.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









محمد صلى الله عليه وسلم
میوانەکەی تەختی دڵم... تەرزی ناسکی سەر چڵم... باخی پڕ لە دارو گوڵم... ئەی پیرۆزەی ئاوو گڵم... سڵاو لە تۆ... سڵاو لە تۆ کە تۆ هاتی... پێچاتەوە چەند خوایەتی... بەڵێت کرد بۆ یەک خوایەتی... وتت نا بۆ ئاغایەتی و چینایەتی... ئەی قەڵاچۆی کۆیلایەتی... تۆی هەوێنی برایەتی... ( مُحَمَّدٌ رَسُولُ الله ) خوا خۆی بۆی داوی شایەتی... لە شاری ئیبراهیم پاشای بابانەوە بە خێر هاتی... بە خێر هاتی... ئەی هەوێنی کامەرانی... تۆی مامۆستای پاکی و جوانی... برای نوحی کەشتیەوانی... پادشای وەک سولەیمانی... دەلیلی پێشی کاروانی... دەمەزەردکەری ویژدانی... خاتەمی پێغەمبەرانی... بە سۆزیت و میهرەبانی... ( مەقامی مەحمود )ت هەیە تۆ شایانی... شانازی گەلی کوردانی... پێغەمبەری هەمومانی... تۆ پەنجەرەی عەقڵت سڕی... هەگبەی خورافیاتت دڕی... لە چەتەو ڕێگرتن خوڕی، نانت بڕی... کۆیلەی مڵە ئاغات کڕی... فرمێسکەکانت بۆ سڕی... ئازادیت بە باڵا بڕی... وەکو یوسوف پاشا بووی هەم پێغەمبەر بووی... بۆیە توند دەستت هەڵبڕی... پەیامی ئازادیت چڕی... فەرموت هەموتان بزانن : ئەگەر ( شا )ن و ئەگەر ( شوان )ن... یەک خاک و گۆشت و ئێسقانن... لای خوا هەموتان یەکسانن... حەسەب، نەسەب، جاهو پارە... هەموی لە لای خوا کاو بایە... بۆ قیامەت لە گەڵتان نایە... پێوەر ئیمان و تەقوایە...
ئەوەی لای تۆ پەروەردە بوو، بەرندە بوو... دەرچووی لای تۆ سەرکردە بوو... تەلحە و ئەبو عوبەیدە بوو... ئوسامەی تەمان هەژدە بوو... فێرت کردن ستەم نەکەن... جیاوازی ئەم و ئەو نەکەن... تەرازوی ماف لاسەنگ نەکەن...
نوسوسینی
م. غەریب پێنجوێنی. ڕابەرى خزمەت
لهسهر هێڵ نییه