❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هةشت درؤى داية

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-29 20:09:32

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

هةشت درؤى داية

هه‌شت درۆی دایه‌

1-چیرۆكه‌كه‌ له‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كاتێ كه‌ مناڵ بووم,كوری خێزانێكی هه‌ژار بووم له‌ ئه‌فریقیا.ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژاربوین ته‌نانه‌ت به‌پێی پێویست خۆراكمان نه‌بوو.هه‌ركاتێك كاتی نانخواردن هاتبا دایكم زۆربه‌ی جار به‌شه‌ برنجی خۆی ئه‌دا پێم.له‌وكاته‌ی كه‌ برنجه‌كه‌ی خۆی ده‌كرده‌ناو ده‌فره‌كه‌ی من ده‌یگوت:"كوره‌كه‌م ئه‌م برنجه‌ بخۆ.من برسیم نیه‌".ئه‌وه‌ یه‌كه‌م درۆی دایه‌ بوو.

2- له‌وكاته‌ی كه‌ له‌ گه‌شه‌كردن دابوم,دایكه‌ كۆڵنه‌ده‌ره‌كه‌م كاتی بێكاری ته‌رخان ده‌كرد بۆ راوكردنی ماسی له‌ رووبارێك كه‌له‌ نزیك ماڵه‌وه‌مان بوو.به‌و هیوایه‌ی بۆ گه‌شه‌م  له‌و ماسیه‌ی راوی ده‌كرد بتوانێ كه‌مێك خۆراكی به‌هێزم پێبدا.دوای راوكردن شۆربای ماسی تازه‌ی بۆ لێده‌نام,كه‌ ئاره‌زووی خواردنم پێ به‌رز ده‌بویه‌وه‌.له‌و كاته‌ی كه‌ شۆرباكه‌م ده‌خوارد,دایه‌ له‌ته‌نیشتم داده‌نیشت و پاشماوه‌ی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌خوارد كه‌ هێشتا له‌سه‌ر ئێسكه‌كان مابوه‌وه‌ كه‌من خواردبووم.دڵم خورپه‌ی كرد كه‌ ئه‌وه‌م بینی.به‌مه‌ش به‌ كه‌وچكه‌كه‌م ئه‌و گۆشته‌ی كه‌ له‌ پێشم بوو دام پێی.به‌لاَم ئه‌و یه‌كسه‌ر ره‌تی كرده‌وه‌و ووتی:"ئه‌م گۆشته‌ بخۆ,كورم.من به‌راستی حه‌زم له‌ گۆشتی ماسی نیه‌".ئه‌مه‌ش درۆی دووه‌می دایه‌ بوو.

3-له‌پاشان,كاتێ كه‌ له‌ قۆناغی پێش كۆتایی خوێندنی ئاماده‌یی بووم.........بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی خوێندنم بۆ دابین بكات,دایه‌ به‌شداری كرد له‌ پرۆژه‌یه‌كی ئابووری ,هه‌ندێ پاكه‌تی شقارته‌ی به‌كارهاتووی ده‌هێنا كه‌ پێویستیان به‌وه‌ بوو به‌یه‌كه‌وه‌ بلكێنرێن.به‌م كاره‌ كه‌مێك پاره‌ی ده‌ستده‌كه‌وت بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانمان.كاتێ كه‌ زستان داهات,جارێكیان له‌ خه‌و هه‌ستام و بینیم دایكم هێشتا به‌خه‌به‌ره‌,به‌یارمه‌تی كه‌مێك له‌ رووناكی مۆم و به‌بێ وچان ده‌بوایه‌ كاره‌كه‌ی خۆی له‌ لكاندنی هه‌ندێك پاكه‌تی شقارته‌ی به‌كارهاتوو ته‌واو بكات.ووتم:دایه‌,برۆ بنو ,كات دره‌نگه‌,سبه‌ی به‌یانی ده‌بێ بچیت بۆ كار.دایه‌ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ ووتی:"ئازیزه‌كه‌م برۆ بنو,من ماندوو نیم".ئه‌مه‌ش سێیه‌م درۆی دایه‌ بوو.

4-دوایین وه‌رزی خوێندن گه‌یشت......دایه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵم بێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ داوای رێپێدانی كردبوو له‌كاره‌كه‌ی.له‌وكاته‌ی كه‌ خۆر زۆر به‌به‌هێزی  ده‌ستی به‌ تیشكدانه‌وه‌ كرد.دایكه‌ بێ وچانه‌كه‌م له‌ژێر گه‌رمی  بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌رێی منی كرد.هه‌ركه‌ زه‌نگه‌كه‌ لێدرا,كه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌ بوودوا تاقیكردنه‌وه‌ ته‌واو بووه‌.دایه‌ یه‌كسه‌ر پێشوازی لێكردم و كوپێك چای بۆ تێكردم كه‌ له‌ناو شوشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووی.منیش به‌بینینی دایكم به‌ ئاره‌قه‌ داپۆشراوه‌,یه‌كسه‌ر كوپه‌كه‌ی خۆم دا پێی و داوام لێكرد كه‌ بیخواته‌وه‌.دایه‌ ووتی:"بخۆوه‌ كورم .من تینوم نیه‌!" ئه‌مه‌ش چواره‌م درۆی دایه‌ بوو.

