❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کێشەی ناردنی وێنە لە کۆمپیتەرەوە بۆ ئای فۆن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2014-01-13 04:34:34

Bawki Berivan_Canada
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Canada_سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-09
دواترین سه‌ردان: 2014-01-30
په‌یامه‌كان: 571
ویبگه‌
WindowsFirefox

کێشەی ناردنی وێنە لە کۆمپیتەرەوە بۆ ئای فۆن

سلاو هاوڕێیان ،من کێشەیەکم هەیە وە پرسیارم کردوە لە چەند هاوڕێیەکم لای خۆمان  ئەوانیش هەمان کێشەیان هەیە ،کاتێک ئەمەوێت کە وێنە یا ڤیدیۆ لە لەپتۆپەکەمەوە بنێرم بۆ تەلەفۆنە دەستیەکەم  I phone 4 sناڕوات ،نازانم ئایا پیویستیم بە بەرنامەیەکی تایبەت هەیە دایبەزینم یا کێشەیەکی ترە؟ زۆر سوپاستان ئەکەم ئەگەر هاوڕێیەک ئەم کێشەیەم بۆ شی بکاتەوە وە چارەسەرێک بدۆزێتەوە.( هیچ کێشەیەکم نیە لە ناردنی وێنە یا ڤیدێۆ لە تەلەفۆنەوە بۆ لاپتۆپ)
picture
right click
send to
My I phone

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Bawki Berivan_Canada (2014-01-13 04:44:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2014-01-13 16:37:25

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsSafari

Re: کێشەی ناردنی وێنە لە کۆمپیتەرەوە بۆ ئای فۆن

سلام برا گیان..
کاکە Formatی ئەو فایلەی ئەینێری ئەبێت جۆرێک بێت کە ئایفۆن بیخوێنێتەوە، بۆیە کە فایلێکی ڤیدیۆییت نارد بۆ ناو iTunes سەیری بکە بزانە چۆتە ناو بەشی ڤیدیۆ، ئەگەر چووبێت ئەبێت Selectی بکەیت و دوایش Apply بکەی، لەم کاتەدا ئەگەر ئایفۆنەکەت ڤیدیۆکەی نەخوێندەوە، وەک warnێک ئاگادارت ئەکاتەوە، چاوەڕێی ئەنجام و پرسیار و وەڵامت ئەبم إن شآءالله.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2014-01-15 11:28:54

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: کێشەی ناردنی وێنە لە کۆمپیتەرەوە بۆ ئای فۆن

سلاو رێز، . بەیارمەتی کاک ، موسلیم ،
کاکە گیان کێشەکەت بە دو بەرانەمە چارەسەر دەکرێت کە دەبێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت هەبێت   
ئەویش بەرنامەی itunes  و itools  هەرچەند بە itunes بە تانیا دەکرێت بەلام بۆ بەکار هێنان itools زۆر خۆشترە کار کردنی ئاسانترە
بۆ نمونە ئەگەر ڤیدیۆیەک فۆرماتەکەی لەگەل iphone نەگونجێت ئەوە ئەو خۆی کۆنڤێرتی دەکات ،
بە هیچ شیوەیەک بە send to هیج شتێک ناچێتە ناو iphone

لەگەل ریزدا

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2014-01-17 03:23:57

Bawki Berivan_Canada
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Canada_سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-09
دواترین سه‌ردان: 2014-01-30
په‌یامه‌كان: 571
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: کێشەی ناردنی وێنە لە کۆمپیتەرەوە بۆ ئای فۆن

سوپاس کاک موسلیم دەستت خۆس بێت، سوپاس کاک بروا دەستت خۆس بیت، من ئەو دوو بەرنامەیەی کە بەڕێزتان وتت داونلۆدم کرد ،بەلام کێسەکەم چارەسەر نەبوە سوپاستە ئەکەم ئەگەر زیاتر بۆم روون بکەیتەوە ،قۆناغەکانی دوای ئەو ٢ بەرنامەیە چیە؟ سوپاس بۆ هاوکاریتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2014-01-17 21:38:00

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsSafari

Re: کێشەی ناردنی وێنە لە کۆمپیتەرەوە بۆ ئای فۆن

دووبارە سڵاو..
دەست خۆش کاکە بڕوا.
فەرموو براگیان لەخوارەوە چۆنیەتی ناردنی وێنە و ڤیدیۆ لە کۆمپیوتەرەوە بۆ ئایفۆن لەڕێگەی بەرنامەی iTunesەوە.
سەرەتا فەرموو نوێترین ڤێرشنی بەرنامەکە

دابەزێنە.

