❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-11 10:18:57

باوكى مةبةست
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 162

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان


حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باكوری عێراق بریتییه‌ له‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ عێراق كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری عێراق . له‌ ساڵی 1992ز دامه‌زراوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ عێراق به‌به‌رده‌وامی ڕاده‌گه‌یێنن كه‌ كوردستان به‌شێكه‌ له‌ عێراق به‌ڵام ئه‌م هه‌رێمه‌ خاوه‌نی ئاڵاو هێما و سروودو سه‌رۆك و په‌رله‌مان و سوپایێكی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی .
ئه‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ له‌ ساڵی 1994ز  بوو به ‌دووبه‌ش  دوای په‌یدا بوونی جیاوازی ناوخۆیی له‌ نێوان هه‌ردوو (پارتی كوردی سه‌ره‌كی له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مسعود بارزانی وه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی بوون . یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دروستكردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مانێكی تایبه‌ت به‌ خۆی ڕاگه‌یاند و پارێزگای سوله‌یمانی كرد به‌پایته‌ختی خۆی وه‌ پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌لایه‌كی تره‌وه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانێكی تایبه‌ت به‌ خۆی ڕاگه‌یاند و پارێزگای هه‌ولێری كرد به‌ پایته‌ختی خۆی .
له‌ پارێزگای هه‌و‌لێرو له‌ (20) (یه‌نایر)ی ساڵی (2006)ز كۆبونه‌ویه‌ك گرێدرا بۆ هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو دوای سه‌ركه‌وتنی كۆبونه‌وه‌كه‌‌ نیچیرڤان بارزانی ڕاسپێردرا بۆ دروستكردنی حكومه‌تی یه‌كگرتوو .
   پوخته‌ێك ده‌رباره‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی پێشووی كورده‌كان
دروست بوونی ناوچه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئۆتۆنۆمی كورده‌كانی عێراق، له‌ ساڵی (1970)ز دوای ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق تاك لایه‌نه‌ به‌به‌خشینی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كان له‌ عێراقدا بوو كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (مسته‌فا بارزانی) ئه‌م‌ كات ڕای گه‌یاند كه‌ خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كان له‌ ساڵی 1970ز خواسته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی عێراقی نه‌گرتۆته‌ خۆ . كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی له‌و كوردانه‌ بوون كه‌ پشتگیریان و هاوسۆزیان بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بوو . ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی هه‌ولێری كرد به‌پایته‌ختی خۆی وه‌ ئه‌م مافه‌ ئۆتۆنۆمیه‌ خاوه‌نی حكومه‌تێك بوو كه‌ پارته‌ كوردیه‌كانی دژ به‌ حكومه‌ت به‌ حكومه‌تێكی ڕه‌مزی یان كارتۆنیان زانی وه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ كارتۆنیه‌ خاوه‌نی (ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن) و (ئه‌نجومه‌نی دانانی یاسایه‌كان) بوو وه‌ بازنه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م دوو ئه‌نجومه‌نه‌ پارێزگاكانی هه‌لێر و دهۆك و سلێمانی عێراق بوو به‌ڵام له‌ ڕاستی دا ئه‌م دوو دانیشگایه‌ خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتێكی دیاری كراو بوو چونكه‌ خاوه‌نی بڕیار حكومه‌تی ناوه‌ندی بوو .ئه‌م چۆنیه‌تیه‌ به‌م شێوازه‌یه‌ به‌رده‌وام بوو تا شه‌ڕی كه‌ندوای دووهه‌م كه‌ له‌ دوای ئه‌م شه‌ڕه‌ ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌ باشوری عێراق دیاری كراوه‌ ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌ عێراق جه‌ڵه‌وی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر كاروباره‌كانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی له‌ده‌ست دا.
   پوخته‌ێك ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستانی ئێستا
دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی كه‌نداوی دووهه‌م سوپای عێراق و حكومه‌تی عێراق له‌ ساتێكی ئه‌وپه‌ڕی لاوازی دابوو له‌ بواری سه‌ربازی و سیاسی وه‌ دوای دانان و سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌ عێراقدا حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دا له‌ باشوری عێراق له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه‌ تا ئێستاش جێگای گفتوگۆیه‌ هه‌ندێك له‌ توێژه‌ره‌ سیاسیه‌كان هۆكاری كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق و كۆمه‌ڵگای ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌ باكووری عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ جموجۆڵێكی به‌رنامه‌ داڕێژراو له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه‌حكومه‌تی عێراق له‌م بڕوایه‌دا بوو كه‌ كێشه‌ و جیاوازی مێژوویی قوڵی نێوان پارته‌ كوردیه‌ جیاجیاكان ده‌بێته‌ زانینی لاوازی ئه‌م ناوچه‌یه‌  به‌تایبه‌تیش ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌وره‌ دراوه‌ به‌چه‌ند ده‌وڵه‌تیك كه‌ حه‌زناكه‌ن كورد ببێته‌ خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ ئه‌م كشانه‌وه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپای عێراقی په‌رته‌وازه‌بوو ، بۆ ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی ترسی گه‌وره‌ له‌ شیعه‌كان له‌ باشوور كه‌ ئه‌مانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی كورده‌كان بوون به‌یه‌ك ڕێزیان و پشت ئه‌ستوریان به‌ده‌وڵه‌تی ئێران كه‌ هاو سۆزه‌ له‌گه‌ڵ شیعه‌كانی عێراق وه‌ له‌ ڕاستی دا ئه‌م‌ خه‌ونه‌ی حكومه‌ته عێراقی بوو به‌ڕاستی و هاتنه‌دی له‌ دواییدا كه‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌ ناو گێژاوی جیاوازی و كێشه‌ێكی توندی وا كه‌ هیچ ترسێكی له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی ناوه‌ندی دروست نه‌كرد له‌ ماوه‌ی دروست بوونیا وه‌ له‌ هه‌مان كاته‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی توانی جڵه‌وی ده‌سته‌ڵاتی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ باكوری عێراق .
