❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-07-03 11:12:05

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

http://www.kurdupload.com/images/GSJBeT1372849830/facebook.PNG


ئا/ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك كه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می پڕ خوێنه‌رترین سایته‌كانی جیهاندا زۆترین به‌كاربه‌ری هه‌یه‌ له‌ زێدی خۆی .
به‌ پێی ئاماره‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكسا یه‌ك له‌ سه‌ر پێنجی خوێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك له‌ ئه‌مریكا و دوای ئه‌ویش وڵاتی هیندستانه‌، كه‌ به‌ رێژه‌ی 7.8% به‌كاربه‌رانی‌ فه‌یس بوك له‌و وڵاته‌ن.
هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕازیل به‌ رێژه‌ی 4.7% و  ئاڵمانیا به‌ رێژه‌ی 4.2%  له‌ ریزی سێهه‌م و چواره‌م وڵاتدان كه‌ زۆرترین به‌كاربه‌رانی تۆڕی فه‌یسبووكیان له‌ خۆ گرتوه‌ و به‌ریتانیا و ئیتاڵیاش به‌ 3.3% له‌ دوو وڵاته‌ن به‌ هاوبه‌شی له‌ پله‌ی پێنجه‌مدان.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك زیاتر له‌ یه‌ك ملیار به‌كاربه‌ری هه‌یه‌ و به‌ پێی ریزبه‌ندی ئه‌لێكسا له‌ پێشی پێشه‌وه‌ی سایته‌ پڕخوێنه‌ر و به‌كاربه‌ره‌كانی جیهانه‌ و دووای ئه‌ویش گوگڵ، یوتیوب و یاهوو دێن.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك له‌ 4 ی شوباتی 2004 له‌ لایه‌ن مارك زۆكربێرگ له‌ ئه‌مریكا دروستكرا و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا جیهانی ته‌نیه‌وه‌.


سه رچاوه / ماڵپه ری ڕادیۆ نه وا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nyan physics (2013-07-03 11:14:29)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-07-03 12:08:17

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsSafari

Re: زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

له‌ كاتی دروست بوونیه‌وه‌ جگه‌ له‌ زیانێكی زۆر و كات كوشتنێكی له‌ خۆرایی ، هیچتری نه‌بوه‌ ،
به‌ هیوام به‌كارهێنه‌رانی زۆر ڕوو له‌ كه‌می بكات ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌سته‌مه‌ !
ده‌ستت خۆش بێت نیان خان ، سه‌ركه‌وت بیت به‌رێزم .

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-07-03 12:32:49

hezha barznjy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-02
دواترین سه‌ردان: 2014-02-05
په‌یامه‌كان: 336
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

دەست خۆش نیان خان
کاکە دیلمان هەموو شتێک لایەنی باشی و لایەنی خراپی هەیە وە هەموو کەسێکیش ئەتوانی فەیس بووک بەکار بهێنی جا چ بە باشە چ بەخراپە تۆ بەس سەیری ئەم کەسانە مەکە کە بە خراپە بەکاری ئەهێنن لەم ووڵاتەی ئێمە زۆرێک بە خراپە بەکاری ئهێنن ئەگینا لە زۆربەی ووڵاتان بۆ کاری باشە بەکاری ئەهێنن هەڵبەتە زۆرێک لە ووڵاتی ئێمە بەکاری ئەهێنن بەڵام ئێمە تەنها لایەنە خراپەکەی ئەبینن،گەر ئەشڵێی بۆ کات کوشتنێکی لە خۆڕای ئەمە کات کوشنت نیە چوونکە تۆ هەر کاتێک ئەچیتە سەر فەیس بووک شتێکی نوێ فێر ئەبیت وابزانم ئەمەش نابێتە کات کوشتن مادەم شتی نوێ فێر ئەبیت،هەموو کەسێکیش بیرکردنەوەی وەک یەک نیە(گەر هەموومان وەک یەک بیربکەینەوە کەواتە بیر ناکەینەوە) لەگەڵ ڕێزمدا،

