.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئه‌رستۆ:ئه‌رستۆ سڵی ( 323بۆ 384 پ.ز) گه‌وره‌ترین بیریاری عه‌قڵانی هزری یۆنانی دێرین و قوتابی ئه‌فلاتون بوه، ناوبانگی ئه‌رستۆ نه‌ک هه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تیۆریزه‌کردنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان ، به‌ڵکو دهشگهرێتهوه بۆ ورده‌کاری ئه‌و لێکۆلینه‌وه‌ی مه‌یدانیدا که تا ئێستاش زۆربه‌ی زاراوه‌کان له کایه زانستیه جیاجیاکاندا ، وه‌کو خۆیان به‌کار ده‌هێندرێت ، له بانوبانگترین کتێبه‌کانی : فیزیک . لۆژیک، ئه‌خلاقی نیکۆماخوسی یه،
لیڤیناس: لیڤیناس(1905---1995) فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی به‌ره‌چه‌ڵه‌ک لیوانی ، قوتابی هۆسره‌ل و هایدگه‌ر بووه، له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا له ئۆردوگای نازییه‌کان هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ده‌ستدا، به ناوبانگترین به‌رهه‌می بریتیه له : سهرجهمیهت و بێ کۆتایی که له‌ساڵی 1961 دا بڵاوی کردۆته‌وه ،( تێگه‌یشتن له ئه‌وی تر) بۆ لیڤیناس مه‌رجی به‌رده‌وامی به مرۆڤ مانه‌وه‌ی ئێمه‌یه ،
بابه‌ک ئه‌حمدی : یه‌کێکه له نوسه‌رو بیر مه‌نده هاوچهخهکانی ئێران ، مامۆستای زانکۆیه له تاران ، له گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌کانی : حه‌قیقه‌ت و جوانی ، مۆدێرنێته و بیری ره‌خنه‌یی ، مه‌ته‌ڵی مۆدێرنه ، بونیاد و راڤه‌ی ده‌ق ، کتێبی گومان ، داهێنان و ئازادی ، مارکس و سیاسه‌تی مۆدێرن ، له‌گه‌ڵ سیانه‌یه‌ک له‌سه‌ر مارتین هایده‌گه‌ر،، کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاوی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێی هه‌ندێ له نوسه‌ره کورده‌کان هه‌یه ، وه چه‌ند به‌رهه‌مێکی له شێوه‌ی کتێب و وتاردا کراون به کوردی ،
سادق هیدایه‌ت: سادقی هیدایه‌ت (1903---1951 ) چیرۆک نوسی به‌ناوبانگی ئێرانی له ئاستێکی جیهانیدا ، به کورته رۆمانی کوندهبووی کوێر که دووجار بۆ زمانی کوردی وه‌رگێردراوه ناوبانگیه‌کی بێ وێنه‌ی ده‌رکرد، ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌ک شاکارێک جیهانی ،له مێژوی ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرنیستیدا ته‌ماشا ده‌کرێت ، یه‌کێک بوو له نوسه‌ره نهلیستیهکانی ئێران و داوی نا ئومێدی بوون له ئیداره‌ی سیاسی ئه‌و کاته‌ی ئێران گه‌رایه‌وه پاریس و خۆی کوشت،،
هابرماس: یورگن هابرماس فه‌یله‌سوف و سۆسۆلۆژی به‌ناوبانگ، دا‌و ئه‌ندامی زیندووی قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت، له ساڵی 1929 له دایک بوه ، هابرماس له به‌رهه‌مه‌کانیدا سودیێکی زۆر له لێکدانه‌وه هه‌مو جۆره‌کانی ، کانت . هیگڵ ، مارکس ، فرۆید ، و فه‌یله‌سوفه نوێیه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ته‌حلیلی وه‌رده‌گرێت ، بهناوبانگتیری کێشه‌ی هزری هابرماس بریتیه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ی که مۆدێرنێته چییه؟؟