كشانه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ باكووری عیراق كه‌لێنێكی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌روره‌ی دروست كرد كه‌وای كرد كورده‌كان هه‌ڵبژاردنێكی ناوچه‌یی ڕیك بخه‌ن بۆ دروست كردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌ باكووری عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ رێكخرا له‌ ساڵی 1992ز وه‌ دروست بوونی حكومه‌تێكی ده‌سته‌وه‌ستانی لێكه‌وته‌وه له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان . به‌هۆی دابه‌شكردنی هه‌ردوو پارته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ له‌ باكووری عێراق كه‌ پارتی دیموكراتی كورستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مسعود بارزانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆ كایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی و پۆسته‌ وه‌زاریه‌كان نیوه‌ به‌نیوه‌ فیفتی به‌فیفتی ئه‌م دوو پارته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازێك كه‌ سه‌ری كێشا له‌ دواییدا بۆ ئیفیلیج بوونی جموجۆڵی حكومه‌ت و په‌رله‌مان كه‌ هه‌ر وه‌زیرێك و جێگره‌كه‌ی كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به‌ یه‌ كێك له‌ هه‌ردو پارته‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كه‌ بوو یه‌ك ئاستی جێبه‌جێكردن كاره‌كانیان هه‌بوو ئه‌مه‌ش ورده‌ ور‌ده‌ سه‌ری كێشا بۆ كێشه‌و جیاوازی له‌ سه‌ر هه‌بوونی ده‌سته‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌ره‌كی ئابووری كورستان كه‌ ئه‌ویش خاڵی تێپه‌ڕ بوونی سه‌رسنوور به‌ ناوی (ئیبرایهم خه‌لیل) له‌ پارێزگای دهۆك بوو كه‌ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری ناوخۆی نێوان هه‌ردوو پارته‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ له‌ ساڵی 1994ز وه‌ دوای هه‌و‌ڵی چڕوپڕی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و به‌شداری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا و له‌دره‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی زۆری نێوان هه‌ردوو وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی ڕێككه‌وتنێكی ئاشته‌وایی له‌ لایه‌ن بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ واشنتۆن له‌ ساڵی 1998ز مۆر كرا له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی یه‌كێتی نیشتانی كوردستان و پارتی دیموكڕاتی كوردستان هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كێشه‌و ئاشووبی تری به‌ خۆوه ‌بینی وه‌ك كێشه‌وشه‌ڕی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارته‌ ئیسلامیه‌ كوردیه‌كان وه‌ شه‌ڕی  نێوان یه‌كێتی نیشتمان كوردستان وپارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا په‌كه‌كه  له‌لایه‌ك و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایكی تر وه‌ ئه‌م شه‌ڕی دواییه‌ وای كرد كه‌ هێزی سه‌ربازی توركیا بێته‌ نێو خاكی هه‌رێم چه‌ند جارێك به‌به‌هانه‌ی ڕاوه‌ دونانی پارتی كوردی توركی داواكاری جیابونه‌وه‌ له‌ توركیاو مافی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بوو  هه‌ر هه‌موو ئه‌م كێشه‌و شه‌ڕو نه‌بونی ئۆقره‌یی وای كرد كورده‌وكانی هه‌رێم كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌وڕوپا  ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌ته‌كانی تر كه‌ ڕێژه‌ی كۆچ كردنی كورده‌كان له‌ كاتی ده‌سته‌ڵاتی پارته‌ كوردیه‌كان زۆر زیاتر بوو  له‌وه‌ی كه‌ له‌ كاتی ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌بوو.
ئابووری هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ و جیابوو له‌ ئابوری حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ به‌غدا چونكه‌ هه‌رێم ئیشی به‌ دیناری كۆنی عێراقی ده‌كرد كه‌چاپ كرا بو له‌ (سویسرا) له‌بڕی ئیش كردن به‌ دیناری نوێی ی عێراقی كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌كاری ده‌هێنا كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی عێراق وه‌ وه‌ڵاتی (صینی) چاپ ده‌كرا وه‌ ئابووری كوردستان به‌شێوه‌ێكی سه‌ره‌كی پشتی به‌ستبو به‌و گومرگه‌ی كه‌ داینابوو له‌سه‌ر ئه‌م بارهه‌ڵگرانه‌ی كه‌ نه‌وتیان له‌ عێراقه‌وه‌ ده‌گواسته‌وه‌ بۆ توركیا له‌ خاڵی (ئیبراهیم خه‌لیل)له‌سه‌ر سنوور له‌ پارێزگای دهۆك وه ‌هه‌رێم كاری بارزگانیشی ئه‌نجام ده‌دا له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا.
دوای داگیركردنی عێراق له‌ ساڵی (2003) ز هه‌ردوو پارته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ پارتی دیموركراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌ڕه‌كاغه‌زی كێشه‌و جیاوازیان پێچایه‌وه‌ به‌گشتی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تێكی هاوبه‌شی دروستكه‌ن وه ‌هه‌ر دوو پارته‌سه‌ركیه‌كه‌ هاوبه‌شی و هاوشان به‌شدارن له‌ هه‌موو گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌كان كه‌ عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێ هه‌رله‌سه‌ره‌تای ئه‌نجومه‌نی حوكم(مجلس الحكم) و حكومه‌تی عێراقی كاتی و تاهه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و حكومه‌تی عێراقی گواستراوه‌و (الانتقالی) وه‌ هیوایه‌تی كورد ئه‌وه‌یه ‌كه‌ شاری كه‌ركوك كه‌ به‌ نه‌فت دۆڵه‌مه‌نده‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی هه‌رێم پشت به‌ستی به‌ماده‌ی (58) له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دا وه‌ ئێستا مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ برازاكه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌.

Kurdzhin
هەركاتێ‌كەوا ئەجەل هات
هیچ كەسێ‌ ناگاتە فریات
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13038015991.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-02-21 07:44:10

بلند
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-05
دواترین سه‌ردان: 2013-06-12
په‌یامه‌كان: 3

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

dast xosh bi bram sar kawtu bi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-02-28 17:03:01

باوكى مةبةست
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 162

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

chawmani kaka blnd har bzhi sar kawtu bi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-03-09 09:02:29

sorany
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-01
دواترین سه‌ردان: 2008-10-14
په‌یامه‌كان: 3

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

dast xosh mabst gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-03-09 16:40:25

باوكى مةبةست
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 162

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

زؤر سوباس بؤ بةيامةكانت سورانى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-04 13:14:01

GOranO
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-08
په‌یامه‌كان: 94

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

دةست خوش بو زانيارةكانت
بة هيواى بة فراوانبونى دةسةلاتى حكومةت ىهةريم بة بة دةولةتبون

Kurdzhin
! .......  LOve was made for me and you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-05 20:11:18

باوكى مةبةست
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 162

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ئيشالا سوباس بؤتؤش ئةزيزم ريزدارى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-04-10 08:49:53

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-04-10 17:15:57

باوكى مةبةست
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 162

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

zor sopas dasty tosh xosh bit barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-04-21 23:44:13

chaw sawz
پڕشنگی یانە
شوێن: S W E E D
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-18
دواترین سه‌ردان: 2011-12-24
په‌یامه‌كان: 158

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

dast  xosh  kaka  mabast    sarkaw to  bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-05-25 08:24:52

باوكى مةبةست
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2011-08-15
په‌یامه‌كان: 162

Re: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

zor sopas azizm rezdary gyanakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net