.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باكوری عێراق بریتییه له‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ له عێراق كه ده‌كه‌وێته باكوری عێراق . له ساڵی 1992ز دامه‌زراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌ركرده‌كانی كورد له عێراق به‌به‌رده‌وامی ڕاده‌گه‌یێنن كه كوردستان به‌شێكه له عێراق به‌ڵام ئه‌م هه‌رێمه خاوه‌نی ئاڵا‌و هێما و سروود‌و سه‌رۆك و په‌رله‌مان و سوپایێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی .
ئه‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مانه له ساڵی 1994ز بوو به دووبه‌ش دوای په‌یدا بوونی جیاوازی ناوخۆیی له نێوان هه‌ردوو (پارتی كوردی سه‌ره‌كی له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مسعود بارزانی وه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی بوون . یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دروستكردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مانێكی تایبه‌ت به خۆی ڕاگه‌یاند و پارێزگای سوله‌یمانی كرد به‌پایته‌ختی خۆی وه پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌ت و په‌رله‌مانێكی تایبه‌ت به خۆی ڕاگه‌یاند و پارێزگای هه‌ولێری كرد به پایته‌ختی خۆی .
له پارێزگای هه‌ولێرو له (20) (یه‌نایر)ی ساڵی (2006)ز كۆبونه‌ویه‌ك گرێدرا بۆ هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو دوای سه‌ركه‌وتنی كۆبونه‌وه‌كه نیچیرڤان بارزانی ڕا‌سپێردرا بۆ دروستكردنی حكومه‌تی یه‌كگرتوو .
پوختهێك ده‌رباره‌ی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی پێشووی كورده‌كان
دروست بوونی ناوچه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئۆتۆنۆمی كورده‌كانی عێراق، له ساڵی (1970)ز دوای ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق تاك لایه‌نه به‌به‌خشینی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كان له عێراقدا بوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (مسته‌فا بارزانی) ئه‌م كات ڕای گه‌یاند كه خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كان له ساڵی 1970ز خواسته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی عێراقی نه‌گرتۆته خۆ . كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی له‌و كوردانه بوون كه پشتگیریان و هاوسۆزیان بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بوو . ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی هه‌ولێری كرد به‌پایته‌ختی خۆی وه ئه‌م مافه ئۆتۆنۆمیه خاوه‌نی حكومه‌تێك بوو كه پارته كوردیه‌كانی دژ به حكومه‌ت به حكومه‌تێكی ڕه‌مزی یان كارتۆنیان زانی وه ئه‌م حكومه‌ته كارتۆنیه خاوه‌نی (ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن) و (ئه‌نجومه‌نی دانانی یاسایه‌كان) بوو وه بازنه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م دوو ئه‌نجومه‌نه پارێزگاكانی هه‌لێر و دهۆك و سلێمانی عێراق بوو به‌ڵام له ڕاستی دا ئه‌م دوو دانیشگایه خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتێكی دیاری كرا‌و بوو چونكه خاوه‌نی بڕیار حكومه‌تی ناوه‌ندی بوو .ئه‌م چۆنیه‌تیه به‌م شێوازه‌یه به‌رده‌وام بوو تا شه‌ڕی كه‌ندوای دووهه‌م كه له دوای ئه‌م شه‌ڕه ناوچه‌ی دژه فڕین له باشوری عێراق دیاری كراوه ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی له عێراق جه‌ڵه‌وی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر كاروباره‌كانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی له‌ده‌ست دا.
پوختهێك ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستانی ئێستا
دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی كه‌نداوی دووهه‌م سوپای عێراق و حكومه‌تی عێراق له ساتێكی ئه‌وپه‌ڕی لاوازی دابوو له بواری سه‌ربازی و سیاسی وه دوای دانان و سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له عێراقدا حكومه‌تی ناوه‌ندی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دا له باشوری عێراق له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه تا ئێستاش جێگای گفتوگۆیه هه‌ندێك له توێژه‌ره سیاسیه‌كان هۆكاری كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق و كۆمه‌ڵگای ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی له باكووری عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ جموجۆڵێكی به‌رنامه داڕێژراو له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه‌حكومه‌تی عێراق له‌م بڕوایه‌دا بوو كه كێشه و جیاوازی مێژوویی قوڵی نێوان پارته كوردیه جیاجیاكان ده‌بێته زانینی لاوازی ئه‌م ناوچه‌یه به‌تایبه‌تیش ئه‌م ناوچه‌یه ده‌وره دراوه به‌چه‌ند ده‌وڵه‌تیك كه حه‌زناكه‌ن كورد ببێته خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی وه ئه‌م كشانه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپای عێراقی په‌رته‌وازه‌بوو ، بۆ ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی ترسی گه‌وره له شیعه‌كان له باشوور كه ئه‌مانه به پێچه‌وانه‌ی كورده‌كان بوون به‌یه‌ك ڕێزیان و پشت ئه‌ستوریان به‌ده‌وڵه‌تی ئێران كه هاو سۆزه له‌گه‌ڵ شیعه‌كانی عێراق وه له ڕاستی دا ئه‌م خه‌ونه‌ی حكومه‌ته عێراقی بوو به‌ڕاستی و هاتنه‌دی له دواییدا كه هه‌رێمی كوردستان كه‌وته ناو گێژاوی جیاوازی و كێشهێكی توندی وا كه هیچ ترسێكی له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی ناوه‌ندی دروست نه‌كرد له ماوه‌ی دروست بوونیا وه له هه‌مان كاته حكومه‌تی ناوه‌ندی توانی جڵه‌وی ده‌سته‌ڵاتی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ باكوری عێراق .
كشانه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی له باكووری عیراق كه‌لێنێكی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌روره‌ی دروست كرد كه‌وای كرد كورده‌كان هه‌ڵبژاردنێكی ناوچه‌یی ڕیك بخه‌ن بۆ دروست كردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له باكووری عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كه رێكخرا له ساڵی 1992ز وه دروست بوونی حكومه‌تێكی ده‌سته‌وه‌ستانی لێكهوتهوه له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان . به‌هۆی دابه‌شكردنی هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه له باكووری عێراق كه پارتی دیموكراتی كورستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مسعود بارزانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بهسهرۆ كایهتی جه‌لال تاڵه‌بانی دابه‌شكردنی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی و پۆسته وه‌زاریه‌كان نیوه به‌نیوه فیفتی به‌فیفتی ئه‌م دوو پارته رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازێك كه سه‌ری كێشا له دواییدا بۆ ئیفیلیج بوونی جموجۆڵی حكومه‌ت و په‌رله‌مان كه هه‌ر وه‌زیرێك و جێگره‌كه‌ی كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به یه كێك له هه‌ردو پارته دهستهڵاتدارهكه بوو یه‌ك ئاستی جێبه‌جێكردن كاره‌كانیان هه‌بوو ئه‌مه‌ش ورده ورده سه‌ری كێشا بۆ كێشه‌و جیاوازی له سه‌ر هه‌بوونی ده‌سته‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌ره‌كی ئابووری كورستان كه ئه‌ویش خاڵی تێپه‌ڕ بوونی سه‌رسنوور به ناوی (ئیبرایهم خه‌لیل) له پارێزگای دهۆك بوو كه هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری ناوخۆی نێوان هه‌ردوو پارته‌كه‌ی لێكهوتهوه له ساڵی 1994ز وه دوای هه‌وڵی چڕوپڕی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و به‌شداری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا و لهدرهنجامی كۆبونه‌وه‌ی زۆری نێوان هه‌ردوو وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی ڕێككه‌وتنێكی ئاشته‌وایی له لایه‌ن بارزانی و تاڵه‌بانی له واشنتۆن له ساڵی 1998ز مۆر كرا له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی یه‌كێتی نیشتانی كوردستان و پارتی دیموكڕاتی كوردستان هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كێشه‌و ئاشووبی تری به خۆوه بینی وه‌ك كێشهوشهڕی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پارته ئیسلامیه كوردیه‌كان وه شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی نیشتمان كوردستان وپارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا په‌كه‌كه له‌لایه‌ك و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایكی تر وه ئه‌م شه‌ڕی دواییه وای كرد كه هێزی سه‌ربازی توركیا بێته نێو خاكی هه‌رێم چه‌ند جارێك به‌به‌هانه‌ی ڕاوه دونانی پارتی كوردی توركی داواكاری جیابونه‌وه له توركیا‌و مافی سه‌ربه‌خۆیی كه پارتی كرێكارانی كوردستان بوو هه‌ر هه‌موو ئه‌م كێشه‌و شه‌ڕو نه‌بونی ئۆقره‌یی وای كرد كوردهوكانی هه‌رێم كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌وڕوپا ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌ته‌كانی تر كه ڕێژه‌ی كۆچ كردنی كورده‌كان له كاتی ده‌سته‌ڵاتی پارته كوردیه‌كان زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی كه له كاتی ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌بوو.
ئابووری هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ و جیابوو له ئابوری حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا چونكه هه‌رێم ئیشی به دیناری كۆنی عێراقی ده‌كرد كهچاپ كرا بو له (سویسرا) له‌بڕی ئیش كردن به دیناری نوێی ی عێراقی كه حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌كاری ده‌هێنا كه له ناوه‌وه‌ی عێراق وه وه‌ڵاتی (صینی) چاپ ده‌كرا وه ئابووری كوردستان به‌شێوه‌ێكی سه‌ره‌كی پشتی به‌ستبو به‌و گومرگه‌ی كه داینابوو له‌سه‌ر ئه‌م بارهه‌ڵگرانه‌ی كه نه‌وتیان له عێراقه‌وه ده‌گواسته‌وه بۆ توركیا له خاڵی (ئیبراهیم خه‌لیل)له‌سه‌ر سنوور له پارێزگای دهۆك وه هه‌رێم كاری بارزگانیشی ئه‌نجام ده‌دا له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا.
دوای داگیركردنی عێراق له ساڵی (2003) ز هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه پارتی دیموركراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پهڕهكاغهزی كێشه‌و جیاوازیان پێچایه‌وه به‌گشتی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تێكی هاوبه‌شی دروستكه‌ن وه هه‌ر دوو پارتهسهركیهكه هاوبه‌شی و هاوشان به‌شدارن له هه‌موو گۆڕانكاریه سیاسیه‌كان كه عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێ هه‌رله‌سه‌ره‌تای ئه‌نجومه‌نی حوكم(مجلس الحكم) و حكومه‌تی عێراقی كاتی و تاههڵبژاردنهكانی عێراق و حكومه‌تی عێراقی گواستراوه‌و (الانتقالی) وه هیوایه‌تی كورد ئه‌وه‌یه كه شاری كه‌ركوك كه به نه‌فت دۆڵه‌مه‌نده بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی هه‌رێم پشت به‌ستی به‌ماده‌ی (58) له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دا وه ئێستا مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه برازاكه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh bi bram sar kawtu bi
له‌سه‌ر هێڵ نییه



chawmani kaka blnd har bzhi sar kawtu bi
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh mabst gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زؤر سوباس بؤ بةيامةكانت سورانى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه


دةست خوش بو زانيارةكانت
بة هيواى بة فراوانبونى دةسةلاتى حكومةت ىهةريم بة بة دةولةتبون

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ئيشالا سوباس بؤتؤش ئةزيزم ريزدارى
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت


له‌سه‌ر هێڵ نییه



zor sopas dasty tosh xosh bit barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh kaka mabast sarkaw to bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه



zor sopas azizm rezdary gyanakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه