.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










کەسێك دەڵێت: چوومە لای پیاوێکی دانا بۆ ئەوەی پرسیاری شتێکی لێبکەم کە تووشی سەرسوڕمانیم بکات، گوێم لێگرت و پێیگووتم: دەتەوێ لەبارەی چییەوە پرسیار بکەی؟!.
منیش گوتم: ئایا سەیرترین و سەرسوڕهێنەرترین شت لە مرۆڤەکاندا چییە؟!!.
پیاوە داناکە وەڵامی دامەوە و گوتی: مرۆڤەکان لە منداڵێتیان بێزار دەبن!، پەلە دەکەن بۆ ئەوەی گەورە ببن!، ئینجا ئارەزوو دەکەن دووبارە ببنەوە منداڵ!.. مرۆڤەکان تەندروستی خۆیان لەسەر کۆکردنەوەی سەروەت و سامان دەفەوتێنن!، ئینجا سەروەت و سامانەکەیان خەرج دەکەن بۆ بەدەستهێنانەوەی تەندروستی!.. مرۆڤەکان بە نائارامی بیر لە داهاتوو دەکەنەوە و ئێستایان لە بیر دەکەن!، ئەوان نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا دەژین!.. مرۆڤەکان دەژین وەکو ئەوەی قەت نامرن!، دەشمرن وەکو ئەوەی قەت نەژیابن!.
کەسەکە دەڵێت: چەند ساتێك بە بێدەنگی تێپەڕین.
ئەو دەڵێت: ئەو جارە پرسیارم لە پیاوە داناکە کرد و پێمگووت: ئەو وانانەی ژیان کامانەن، کە پێویستە مرۆڤەکان فێری ببن؟!.
پیاوە داناکە وەڵامی دامەوە و گوتی:
*با مرۆڤەکان فێر ببن، کە ناتوانن هیچ کەسێك وا لێبکەن خۆشیانی بووێت، ئەوەی دەتوانن بیکەن ئەوەیە، کە خۆیان وا لێبکەن خۆشەویست بن...
*با مرۆڤەکان فێر ببن، کە خۆیان لەگەڵ ئەوانی تر بەراورد نەکەن..
*با مرۆڤەکان فێری لێبووردەیی ببن و لێخۆشبوون تاقیبکەنەوە..
*با مرۆڤەکان فێر ببن، کە دەبنە هۆکاری دروستکردنی برینی قووڵ لە ناخی خۆشەویستانیان لە ماوەی چەند خولەکێکدا، کە بۆ چارەسەرکردنیان، پێویستییان بە چەندین ساڵی دوورودرێژ هەیە..
*با مرۆڤەکان فێر ببن، کە دەوڵەمەندترین کەس ئەوە نییە کە خاوەنی زۆرترینە، بەڵکو دەوڵەمەندترین کەس ئەوەیە کە کەمترین جار موحتاج دەبێت..
*با مرۆڤەکان فێر ببن، کە کەسانێك هەن زۆریان خۆشدەوێن، بەڵام فێر نەبوونە چۆن گوزارشتی لێبکەن و دەریبخەن..
*با مرۆڤەکان فێر ببن، کە دوو کەس دەتوانن تەماشای یەك شت بکەن و هەردووکیان شتەکە بە شێوەیەکی جیاواز ببینن..
با مرۆڤەکان فێر ببن، ئەوە بەس نییە یەکێك لەوەکەی تر ببورێت، بەڵکو پێویستە لەسەریان لە خودی خۆشیان ببورن
لهسهر هێڵ نییه