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hezha barznjy (2013-07-03 13:37:27)

Kurdzhin
هه‌موو کتێبه‌کانی جیهان بخوێنه‌وه‌، هه‌ر چی زانست هه‌یه‌ فێر به‌،به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌لسۆکه‌وتت له‌ گه‌ل ئه‌وان رێک نه‌خه‌یت،نه‌خوێنه‌وارێك ـی مه‌ترسیداری............!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-07-03 12:43:03

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsSafari

Re: زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

hezha barznjy نووسی:

دەست خۆش نیان خان
کاکە دیلمان هەموو ستێک لایەنی باشی و لایەنی خراپی هەیە وە هەموو کەسێکیش ئەتوانی فەیس بووک بەکار بهێنی جا چ بە باشە چ بەخراپە تۆ بەس سەیری ئەم کەسانە مەکە کە بە خراپە بەکاری ئەهێنن لەم ووڵاتەی ئێمە زۆرێک بە خراپە بەکاری ئهێنن ئەگینا لە زۆربەی ووڵاتان بۆ کاری باشە بەکاری ئەهێنن هەڵبەتە زۆرێک لە ووڵاتی ئێمە بەکاری ئەهێنن بەڵام ئێمە تەنها لایەنە خراپەکەی ئەبینن،گەر ئەشڵێی بۆ کات کوشتنێکی لە خۆڕای ئەمە کات کوشنت نیە چوونکە تۆ هەر کاتێک ئەچیتە سەر فەیس بووک شتێکی نوێ فێر ئەبیت وابزانم ئەمەش نابێتە کات کوشتن مادەم شتی نوێ فێر ئەبیت،هەموو کەسێکیش بیرکردنەوەی وەک یەک نیە(گەر هەموومان وەک یەک بیربکەینەوە کەواتە بیر ناکەینەوە) لەگەڵ ڕێزمدا،

كاك هێژا ، به‌ڵی هه‌موو شتێك باشی و خه‌راپی هه‌یه‌ ، منیش ئه‌توانم له‌سه‌ر ئه‌مه‌ قسه‌ بكه‌م كه‌ بینومه‌ و ئه‌یبینم ، وه‌ ئه‌توان ڕای خۆم له‌سه‌ر شوێنی دانیشتوانی خۆم بڵێم ، من سه‌باره‌ت به‌ كوردستان ئه‌پرسم لایه‌نه‌ باشه‌كه‌ی چییه‌ ؟
ئه‌گه‌ر كه‌میه‌ك باشی هه‌بێت به‌ ده‌یان جار زیاتر زیانی هه‌یه‌ ، كه‌واته‌ : ئه‌م باشییه كه‌مه‌ له‌به‌ر زیانه‌ زۆره‌كه‌ی به‌ باش هاژمار ئه‌كرێت ؟
ئه‌و سووده‌ی كه‌ باسی ئه‌كه‌یت و ئه‌م زانیارانه‌ی كه‌ له‌وێ فێری ئه‌بیت ، چه‌ندین شوینیتر هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م زانیارانه‌ی لێه‌وه‌ به‌ ده‌ست بهێنیت ، ڕه‌نگه‌ زیاتریش لێ به‌ ده‌ست بهینیت ،
رێزم بۆت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-07-03 13:43:22

hezha barznjy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-02
دواترین سه‌ردان: 2014-02-05
په‌یامه‌كان: 336
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

