.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هۆكاری زۆر رۆڵ ده‌بینێت كه هاوسه‌ران بڕیاری جیابوونه‌وه بده‌ن.
ـ ناپاكی
17% جیابوونه‌وه‌كان به‌هۆی ناپاكی یه‌كێك له هاوسه‌ران روو ده‌دات، به‌ڵام زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان پێیان وایه كه ناپاكی به ته‌نیا هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه نییه، به‌ڵكو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌مێكه كۆتایی هاتووه. به‌ڵام ناپاكی یه‌كێكه له هۆكاره باوه‌كانی جیابوونه.
ـ توندوتیژی
توندوتیژی خێزانی چ جه‌سته‌یی بێت یان ده‌روونی، هۆكاری سه‌ره‌كی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانه. به تایبه‌تی توندوتیژی ده‌روونی كه زۆر دژوارتره كه وه‌كو نه‌گونجان و كه‌م سه‌یركردن ده‌ژمێردرێت.
ـ لێك تێنه‌گه‌یشتن
به‌شێك له هاوسه‌ران به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی خێزانه‌كانیان ودهروبهریان یان به‌هۆی هه‌ست كردن به ته‌نیایی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و دوای ماوه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وێت كه له‌گه‌ڵ هاوسهركهیان دووچاری لێك تێنه‌گه‌یشتن ده‌بن به یه‌كه‌وه ناگونجێن.
ـ له ده‌ستدانی په‌یوه‌ندی
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه ده‌ڵێن كه هه‌رگیز له كاتی شه‌ڕ و ناكۆكیدا گوێیان له هاوسه‌ره‌كه‌یان نه‌گرتوو و گرنگیان پێنه‌داوه. په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران زۆر گرنگه و ئه‌گه‌ر نه‌توانن گوێ له یه‌كتر بگرن، ناتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ـ منداڵه‌كان
هه‌ندێكجار منداڵان ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆیه‌كانی نێوان دایكان و باوكان، چونكه ناتوانن سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی كه بۆ منداڵه‌كانیان ده‌یده‌ن به یه‌ك بگه‌ن. بۆیه یه‌كێك له‌وان هه‌ست به‌وه ده‌كات كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی لاواز بكات و ناكۆكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ـ نه‌هاتنه‌دی چاوهڕوانیهكان
ره‌نگه به‌شێك له هاوسه‌ران وا بیر بكه‌نه‌وه كه هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ئه‌وه نه‌بووه كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كلتور و بۆچونی جیاوازیان هه‌بێت. زۆرجار به‌هۆی كێشه‌ی دارایی ناكۆكی له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت، بۆ نمونه یه‌كێك له هاوسه‌ران ره‌زیل و ئه‌وه‌ی تر ده‌ست بڵاو بێت.
ـ ئالوده بوون
هه‌موو جۆره ئالوده بوونێك كێشه و ناكۆكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ش ته‌نیا ماده هۆشبه‌ره‌كان و جگه‌ره كێشان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئالوده بوون به قومار و ئینته‌رنێتیش ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی له ژیانی هاوسه‌رگیریدا
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤر راسته بيكومان وايه ده سته كانت خؤشبيت به ريزم
به لام به ئه رك نه بيت سه ر جاوةي بابه ت بنيوسه


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh babateki baswda

له‌سه‌ر هێڵ نییه