5-پاش مردنی باوكم به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌,دایكه‌ هه‌ژاره‌كه‌م ده‌بوایه‌ به‌ته‌نها رۆڵی دایك و باوك ببینێت.ده‌بوایه‌ به‌ته‌نها مه‌سره‌فی ماڵ بكات.ژیانی خێزانه‌كه‌مان زیاتر ئاڵۆزتر بوو.هیچ رۆژێكمان بێ ئازارچه‌شتن و نالاَندن نه‌بوو.حاڵه‌تی خێزانه‌كه‌مان خراپتر بوو,خاڵێكی به‌ره‌حمم كه‌ له‌ نزیك ماڵمانه‌وه‌ ده‌ژیا ناو به‌ناو یارمه‌تی ده‌داین.هاوسێكانمان به‌رده‌وام ئامۆژگاری دایكمیان ده‌كرد كه‌ دووباره‌ شوبكاته‌وه‌.به‌لاَم دایكم كه‌لله‌ره‌ق بوو و به‌گوێی ئه‌وانی نه‌ده‌كرد و ده‌یوت:"من پێویستیم پێ نیه‌".ئه‌مه‌ش پێنجه‌م درۆی دایه‌ بوو.

6-پاش ئه‌وه‌ی كه‌ خوێندنم ته‌واو كرد و كارێكم ده‌سكه‌وت,كاتی ئه‌وه‌ هات كه‌ دایكه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌م واز له‌كار بێنێت.به‌لاَم ئه‌و ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ویست,هه‌موو به‌یانیان ده‌چوو بۆ شوێنی فرۆشتنی سه‌وزه‌ بۆ فرۆشتنی هه‌ندێك سه‌وزه‌ له‌پێناو پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی خۆی.من كه‌ له‌ شارێكیتر كارم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌م به‌ به‌رده‌وام هه‌ندێك پاره‌م بۆ ده‌نارد بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی پربكاته‌وه‌,به‌لاَم ئه‌و قه‌بووڵی پاره‌كه‌ی نه‌ده‌كرد.ته‌نانه‌ت له‌وكاتانه‌دا پاره‌كه‌ی بۆ ره‌وانه‌ ده‌كردمه‌وه‌ و ده‌یوت:"من پاره‌ی پێویستم هه‌یه‌".ئه‌مه‌ش شه‌شه‌م درۆی دایه‌ بوو.

7-پاش ده‌رچونم له‌كۆلێژ به‌وه‌رگرتنی پله‌ی به‌كالۆریۆس,به‌رده‌وام بووم له‌خوێندن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی ماسته‌ر. مه‌سره‌فی خوێندنه‌كه‌م له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌ك بوو له‌رێگای به‌رنامه‌ی به‌خششی خوێندنه‌وه‌(منحه‌ دراسیه‌),له‌ زانكۆیه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی.له‌كۆتاییدا هه‌ر له‌و كۆمپانیایه‌ كارم كرد به‌ موچه‌یه‌كی باش,نیازم وابو كه‌دایكم بێنم بۆ ئه‌مریكا بۆ به‌سه‌ربردنی ژیانی له‌وێ.به‌لاَم دایكه‌ شیرینه‌كه‌م نه‌یویست كه‌ كوره‌كه‌ی بێزار بكات.پێی ووتم:"من به‌كه‌لكی ئه‌وێ نایه‌م".ئه‌مه‌ش حه‌وته‌م درۆی دایه‌ بوو.

