.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









slaw tkaya yarmati raportekm awe lasar 4ini ozon spastan akam
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ئۆزۆن ماده‌یه‌کی کیمیاوییه که به شێوه‌ی سروشتی و له رێگای هه‌وره تریشقه له کاتی باهۆزدا پێکدێت. ئه‌مه رێگای سروشتی خاوێنکردنه‌وه‌ی هه‌وا و ئاو، له نێو بردنی جرم و دیکه‌ی پیسکه‌ره‌کانه و ناهێڵێت که راده‌ی پیسکه‌ره‌کان پتر له راده‌ی ئاسایی بێت. ره‌نگه پاش باهۆز هه‌ستتان به بۆنی تازه و خاوێنی هه‌وا کردبێت؛ ئه‌مه به هۆی کاریگه‌ری ئۆزۆنی به‌رهه‌مهێنراوه. هه‌روه‌ها ئۆزۆن به‌هۆی لێدانی تیشکی ئه‌وپه‌ڕ به‌نه‌وشی هه‌تاو به سه‌ر به‌رزترین که‌شی هه‌وادا پێکدێت. ئه‌م توێژه وه‌کو پارێزه‌رێکه که له ئێمه له به‌رانبه‌ر تیشکی ئه‌وپه‌ڕ بهنهوشدا پارێزگاریی ده‌کات.
ئۆزۆن گازێکه که له سێ گه‌ردیله‌ی (ئه‌تۆمی) ئۆکسیژن پێکدێت. کاتێ که ئۆکسیژن بکه‌وێته به‌ر گۆڕه‌پانی وزه‌ی زۆر، هه‌ندێ له مۆلێکولهکانی (O2) دهشکن و ده‌بن به گه‌ردیله‌ی ئۆکسیژن (O). پاشان گه‌ردیله‌کان له‌گه‌ڵ مۆلێکولهکانی ئۆکسیژن دژکرده‌وه پیشان ده‌ده‌ن و ئۆزۆن (O3) به‌رهه‌م دێت. سه‌رنج بده‌ن که ئه‌مه دژکرده‌وه‌یه‌که که پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌یه؛ به‌و واتایه که ئۆزۆنیش ده‌توانێت ببێت به ئۆکسیژن.
ره‌وته‌که‌ی
ئۆزۆن دژهچڵکینهیهکی زۆر چاکه که به‌رهه‌مهێنانی بهقازانجهو به‌کارهێنانی له ئۆکسیداسیۆن و دژهچڵکینه کردندا زۆر کاریگه‌ره.
به شێوه‌ی سروشتی ئۆزۆن له ژینگه‌دا له دانوستانی تیشکی ئه‌وپه‌ڕ به‌نه‌وش و تریشقه له‌گه‌ڵ ئۆکسیژنی که‌شی هه‌وا پێکدێت؛ له باری بازرگانیشه‌وه به تێپه‌ڕاندنی هه‌وا یان ئۆکسیژن له ڤۆڵتاژی به‌رزه‌وه به‌رهه‌م دێت. هه‌روه‌ها وه‌کو به‌رهه‌می لاوه‌کی چالاکیه‌کانی مرۆڤ له‌وانه لکاندی کانزا له رێگای تواندنه‌وه، ئامرازه‌کانی کۆپی، ئامرازه‌کانی ڤۆڵتاژی به‌رز و تیشکی ئه‌وپه‌ڕ به‌نه‌وش پێکدێت.
وه‌کو گازێک، ئۆزۆن هۆکارێکی ئۆکسایدکهری زۆر به‌هێزه که زۆر دژکرده‌وه پیشان ده‌دات. له ئۆزۆن بۆ له‌نێو بردنی پیسی که‌شوهه‌وا، کۆنتڕۆڵی مایکروبی (کارگ، موخهمر، باکتێریاکان و هتد)، سپی کردن و وه‌کو هۆکاری ئۆکسایدکهر له به‌رهه‌مهێنان و ره‌وته‌کانی سڕینه‌وه‌ی زبڵ که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.
