.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









زاناکان ووتوویانە:
هەر وەک وەریئەگری لێشت وەر ئەگیرێ، وەهەموو کار و کردەوەیەک پاداش و سزای بەپێی خۆی بۆ دانراوە لە زۆر هەتا کەم، وەک دەغڵ کە لەسەر ئەندازەی تۆوی بەر ئەدا.
زاناکان ووتوویانە:
ئەو هەژارەی کەخۆی لە دوژمنی بەهێز ئەپارێزێ لە ڕزگارییەوە زۆر نزیکترە لە کەسێکی خاوەن دەسەڵات کە بەدوژمنی هەژار لە خۆی بایی ئەبێ و هاتوچۆی ئەکا.
پێشینان ووتوویانە:
پیاوان سێ جۆرن: نەبەز، ئازا، بەزیو. پیاوی نەبەز ئەوەیە کە کارەساتێکی بەسەردا هات ناشڵەژێ و پەکی ناکەوێ وە چارەی ڕزگاربوونی لەبیر ناچێ.
ئازاش ئەوەیە: کە کارەسات بە گەورە ئەگرێ و لە پێش ڕوودانیا چارەی بۆ ئەدۆزێتەوە. دەردەکە لائەبا لە پێش توشبوونیا وەبەر بەکارەسات ئەگرێ لە پێش هاتنیا.
بەڵام بەزیو هەر لەبیرکردنەوەو دوودڵی و تەمەڵیدایە هەتا لە ناو ئەچێ
دۆستی و دوژمنایەتی لەسەر بارێک ڕاناوەستن، دورنییە کە دۆستایەتی لە ئەنجامدا بگۆرێ بۆ ناحەزی و دوژمنایەتی، وە دوژمنایەتی ببێ بە دۆستی و خۆشەویستی.
زاناکان ووتوویانە:
( پێنج ) ڕەوشت هەیە کە لەهەر کەسێکدا هەبێ پەکی ناکەوێ :
یەکەمیان: ( ئازارنەدانی هیچ زیندەوەرێک )،
دووەم: ( هەستان و دانیشتنی جوان )،
سێ یەم: ( دورکەوتنەوە لەشوێنی خراپ )،
چوارەم: ( ڕەوشتی باش )،
پێنجەم: ( دەست پاکی و ڕاستی لەئیش و کاردا)،
پێشینان ووتوویانە:
ئەوەی خۆت ناتەوێ دەربارەی کەسانی تر مەیکە، چونکە لەمەدا داد پەروەری هەیە.وە لەداد پەروەریدا ڕازیبوونی خواو ئادەمیزاد هەیە.
زاناکان ووتوویانە:
مرۆڤی ژیر نابێ ڕق و کینە دەربارەی کەس بەکار بهێنێ، وەنابێ گەورە و بچووک لە ئادەمیزاد و گیانەوەر بڕەنجێنێ، بەڵکو ئەبێ تاقیان بکاتەوەو سەیری خوو ڕەوشت و کردەوەیان بکات، وە لەگەڵ هەریەکە لەواندا بەپێی خۆی بجوڵێتەوە و ڕەفتار بکات.
زاناکان ووتوویانە
چوار شت هەیە هەرگیز بەکەم دانانرێن هەرچەندە کە کە کەم بن ( ئاگر )، ( دوژمن )، ( نەخۆشی )، ( قەرزاری ).
لهسهر هێڵ نییه