8-له‌ته‌مه‌نی پیریدا,دایه‌ توشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ بوو و پێویستی به‌ خه‌سته‌خانه‌ بوو.من,كه‌ چه‌نده‌ها میل دوور له‌ ئه‌و ده‌ژیام,له‌وبه‌ری زه‌ریاكانه‌وه‌ گه‌رامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی دایكه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م بكه‌م.به‌لاوازی له‌ ناو جێگاكه‌ی خۆی پاش كردنی نه‌شته‌رگه‌ری پاڵكه‌وتبوو.دایه‌,كه‌ زۆر به‌ته‌مه‌ن دیاربوو به‌بیرێكی قوڵ چاوی بریه‌ من.هه‌وڵی ده‌دا كه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ بخاته‌ سه‌ر لێوه‌كانی...به‌لاَم زه‌حمه‌تی لێبه‌دیده‌كرا.به‌ئاشكرا دیاربوو كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌شی دایه‌ی لاواز كردوه‌.زۆر سست و لاواز دیاربوو.چاوم بریه‌ دایكم به‌چاوی پرگریانه‌وه‌.دڵم ژانی ده‌كرد...زامداربوو به‌ بینینی دایكم له‌و حاڵه‌ته‌.به‌لاَم دایكم به‌و هێزه‌ كه‌مه‌ی كه‌ هه‌یبوو وتی:"ئازیزه‌كه‌م مه‌گری.هیچ شوێنم نایه‌شێ".ئه‌مه‌ش هه‌شته‌م درۆی دایه‌ بوو.
پاش ووتنی هه‌شته‌م درۆی,دایكه‌ ئازیزه‌كه‌م هه‌تا هه‌تایه‌ چاوه‌كانی داخست.

(هاورِێیان .... ئه‌م نوسینه‌م له‌ ده‌قێكی ئینگلیزی وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی,ده‌قه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ش له‌ به‌شی ئینگلیزی بلاَو كراوه‌ته‌وه‌, هبوادارم به‌ ره‌خنه‌كانتان له‌بواری وه‌رگێران گه‌وره‌م بكه‌ن)


سةرجاوة : كورديش لؤف

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-02-29 21:35:30

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: هةشت درؤى داية

ده‌سته‌کانت خۆش کوڕه‌ وردیله‌   سه‌رکه‌وتوو بیت   به‌هیوام  به‌ بابه‌تی جوانتر   یانه‌که‌  ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌یت
به‌ڕاستی  ئه‌م ڕوداوه‌  کاری تێکردم.

Kurdzhin
به‌مناڵی که‌ لێت  دوور بووم  بیرم ئه‌کردی ...  به‌ڵام ئێستا هه‌ردووچاوم خوێن بارانه‌......
ئه‌م  غوربه‌ته‌  هه‌موو  جوانی  باغ و  گوڵی ...بۆ چاوانم وه‌کو دڕکه‌ و  بۆ  ڕوحیشم چون زیندانه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-02-29 21:50:18

rebwar_halabja
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-24
دواترین سه‌ردان: 2010-03-16
په‌یامه‌كان: 72

Re: هةشت درؤى داية

ده‌ست خۆش بێت سه‌رکه‌وتو بیت به‌ راستی بابه‌تێکی زۆر جوان بوو

Kurdzhin
"پێده‌چێت له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانتدا هاوڕا نه‌بم، به‌ڵام ئاماده‌م له‌پێناو ده‌ربڕینیان خۆمت له‌سه‌ر بکوژم" ڤۆلتێر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-03-02 15:26:52

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: هةشت درؤى داية

زؤر سوباس ئازيزةكةم سوباس بؤ خويندنةوةى بابةتةكة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-03-06 08:09:43

بةهةشت
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-03
دواترین سه‌ردان: 2008-03-06
په‌یامه‌كان: 2

Re: هةشت درؤى داية

دةست خؤش

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن بةهةشت (2008-03-06 08:13:09)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-03-06 08:58:39

ديناخؤشناو
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-03
دواترین سه‌ردان: 2008-03-06
په‌یامه‌كان: 3

Re: هةشت درؤى داية

دةست خؤش كاكة وورديلة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-03-06 09:16:49

lina
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-06
دواترین سه‌ردان: 2009-03-08
په‌یامه‌كان: 22

Re: هةشت درؤى داية

ده ست خوش زور جوان وه رت كيرا وه هه ر سه ركه وتوو بيت

Kurdzhin
خوزكه منيش وه ك به بوله كشت ته مه نم وه رزىَ بوايه
دوور له خه م و تالَى زيان ته نيا كولم بناسيايه ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-31 14:40:33

RANGO
خونچەی نوێ
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-20
دواترین سه‌ردان: 2008-08-19
په‌یامه‌كان: 5

Re: هةشت درؤى داية

يادت بةهاريكة هةميشة سةوزى بر كولة   
زيان بةتؤوة جوانة ئةى هةناسةى ئةم دلة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-31 14:49:21

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: هةشت درؤى داية

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت  به‌رێزم هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .



هاورێت

حسێن ،،، خۆشناو ،،،

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-31 14:50:50

RANGO
خونچەی نوێ
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-20
دواترین سه‌ردان: 2008-08-19
په‌یامه‌كان: 5

Re: هةشت درؤى داية

ديم و ديم و ديمةوا بؤ شوينةوارت ديمةوا جاكاى دورم كرتؤتة بةر بؤ شوينةوارم ديمةوا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-07-31 15:00:02

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: هةشت درؤى داية

Dast xoshw sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net