حسێن حسیێنی؛ لڤینی زانستی: ئۆزۆن وشەیەکی یۆنانییە کە بەواتای بۆن‌و بەتایبەتی بەبۆنی تووند دەوترێت، ئەم بابەتە هەوڵدەدات تیشکبخاتە سەر توێژاڵی ئۆزۆن، کە ژیان لەسەر زەویی دەپارێزێت.
ئۆۆزۆن چییە؟
ئۆزۆن بەکورتی بە(O3) پیشاندەدرێت، مادەیەکە کیمیایی، کە لەمولکیۆلێکی ئۆکسیجنو ئەتۆمێکی ئۆکسیجن دروست دەبێت‌و زۆر ناپایەدارەو بەخێرایی کارلێک دەکات. لەمولکیولی ئۆزۆندا پێوەندییەکی زۆر سست لەنێوان مولکیولی ئۆکسیجنو ئەتۆمی ئۆکسیجندا هەیەو بەبچووکترین بەرکەوتنی وزە دەپسێتو بەکەمترین هەڵمژینی وزە دەگەڕێتەوە دۆخەکەی خۆی.
توێژاڵی ئۆزون چییە؟
زانایان توێژەکانی بەرگەهەوای زەویی دەکەن بەچوار بەشەوە
١.ترۆپۆسفیر
٢.ستراتوسفیر
٣.میزۆسفیر
٤.ترمۆسفیر (دەرکیترین توێی زەویی)
ئۆزۆن بەشێوەی گازەو بەسروشتی لەتوێژاڵەکانی دەرەوەی سەر بەرگەهەوای زەویی‌و لەتوێژاڵی ستراتوسفیردایە
tezhal_zwee.jpg
هەر چەند ئۆزۆن لەتوێژاڵەکانی نزیک لەزەویش بوونی هەیە، بەڵام بەپێی هەر میلیۆن مولکیولێکی هەوا تەنها یەک مولکیولی ئوزون بوونی هەیە، لەکاتێکدا لەبەرزایی (١٥) بۆ (٢٥)کیلۆمەتری سەرو زەویی ئەم چڕییە بەرزدەبێتەوە بۆ (٦) مولکیول. ئەستۆری توێژاڵی ئۆزون لە شەواندا تەنکترە لەڕۆژە، چونکە لەشەودا تیشکی خۆر کەمترە لەڕۆژ.
گرنگی توێژاڵی ئوزون بۆ ژیانی مرۆڤ
خۆر تەنها هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە کە بەدەورییدا دەسووڕێتەوەو وزەکەی بەکاردەهێنێت. لەو بڕە روناکییەیی دەگات بەبەرگەهەوای زەویی (٧٠%)ی تێپەڕ دەبێت‌و دەگات بەزەویی، روناکیی خۆر لەمیلیاردها رەنگ دروستبووەو هەرکام لەڕەنگەکان وزەی تایبەت بەخۆی هەیە، یەکێک لەم تیشکانە پێی دەوترێت سەرو بەنەوشەیی(UV) کە بەچاو نابینرێت.
تیشکی سەرو بەنەوشەیی درێژە شەپۆلەکەی کورتەو وزەی بەرزیی هەیە، کە بۆ هەموو گیانداران مەترسییدارە، یەکێک لەکاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ شێرپەنجەی پێستە، یان خۆرسووتانە، لەسەرچاو کاریگەری خراپ دادەنێت‌و ئاوی سپی دروستدەکات، لەوانەیە ببێت بەهۆی تێکچوونی (DNA)و دروستبوونی نەخۆشییە بۆماوەییەکان. تیشکی سەروبەنەوشەیی کاریگەری لەسەر گەشەی رووەک دادەنێت‌و گەشەکەی دەوەستێنێت، تیشکی سەروبەنەوشەیی کاتێک دەکەوێت لەسەر رووبەری دەریاکان دەبێت بەهۆی تیاچوونی بوونەوەرە مایکرۆسکۆپییەکان، کەخۆراکی سەرەکی ماسی‌و باڵندە دەریاییەکانن، ئەمەش واتای تێکچوونی زنجیرەی خۆراکی گیانلەبەران دەگەێنێت. بەختەورانە زەویی لەبەرامبەر ئەم تیشکە ترسناکەدا، چەترێکی پارێزەری هەیە کە ناوی توێژاڵی ئۆزۆنەو پێشگیری دەکات لەگەیشتنی ئەم تیشکە ترسناکانە.