کاک دیلمان لە کوردستان یش زۆر لایەنی باش هەیە کە خەڵکی سوودیان لێ وەر گرتوە یەکێک لەمانە لایەنی کۆمەڵایەتی بەهێز ئەکات کە خۆی تۆڕەکە کۆمەڵایەتیە ئەتوانی هاوڕێی نوێ بدۆزیتەو،ئەمەش ئەگەڕێتەوە سەر خۆت کە چ کەسێک ئەکەیت بە هاوڕێی خۆت،منیش ئەڵێم زیانی هەیە بەڵام نابێ لەبەر زیانەکەی باشەکەی فەرەهام بکرێت و بەکاری نەهێنین شتی باش هەر باشە گەر لە نێو هەزاران خراپا بێت ئەم گەر ئەڵێی هەنێک خەڵک بە خراپە بەکاری ئەهێنێ ئەوە تۆ و من و یەکێکیتر ئەتوانین بە باشە بەکاری بهێنین،رێزم هەیە بۆت بەڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2013-07-03 13:50:20

kazhan halabjay
جوانی کوردژین
شوێن: "HALABJA"
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-04-21
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 582
WindowsSafari

Re: زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

:)  3AJIBA!!!!! DLNYAM AM AMARA HALAYA AGINA KURDSTAN  BA PLAY YAKAM DET
DASTAKANT XO6 BET MANDUNABIT

Kurdzhin

خوایە گیان, هەندێ جار زۆر سەختە بۆ من لەوە تێبگەم ...!!
کە دەتەوێ چی بۆ من ڕووبدات, بەڵام متمانەم پێت هەیە ..!!
ئـەوە ئـەزانــم کـە بـاشـترینــم پــێ دەبـەخشــى .. يــالله .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2013-07-03 14:19:56

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

سوپاس بۆ به شداریتان خستنه ڕووی بۆ چونه کانتان تیبنیه کانتان، ئاساییه گه ر ڕای جیاوازمان هه بێت ، بیرکردنه وه ی جیاوازمان هه بێت بگره چه ند ڕای جیاواز هه بێت ئه وه نده بابه ته که ده وڵه مه نتر ده بێت ، هه رچه نده ڕای جیاوازمان هه بێت به ڵام ده کرێت خالی هاوبه شمان هه بێت بۆ نمونه کاکه دیلمان و hezha خاڵی هاو به شیان هه یه ئه ویش کۆکن له سه ر ئه وه ی به کارهێنانی فه یسبووك ڵایه نی خراپی هه یه ، ده سته کانتان خۆش بێت دیلمان و hezha و kazhan سه رکه وتوو و خۆش به خت بن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2013-07-03 14:50:26

hezha barznjy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-02
دواترین سه‌ردان: 2014-02-05
په‌یامه‌كان: 336
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

ڕاستەکەیت نیان خان منیش ئەڵێم کە فەیس بووک لایەنی خراپی هەیە بەڵام بە لایەنی باشی شی هەیە با تەنها لایەنە خراپەکە نەبینن.دووبارە دەست خۆش بۆ بابەتەکەت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2013-07-03 17:30:47

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsSafari

Re: زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

hezha barznjy نووسی:

کاک دیلمان لە کوردستان یش زۆر لایەنی باش هەیە کە خەڵکی سوودیان لێ وەر گرتوە یەکێک لەمانە لایەنی کۆمەڵایەتی بەهێز ئەکات کە خۆی تۆڕەکە کۆمەڵایەتیە ئەتوانی هاوڕێی نوێ بدۆزیتەو،ئەمەش ئەگەڕێتەوە سەر خۆت کە چ کەسێک ئەکەیت بە هاوڕێی خۆت،منیش ئەڵێم زیانی هەیە بەڵام نابێ لەبەر زیانەکەی باشەکەی فەرەهام بکرێت و بەکاری نەهێنین شتی باش هەر باشە گەر لە نێو هەزاران خراپا بێت ئەم گەر ئەڵێی هەنێک خەڵک بە خراپە بەکاری ئەهێنێ ئەوە تۆ و من و یەکێکیتر ئەتوانین بە باشە بەکاری بهێنین،رێزم هەیە بۆت بەڕێزم