دوای ئەوەی بەرنامەت دابەزاند یان خۆت پێشتر بەرنامەکەت هەبووبێت فەرموو ئەمە ڕێگەی ناردنی ڤیدۆ لە کۆمپیوتەرەوە بۆ ئایفۆنەکەت..

١. کاتێک ئایفۆنەکەت ئەبەستیتەوە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە ویندۆیەک ئەکرێتەوە.. تۆ کلیک لەسەر ئایفۆن بکە وەک لەوێنەکە.
http://im35.gulfup.com/BDueS.jpg

٢. ویندۆیەکی نوێت بۆ ئەکرێتەوە تۆ کلیک لە Movies بکە.
http://im35.gulfup.com/gq4MH.jpg

٣. دوای ئەوە ئەم ویندۆیەت بۆ ئەکرێتەوە، خانەکە چاڵاک بکە.
http://im35.gulfup.com/IMbXL.jpg

کە چاڵاکت کرد ئەبینین لەتەنیشتیەوەە نوسراوە Movies 0 واتە هیچ ڤیدیۆیەکت نەهێناوەتە ناو بەرنامەی iTunesەوە تاوەکو بۆ ئایفۆنەکەتی بنێری.
http://im35.gulfup.com/VkYl7.jpg

٤. ئێستا پیویستە فایلێکی ڤیدیۆیی لە کۆمپیوتەرەوە بهێنینە ناو بەرنامەکەوە بە دوو ڕیاگ ئەکرێت وەک ئەمەی خوارەوە..
http://im35.gulfup.com/pWRXb.jpg

یان ڕاستەوخۆ لەسەر تەختەکلیلەکە (Keyboard) ئەمە بکە Ctrl+o

٥. دوای ئەوە فایلە ڤیدیۆیەکە(ان) هەڵبژێرە و Open بکە.

http://im35.gulfup.com/pUrNQ.jpg

ئێستا لەخوارەوە بەلای ڕاستدا Apply بکە و تۆزێ چاوەڕێ بە، فایلە ڤیدیۆکە دەگوازرێتەوە و ئەتوانی لە ئایفۆنەکەت لە  Videos سەیری بکەیت بۆ دڵنیایی..


چۆنیەتی ناردنی وێنە لە کۆمپیوتەرەوە بۆ ئایفۆن..
بۆ ئەمەش ئەبێت ئەم هەنگاوانە بکەیت..

١. فۆلدەرێکی نوێ درووست ئەکەیت و هەموو ئەو ڕەسمانەی بخەرە ناوەوە کە مەبەستتە بۆ ئایفۆنەکەتی بنێریت..

٢. وەک ئەم وێنەیە بکە:

http://im35.gulfup.com/6Snyg.jpg

لە کۆتایی Apply بکە و چاوەڕێبە تاوەکو وێنەکان تەواو دێنە ناو ئایفۆنەکەت.

لە هەرشوێنێک ڕوونکردنەوەی ویست تکایە بپرسە بەگوێرەی توانا یارمەتیت ئەدەم..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2014-01-19 02:54:12

Bawki Berivan_Canada
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Canada_سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-09
دواترین سه‌ردان: 2014-01-30
په‌یامه‌كان: 571
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: کێشەی ناردنی وێنە لە کۆمپیتەرەوە بۆ ئای فۆن

سلاو کاک موسلیم گیان،بە راستی روون کردنەوەیەکی زۆر جوان بوو ،بە هەمان شیوەی ىەریزتان روونت کردۆتەوە جێبەجێم کرد کێشەکەم نەماوە،وە بە کۆمەڵیک هاوڕێی ترم ووت کە هەمان کێشەیان هەبو، زۆر سوپاس بۆ ماندوبونتان جەنابتان وە کاک ىروا ،سەرکەوتوبن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net