.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









هه‌شت درۆی دایه
1-چیرۆكه‌كه له‌وه ده‌ستی پێكرد كاتێ كه مناڵ بووم,كوری خێزانێكی هه‌ژار بووم له ئه‌فریقیا.ئه‌وه‌نده ههژاربوین ته‌نانه‌ت به‌پێی پێویست خۆراكمان نه‌بوو.هه‌ركاتێك كاتی نانخواردن هاتبا دایكم زۆربه‌ی جار به‌شه برنجی خۆی ئه‌دا پێم.له‌وكاته‌ی كه برنجه‌كه‌ی خۆی دهكردهناو ده‌فره‌كه‌ی من ده‌یگوت:"كوره‌كه‌م ئه‌م برنجه بخۆ.من برسیم نیه".ئه‌وه یه‌كه‌م درۆی دایه بوو.
2- له‌وكاته‌ی كه له گه‌شه‌كردن دابوم,دایكه كۆڵنهدهرهكهم كاتی بێكاری ته‌رخان ده‌كرد بۆ راوكردنی ماسی له رووبارێك كه‌له نزیك ماڵه‌وه‌مان بوو.به‌و هیوایه‌ی بۆ گه‌شه‌م له‌و ماسیه‌ی راوی ده‌كرد بتوانێ كه‌مێك خۆراكی به‌هێزم پێ‌بدا.دوای راوكردن شۆربای ماسی تازه‌ی بۆ لێده‌نام,كه ئاره‌زووی خواردنم پێ به‌رز ده‌بویه‌وه.له‌و كاته‌ی كه شۆرباكهم ده‌خوارد,دایه له‌ته‌نیشتم داده‌نیشت و پاشماوه‌ی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌خوارد كه هێشتا له‌سه‌ر ئێسكه‌كان مابوه‌وه كه‌من خواردبووم.دڵم خورپه‌ی كرد كه ئه‌وه‌م بینی.به‌مه‌ش به كه‌وچكه‌كه‌م ئه‌و گۆشته‌ی كه له پێشم بوو دام پێی.بهلاَم ئه‌و یه‌كسه‌ر ره‌تی كرده‌وه‌و ووتی:"ئه‌م گۆشته بخۆ,كورم.من به‌راستی حه‌زم له گۆشتی ماسی نیه".ئه‌مه‌ش درۆی دووه‌می دایه بوو.
3-له‌پاشان,كاتێ كه له قۆناغی پێش كۆتایی خوێندنی ئاماده‌یی بووم.........بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی خوێندنم بۆ دابین بكات,دایه به‌شداری كرد له پرۆژه‌یه‌كی ئابووری ,هه‌ندێ پاكه‌تی شقارته‌ی به‌كارهاتووی ده‌هێنا كه پێویستیان به‌وه بوو به‌یه‌كه‌وه بلكێنرێن.به‌م كاره كه‌مێك پاره‌ی ده‌ستده‌كه‌وت بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانمان.كاتێ كه زستان داهات,جارێكیان له خه‌و هه‌ستام و بینیم دایكم هێشتا به‌خه‌به‌ره,به‌یارمه‌تی كه‌مێك له رووناكی مۆم و به‌بێ وچان ده‌بوایه كاره‌كه‌ی خۆی له لكاندنی هه‌ندێك پاكه‌تی شقارته‌ی به‌كارهاتوو ته‌واو بكات.ووتم:دایه,برۆ بن‌و ,كات دره‌نگه,سبه‌ی به‌یانی ده‌بێ بچیت بۆ كار.دایه به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه ووتی:"ئازیزه‌كه‌م برۆ بن‌و,من ماندوو نیم".ئه‌مه‌ش سێیه‌م درۆی دایه بوو.
4-دوایین وه‌رزی خوێندن گه‌یشت......دایه بۆئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵم بێت بۆ تاقیكردنه‌وه داوای رێپێدانی كردبوو له‌كاره‌كه‌ی.له‌وكاته‌ی كه خۆر زۆر به‌به‌هێزی ده‌ستی به تیشكدانه‌وه كرد.دایكه بێ وچانهكهم له‌ژێر گه‌رمی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌رێی منی كرد.هه‌ركه زه‌نگه‌كه لێدرا,كه‌نیشانه‌ی ئه‌وه بوودوا تاقیكردنه‌وه ته‌واو بووه.دایه یه‌كسه‌ر پێشوازی لێكردم و كوپێك چای بۆ تێ‌كردم كه له‌ناو شوشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووی.منیش به‌بینینی دایكم به ئاره‌قه داپۆشراوه,یه‌كسه‌ر كوپه‌كه‌ی خۆم دا پێی و داوام لێ‌كرد كه بیخواته‌وه.دایه ووتی:"بخۆوه كورم .من تینوم نیه!" ئه‌مه‌ش چواره‌م درۆی دایه بوو.
5-پاش مردنی باوكم به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه,دایكه هه‌ژاره‌كه‌م ده‌بوایه به‌ته‌نها رۆڵی دایك و باوك ببینێت.ده‌بوایه به‌ته‌نها مه‌سره‌فی ماڵ بكات.ژیانی خێزانه‌كه‌مان زیاتر ئاڵۆزتر بوو.هیچ رۆژێكمان بێ ئازارچه‌شتن و نالاَندن نه‌بوو.حاڵه‌تی خێزانه‌كه‌مان خراپتر بوو,خاڵێكی بهرهحمم كه له نزیك ماڵمانه‌وه ده‌ژیا ناو به‌ناو یارمه‌تی ده‌داین.هاوسێكانمان به‌رده‌وام ئامۆژگاری دایكمیان ده‌كرد كه دووباره شوبكاتهوه.بهلاَم دایكم كه‌لله‌ره‌ق بوو و به‌گوێی ئه‌وانی نه‌ده‌كرد و ده‌یوت:"من پێویستیم پێ نیه".ئه‌مه‌ش پێنجه‌م درۆی دایه بوو.