سوپاس بۆ خوا به‌م جۆره‌ تێكه‌ڵی نیم ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ فه‌یس بووكم لامن هاورێی ده‌ره‌ومن ، واته‌ هی فه‌یس بووك نیه‌ ،
لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هێز ئه‌كات !؟ به‌ شێكی زۆر نه‌خێر ،
مۆبایل + انترنێت ، به‌شێكی په‌یوه‌ندیه‌كانی بێ هێز كردووه‌ ، پێشوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌سه‌ر بكیته‌وه‌ ئه‌چویته‌ لای واته‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئه‌تبینی ئه‌مه‌ ئه‌بوه‌ به‌ هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ ، به‌ڵام ئیستا به‌شێكی زۆر به‌ فه‌یس بووك و مۆبایل هه‌واڵی ئه‌پرسێت سه‌ردانكرن كه‌م بۆته‌وه‌ ، ناڵێت بینومه‌ ، ئه‌ڵی به‌ فه‌یس بووك قسه‌م له‌گه‌ڵی كردووه‌ یان به‌ مۆبایل ،
ئه‌توانم بڵێم %95 په‌یوه‌ندیه‌كانی فه‌یس بووك سه‌رنه‌كه‌وتون ، من به‌شێكی زۆر ئه‌كاوتنی فه‌یس بووك ئه‌بینم دوو هه‌زار هاورێی یان 3 هه‌زار یان 4 هه‌زار ....هتد هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی نوێیه‌ ؟ یان هاوریه‌تیه‌ ؟
جگه‌ له‌مه‌ش به‌شێكی زۆر خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستی خه‌راپ به‌كاری ئه‌هینیت ، تۆ باسی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌یت ئه‌ڵیی با به‌باش به‌كار بهێنین ، به‌ڵام كه‌ به‌ خه‌راپ به‌كارمان هێنا چی !!؟ ئه‌گه‌ر بیستبێت یان خوێندبێته‌وه‌ كه‌ رێژیه‌كه‌ی زۆر ژن و مێرد به‌ هۆكاری سه‌ركه‌ی فه‌یس بووك ژیانیان تێكچووه‌ ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ خیانه‌تی زه‌وجی ، یان به‌ هۆی فه‌رامۆش كردنی یه‌كتریه‌وه‌ سه‌رقاڵ بوون به‌ فه‌یس بووك ، كاك هێژا نه‌كوڵی له‌ خه‌راپی فه‌یس بووك ناكرێت چونكه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ڕای من نیه‌ به‌شێكی زۆری خه‌ڵك ئه‌م ڕایه‌یان هه‌یه‌ ،
من خۆم فه‌یس بووك به‌كارئه‌هێنم ، به‌ڵام نكوڵی له‌م ڕاستیه‌كان ناكام ، كه‌ فه‌یس بووك زیانی زۆر زۆره‌ ، له‌سه‌رتاشه‌وه‌ ووتم ئه‌گه‌ر سوودی هه‌بێت سووده‌كه‌ی زۆر كه‌مه‌ له‌ چاو ئه‌م زیانه‌ زۆریی كه‌ هه‌یه‌تی ، به‌شێكی زۆریش خه‌ڵكی و به‌كارهێنه‌رانی فه‌یس بووك خۆیان ئه‌زانن زیانێكی زۆری هه‌یه‌ بۆیان به‌ڵام وه‌ك تێكه‌ڵ بونێك پێوه‌ ئه‌ڵوده‌ بوونه‌ ، بۆیه‌ ناتوانن دوور بكه‌وه‌نه‌وه‌ لێی ، تا ئیستاش چه‌ندین وڵاتی پێشكه‌وتوو هه‌وڵی وه‌ستانی فه‌یس بووكیان داوه‌ واته‌ ، هه‌ولیان داوه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان فه‌یس بووك كار نه‌كات له‌به‌ر زیانه‌ زۆره‌كه‌ی و كێشه‌كانی .
رێزم بۆ تۆ كاك هێژا ،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2014-02-08 08:40:50

Mhamada
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-12-07
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 36
WindowsSafari

Re: زۆرترین به‌كاربه‌رانی فه‌یس بوك له‌ چ وڵاتێكن؟

mn la gal awada nim blem xrapa shteki basha  agar bash ba kar bhenret
dast xosh niyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net