.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خه‌نه خوێنبهندانی هه‌له‌بجه
هۆنراوه‌ی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
هه‌له‌بجه‌ی من ،
وا ئه‌م جاره‌ش ، له‌یادی
بیسته‌مین ، سالوه‌گه‌ری
ژه‌هراوی بونی ، به‌ژن و بالای تۆ‌و
شه‌هاده‌تی ، هه‌زاران پهپولهتا.
فرمیسکه شغریکی تری
منی کۆچبه‌ری په‌راگه‌نده
به ته‌لاره به‌رزه‌کانی
خه‌می تۆدا هه‌ڵچنرا .
وا ئه‌مسالیش بوکی به‌هار
له‌سه‌فه‌ر و، تاراوگه‌ی
زستانی سارد گه‌رایه‌وه.
به‌لام به‌فری
به ژه‌هر چڵکن بووی
پێده‌شته ، تازیهبارهکهی
ءهبابهیلێ و کانی ئاشقآن
له‌دلی ، پر له ناسۆری منا
نهبرایهوهو نه‌توایه‌وه .
هاواره ، گه‌لۆ من نازانم
سالی دووهه‌زار و چه‌ند
برینی قولی تۆ
لهجهستهمانا ، ساریژ ئه‌بێ
ئه‌م چیرۆکی
شه‌وانی ، گوێ ژههردانی
زستانی هه‌له‌بجه
چه‌نده درێژه‌و ، نه‌برایه‌وه .
ههلهبشیمام
بیست سال له‌مه‌وبه‌ر بوو
له جهرکهساتیکی ، وه‌ک ئه‌مرۆمان دا .
به‌هار خۆی ئاماده کردبوو
گۆرانی نیرگزت پیا هه‌لدا.
که‌چی پایز
گه‌لای رۆحه‌کانی به‌سه‌را باراند ی و
پیره میژووش
چرکه ، چرکی
کاتژمیره‌که‌ی ده‌ستی وه‌ستا .
هاوار ، هه‌له‌بجه هاوار
ده‌لال ،هاوار
سه‌فه‌ر دریژه‌و
به‌م ریگا ،لێڵ و تهماویهدا
چۆن بێمه‌وه.
ونبوونی ئه‌م هه‌موو شءر و گۆرانیانه
ئه‌م هه‌موو چامه‌و
قه‌تار و ئهللاوهیسیانه
له کوێ و ،
له‌کام گۆشه‌ی رۆحم بنوسمه‌وه.
له سههوگاری دریژی
کام خه‌ونی نهبینراوا
کۆیان بکه‌مه‌وه.
هاوار ، گه‌لۆ هاوار
ئه‌م ههموهو ، ده‌نکه هه‌ناره ههلوهریوهی
رۆحه‌کانی ،شاره‌زورو
باریسان و ، سویسنیان و، بادینانم
چۆن کۆبکه‌مه‌وه.
زریک و هور و
گرمه گرمی هه‌وری ژه‌هر و
سه‌مای سوتانی
ئه‌م هه‌موو په‌پوله‌یه
له کوێ
له‌به‌ر تیشکی کام چرای رۆحم
له‌کام گۆشه‌ی دلم ، بنوسمه‌وه
ئه‌م ، هه‌موو تارمایی
خه‌زانی وه‌رزی مه‌رگ و
ماسی یه تینوه‌کانی ، ناو گۆمی چاو
له ته‌خته ره‌شه‌که‌ی مێشکم
به‌چی ، بسرمه‌وه.
گه‌لۆ ، هاوار
دیسان رۆژی ءهشری
سوتانی ، ئاڤێستاکانه
ئه‌م جاره‌شیان
چه‌ند ، کۆپیه‌کی تر
به‌شمشێری غه‌دری وهقاسیهوه
فتوای قه‌تل و
ئه‌نفالی ، کوردان ئه‌ده‌ن.
گه‌لۆ ، هاوار
ئه‌جه‌لی ،لوتکه و ، به‌فر و،
کانی و ، دره‌ختیش ده‌خوازن
ئاته‌شگاو ، خانه‌قاو
ئه‌شقی خودا‌ش شه‌هید ئه‌که‌ن .
هاوار ، هه‌له‌بجه هاوار
ئه‌م هه‌موو پرسیار و
وه‌ڵامه جێماوانه
له دۆفیسی ، کام دۆلار فرۆشی
هه‌نده‌ران ، بگۆرمه‌وه.
ئه‌م هه‌موو هێشوه فرمیسکه ژههراویبوه
له‌کام کۆنگره‌ی مافی مرۆڤ و
ولاتانی ، ئیسلامی ، ورد بکه‌مه‌وه.
گه‌لۆ ، هاوار
خهنهخوێنبهندانی هه‌له‌بجه‌یه
ئیمزای فرۆشراو
به‌سه‌ر مهرگمانا ، ئه‌بارێنن.
لێڕه ، شارێک له تابوتا رائه‌کێشن
له‌ولاش
جگه‌ره‌یه‌کی سیلاوین و
به‌سه‌ر لێوی ، سۆزانیه‌که‌وه
دایان ئهگیرسێنن.
ئای له‌م هه‌موو خه‌راباته
ئاسمان به هه‌وری ژه‌هر
ءهورهتی ،
ئه‌ستیره‌کانی دائه‌پۆشێ.
نه‌ک، له نه‌زه‌ر کردنی
سوتماک بوونی شارهیوردا
گوناهبار ببێ.
که‌چی ....
لگاوچیهکانی سیاسه‌ت
له‌ژێڕ چاویلکه‌ی
ئاین و ، رهوشتا
کوژانه‌وه‌ی
چرای ، ئه‌م هه‌موو رۆحانهیان
لا په‌سند و حه‌لال ئه‌کرێ.
ئاخ ، هه‌له‌بجه
ئۆف ، شاره‌زوور
کوا ، کێ هه‌یه
به هه‌ستێکی شآءیرانهوه
گوێ بۆ ، دوا ته‌په ، ته‌پی
لێدانی ، دلهکانت ، بگرێ و
وه‌ک و سیروان
راستگۆیانه ، بۆتبهاژێن .
ئاخ و ، سه‌د ئاخ‌و مخابن
ئه‌وانه‌ی ، که‌خۆشیان
پیاڵه‌یه‌ک بوون له‌ژه‌هر
ئێستا‌و ئێستاش
به ، به‌ژن و ، بالای ءهرءهریتا
ئهسترێن و، ئهسترێن و، ئهسترێن ....
مارسی 2008 ڤیه‌ن