6-پاش ئه‌وه‌ی كه خوێندنم ته‌واو كرد و كارێكم ده‌سكه‌وت,كاتی ئه‌وه هات كه دایكه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌م واز له‌كار بێنێت.بهلاَم ئه‌و ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ویست,هه‌موو به‌یانیان ده‌چوو بۆ شوێنی فرۆشتنی سه‌وزه بۆ فرۆشتنی هه‌ندێك سه‌وزه له‌پێناو پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی خۆی.من كه له شارێكیتر كارم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌م به به‌رده‌وام هه‌ندێك پاره‌م بۆ ده‌نارد بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی پربكاته‌وه,بهلاَم ئه‌و قه‌بووڵی پاره‌كه‌ی نه‌ده‌كرد.ته‌نانه‌ت له‌وكاتانه‌دا پاره‌كه‌ی بۆ ره‌وانه ده‌كردمه‌وه و ده‌یوت:"من پاره‌ی پێویستم هه‌یه".ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م درۆی دایه بوو.
7-پاش ده‌رچونم له‌كۆلێژ به‌وه‌رگرتنی پله‌ی به‌كالۆریۆس,به‌رده‌وام بووم له‌خوێندن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی ماسته‌ر. مه‌سره‌فی خوێندنه‌كه‌م له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌ك بوو له‌رێگای به‌رنامه‌ی به‌خششی خوێندنه‌وه(منحه دراسیه),له زانكۆیه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی.له‌كۆتاییدا هه‌ر له‌و كۆمپانیایه كارم كرد به موچه‌یه‌كی باش,نیازم وابو كه‌دایكم بێنم بۆ ئه‌مریكا بۆ به‌سه‌ربردنی ژیانی له‌وێ.بهلاَم دایكه شیرینه‌كه‌م نه‌یویست كه كوره‌كه‌ی بێزار بكات.پێی ووتم:"من به‌كه‌لكی ئه‌وێ نایه‌م".ئه‌مه‌ش حه‌وته‌م درۆی دایه بوو.
8-له‌ته‌مه‌نی پیریدا,دایه توشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده بوو و پێویستی به خه‌سته‌خانه بوو.من,كه چه‌نده‌ها میل دوور له ئه‌و ده‌ژیام,له‌وبه‌ری زه‌ریاكانه‌وه گه‌رامه‌وه ماڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی دایكه خۆشه‌ویسته‌كه‌م بكه‌م.به‌لاوازی له ناو جێگاكه‌ی خۆی پاش كردنی نه‌شته‌رگه‌ری پاڵكه‌وتبوو.دایه,كه زۆر به‌ته‌مه‌ن دیاربوو به‌بیرێكی قوڵ چاوی بریه من.هه‌وڵی ده‌دا كه زه‌رده‌خه‌نه بخاته سه‌ر لێوه‌كانی...بهلاَم زه‌حمه‌تی لێبهدیدهكرا.به‌ئاشكرا دیاربوو كه نه‌خۆشیه‌كه له‌شی دایه‌ی لاواز كردوه.زۆر سست و لاواز دیاربوو.چاوم بریه دایكم به‌چاوی پرگریانه‌وه.دڵم ژانی ده‌كرد...زامداربوو به بینینی دایكم له‌و حاڵه‌ته.بهلاَم دایكم به‌و هێزه كه‌مه‌ی كه هه‌یبوو وتی:"ئازیزه‌كه‌م مه‌گری.هیچ شوێنم نایه‌شێ".ئه‌مه‌ش هه‌شته‌م درۆی دایه بوو.
پاش ووتنی هه‌شته‌م درۆی,دایكه ئازیزه‌كه‌م هه‌تا هه‌تایه چاوه‌كانی داخست.
(هاورِێیان .... ئه‌م نوسینه‌م له ده‌قێكی ئینگلیزی وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی,ده‌قه ئینگلیزیه‌كه‌ش له به‌شی ئینگلیزی بلاَو كراوه‌ته‌وه, هبوادارم به رهخنهكانتان له‌بواری وه‌رگێران گه‌وره‌م بكه‌ن)
سةرجاوة : كورديش لؤف
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌سته‌کانت خۆش کوڕه وردیله سه‌رکه‌وتوو بیت به‌هیوام به بابه‌تی جوانتر یانه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌یت
به‌ڕاستی ئه‌م ڕوداوه کاری تێ‌کردم.

له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌ست خۆش بێت سه‌رکه‌وتو بیت به راستی بابه‌تێکی زۆر جوان بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زؤر سوباس ئازيزةكةم سوباس بؤ خويندنةوةى بابةتةكة
له‌سه‌ر هێڵ نییه

دةست خؤش
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن بةهةشت (2008-03-06 08:13:09)
له‌سه‌ر هێڵ نییه

دةست خؤش كاكة وورديلة
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده ست خوش زور جوان وه رت كيرا وه هه ر سه ركه وتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه

يادت بةهاريكة هةميشة سةوزى بر كولة
زيان بةتؤوة جوانة ئةى هةناسةى ئةم دلة
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت به‌رێزم هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه

ديم و ديم و ديمةوا بؤ شوينةوارت ديمةوا جاكاى دورم كرتؤتة بةر بؤ شوينةوارم ديمةوا
له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dast xoshw sarkawtw be
له‌سه‌ر هێڵ نییه