چۆن ئۆزۆن زەویی دەپارێزێت؟
کاتێک تیشکی سەروبەنەوشەیی دەکەوێت لەمولکیولەکانی ئۆزۆن، تیشکەکە بەشێکی زۆر لەوزەکەی خۆی لەدەستدەدات‌و دەبێت بەتیشکی ژێر سوور، لەلایەکترەوە بەهۆی بەرکەوتن، مولکیولی ئۆزۆن دەبێت بەمولکیولی ئۆکسیجنو ئەتۆمی ئۆکسیجنو بەتیشکی دووبارەی خۆر دووبارە مولکیولی ئۆزۆن دروستدەبێتەوە.
ئایا مولکیولی ئۆزۆن زیانی هەیە؟
مولکیولەکانی ئۆزۆن، هەرچەند بۆ ئێمە سوودمەندە، بەڵام بوونی لەتوێژاڵی نزیک لەزەویی(ئەو توێژاڵەی کە تێیدا دەژین) زۆر ترسناکە، نیترۆجینەکانی پڕلەئۆکسیدی دەرچوو لەساڵنسای مەکینە دیزڵییەکان بەهۆی تیشکی خۆرەوە(کرداری فۆتۆ کیمیایی) لەگەڵ مولکیولەکانی ئۆکسینجندا کارلێک دەکەنو ئۆزۆن دروستدەکەن، ئەم مولکیولانە لەسەر کۆئەندامی هەناسە کاریگەری خراپیان هەیەو هەناسە تووندی دروستدەکەن.
پرۆسەی تێکچوونی توێژاڵی ئۆزۆن
لەسەرەتای دەیەی (١٩٧٠)دا بۆ یەکەمجار بینرا کە توێژاڵی ئۆزۆن لەئاسمانی جەمسەری باشور، خەریکی تێکچوونە، لەسەرەتادا وادادەنرا، ئۆکسیدەکانی نیترۆجینی فڕۆکەکانی سەرودەنگ هۆکاری ئەم دیاردەیە، بەڵام لەساڵی (١٩٧٤)دا بەفەرمی راگەیەندرا هۆکاری سەرەکی ئەم تیکچوونە مادەیەکی کیمیایی دەسکردی مرۆڤە بەناوی کلۆرۆفلورو کاربۆن(CFC)، کە زیان بەتوێژاڵی ئۆزۆن دەگەێنێت.
گازەکانی (cfc) وەکو گازی فێنککەرەوە لەسەلاجەو کولێرو مادەی پالستیکی بەکاردەهێنرێت.
ئەتۆمی کلۆری ئەم پێکهاتەیە، دەبێت بەهۆی دروستبوونی زنجیرەیەک کارلیک، کە دەتوانێت بەخێرایی مولکیولەکانی ئۆزۆن لەناو ببات، هەر ئەتۆمێکی کلۆر دەتوانێت (١٠٠٠٠٠)مولکیۆلی ئۆزۆن لەناو ببات. جگە لەمە پایەداری گازکانی (cfc) دەبێت بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی دوور‌و درێژ لەئۆزۆندا بمێننەوەو ئەمەش بەواتای بەردەوام بوونی تێکچوونی توێژاڵی ئۆزۆن دێت.
جگە لە(cfc) هالونەکانیش کاریگەرییان لەسەر تیاچوونی ئۆزۆن هەیە، هالونەکان هەڵگری مادەی برۆمە، کە زیانبەخشە بۆ توێژاڵی ئۆزۆن، هالون ئەو مادەیە کە بۆ ئاگر کوژاندنەوە بەکاردێت.
