.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












جودا بوونەوەى ڕۆحى من وتۆ
ئەودەمە هەستم بەخۆشەویستیت کرد
ئەفسوس خۆشەویستیت
لەماچ کردنى دەستەکانما جێ هێشتبوو
هەموو دەرگاکانى ئاسودەیت لێ قوفڵ دابووم
ڕەوانەبوو هەروائاسان فەرامۆشت کردم!
کاتێک تۆ فریاى دەست ماچ کردنى من ئەکەویتەوە
ئیدى دەستەکانم چرچ و لۆچ بووەو
پەنجەکانیشم هێزیان لێبڕاوە
ئەوەندەى نامەى بۆتۆى پێ بنووسم
هەرگیز نەت خوێندنەوە...
لێوە تەڕەکانیشم،
شەقار شەقار بوون کەدواى تۆ هیچیان نەچڕى
جودابوونەوەى ڕۆحى من وتۆ
ترازانى ئاسمانە بەئەستێران
ئاه..جودابوونەوەى ڕۆحى من لەگەڵ تۆ
وەک ڕۆحى پەڕەسێلکەیەکى بیمار پەلەقاژ ئەیا
تۆ هەناسەى ئەو ئاوازانەت لێبڕیم
جگە لەنۆتەى خەفەت نازانم چیان ناوبنێم
شڵەژانى بەختى من لەدەستى تۆبوو
هەلا هەلات کردم،
باوەڕناکەى سیس بووم و
ئیتر..
لۆمەى مردنم مەکە!
ڕۆژ بەڕۆژ خەمى دوورى تۆ هەڕەشەى مردنم بۆ ئەنێرێ.
پێش ئەوەى تۆفانى هەناسەى من بتگرێتەوە
نزادەکەم لەخوداوەند بتپارێزێ
مەپرسە ئێستاکە من چ دەردێک دەچنم
تازە دڵم ئۆگرى دڵت بووەو
ناتوانێ وازت لێ بێنێ!
ئامادەم گەر بۆ دواین جاریش بێ
بێیتەوەو
تێرتێر لەباوەشت گرم
هۆنراوهی
ئەڤین فەهمى

وازم لـــێ مــههێــنه مــن بێ تــۆنــهخــۆشــم شــێتانــه خــۆشــم ئــهوێـــیت مـن لهلاتــم جــێت نــاهــێڵــم
لهسهر هێڵ نییه




دةس خوش

لهسهر هێڵ نییه