‌گه‌ر باڵت ههبواویه حه‌زت ده‌كرد؟
1. كۆتر بیت.
2. ته‌یاره بیت.
3. په‌پووله بیت.
4. بوونه‌وه‌رێكی خه‌یاڵی.
- حه‌ز له‌بۆنی كام له‌مانه ئه‌كه‌یت؟
1. شیرینی كه لهفڕن ده‌رئه‌چێت.
2. گوڵی باخ.
3. چاككه‌ره‌وه‌ی شۆردن.
4. بۆنی خاك دوای باران بارین.
- ئه‌گه‌ر ببیت بهقوتوو كام له‌مانه هه‌ڵده‌بژێریت؟
1. قوتوی بیر‌ورا.
2. قوتوی شه‌كر.
3. قوتوی زێڕو زیو.
4. قوتوی نهێنی.
- ئه‌گه‌ر چویت بۆ مۆزه‌خانه چی ئه‌كڕیت؟
1. مێزێكی زهخرهفهدار.
2. سیسه‌مێكی كۆن.
3. قوتویه‌كی صینی.
4. كورسییه‌كی لویسی 16.
5. ئاوێنه‌یه‌كی رازاوه به‌ئاڵتون.
- خۆت ئهچوێنی به چ دیمه‌نێك؟
1. شاخی به‌فرین.
2. چڵێك گوڵی گه‌نم.
3. كه‌ناری سپی ده‌ریا.
4. دارستانی استونائی.
5. باخێكی گوڵ.
ئه‌نجام:
1. ئه‌گه‌ر هاتوو زیاتر لهوهڵامهكانت له‌خاڵی (1)دا بوو ئه‌وا تۆ زیاتر حه‌ز بهعهترێك ده‌كه‌یت كه دروستكرابێ له‌بۆنی گوڵ كه ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه كه‌سێكی كراوه‌یت له جیهانی دینامیكیو متمانه‌ت به خۆت هه‌یه. هه‌روه‌ها كه‌سێكیت رێكخستنت هه‌یه‌و سه‌ركه‌وتوویت له‌ژیانی خێزانی‌و له ئیش‌و كاری ده‌ره‌وه‌و تاوانی ئه‌وه‌ت هه‌یه كه‌یه‌كسانی رابگریت له‌هه‌ردوو رووهكهدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ خراپی‌و هه‌ڵه‌ت هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كهباشییهكانت زۆرتره ئه‌توانی زیاتر باشییه‌كانی خۆت ده‌ربخه‌یت.
تۆ كه‌سێكی رێك پۆشی‌و زه‌وقت جوانه بۆ جل‌و بهرگو بۆ هه‌ڵبژاردنی عه‌تر زیاتر عه‌تری poisonysl, paris, lanco,etresor paloma, chanel, femmerochas گونجاوه بۆتو له‌گه‌ڵ كه‌سێتیت ده‌گونجێ.
2. ئه‌گه‌ر هاتوو زۆرینه‌ی وهڵامهكانت له‌خاڵی (2)دا بوو ئه‌وا تۆ كه‌سێكیت حه‌ز به‌عه‌تری رۆژهه‌ڵاتی ده‌كه‌یت ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌كه‌سێكی به‌هێزی هه‌موو شتێكت خۆش ده‌وێت نادیاری‌و ئاڵۆزی رات ئه‌كێشێت بۆ لای خۆی‌و ئه‌توانی به‌رگری لهخۆتو بیروباوه‌ڕت بكه‌یت ئه‌گه‌ر 4 ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچی بێت كه‌سێكه كه به‌ئاسانی شتی له‌بیر ناچێته‌وه. ئه‌و عه‌ترانه‌ی كه بۆ ئه‌و كه‌سه گونجاوه بریتییه له: rochas buzance, opium, clinique aromalicselixr, dorissimo, Shalimar
3. ئه‌گه‌ر هاتوو زۆرینه‌ی وهڵامهكانت له‌خاڵی (3)دا بوو، ئه‌وا تۆ حه‌زت له‌عه‌تری فێنكه‌و رقت له‌خۆ ده‌رخستنه، تۆ كه‌سێكیت حه‌زت له‌شتی سروشتییه حه‌ز له‌پیاهه‌ڵدان ناكهیتو دوور ده‌كه‌ویته‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كهكهمتهرخهمنو سهوزارییو دیمه‌نی سروشتی باشترین شوێنه لای تۆ، له‌ناو سه‌وزاییدا هه‌ست به‌هێمنی‌و خۆشی ده‌كه‌یت، باشترین‌و خۆشترین پیاسه‌ی تۆ ئه‌وه‌یه كه له‌كه‌نار ده‌ریادا پیاسه بكه‌یت. كه‌سێكی كۆمهڵایهتیتو زیاتر حه‌ز له‌ئاوو هه‌وای كه‌نار ده‌ریاو چیا ده‌كه‌یت.
عه‌تره گونجاوه‌كان بۆ تۆ ئه‌مانه‌ن: Gucci envy, charel crisgalle, dior dune.
4. ئه‌وانه كه‌زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان له‌خاڵی (4)دا بوو ئه‌وا كه‌سایه‌تی ئه‌مانه حه‌زیان له‌عه‌تری دروستكراوه له‌میوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه‌كه‌سێكی ژیانت خۆش ده‌وێت سوود له‌هه‌ڵه‌كان وهردهگریتو خواردنی ده‌ستت زۆر بهتامو خۆشه‌و زۆر حه‌زت لهگاڵتهو پێكه‌نینه به‌وه ناسراویت كه‌مناڵێكی گه‌وره‌یت، زیاتر حه‌زت لهبازاروِهو گهڕانو به‌سه‌ربردنی كاتی خۆشی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیاندا به‌ساكاری ده‌كه‌یت شته‌كان به‌قورسی وهرناگریتو كه‌سێكی سادهیات.
عهترهكانت: Lolita lempika, angel
5. ئوانه كهوهڵامهكانیان له‌خاڵی (5)دایه حه‌ز به‌عه‌تری هێمنو نه‌رم ئه‌كه‌ن كه‌ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كهبزانیت كه‌سێتی ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی هێمنه‌و له‌سه‌رخۆیه‌و كه‌سێكی زه‌وق جوانه‌و رێك پۆشه، هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌ته‌و شته جوانه‌كانی خۆش دهوێو ئهیانكڕێ ئه‌گه‌ر هاتوو نرخه‌كانیان یه‌كجار به‌رز بێت.
6. زه‌وقت كلاسیكییهو رقت له‌شه‌ڕو ئاژاوهیهو نهێنییه‌كانت نادركێنی ته‌نها له‌لای ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه‌نزیكترین كه‌سته. په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانت زۆر باشه‌و زۆر تێكه‌ڵی كه‌س نابیت‌و ته‌نها چه‌ند ره‌فیقێكی نزیكت هه‌یه.
مـرۆڤـهكان پـێويستـيان بـهڕێـگايـهكی پاکـــــــــــــــه بۆ ئـه‌وه‌ی بـه‌ڕێـز بن،،
بـه‌ڵام ڕێـگاكـان پـێويستـيان بـه مـرۆڤـی بهڕێـزه بۆ ئه‌وه‌ی پـــــــــــاك بن..!
له‌سه‌ر هێڵ نییه