مادەکانی شیکرەوەی چەوری لەومادانەنان کە کاریگەرییان لەسەر ئۆزۆن هەیەو گازەکانی ژوری سەوزیش لەتێکچوونی ئۆزۆندا بەشدارن.
کونی توێژاڵی ئۆزۆن
توێژینەوەکان پیشاندەدات، کونی توێژاڵی ئۆزۆن بۆ یەکەمجار لەساڵی (١٩٨٥ )دا لەجەمسەری باشور بەچاوی رووت دەبینرا، بەڵام لەساڵی (٢٠٠٦)دا گەورەترین کون تۆمارکراوە.
kun_zawy_ozne.jpg
کارەسات لێرەدایە، ناسا رایگەیاندووە، کە دوو لەسەر سێی توێژاڵی ئۆزۆن تاوەکو ساڵی (٢٠٦٥) نەتەنها لەجەمسەری باشور بەڵکو لەهەموو شوێنێک لەناو دەچێت.
بۆچی کونەکان لەجەمسەرەکاندایە؟
هۆکاری ئەمە یەکەن سووڕانەوەی زەوییە بەدوری خوێدا کە دەبێت بەهۆی ئەوەی مولکیولە قورسەکان لەجەمسەرەکان دووربکەوەنەوەو توێژاڵی ستراتوسفیر لەجەمسەرەکاندا تەنک ببێتەوە، لەهەمانکاتدا بڕی ئەو تیشکەی دەکەوێت لەجەمسەرەکان کەمترە لەشوێنەکانیتر ئەمەش بەواتای ئەوە دێت دەبێت ئەستوری ئۆزون لەجەمسەرەکاندا لاواز بێت. جگە لەمانە ساردبوونی جەمسەرەکان واتای بوونی کریستاڵی بەفەر لەناوچانەدایە، ساردبوون یارمەتیدەرە بۆکارلێکی کلۆرو ئۆکسیجن، ئەمەش دەبێت بۆ زۆرتر داخورانی توێژاڵی ئۆزۆن لەم ناوچانەدا.
ئامادەکارییەکان بۆ پاراستنی ئۆزۆن
لەساڵی (١٩٨٥)و (١٩٨٧)دا پەیماننامەی ڤییەناو مونتڕاڵ بۆ پاراستنی توێژاڵی ئۆزۆن، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان‌و وڵاتانیترەوە واژۆکرا.
بەپێی ئەم پرۆتۆکۆڵە، وڵاتە پێشکەوتووەکان پەیمانیانداوە، بەرهەمهێنانی (cfc)، هالوینو تتراکلۆریدی کاربۆن تاوەکو ساڵی (٢٠٠٠)نەهێڵنو یارمەتی وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان بدەن، هەر بەپێی ئەم پەیماننامە دەبێت تاسالی (٢٠١٠) وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بەرهەمهێنانی ئەم مادانە کۆتایی پێ‌بێنن.
ئایا کونی توێژاڵی ئۆزۆن چاکدەکرێتەەوە؟
ئەگەر وڵاتانی جیهان بەپێی پەیماننامەکان بڕۆن‌و بەکارهێنانی مادە زیانبەخشەکان کۆتایی پێ‌بێنن، سووڕی ئۆزۆن بۆ دۆخی سروشتی خۆی دەگەڕێتەوەو ماوەی (٥٠)ساڵی دەوێت تاوەکو کونەکە چاک ببێتەوە. بەڵام گازەکانی ژوری سەوز لەوانەیە ئەم چاکبوونەوەیە تاوەکو (٣٠)ساڵ دوابخەن.
زیانه‌کانی پیسبوونی هه‌وا له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن
ئۆزۆنozone گازێکی ژه‌هراوی و ره‌نگ ئاوییه و به‌ره‌و شین ده‌ڕوانێت، هه‌ر گه‌ردێکی ئۆزۆن له سێ گه‌ردیله‌ی ئۆکسجینO3 پێک دێت. ئۆزۆن له هه‌ردوو چینی هه‌وای خواروو ترۆپۆسفیر Troposphere و چینی هه‌وای سه‌روو ستراتۆسفێر Stratosphere هه‌یه.
