.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










زۆرجار هه‌ستێک له دوودڵی و ئاڵۆزبوون ده‌تگرێت و نا‌توانیت له‌نزیکه‌وه قسه له‌گه‌ڵ چوارده‌وره‌که‌تدا بکه‌یت و هه‌میشه هه‌ست به ته‌ریقبوونه‌وه‌و له‌ده‌ستدانی باوه‌ڕبه‌خۆبوون ده‌که‌یت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بۆنی ده‌مته‌وه‌یه و له‌خۆت ده‌پرسیت ئایا بۆنه‌که‌ی ناخۆشه یا‌ن نا؟.
ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌ی ده‌م له‌چه‌ند هۆکارێکه‌وه‌یه بۆ نمونه (پاک ڕانه‌گرتنی دان، ژانی پووک، داخورانی دانه‌کان به‌هۆی به‌کتریاوه،ئازاری لووت و قوڕگ، که‌م خواردن، سستی کاره‌کانی جگه‌ر).
ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌ش که له‌ده‌مه‌وه دێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خاوه‌نه‌که‌ی ته‌ندروستی باش نیه‌و تووشی کرژبوون و ته‌ریقبوونه‌وه‌ی ده‌کات له‌کاتی قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا، هه‌ستیش ده‌کات لێی دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و ڕووی لێ وه‌رده‌گێڕن به‌هۆی ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی له ده‌میه‌وه دێته ده‌ره‌وه.
هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌رکردنیش ئاسانه:
1- سه‌ره‌تا گه‌ڕان به‌دوای هۆکاری ئه‌و بۆنه لای پزیشک و دواتر چاره‌سه‌رکردنی.
2- دوای هه‌موو نانخواردنێک پاک کردنه‌وه‌ی دانه‌کان به فڵچه‌ی دان شۆردن و گۆڕینی فڵچه‌که هه‌موو مانگێک وه‌ک ڕێگرییه‌ک له گه‌شه‌سه‌ندنی به‌کتریا تیایدا‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو ده‌م.
3- ئاوی لیمۆی تازه له‌ناو ئاودا له‌ده‌م وه‌ربدرێت چونکه سوودی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و به‌کتریایه‌ی له‌ناو ده‌مدا گه‌شه ده‌سێنێت و هه‌میشه بۆنی ناو ده‌م ناخۆش ده‌کات.
4- ڕۆژانه به‌کارهێنانی "کلۆرۆفیل" وه‌ک پاک که‌ره‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌م و دان، ئه‌ویش به به‌کارهێنانی "که‌وچکێکی بچووک بۆ نیو کوپ ئاو"، یا‌ن به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌رمانی دانه‌ی کلۆرۆفیلی تیدایه، چونکه بۆنی ناخۆش و گازه زیانبه‌خشه‌کانی ناو ده‌م هه‌ڵده‌مژێت.
5- زۆر خواردنی سه‌وزه‌ی تازه یا‌ن ڕۆژانه دووجار "یه‌ک که‌وچکی بچووک له کلۆرۆفیل" بکرێته کوپێک شه‌ربه‌ته‌وه و بخورێته‌وه چونکه بۆنی ناو ده‌م خۆش ده‌کات.
6- خواردنی سیر له‌گه‌ڵ ژه‌مه خواردنه‌کاندا چونکه به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌کات و به‌کتریای ناو ده‌م له‌ناو ده‌بات که هۆکاری ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ن.
یه‌كه‌م: خواردنی ڤیتامینی "A,B, G " بۆ به‌هێزکردنی به‌رگری جه‌سته‌و له‌ناوبردنی به‌کتریای زیانبه‌خش.
دووه‌م: دوورکه‌وتنه‌وه له‌خواردنه‌وه‌ی ئاوه گازیاکان چونکه ده‌بێته هۆی چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و گازانه به شانه‌کانی له‌شداو کاتێک بۆنه‌که‌ی دێت بۆنێکی ناخۆش ده‌دات به ده‌م.
nna//

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xoshbe dashte gian babateki baswda ...har bzhit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

dstt xosh har bardawam bit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



سوپاس بۆ تۆش ئه‌ژی گیان ، هیوای کامه‌رانیت بۆ ده‌خوازم گیان ...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



سوپاس به‌ڕێز هاوزان ، هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم ....
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه