.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










وە صفی پێغەمبەر(د.خ) لەسەر زاری هاوەڵەکانی دا
- ئەنەس (رەزای خوای لەسەر بێت ) دەفەرموێ (پێغەمبەر ئەگەر دڵخوش و دڵشاد دەبوو روخساری دەدرەوشایەوە وەک پارچە مانگێکی لێدەهات) ئیمامی بوخاری وموسلم روایەتیان کردووە.
- عومەری کوری خەتاب دەفەرموێ: بێگومان پێغەمبەرم بینیوە پێچی دەدا لە برسان، خورمای خراپی دەست نەدەکەوت سکی پێ تێر بکات ئیمامی موسلم روایەتی کردووە.
- عائیشە (رەزای خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ (پێغەمبەر بە دەستی خۆی لە هیچ کەسی نەداوە نە لە ژن نە لە خزمەتکار مەگەر خەباتی کردبێ لە ڕێگای خوا ) ئیمامی موسلم روایەتی کردووە.
- پێغەمبەر(د.خ) ئەگەر یەکێک لە هاوەڵەکانی بناردبا بۆ کارێک پێی دەفەرموو ( موژدە دەربن و تۆقێنەر مەبن ، ئاسانکار بن و زەحمەتدەر مەبن)
- ئەنەسی کوری مالک (رەزای خوای لەسەر بێت ) (دەفەرموێ هیچ کەسم نەدیوە ئەوەندەی پێغەمبەر بەسۆز وبەزەیی بێت لەگەڵ ماڵ منداڵی).
- وە صفی پێغە مبە ر(د.خ) لەسەر زاری عەلی کوڕی ئەبی تالیب (ر.خ)
عەلی کوڕی ئەبی تالیب (ر.خ) هە ر جارێ پێغە مبە ر(د.خ) یبکردبایە دەیفەرموو: باڵای زۆر بەرزنەبوو، کورتە بڵایەکی گرگن نەبوو، دیار بوو لەناو خەڵکیدا، قژی لولو ئالۆسکاو نەبوو، هەروەها خاویش نەبوو، پیاوێکی باڵا رێک بوو، قەڵەوێکی گۆشتن نەبوو، دەم وچاوی خڕ هەڵکەوتبوو، سپیکە ڵە وچاو ڕەش بوو، برژانکی پڕبوو، شان ونێوشانی ڕێک بوو، پەنچەکانی دەست و قاچی قەڵە و خڕێن بوون، کە دەڕۆیشت واتدەزانی ئاوی ناو رێژگەیەکی لێژە، کە لای دەکردەوە هەموو جەستەی پیرۆزی وەردەگێڕا، مۆری پێغەمبەرایەتی لەنێوشانیدا بوو، لە هەموو کەس سنگ فراوانتر و راستگۆتر بوو، وە لە هەموو کەس نەرم و نیانتر بوو، لە هەموو کەس خۆشخوانتر بوو، کەسێک یەکەم جار بیبینیایە سامی لێ دەنیشت ، کە مامەڵە شی لەگەڵ دەکرد خێرا خۆشی دەویست (علی) دەڵێت : هەرگیز لە پێش وپاش ئەو . کەسم وەک گەورەیی یەو نەدیوە.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ِِAhmad N. Hamad (2013-06-16 07:37:47)


لهسهر هێڵ نییه






اللَّهُــــــــمّے ۩۞۩صَــــــلٌ علَےَ ۩۞۩ مُحمَّــــــــدْ ۩۞۩و علَےَ آل ۩۞۩ مُحمَّــــــــدْ كما صَــــــلٌيت۩۞۩ علَےَ ۩۞۩إِبْرَاهِيمَ و علَےَ آل ۩۞۩ إِبْرَاهِيمَ إِنَّك حَمِيدٌ مَجِيدٌ ۩۞۩اللهم بارك علَےَ۩۞۩مُحمَّــــــــدْ۩۞۩و
علَےَ آل مُحمَّــــــــدْ ۩۞۩كما باركت۩۞۩علَےَ إِبْرَاهِيمَ۩۞۩و علَےَ آل ۩۞۩إِبْرَاهِيمَ فى الْعَالَمِينَ ۩۞۩نَّك حَمِيدٌ مَجِيدٌ*
دهستهکانت خۆش بێت،خوای گهوره پاداشتت بداتهوه..
لهسهر هێڵ نییه