چینی ئۆزۆن ئه‌رکی پاراستنی زه‌وییه له تیشکه زیانبه‌خشه‌کانی رۆژ، وه‌ک تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌یی، کاتێک چڕی ئۆزۆن له‌و چینه که‌م ده‌بێته‌وه، توانای مژینی ئه‌و تیشکه‌ی که‌م ده‌بێته‌وه و هه‌ندێکی به‌ره‌و زه‌وی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت تۆنێڵهکانی ئۆزۆن.
ئۆزۆن له چینه‌کانی هه‌وای خواروو له‌و پیسکه‌رانه پێکدێت، که له هۆکاره‌کانی گواستنه‌وه ده‌رده‌چێت یان ئه‌و ئاوێتانه‌ی هایدرۆکاربۆنیان تێدایه (فریۆن که له پیشه‌سازی ساردکه‌ره‌وه و ئامێره‌کانی ساردی و گه‌رمی و زۆر پیشه‌سازی دیکه به‌کاردێت، وه‌ک پڕژێنه‌ری بۆن و لابه‌ری ئاره‌ق، که پێیان ده‌وترێت ئایرۆسول، هه‌روا له پیشه‌سازیی ئه‌لیکترۆنی وه‌ک کۆمپیۆته‌ر و ته‌له‌فزیۆن و ئامێره‌کانی وه‌رگرتن و ناردن). له‌و حاڵه‌ته‌دا ئۆزۆن به پیسکه‌رێکی ترسناک داده‌نرێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، چونکه هه‌ڵمژینی بڕێکی زۆر که‌م لێی هه‌ڵچوونێک له کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان دروست ده‌کات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردن. به‌ڵام ئه‌و ئۆزۆنه‌ی له چینه‌به‌رزه‌کانی هه‌وادا هه‌یه له کارلێکی گه‌ردیله‌کانی ئۆکسجینO2 له‌گه‌ڵا ئۆکسجینی سه‌ربه‌ست پێک دێت، ئه‌و ئۆکسجینه سه‌ربه‌ستانه‌ش له ئه‌نجامی تێکشکانی گه‌ردی ئۆکسجینه‌وه به‌کاریگه‌ریی تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌یی په‌یداده‌بن.
O3O2 + O
له‌گه‌ڵا سه‌ره‌تای حه‌فتاکان بایه‌خ به‌و پیسکه‌رانه‌ی له ئه‌نجامی چالاکیی مرۆڤه‌وه دێته‌دی و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن درا، بینیان که ئۆکسیده‌کانی نایترۆجین کار له‌سه‌ر تێکشکاندنی گه‌رده‌کانی ئۆزۆن ده‌کات.
NO2 + O2NO+ O3
هه‌روا سه‌رنجیان دا ئاوێته‌کانی کلۆرۆفلۆرۆکاربۆن (هه‌ندێکیان له پیشه‌سازییدا به فریۆن ناسراون)، گه‌رده‌کانی ئۆزۆن تێک ده‌شکێنێت. ترسناکیی ئه‌و مادده‌یه له‌وه‌دایه به‌هه‌وادا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ چینه به‌رزه‌کانی هه‌وا به‌هۆی تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌یی رۆژه‌وه کلۆره‌که سه‌ربه‌ست ده‌بێت و له ئاوێته‌ی کلۆرۆفلۆرۆکاربۆن جودا ده‌بێته‌وه، ئه‌م کلۆره ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئۆزۆن و یه‌کێکه له هۆیه‌کانی دروستبوونی تۆنێلی ئۆزۆن و که‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌که‌ی له به‌رگه ههواییهکهدا.
