.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ... جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
June 11, 2008, 00:03:11
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ... جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
من ئیتر بۆ لای تۆ‌و،
غه‌ریبیش بۆ مالی خۆی ئه‌گیرمه وه.
من ئیتر ته‌نها، به‌شی ته‌نهای و
ئه‌شق و، نازه‌کانی تۆ ئه‌که‌م
دۆسیه‌ی ئه‌و ته‌نهایه‌ی خۆم ئه‌پێچمه‌وه.
من بۆ لای تۆ‌و، غه‌ریبیش بۆ مالی خۆی
من ئتر، بۆباوه‌شی تۆ‌و!
له‌ناو هه‌ناسه‌ی گه‌رمی تۆ دا ئه‌توێمه‌وه.
من ئیتر به‌رگه‌ی دوری تۆ ناگرم
غه‌ریبی بۆ مالی خۆی و
منیش بۆ لای تۆ دێمه‌وه...
خودا، بۆ ئه‌شق ئیمه‌ی دروست کرد
منیش شغڕم له‌شێوه‌ی تۆ دروست کردوه.
من ئیتر، به‌رگه‌ی نوسینی شغریش ناگرم
چونکه، رۆحمم گوم کردوه.
من بۆلای تۆ‌و، غه‌ریبیش بۆ مالی خۆی
تۆ من و، منیش تۆم خۆش ویستوه.
ئیتر هه‌موو ریگاکانی گه‌رانه‌وه
به‌ره‌و به‌رائه‌تی ئه‌م ئه‌شقه‌مان
سه‌ری خۆیان هه‌لگرتوه.
غه‌ریبی بۆ مالی خۆی و
منیش، ئیتر بۆ مالی دلی تۆ
من ئیتر، وینه‌ی ته‌نهای و
ئه‌شقه جوانه‌که‌ی تۆم هه‌لگرتوه...
هۆنراوه‌ی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه