❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حه‌ز ئه‌که‌یت فێری شه‌تره‌نج بیت؟؟؟؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-09-14 15:24:13

ahmad9
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-25
دواترین سه‌ردان: 2013-10-16
په‌یامه‌كان: 100
WindowsFirefox

حه‌ز ئه‌که‌یت فێری شه‌تره‌نج بیت؟؟؟؟؟؟

سڵاو هاوڕێیان
بابه‌تێکم بۆ داناون ئه‌ویش فێر بونی یاری شه‌تره‌نجه‌
یاری شه‌تره‌نج یاریه‌کی باوه‌و به‌ وه‌رزش کردن بۆ مێشک داده‌نرێت چونکه‌ له‌کاتی یاری کردنا پشت به‌ بیر کردنه‌وه‌ی خۆت ده‌به‌ستێت ئه‌و پیلانه‌ی که‌ دای ده‌نێی ئه‌و ت بۆ یاری کردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌ت یاری شه‌تره‌نج وه‌ک مه‌یدانی جه‌نگ وایه‌
دێینه‌ سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌ یاریه‌که‌دا به‌کار دێت

8 جوندی

2 قه‌ڵا

2 ئه‌سپ

2 فیل

1 وه‌زیر

1 مه‌لیک

مه‌لیک به‌ دڵی یاریه‌که‌ داده‌نرێت که‌ مه‌لیک خورا ئه‌وا یاریه‌که‌ کۆتای یه‌ت

ئێستا یه‌ینه‌ سه‌ر شێوازی دانانیان
8 جوندیه‌که‌ له‌ ته‌نیشتی یه‌که‌وه‌ له‌ ڕیزی دوه‌مدا داده‌نرێت
له‌ ڕیزی یه‌که‌مدا دو قه‌ڵاکه‌ له‌ملاو له‌ولای نه‌خشه‌ی یاریه‌که‌دا داده‌نرێن
له‌ ته‌نیشت هه‌ر قه‌ڵایه‌که‌وه‌ ئه‌سپێک داده‌نرێت
له‌ته‌نیشت هه‌ر ئه‌سپێکه‌وه‌ فیلێک داده‌نرێت
به‌ڵام بۆ دانانی مه‌لیک یاری شه‌تره‌نج دو ڕانگه‌ ڕه‌شو سپی ئه‌گه‌ر تۆ ڕه‌نگی ڕه‌ش هه‌ڵبژێری ئه‌وا مه‌لیک ده‌خه‌یته‌ سه‌ر خانه‌ی سپی
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سپی هه‌لبژێریت ئه‌وا مولیک ده‌خه‌یته‌ سه‌ر خانه‌ی ڕه‌ش
وه‌زیر ده‌خه‌ینه‌ ته‌نیشتیه‌وه‌



ئینجا دێینه‌ سه‌ر شێوازی جوڵانیان هه‌ر یه‌کیکیان شێوازێکی جوڵانی هه‌یه‌

جوندی

جوندی له‌سه‌ره‌تای جوڵانیا ده‌توانین دوخانه‌ به‌ڕێکی له‌به‌ر ده‌م خۆیه‌وه‌ بیجوڵێنین



ته‌نها یه‌که‌م جار ده‌توانین دو خانه‌ بیجولێنین دوای ته‌نها ده‌توانین یه‌ک خانه‌ بیبه‌ینه‌ به‌ر ده‌می خۆیه‌وه‌



ئه‌مه‌ وه‌ک جوڵانی به‌ڵام جوندی بۆ دیفاع کردن به‌کار دێت به‌ڵام کاتێک ئه‌و شتانه‌ی که‌یه‌ته‌ به‌ر ده‌می چۆن بتوانێت بیان خوات
جوندی کاتێک ده‌یه‌وێت شتێک بخوات ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌توانیت یه‌ک خانه‌ به‌ لاری بجوڵێت



به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رشتێک له‌ به‌ر ده‌میا بێت ناتوانێت بیخوات چونکه‌ ئه‌و ته‌نها به‌ لاری ده‌توانێت شت بخوات



هه‌ر له‌و وێنه‌یه‌دا جوندیه‌ سپیه‌که‌ ئێمه‌ین که‌ یاری ده‌که‌ین ڕه‌شه‌که‌ش به‌رامبه‌ره‌که‌مانه‌
وه‌ک له‌ ڕه‌سمه‌که‌دا دیاره‌ جوندیه‌ سپیه‌که‌ ناتوانێت جوندیه‌ ڕه‌شه‌که‌ بخوات تانها ئه‌وه‌یان که‌ لاره‌ لێوه‌ی ده‌توانێت بیخوات جونکه‌ ته‌نها به‌ لاری شت ئه‌خوات
هه‌ر له‌و وێنه‌یه‌دا ئه‌سپێکی ڕه‌ش به‌لاری له‌ پشتیه‌وه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر بپرسیت بڵێت بۆ نای خوات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
منیش ئه‌ڵێم نای خوات چونکه‌ جوندی ته‌نها بۆ پێشه‌وه‌ ده‌روات ناتوانێت بگه‌رێته‌وه‌

سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ش بکه‌ ده‌بینین ئه‌سپێک له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌یه‌تی ناتوانێت ئه‌ویس بخوات چونکه‌ ئه‌و به‌ لاری یه‌ک خانه‌ شت ده‌خوات