له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستەکانت خۆش کاکە جەوهەر گیان ، زۆۆر جوانە بەراستی ، هەربژیت .
بەڵام یەک تێبینی ، لە هۆنراوەکەی بەڕێزت دا نووسراوە
وا ئه‌م جاره‌ش ، له‌یادی
بیسته‌مین ، سالوه‌گه‌ری
بەڵام ئێستا ٢٣ یە ، بەڕێزتان ساڵی ٢٠٠٨ نووسیوتانە .
بەراستی هۆنراوەیەکی تەوواو جوان و خۆشە ، هەربمێنیت و هەربژیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سلاو کاکه خه‌لاتی ئه‌زیز سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
هاوریی به‌ریز ئه‌و هۆنراوه له2008 نوسراوه و لهکۆریکدا
که بۆ یادی هه‌لبجه‌ی شه‌هید په‌روه‌ر له ڤییه‌نا به‌سرابوو
له‌وکاته‌دا خویندمهوه
له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی زۆرم بۆتان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌کانت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






desti tosh xosh hevale chra swpas bo peyameket
له‌سه‌ر هێڵ نییه






DASTT XO6BET KAK MIRAN HONRAWAYAKE JWANA
SARKAURUBIT

خوایە گیان, هەندێ جار زۆر سەختە بۆ من لەوە تێبگەم ...!!
کە دەتەوێ چی بۆ من ڕووبدات, بەڵام متمانەم پێت هەیە ..!!
ئـەوە ئـەزانــم کـە بـاشـترینــم پــێ دەبـەخشــى .. يــالله .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dasti tosh xosh hawrei barez
له‌سه‌ر هێڵ نییه