.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






بەناوبانگترین زللە لەلایەن مامۆستاوە
ئەم چیرۆکە لەسەدەی شازدەدا لە گوندێکی ئەڵمانیا ڕویداوە.
منداڵێک ناوی(گاوس) بوو،منداڵێکی زۆر زیرەک بوو،،بەڕادەیەک خاوەنی زیرەکییەکی بوو لە ڕاددە بەدەربوو،،
هەرکاتێک مامۆستای بیرکاری پرسیارێکی دەکرد،،گاوس یەکەم قوتابی بوو وەڵامی دەدایەوە،،هەموو هاوڕێکانی لەوەڵامدانەوە بێ بەش دەکرد .
جارێکیان مامۆستا پرسیارێکی گرانی کرد،گاوس خێرا وەڵامەکەی زانی،،ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونی مامۆستا ...!!!!
مامۆستا پرسیارێکی لێکرد،داوای کرد ئەنجامی کۆکردنەوەی ژمارەکان 1تا 100 بۆ کۆبکاتەوە و داوای لێکرد دەرفەت بە قوتابییەکانی تریش بدات .
دوای 5 خولەک گاوس بەدەنگێکی بەرز وتی مامۆستا ئەنجامەکە دەکاتە:5050 !!!!!!...
مامۆستاش خێرا زللەیەکی لێداو وتی: تۆ گاڵتە ئەکەیت؟چۆن خێرا ژماردت؟
گاوس وتی:زانیم پەیوەندییەک هەیە لەنێوان 99 و 1 = 100
هەروەها98 و 2 = 100
وە 97 و 3 = 100
بەهەمان شێوە51 و 49
بۆم دەرکەوت کە 50 دوانەم بەدەستهێناوە لەژمارەکان .
بەم شێوەیە یاسایەکی گشتیم دانا ئەویش بریتییە لە
n ( n+ 1) /2
ئەنجامەکەش کردیە 5050 !!!
مامۆستاکە سەری سوڕما لەم کارەو نەیزانی لەو کاتەدا زللەی لە زانایەکی بەناوبانگداوە:كارل فريدريك گاوس Carl Friedrich Gauss کە یەکێکە لەسێ بەناوبانگترین زاناکانی بیرکاری لەجیهاندا !!!

لهسهر هێڵ نییه