❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكى ژیانى ریمۆت كۆنترۆڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-23 16:47:09

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

چیرۆكى ژیانى ریمۆت كۆنترۆڵ

چیرۆكى ژیانى ریمۆت كۆنترۆڵ


پێش چوار مانگ رۆبه‌رت ئادله‌ر كۆچى دوایى كرد له‌ ته‌مه‌نى 93 ساڵى دا ، ئادله‌ر له‌ تۆمارى نوسینگه‌ى ئه‌فراندنى فیدرالى ئه‌مریكا دا 180 داهێنان به‌ ناویه‌وه‌ تۆمار كراوه‌ له‌وانه‌ ریمۆت كۆنترۆڵ كه‌ كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزیۆن له‌ دوره‌وه‌ ده‌گۆڕ‌ێت .
پۆل فارهى رۆژنامه‌نوس له‌ رۆژنامه‌ى ( واشنتن پۆست ) له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ى نوسیوه‌ و ده‌ڵێت (( ریمۆت كۆنترۆڵ ته‌نها سه‌یر كردنى ته‌له‌فزیۆنى نه‌گۆڕ‌ى ، به‌ڵكو ژیانى مۆدێرنیشى گۆڕ‌ى )) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : ( ریمۆت كۆنترۆڵ خودى ته‌له‌فزیۆنیشى گۆڕ‌ى ، ژیان و رۆژانى دوگمه‌ زه‌به‌لاحه‌كانى ته‌نیشتى شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن كۆتایى هات كه‌ به‌ راست و چه‌پ دا باده‌درا یان بۆ سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه‌ ده‌جوڵێنرا ، ئێستا ته‌له‌فزیۆن شێوه‌یه‌كى رێكپۆشانه‌ى وه‌رگرتوه‌ و وه‌ك شاشه‌ى سینه‌ماى لێ هاتوه‌ و ده‌توانرێت به‌ دیواردا هه‌لواسرێت(.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات :( ئه‌وه‌ى گرنگى ریمۆت كۆنترۆڵ نازانێت پێویسته‌ له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن دا دانیشێت و له‌ كه‌ناڵى ژماره‌ 47 بچێت بۆ 470(.
هه‌روه‌ها ئه‌لین گۆدمان ى نوسه‌رى ستونى رۆژنامه‌ى ( بۆستن گلۆب ) باس له‌و داهێنه‌ره‌ ده‌كات و ده‌ڵێت : ( پێویست بوو پیاوێك ریمۆت كۆنترۆڵ دابهێنێت چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ دوو وشه‌ى پیاوانه‌ پێكهاتوه‌ ( كۆنترۆڵ - ریموت واته‌ دور ) من دڵنیام له‌وه‌ى ده‌یڵێم ، گشت پیاوێك له‌ ناخى خۆیه‌وه‌ هیوا ده‌خوازێت ریمۆت كۆنترۆڵێك دابهێنێت كه‌ له‌ دوره‌وه‌ كۆنترۆڵى هاوسه‌ره‌كه‌ى پێ بكات ( .
له‌ ساڵى 1982 نیكۆلا تێستا ى ئه‌مریكى داهێنانى ژماره‌ ( 612.809 ) ى هێنایه‌ كایه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ده‌زگایه‌ك بو بۆ كۆنترۆڵ كردنى بزوێنه‌ر له‌ دوه‌ره‌وه‌ له‌و كاته‌دا رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ئوتومبێل و فرۆكه‌ له‌ئارادا نه‌بوو ، له‌ دواى ته‌نها سێ ساڵ ( رۆدۆلف دیزل ) یه‌كه‌م بزوێنه‌رى سوتێنه‌رى ئوتومبێلى داهێنا چونكه‌ پێشتر بزوێنه‌رى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و كه‌شتى و كارگه‌كان هه‌بوو ، ئه‌و ده‌زگایه‌ى دایهێنا په‌یوه‌ندی نیوان بزوێنه‌رێك بۆ بزوێنه‌رێكى تر بوو ، دواتر ( تێستا ) ئه‌و داهێنانه‌ى له‌ سلكى ( سیم ) گۆڕ‌ى بۆ لاسلكى ( بێسیم).
له‌ ساڵى 1903 لۆیناردۆ تۆرێس ى ئیسپانی چوو بۆ فه‌ره‌نسا و له‌ ئه‌كادیمیاى فه‌ره‌نسا ده‌زگاى بێسیمى كۆنترۆڵ كردنى بزوێنه‌رى له‌ دوره‌وه‌ نمایش كرد و پاش گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ئیسپانیا له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێك دا به‌ ئاماده‌بونى پادشاى ئیسپانیا توانى كۆنترۆڵى به‌له‌مێك بكات له‌ دوره‌وه‌ .
ده‌زگا سه‌ربازیه‌كان ئه‌م داهێنانانه‌یان وه‌رگرت و و داهێنانى دیكه‌ ده‌ستى پێكرد بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئامێرى ئاراسته‌ كردن یان ته‌قاندنى بۆمبى ( تۆربیدۆ ) له‌ دوره‌وه‌ له‌ ساڵى 1910 ، پاشان له‌ ساڵى 1932 بۆ كۆنترۆڵ كردنى فرۆكه‌ كارى كرد ، له‌ ساڵى 1940 یش دا له‌ ئه‌لمانیا كاركرا بۆ كۆنترۆڵ كردنى ته‌قاندنى موشه‌كى واسرفیڵد .
