.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









دڵم ده‌رهات و تۆ هه‌ر ده‌ر نه‌هاتی!
نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی، هه‌رنه‌هاتی!
که ئه‌م خه‌نده و قسه و لێوه‌ت هه‌یه تۆ
له‌باتی شه‌ککه‌ر نوقڵ و نه‌باتی
ده‌ده‌ی واده‌م به قه‌تڵ ئه‌مڕۆ، سبه‌ی هیچ
ئه‌تۆ شاهی، چیه وا بێ سه‌باتی!
له دنیا جه‌ننه‌تی خۆ دیوه هه‌رکه‌س
که تۆ بی حازری وه‌ختی وه‌فاتی
ئه‌گه‌ر رۆژه، بتی من! هه‌ر بتێ بێ
سه‌ره‌وژێره که تۆ وه‌ک رۆژ هه‌ڵاتی
که خزر ئه‌و خاک و خۆڵی به‌رده‌ره‌ی دی
وتی: تۆ خاکی یا ئاوی حه‌یاتی؟!
روخیشی کرده ئه‌ولا، ده‌یشی پرسی
به شۆخی، شاهی من، تۆ بۆچی ماتی!
که داغی سینه‌می دی، ده‌ردی دامێ
وتی: مۆرت هه‌یه، ساحێب به‌راتی
که شیرین و ته‌ڕی دی شیعره‌کانم
وتی: [مه‌حوی] که میراوی فوڕاتی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه