.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











(trichoptilosis) بارێكی نه‌خوازراوه كه له ژیانی هه‌موو ژنێكدا روو ده‌دات. موخۆره ئه‌و كاته روو ده‌دات كه چینی سه‌ره‌وه‌ی پارێزه‌ری م‌و له كۆتایی تاڵه‌كانی قژ نامێنێت و له قژی وشكدا روو ده‌دات. لێره ئاماژه به كۆمه‌ڵێك له‌م خۆراكانه ئاشنا ده‌بن كه بۆ رێگه گرتن له موخۆره و ته‌ندروستی قژ پێویسته خانمان گرنگیان پێ بده‌ن
.1ـ ئاو:خواردنه‌وه‌ی ئاوی رۆژانه 8 په‌رداخ ته‌ندروستی قژ ده‌پارێزێت و ده‌ورێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت بۆ گه‌شانه‌وه و بریقه‌دار بوونی قژ،
2ـ پرۆتینه‌كان: ئه‌گه‌ر سیستمی خۆراكی به رێژه‌یه‌كی باش له پرۆتینه‌كان بێبه‌ش بێت، ده‌بێته هۆی باریكی و شكانه‌وه‌ی تاڵه‌كانی قژو موخۆره دروست ده‌بێت. ئه‌م پرۆتینه له هێلكه و ماسی و دانه‌وێڵه‌و سۆیا و ماستدا هه‌یه.
۳- ئۆمێگا ۳:كاریگه‌ری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی قژو یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی تاڵه‌كانی قژ ئه‌ستور بێت و به خێرایی گه‌شه بكه‌ن و كه‌مبوونی ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ و دروست بوونی موخۆره.
4-مهگنسۆم: ده‌بێته هۆی پاراستنی ته‌ندروستی قژ و له مۆز و دانه‌وێڵه و چا و قاوه و هێلكه و سهوزیهزكان و چه‌ره‌زات و ئه‌نه‌ناس و چه‌وه‌نده‌ردا هه‌یه.
ـ5 زينك: كه‌می زینك فولیكولهكانی قژ له‌ناو ده‌بات و له گه‌شه‌ی ده‌خات و ده‌بێته هۆی وشكی و شكانه‌وه‌ی تاڵه‌كانی قژ و موخۆره دروست ده‌كات. له گۆشتی سوور و ماسی و شیر و به‌رهه‌مه‌كانی و دانه‌وێڵه و جگه‌ر و فاسۆلیادا هه‌یه
6-ڤیتامین C: جۆرێكی گرنگی دژه ئۆكسانه كه له‌ش ده‌پارێزێت و كه‌می ئه‌م ڤیتامینه ده‌بێته هۆی وشكی و موخۆرهی قژ. له پرته‌قاڵ و ته‌ماته‌و بیبه‌ر و كاڵه‌ك و سه‌وزه‌كان و په‌تاته‌دا هه‌یه.
7ئاسن: كه‌مخوێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر فولیكولهكانی قژ داده‌نێت و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی قژ هه‌یه و له گۆشتی سوور و مریشك و ماسی و جگه‌ر و هێلكه و دانه‌وێڵه‌و نیسك و فاسۆلیا و سهوزیهكاندا هه‌یه.
۸-سیلنیۆم:ماده‌ی پێویسته بۆ قژ و كه‌می ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رین و سپی بوون و موخۆرهی قژ و له دانه‌وێڵه و جگه‌ر و نان و ماسی و پیاز و ته‌ماته و برۆكلیدا هه‌یه
۹-ڤیتامین B:ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تی به‌هێزی و ته‌ندروستی قژ ده‌دات. له گۆشت و جگه‌ر و سۆیا و تۆوی روهكی و هێلكه و شیردا هه‌یه.س.چ nrt2
له‌سه‌ر هێڵ نییه