گه‌ردی کلۆر + گه‌ردیله‌ی ئۆزۆن (تیشکی ئۆکسیدی کلۆر + گه‌ردیله‌ی ئۆکسجین.سه‌روو بنه‌وشه‌یی
Cl + ClO + O2O3
جێی ئاماژه‌پێدانه که گازی کلۆرۆ فلۆرۆ کاربۆن ته‌مه‌نێکی درێژی هه‌یه و له‌وانه‌یه بگاته چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک یان زیاتر. هه‌روه‌ک هه‌ندێ گازی دیکه بێجگه له کلۆریش هه‌ن کاریگه‌ریی له‌ناوبه‌ر ده‌که‌نه سه‌ر ئۆزۆن، وه‌ک هایدرۆجین و نایترۆجین. دووکه‌ڵی فڕۆکه (نفاپه)کان و ئه‌و فڕۆکانه‌ی له ده‌نگ خێراترن، ئه‌و نایترۆجینه‌ی له دووکهڵکێشهکهیانهوه ده‌ری ده‌ده‌ن، تا به‌ره‌و پێشه‌وه ته‌کانیان پێ بدات، هۆکارێکی دیکه‌ی پیسبوونه. هاویشتنی مووشه‌ک بۆ ئاسمانی ده‌ره‌وه بڕێکی زۆر سوته‌مه‌نی شل یان ره‌ق ده‌سووتێنێت و به‌مه‌ش چه‌ندین ته‌ن گازی زیانبه‌خش به‌چینی ئۆزۆن دروست ده‌کات. له ئامارێکی رووسی ده‌رکه‌وت، که کرداری هاویشتنی مووشه‌کێک (که‌شتییه‌کی ئاسمانی) ملیۆنێک ته‌ن له گازی ئۆزۆن له‌ناو ده‌بات. هه‌روا چه‌سپاوه که دوو خوله‌کی یه‌که‌می هاویشتنی که‌شتییه، که قۆناغی یه‌که‌مه‌که‌ی ئه‌و مووشه‌کانه‌یه که که‌شتییه‌که‌یان هه‌ڵگرتووه، 187 ته‌ن گازی کلۆر و ئاوێته‌کانی و 17 ته‌ن ئۆکسیدی ئه‌له‌منیۆم به‌رهه‌م دێنێت.
زیانه‌کانی داخورانی چینی ئۆزۆن یان بوونی تونێڵێک له چینی ئۆزۆن:
ده‌کرێ به‌م شێوه‌یه پوختی بکه‌ینه‌وه:
1- بڵاوبوونه‌وه‌ی شیرپه‌نجه‌ی پێست:
داخورانی چینی ئۆزۆن ده‌بێته هۆی زیادبوونی بڕی تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌ی گه‌یشتوو به‌زه‌وی، به‌مه‌ش تێکڕای تووشبوون به شیرپه‌نجه‌ی پێست زیاد ده‌کات.
2- کاریگه‌رییه بۆماوه‌ییه‌کان (له‌کارکه‌وتنێک له ترشه‌ڵۆکی D.N.A):
ئه‌گه‌ر تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌یی به‌ر پێست بکه‌وێت، کار له‌و چینه ده‌کات، که راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته ژێر پێستی ده‌ره‌وه، که پێی ده‌ڵێن Epidermal و ده‌بێته هۆی له‌کارکه‌وتنی ترشه‌ڵۆکی ناووکی D.N.A، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی خانه‌کان و دروستبوونی ئاوسان.
3- روودانی ئاوی سپی له‌چاودا
دزه‌کردنی تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌یی به‌ره‌و رووی زه‌وی ده‌بێته هۆی تاریکاییه‌ک له‌چاو، که به ئاوی سپی ناسراوه.
4- روودانی ناهاوسه‌نگییه‌ک له کۆئه‌ندامی به‌رگری له مرۆڤدا:
زیادبوونی تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌بێته هۆی ناهاوسه‌نگیی له کۆئه‌ندامی به‌رگریی له مرۆڤدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تووشبوون به جۆره نه‌خۆشی.
5- کاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان:
تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌یی زیانی زۆر به به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و واده‌کات به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان که‌م بێته‌وه.
6- کاریگه‌ریی له‌سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵی:
ئاژه‌ڵه‌کان خۆراک له رووه‌که‌وه وه‌رده‌گرن، زیادبوونی تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌یی زیان به رووه‌که‌کان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش زیان به ئاژه‌ڵه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت.