و ئه‌بستمۆلۆژیا، زانست ، و ئه‌خلاو چ رۆلێکیان له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا هه‌یه؟ له گرینگ‌ترین بهرههموکانی : گوته‌ی فه‌لسه‌فی مۆدێرنه ، تیۆری ئاڵوگۆر خوازی ، گوتاری ئه‌خلاق ، که‌م فه‌یله‌سوفی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌یه که هابرماس نه چوبێته ناو گفتوگۆی جدییه‌وه له گه‌ڵیاندا ،،
کانت: ئیمانوێل کانت (1724—1804 ) مه‌زنه فه‌له‌سوفی رۆشنگه‌ری و مامۆستا له زانکۆی کینسبێرگ، داوی ئاشنا بونی به فه‌لسه‌فه‌ی ( داڤئد هیۆم )ی به‌ریتانی ، له خه‌ونی دۆگمایی ، به‌خه‌به‌ر هات ، به نوسینی کتێبی ره‌خنه له ئه‌قڵی په‌تی گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری کرده سه‌ر هزری ئه‌وروپی پاش خۆی ، به درێژایی ژیانی شاری کینسبێرگی به‌جێ نه‌هێشت و ژنی نه‌هێنا ، هه‌موو رۆژێک له کاتژمێر (69 ی به‌یانیدا له ماڵ ده‌رده‌چوو بۆ پیاسه‌کردنی به جۆرێک ئه‌گه‌ر رۆژێک داوکهوتبایه خه‌ڵکی گومانیان له کاتژمێره‌کانیان ده‌کرد،،
کارل یاسپرس: کارل یاسپرس (1883—1969) یه‌کێ له به‌ناوبانگترین فه‌یله‌سوفه ئه‌ڵمانیه بونخوازه باوه‌رداره‌کان (مه‌سیحی) . یاسپرس به‌وه به‌ناوبانگه که فه‌لسه‌فه له زانست و هونه‌ر جیاده‌کاته‌وه، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌کانی : له باره‌ی سه‌رچاوه‌و مه‌به‌ستی مێژوو ، که له‌ساڵی 1949 دا باڵاوی کردۆته‌وه، هه‌روه‌ها زنجیره کتێبی ، سوکرات ، ئه‌فلاتون ، فلۆتین ، ئۆگۆستین ، له به‌رهه‌می ئه‌ون ،
ئه‌فلاتون : ئه‌فلاتون (347—427 پ.ز )مه‌زنه فه‌له‌سوفی یۆنانی و ئه‌سینا که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌رستۆکراتی به‌ناوبانگدا په‌روه‌رده کراوه ، قوتابی سوکرات بووه و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌کادیمیایه، زۆر به‌ی به‌ر هه‌مه‌کانی خۆی له شێوه‌ی گفتوگۆدا نوسیوهوتیادا سوکارت که‌سایه‌تیه‌کی گرینگی ئه‌و گفتوگۆیانه‌یه، و ژماره‌یان 41 گفت‌و گۆیه له گرینگ‌ترینیان : کۆمار و یاساکان
سوکرات : سوکرات له ده‌وروبه‌ری (399—470 پ.ز) ژیاوه ، هاوڵاتیه‌کی ئه‌سینایی و فه‌یله سوفێکی یۆنانی و مامۆستای ئه‌فلاتونه ، کوری پیاوێکی پینه‌چی و خاوه‌ن روخسارێکی تابڵێ ناشرین ، به تاوانی ئه‌وه‌ی که گوایه دانی به خواوه‌نده ره‌سمیه‌کانی ده‌وڵه‌ت شاردا نه‌هێناوه و گه‌نجه‌کانی به لا رێدا بردووه ناچار کرا که ژه‌هری مه‌رگ بنۆشێت ،، جگه له ریوایه‌ته مێژووییه‌کانی ئێمه له زمانی )ئه‌فلاتون ) ه‌وه به بیروراکانی ئاشنا ده‌بیتن ، سوکرات خۆی به مامانێک چواندووه که ده‌یه‌وێت یارمه‌تی ده‌ر بێط بۆله دایک بونی هزری مرۆڤه‌کان ،گوایه له په‌رستگای دۆلفییهوه راگه‌یه‌نراوه که سوکرات زیره‌کترین مرۆڤی سه‌رده‌مه‌کی خۆی بووه ئه‌ویش ئه‌مه‌ی به‌وه لێکدایه‌وه چونکه ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانیتره‌وه ده‌یزانی که نازانێت.