دواى ئه‌وانه‌ و له‌ ساڵى 1953 ئادله‌ر ( پێش چوار مانگ كۆچى دوایى كرد ) به‌ هاریكارى ئایۆجین بۆلى كه‌ ئه‌ندازیارى ئه‌لكترۆنى بوو یه‌كه‌م ریمۆت كۆنترۆڵیان داهێنا بۆ كۆنترۆڵ كردنى رادیۆ له‌ دوره‌وه‌ و كۆمپانیاى ( زیناس ) به‌رهه‌می هێنا و هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنیشى به‌رهه‌مهێنا و هه‌مان تیۆرى پیاده‌ كرد بۆ به‌رهه‌مهێنانى ریمۆت كۆنترۆڵ بۆ كۆنترۆڵ كردنى ته‌له‌فزیۆن ، به‌ڵام زۆر گه‌وره‌ بوو هێنده‌ى جانتایه‌كى سه‌فه‌ر كردن ده‌بوو ، كۆمپانیاكه‌ ئه‌م ئامێره‌ى ناونا ( له‌یزى بون ) چونكه‌ به‌وه‌ ده‌ناسرا كه‌ هانى ته‌مه‌ڵى ده‌دات یان ده‌بێته‌ هۆى ته‌مه‌ڵى .
یه‌كه‌م ریمۆت ته‌كنه‌لۆجیا ( فلاشماتیك ) كه‌ ئیشاره‌تى روناكى به‌كارده‌هێنا به‌ڵام ئه‌م ئامێره‌ش هێنده‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بو چونكه‌ ئه‌و روناكیه‌ له‌كارده‌كه‌وت ئه‌گه‌ر تیشكى خۆر له‌و شوێنه‌دا بوایه‌ كه‌ ئامێره‌كه‌ كارى پێ ده‌كه‌یت ، پاشان ته‌كنه‌لۆجیاى ( سپه‌یس كۆماند ) ده‌ركه‌وت كه‌ شه‌پۆلى ده‌نگى به‌كاردێنا ( ئێستا به‌كاردێت له‌ دواى په‌ره‌پێدانى ) به‌مه‌ش له‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ یه‌كه‌م ریمۆت هێنده‌ى جانتایه‌ك ده‌بوو ، ئێستا دوایین ریمۆت هێنده‌ى مۆبایلێك ده‌بێت به‌ڵام چه‌ند ئه‌ركى ریمۆته‌كه‌ زیاتر بێت كه‌مێك له‌ قه‌باره‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت له‌وانه‌ كارێك هه‌یه‌ كڕ‌یارى ته‌له‌فزیۆن دركى پێ نه‌كات چونكه‌ یه‌ك له‌ سێى نرخى ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ى ده‌یكرێت له‌سه‌ر ریمۆت كۆنترۆڵه‌كه‌یه‌ .
ته‌كنه‌لۆژیاى ریموت چه‌ندین شتى دیكه‌ى گرتۆته‌وه‌ وه‌ك :
پۆرتابڵ - ته‌له‌فونى موبایل
دۆر ئۆپێنه‌ر - بۆ ده‌رگاى پاركى ئوتومبێل
كێرتن موڤه‌ر – بۆ په‌رده‌ى په‌نجه‌ره‌
ئۆتۆ دۆر – بۆ ده‌رگاى ئوتومبێل
ئینجین ستارته‌ر – بۆ ئیش پێكردنى بزوێنه‌رى ئوتومبێل له‌ دوره‌وه‌
به‌م دواییه‌ش ریموت ده‌ركه‌وت بۆ كۆنترۆل كردنى تیڤۆ كه‌ كۆنترۆڵى ته‌له‌فزیۆن ده‌كات و ئه‌و به‌رنامانه‌ تۆمار ده‌كات كه‌ بینه‌ر ده‌یه‌وێت دواتر ته‌ماشاى بكات ، یان ریكلام له‌ نێوان زنجیره‌ و فیلمه‌كان دا لاده‌بات .
به‌ر له‌ سێ ساڵ كاتێك ( تیڤۆ ) ده‌ركه‌وت هه‌ندێك خه‌لك پێیان وابو ئیدى ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن كه‌م ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ بینه‌ر ده‌توانێت ئه‌و به‌رنامانه‌ تۆمار بكات له‌ برى ئه‌وه‌ى بۆ چه‌ند سه‌عاتێك دانیشێت ، به‌ڵام ساڵى رابردوو توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رى خست كه‌ تیڤۆ ئالوده‌بون به‌ ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن كه‌م ناكاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و بینه‌ره‌ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كان تۆماریش بكات له‌ دواى گه‌رانه‌وه‌ى داده‌نیشێت بۆ ته‌ماشاكردنیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-05 19:31:19

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: چیرۆكى ژیانى ریمۆت كۆنترۆڵ

dastakant xosh bet

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-06 15:27:38

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

Re: چیرۆكى ژیانى ریمۆت كۆنترۆڵ

ده ستى توش خوش بيت تابين كيان ........... سوباس بو به يامه كه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-01-29 14:55:44

زانا هیجرانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-14
دواترین سه‌ردان: 2008-10-07
په‌یامه‌كان: 103

Re: چیرۆكى ژیانى ریمۆت كۆنترۆڵ

zanyaryake basha har sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-01-31 15:17:46

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

Re: چیرۆكى ژیانى ریمۆت كۆنترۆڵ

سوباس زانا كيان ..... ده س خوش بو به يامه كه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net