7- کاریگه‌ریی له‌سه‌ر سامانی ماسی:
زیادبوونی تیشکی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی قه‌وزه‌و ئه‌و روه‌کانه‌ی ماسییه‌کان خۆراکیان لێیانه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت، هه‌روا ئه‌و ورده ماسیانه‌ش له‌ناو ده‌بات، که له‌نزیک رووی ئاو ده‌ژین.
8- کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌ش و هه‌وا:
بوونی تۆنێڵی ئۆزۆن هاوسه‌نگیی به‌رگی هه‌وایی تێکده‌دات و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو دواتریش قه‌تیسبوونی گه‌رمی.
9- روودانی چه‌ندین نه‌خۆشی دیکه‌ی وه‌ک:
- پیریی زوو.
- ژه‌هراوی بوونی خوێن.
- داهێزرانی ده‌مار.
- پێست زۆر زوو چرچ و لۆچی لێ په‌یدا ده‌بێت.
راپۆرته‌کان نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن که زیان و کونی چینی ئۆزۆن له سه‌ره‌وه‌ی جه‌مسه‌ری باکور گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاستی خۆی. زانایان و لێکۆڵه‌ره‌وان له راپۆرتی خۆیاندا رایانگه‌یاند ئێستا ئه‌م کاره‌ساته ده‌توانرێ وه‌کو «یه‌ک کون» ناو ببرێت، چونکه به شێوه‌یه‌کی به‌هه‌ند چینی ئۆزۆن زیانی بینیوه.
به پێی راپۆرتی (ساینس جورناڵ) له دوری (20) ک.م به‌رزتر له ئاستی زه‌وین، نزیکه‌ی (80%) له چینی ئۆزۆن له‌ناو چووه. ئه‌م راپۆرته ده‌ڵێت به‌هۆی هه‌وای سارد و بونی ماده‌ی کیمیایی کلۆرین، خراپبونی چینی ئۆزۆن خێراتر بووه. له راپۆرته‌که‌دا هاتووه که له مانگی نیساندا، راپۆرتێک له ره‌وتی خراپبونی جه‌مسه‌ری باکور بڵاو کرابویه‌وه به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جاره که ته‌واوی داتاکانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه که‌وتۆته به‌ر کهرناسی و ئانالیز.
میشێل سانتی له کارناسانی تاوتوێکردنی که‌ش له ناسا ده‌ڵێت: «له چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا، زیاتر که‌ش سارد بووه و که‌شه سارده، درێژخایه‌نتر و ساردتر بووه. له‌به‌ر بوونی ئه‌م هه‌موو بزاوته سارده و بونی کلۆرین، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت و پێشبینی وایه که ره‌وتی خراپبونی چینی ئۆزۆن خراپتر له‌مه‌ش بێت».
ماده زیانبه‌خشه‌کانی چینی ئۆزۆن زیاتر له تێکئاڵاوی (کلۆرۆفلۆروکهربۆنهکان)ه که له سه‌د ساڵی پێشودا له دروستکردنی که‌ره‌سته‌کانی ناو سه‌لاجه‌کان و فرێزرهکان و که‌پسوله‌کانی ئاگرکوژاندنه‌وه به‌کار هاتوون. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه که یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه‌ی چینی ئۆزۆن نیشانی دا که ئه‌م که‌ره‌ستانه له زیانبه‌خشترین که‌ره‌سته‌کانی سه‌ر چینی ئۆزۆنن و له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی هه‌وای سارد بۆ جه‌مسه‌ری باکور، ئه‌م خراپبوونه زیاتر ده‌بێت.
به‌کارهێنانی ئه‌م که‌ره‌ستانه له ساڵی (1987) و له دوای ئه‌رێکردنی رێکه‌وتنی (مونترئاڵ) قه‌ده‌غه و سنوردار کرا. چینی ئۆزۆن بووه هۆی راکێشکردنی تیشکی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی هه‌تاوی ده‌بێت. ئه‌م تیشکه خراپبونی پێست به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی پێست له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت.
