.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









سێ دۆستت هەنە لەگشت شوێن و کات
خواو پێغەمبەرو موسوڵمانی ڕاست
دوژمنت چوارن ئەی برای ڕێزدار
شەیتان و نەفس و کافرو ستەمکار
زاناکان ووتوویانە: سێ شت مانەوەیان زۆر کەمە: سێبەری هەور لەهاویندا، وە هاوڕێیەتی تاوانبار، وە خانووی بێ بناغە.
ووتوویانە: چەند شتێک هەیە کە لە هەرکەسێکدا ببێ سەرناکەوێ، لەو شتانە: تەمەڵی، وە کات بە فیڕۆدان، وە باوەڕکردن بەقسەی هەموو کەس.
ئەگێڕنەوە جارێک پادشای چین و هیند و ئێران و ڕۆم کۆبونەوە و بڕیاریاندا کە هەریەکەیان قسەیەک بکات کە بەدرێژای مێژوو بۆی بنوسرێتەوە.
پادشای چین ووتی: من ئەو قسەیەی کە ئەمەوێ بیکەم ئەتوانم نەیکەم نەوەک لە دەمم دەرچێ و دوایی بۆم نەگێڕدرێتەوە.
پادشای هیند ووتی: من سەرم لە کەسێک سوڕئەمێنێ کە قسەیەک ئەکا ئەگەر بۆخۆی بێ بەکاری نایەو ئەگەر دژی خۆی بێ لە ناوی ئەبا.
پادشای ئێرانیش ووتی: ئەگەر قسەیەکم کرد قسەکە خاوەنی منە، بەڵام ئەگەر نەمکر من خاوەنی ئەوم.
پادشای ڕۆمیش ووتی: من هەرگیز لەبێ دەنگی پەشیمان نەبومەتەوە، بەڵام کەزۆر قسەم کردبێ هەمیشە پەشیمانی دایگرتووم.
زاناکان ووتوویانە: هەمیشە بێ دەنگ بە، چونکە ڕزگارت ئەکاو ئەت هێڵێتەوە. وە لە قسەی پڕو پووچ دوور بکەوەرەوە، چونکە پەشیمانی لە دوایە.
لهسهر هێڵ نییه