مارتن هایده‌گه‌ر:هایده‌گه‌ر (1889—1978) فه‌یله سوفی ئه‌ڵمانی که به کتێبی بوون و کات له سالی 1927 کاریگه‌ریه‌کی زۆری کرده سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م ، له دوو ده‌ی سی و چلی هه‌مان سه‌ده‌دا هایده‌گه‌ر په‌یوه‌ندی کرد به هێزه‌کانی نازییه‌وه و له په‌نجاکاندا له زانکۆ دوور که‌وته‌وه خۆی ته‌رخان کرد بۆ لێکۆلینه‌وه له شیعره‌کانی (هۆڵدرین و پۆڵ سیلان و ...هتد)له دواین گفتوگۆیدا که گۆڤاری دێرشپیگل له‌گه‌لیدا کردووه دوای مردنی بڵاو بۆته‌وه له وه‌ڵامی پرسیاری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی مرۆڤ له چیدا ده‌بینی هایده‌گه‌ر ده‌ڵێت: مه‌گه‌ر خوایه‌ک رزگارمان بکات ، له گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌کانی : میتافیزیک چییه؟ نامه‌یه‌ک له باره‌ی هیومانیزمه‌وه، سه‌چاوه‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری ، مه‌سه‌له‌ی ته‌کنه‌لۆژی.
ئه‌دوارد سه‌عید: نوسه‌رو بیریاری مه‌سیحی بهرهگهزفهلهستینی هه‌ر له په‌نجاکانه‌وه له ئه‌مریکا ده‌ژیا، ئه‌و یه‌کێکه له ره‌خنه‌گران پۆست کۆلۆنیاڵی و کۆمه‌ڵگای مۆدێرنی ئه‌مریکی به‌ناوبانگترین کتێبی بریتیه له ( رۆژهه‌ڵات ناسی) که تیایدا له ژێر کاریگه‌ری بیری میشێل فۆکۆدا ده‌یسه‌لمێنێ رۆژ هه‌ڵات به‌ر له‌وه‌ی واقعێکی به‌رجه‌سته بێت ، چه‌مکێکه له لایه‌ن کلتوری رۆژئاواوه به‌رهه‌م هاتووه،
تیۆدۆر ئه‌دۆرنۆ: (1903—1969 ) فه‌یله‌سوف و کۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی ، یه‌کێکه له بیرمه‌ندانه‌ی که له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه که‌وته ره‌خنه‌گرتن له عهقڵباوهری ، یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی قوتابخانه‌ی فانکفۆرت و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لێکۆڵینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ،گرینگ‌ترین کتێبی ئه‌دۆرنۆ که به هاوبه‌شی له گه‌ڵ (هۆکهایمهری) هاورێێ نوسیویه‌تی بریتیه له : ( دیالێکتی رۆشنگه‌ری) که تیادیدا به شێوه‌یه‌کی تاڵ و نائومێدانه ره‌خنه له ره‌وتی شارستانێتی ئه‌وروپی ده‌گرن ، له کتێبه گرینگه‌کانی : کیرکیگۆرد، به‌رهه‌مهێنانی ئێستاتیکه ، ورده ئه‌خلاق ، که به‌رهه‌می ساڵانی تاراوگهیهتی له ئه‌مریکا،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه