❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌وی نیوه‌ڕوان چالاکی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-15 09:14:24

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

خه‌وی نیوه‌ڕوان چالاکی

خه‌وی نیوه‌ڕوان چالاکی مێشک زیاد ده‌کات     

NNA

زۆر له‌ئێمه‌ له‌کاتی کارکردندا هه‌ست به‌خه‌وبردنه‌وه‌ ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ش ته‌مه‌ڵی نیه‌، به‌ڵکو شتێکی ئاساییه‌ کار له‌مرۆڤ ده‌کات، گه‌ر پاش نیوه‌ڕوان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک پشوو بده‌ین یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ چالاکی مێشک و بیرو هۆشمان هه‌روه‌کو خه‌وی شه‌و.
ئه‌وه‌ی زانراویشه‌ خولی نوستنی ته‌واو بۆ ماوه‌ی نه‌وه‌ت خوله‌ک به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ش باشتره‌ له‌خه‌وی قووڵ یان بێهۆشی که‌ که‌سه‌که‌ پێش ته‌واوبوونی خه‌وه‌که‌ هه‌ڵده‌ستێت که‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستکردن به‌ماندووبوون و گۆڕینی تاقه‌ت و ئاره‌زوو، به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌وی سووکه‌وه‌ که‌ وزه‌ی که‌سه‌که‌ نوێ ده‌کاته‌وه،‌ چونکه‌ پاراستنی خولی بایۆلۆجی له‌ڕۆژه‌که‌دا بۆ زامنکردنی هاوسه‌نگی ته‌ندروستی له‌ش و مێشکه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و کاتژمێره‌ خه‌وه‌ی ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆیه‌ که‌ ده‌سته‌به‌ری ده‌کات بۆمان، ئه‌م خه‌وه‌ش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ باشه‌ که‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له‌کارێک ده‌ده‌ن.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکی ده‌ریخستووه‌ كه‌ نوستن بۆ ماوه‌ی نه‌وه‌ت خوله‌ک به‌مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی کار ڕه‌نگه‌ لای ئێواره‌ که‌مێک مێشک چالاک بکات و له‌به‌ره‌به‌یانی داهاتوودا چالاکیه‌کی یه‌کجار زۆری لێ ده‌ر‌که‌وێت، ده‌ریشکه‌وتووه‌ نوستن یارمه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌دات که‌ مۆخ له‌و ڕۆژه‌دا وه‌ریگرتوون، نوستنیش له‌ڕۆژدا یارمه‌تی له‌یادنه‌چوونه‌وه‌ ده‌دات، ئه‌و ماوه‌ی نوستنه‌ هانی مێشک ده‌دات بۆ به‌رگه‌گری دژی له‌یادچوونه‌وه‌و چالاک کردنی مێشک.
لێکۆله‌ره‌وان ده‌ڵێن:"نوستنی ده‌مه‌و نیوه‌ڕوان سوودی بۆ دڵیش هه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی دوورو درێژ چونکه‌ ئه‌گه‌ری‌ توشبوون به‌خورپه‌ی دڵ که‌م ده‌کاته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و خه‌وه‌ یارمه‌تی ڕاگرتنی لێدانی دڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ تێکڕای هه‌ناسه‌داندا که‌ کارتێکردنێکی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ دڵه‌وه‌،  ئاشکراشیان کرد نوستن بۆ ماوه‌ی شه‌ست بۆ نه‌وه‌ت خوله‌ک به‌ تایبه‌تی لای کاتژمێر دووی‌ پاش نیوه‌ڕۆ، کارکردن باش ده‌کات به‌هه‌مان ئه‌و پله‌یه‌ی کاته‌کانی پشوودان له‌شه‌ودا ده‌یدات.
له‌سووده‌کانی تری خه‌وی ده‌مه‌و نیوه‌ڕوان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا سێ جار نوستنی ده‌مه‌و نیوه‌ڕوان بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر سنورێک داده‌نێت بۆ ڕێژه‌ی مردن که‌ به‌هۆی خورپه‌ی دڵ و دڵه‌ خوێنبه‌ره‌کانه‌وه‌یه‌و یارمه‌تی نه‌هێشتنی تێکچوونی نوستن ده‌دات له‌شه‌وه‌کانی وه‌رزی هاویندا.
پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌ خۆیان نه‌ده‌ن به‌ده‌ست کێشه‌ی نوستنه‌وه‌و له‌کاتی نیوه‌ڕواندا‌و پێویسته‌ بنوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی شه‌ودا بتوانن خه‌وێکی قووڵ و درێژ بنوون، چونکه‌ یارماتیان ده‌دات بۆ ڕزگاربوون له‌ئاڵۆزی و کرژبوون.
لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ پێشکه‌وتووه‌کان له‌سه‌ر نوستنی ده‌مه‌و نیوه‌ڕوان دووپاتیان کردۆته‌وه‌‌ مرۆڤ له‌بنه‌ڕه‌تدا دوو جار ئاماده‌بوونێکی ئاسایی هه‌یه‌ بۆ نوستن له‌ڕۆژێکدا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت دوای نیوه‌ڕوان و ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ شه‌ودا، ئه‌مه‌ش وای لێده‌کات زیاتر دڵخۆش بێت و توانای پێدانی زیاتری هه‌بێت له‌کاته‌کانی تری ڕۆژداو یارمه‌تیده‌ریشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کێشه‌ی ترشه‌لۆکیان هه‌یه‌ له‌گه‌ده‌یاندا، له‌كۆتاییدا ده‌رکه‌وتووه‌ نوستنی دوای نیوه‌ڕوان بۆ ماوه‌ی بیست خوله‌ک باشتره‌ له‌خواردنه‌وه‌ی کوپێک قاوه‌ یان هۆشبه‌ره‌کانی تر.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net