جوندی بۆ جوڵانو بۆ خواردنیش ته‌نها یه‌ک خانه‌ ده‌جوڵێت



2 قه‌ڵا

قه‌ڵا به‌ڕێکی ده‌ڕوات واته‌ له‌ڕێکی خۆی تا چه‌ند به‌رده‌می چۆڵ بو ده‌توانێت بڕوات
هه‌روه‌ها له‌ ته‌نیشتی خۆی به‌ڕێکی تا چه‌ند چۆڵ بو ده‌توانێت بڕوات
به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ڕۆیشتوه‌ ده‌توانێت به‌هه‌مان شێوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌







3 ئه‌سپ

شێوه‌ی جوڵانی ئه‌سپ سێ خانه‌ ده‌توانێت بجوڵێت به‌شێوه‌ی پیتی (L)





له‌م وێنه‌یه‌دا هه‌رچه‌نده‌ فیلێکی ڕه‌ش به‌رامبه‌ریه‌تی به‌ڵام ناتوانێت بیخوات چونکا ئه‌سپ بۆ جوڵانو شت خواردنیش ته‌نها سێ خانه‌ ده‌جوڵێت به‌شێوه‌ی پیتی L


ئه‌سپ به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ڕۆیشتوه‌ ده‌ش توانێت به‌هه‌مان شێوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌

4 فیل

فیل ته‌نها به‌ لاری ده‌جوڵێت به‌ پێچه‌وانه‌ی قه‌ڵایه‌ به‌ ڕێکی ناڕوات
بۆ جوڵانو خواردنیش تا چه‌ند خانه‌ چۆڵ بێت به‌شێوه‌یه‌کی لار ده‌ڕوات







له‌م وێنه‌یه‌دا هه‌ر چه‌نده‌ فیله‌که‌ ئه‌سپێکی ڕه‌شی له‌ ته‌نیشته‌وه‌یه‌ به‌ڵام ناتوانێت بیخوات چونکه‌ فیل ته‌نها به‌ لاری ده‌خوات ،فیلیش به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ند خانه‌ به‌لاری ده‌ڕوات ده‌توانێت ئه‌وه‌نه‌ش به‌لاری بگه‌ڕێته‌وه‌

5 وه‌زیر

وه‌زیر له‌ یاری شه‌تڕه‌نجدا ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری هه‌یه‌ چونکه‌ ده‌توانێت به‌ هه‌مو ئاڕاسته‌کاندا بڕوات تا چه‌ند ماوه‌ی هه‌بێت واته‌ به‌شێوه‌ی ڕیک،لاری ،به‌ لا ته‌نیشته‌کانیدا به‌ چشێوه‌یه‌ک ڕۆیشتوه‌ چه‌ند خانه‌ ڕۆیشتوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌و هه‌مان ژماره‌ی خانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌






له‌م وێنه‌یه‌دا دو ئیختیارمان له‌ به‌رده‌مه‌ ده‌توانین ئه‌سپه‌که‌ بخۆین یان جوندیه‌که‌
به‌ڵام ناتوانین له‌یه‌ک کاتا دو شت بخۆین یه‌ک جار هه‌ر کامێک له‌ ئامڕازه‌کان بچوڵێنیت ده‌بێت بوه‌ستیت تا به‌رامبه‌ره‌کت ئه‌ویش یه‌کێکیان ده‌جوڵێنێت ئینجا بۆمان هه‌یه‌ یه‌کێکی که‌ بجوڵێنین

6 مه‌لیک
وه‌ک وتمان مه‌لیک دڵی یاریه‌که‌یه‌ هه‌مو ئامڕازه‌کانی پێش له‌ خزمه‌تی مه‌لیکدان تا پارێزگاری له‌ مه‌لیک بکه‌ن نه‌هێڵن مه‌لیک بخورێت
مه‌لیک ده‌توانێت یه‌ک خانه‌ بجوڵێت واته‌ یه‌ک خانه‌ بۆ به‌رده‌می یه‌ک خانه‌ بۆ پشته‌وه‌ی یه‌ک خانه‌ بۆ ئه‌م لای یه‌ک خانه‌ بۆ ئه‌ولای





له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌بینین مه‌لیک له‌ حاڵه‌تی مه‌ترسی داردایه‌ بۆیه‌ پێی ده‌وترێت (کش مه‌لیک) واته‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ئاگادارت بکاته‌وه‌ که‌ مه‌لیک نزیکه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ بۆی بتوانیت پارێزگاری له‌ مه‌لیک بکه‌یت

یه‌ک خاڵێکی که‌ ماوه‌ ئه‌وێس ئه‌وه‌ که‌ کاتێک جوندیه‌کت گه‌یشته‌ دواین خانه‌ی شوێنی یاری کردنی به‌رامبه‌رت ئه‌وا ده‌توانیت ئه‌و جوندیه‌ لابه‌یتو یه‌کێک له‌و ئامڕازانه‌ت که‌ خوراوه‌ بیهێنیته‌وه‌
باقی یاریه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر بیرکردنه‌وه‌و زیره‌کی خۆت

بمبورن ئه‌گه‌ر که‌مو کورتی هه‌بێت ڕونکردنه‌وه‌که‌م
سه‌رکه‌وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-11-25 13:48:39

barojbarwary
خونچەی نوێ
شوێن: دهوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-11-24
دواترین سه‌ردان: 2013-12-04
په‌یامه‌كان: 9
WindowsFirefox

Re: حه‌ز ئه‌که‌یت فێری شه‌تره‌نج بیت؟؟؟؟؟؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net