له کاتی زهرهربینینی چینی ئۆزۆن، ساڵانه رێژه‌ی زیادبوونی تیشکی سه‌رووه‌نه‌وشه‌یی تیشکه‌کانی هه‌تاو له جه‌مسه‌ری باکور له لایه‌ن وێستگه‌کانی لێکۆڵینه‌وه له ئه‌وروپای باکور و روسیا ده‌پێورێت. راپۆرته‌کانی دوایی نیشانده‌ری ئه‌م ره‌وشه‌یه که ئه‌م تیشکه به به‌راورد به ساڵانی پێش‌و زیاتر بووه به‌ڵام دیار نیه که کاریگه‌ری خراپی ئه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ چه‌نده‌یه و ره‌نگه له نیوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه ورده‌ورده ببیندرێت.
چینی (ئۆزۆن) ئه‌ركی پاراستنی زه‌وییه له‌تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی ڕۆژ, وه‌ك تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی، كاتێك چڕی ئۆزۆن له‌و چینه كه‌مده‌بێته‌وه، توانای مژینی ئه‌و تیشكه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه‌و هه‌ندێكی به‌ره‌و زه‌وی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ش پێی ده‌وترێت تونێله‌كانی ئۆزۆن.
چینی ئۆزۆن گازێكی ژههراویو ڕه‌نگ ئاوییه‌و به‌ره‌و شین ده‌ڕوانێت، هه‌ر گه‌ردێكی ئۆزۆن له‌سێ گه‌ردیله‌ی ئۆكسجین (O3) پێكدێت، ئۆزۆن له‌هه‌ردوو چینی هه‌وای خواروو ترۆپۆسفیرو چینی هه‌وای سه‌روو ستراتۆسفیرا هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌پێناو به‌رگرتن له‌و دیارده‌یه، بڕیاردرا ڕۆژی (16-9)ی هه‌موو ساڵێك بكرێته ڕۆژی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی چینی (ئۆزۆن).
(شوان جاف) وته‌بێژی تۆڕی هاوڕێیانی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بهNNA ڕاگه‌یاند, به‌رگی ئۆزۆن یه‌كێكه له‌به‌رگه هه‌ستیاره‌كانی به‌رگی گازی, ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه له‌چینی (ستراتۆسفیرا) چینێكی هه‌ستیاری ته‌نك هه‌یه به‌ناوی چینی (ئۆزۆن)، كه ئه‌ستورییه‌كه‌ی له‌نێوان (2- 4) ملیمه‌تر گازی (O3) تێدایه، به‌دیده‌كرێت گازێكه به‌رگری له‌و به‌رگه هه‌وایه ده‌كات، كه هه‌مانه لهتیشكهكانی (سه‌رو بنه‌وشه‌یی، ته‌نه نامۆكان) كه له‌گه‌ردووندا ڕووده‌كه‌نه هه‌ساره‌ی زه‌وی، وتیشی:"به‌هۆی زیادبوونی پیشه‌سازی كارگه‌كان، ئه‌و به‌رگه ورده ورده به‌ره‌و لهناوچوونو داخوران ده‌چێت، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی جیهان وه‌ك وڵاتانی (هۆڵه‌نداو ئه‌مریكا)، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ئێستادا كارده‌كرێت بۆ پارێزگاریكردن له‌و به‌رگه، تا ساڵی (2005) به‌گوێره‌ی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌و ئامێرانه‌ی گازی (كلۆرۆ فلۆرۆكاربۆن) ده‌رده‌كه‌ن، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رگه".
ڕونیشیكرده‌وه، یه‌ك گه‌ردیله گازی (كلۆرۆ فلۆرۆكاربۆن) توانای تێكشكانی (100) هه‌زار گه‌ردیله‌ی (O3) هه‌یه، ئه‌ویش زیانێكی گه‌وره بهسروشتو به‌به‌رگه هه‌وا ده‌گه‌یه‌نێت, په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه پێدا?
له‌سه‌ر هێڵ نییه