❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه ورين له نه خوش خانه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-01 21:16:04

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

هه ورين له نه خوش خانه

هه‌ورین له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ ره‌قه‌كه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌وتوه‌و برینپێچه‌كان سه‌رقاڵی‌ ساڕێژكردنی‌ له‌شه‌ سووتاوه‌كه‌ین‌و رۆژانه‌ بڵقه‌كانی‌ بۆ ده‌بڕن، خۆیشی‌ له‌ خه‌می‌ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ داخۆ دوای‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ براكانی‌ ده‌یكوژن یان حكومه‌ت یارمه‌تی‌ ده‌دات‌و له‌ ده‌ستیان رزگاری‌ ده‌كات، چونكه‌ به‌ قسه‌ی‌ خۆی‌ «دوو مناڵه‌كه‌م له‌ برای‌ مێرده‌كه‌من نه‌ك له‌مێرده‌كه‌م، تازه‌ ئه‌م نهێنییه‌ ئاشكرا بووه‌».
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سیروانی‌ ته‌مه‌ن 29ساڵ كه‌ مێردی‌ هه‌ورینه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌كی‌ خۆی‌ سه‌ردانی‌ دكتۆر ده‌كات، له‌ كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ ده‌رمانه‌كاندا دكتۆره‌كه‌ ئاگاداری‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ناتوانێت هه‌موو جۆره‌ ده‌رمانێك بخوات، چونكه‌ بۆ ئه‌م كه‌ نه‌زۆكه‌و مناڵی‌ نابێت هه‌ندێك ده‌رمان تووشی‌ كێشه‌ی‌ زیاتری‌ ده‌كات. ئیتر ئه‌م قسه‌یه‌ی‌ دكتۆر، باری‌ ده‌روونی‌ ده‌شڵه‌ژێنێت‌و یه‌كسه‌رتووشی‌ سه‌رسورمان‌و شڵه‌ژانێكی‌ زۆری‌ ده‌كات، چونكه‌ سیروان ماوه‌ی‌ پێنج ساڵه‌ ژنی‌ هێناوه‌ خاوه‌نی‌ دوو مناڵه‌. بۆیه‌ یه‌كسه‌ر ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌ خه‌زورانی‌ ده‌كات‌و ئاگاداریان ده‌كات كه‌ دكتۆر ئه‌مه‌ی‌ پێ وتوه‌ «هه‌ورین ئه‌م دوومناڵه‌ی‌ له‌كوێ‌ بوو» .
كاتێك روو له‌ماڵه‌وه‌ ده‌كات بێتاقه‌تی‌‌و سه‌رسامییه‌كی‌ زۆر دایده‌گرێت، ورده‌ ورده‌ قسه‌كانی‌ دكتۆر بۆ هه‌ورینی‌ ته‌مه‌ن32 ساڵ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌بێته‌ مشتومڕو ده‌مه‌بۆڵه‌و شه‌ڕیان‌و هه‌ورین وه‌عد له‌ سیروان وه‌رده‌گرێت كه‌ ئه‌گه‌ر راستییه‌كان بدركێنێت نه‌یكوژێت. سیروان به‌ڵێنی‌ ده‌داتێ‌ كه‌ نه‌یكوژێت، هه‌ر له‌وێدا هه‌ورین قسه‌كانی‌ دكتۆر پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌و دان به‌وه‌دا ده‌نێت «ئه‌و دوو مناڵه‌ له‌ سه‌روه‌ری‌ برایه‌تی‌ نه‌ك سیروان». له‌ كاتی‌ ئه‌ومشتومڕه‌دا زه‌نگی‌ مۆبایله‌كه‌ی‌ سیروان لێده‌دات‌و ئه‌مه‌ده‌بێته‌ هه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ورین له‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست براكانی‌ نه‌كه‌وێت‌و نه‌یكوژن سۆپاكه‌ هه‌ڵده‌گرێت‌و به‌ داگیرساوی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌خۆیداو گڕ له‌ خۆی‌ به‌رده‌دات،  به‌ڵام بۆ هۆی‌ زوو فریاكه‌وتنی‌ له‌ لایه‌ن مێرده‌كه‌ی‌‌و پیاوێكی‌ هاوسێیانه‌وه‌، به‌زووترین كات ئاگره‌كه‌ ده‌كوژێنرێته‌وه‌‌و ته‌نها 30%ی‌ جه‌سته‌ی‌ ده‌سوتێت‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌‌و سه‌روه‌ر به‌ ئاشكرا بوونی‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌زانێت قه‌زاكه‌ جێده‌هێڵێت‌و هه‌ڵدێت.
به‌ پێی‌ زانیارییه‌كان، ئێستا ژنه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ كوردستانه‌و ترسی‌ زۆری‌ له‌وه‌ هه‌یه‌ دوای‌ چاككبوونه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ بكوژرێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات كه‌ سه‌روه‌ر به‌ سزای‌ ره‌وای‌ خۆی‌ بگات، چونكه‌ وه‌ك ده‌ڵێت « ئه‌و (شێخ زانا)یه‌كه‌ بۆخۆی‌». (ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ شێخ زانای‌ تیرۆریست له‌ هه‌ولێر كه‌ ده‌ستی‌ هه‌بوو له‌ كوشتنی‌ چه‌ندین خه‌ڵكی‌ بێتاواندا).
یه‌كه‌مجاركه‌ سه‌روه‌ر ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ورینی‌ براژنی‌، له‌و كاته‌دا ده‌ست پێده‌كات كه‌ ماڵی‌ هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ بووه‌. شه‌وێكیان كه‌ سیروان له‌ ماڵه‌وه‌ نابێت‌و هه‌ورین به‌ ته‌نیا له‌ ژووره‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌خه‌وێت، شه‌و دره‌نگانێ‌ سه‌روه‌ر له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ دێته‌ ژووره‌وه‌و ده‌ست ده‌خاته‌ سه‌رده‌می‌ هه‌ورین. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ورین ئه‌وه‌نده‌ی‌ توانای‌ هه‌بووه‌ هاواری‌ كردووه‌، به‌ڵام سه‌روه‌ر ده‌مانچه‌ی‌ خستۆته‌ سه‌ر سه‌ری‌‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێكردووه‌‌و ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ری‌. ئه‌گه‌رچی‌ سه‌روه‌ر خاوه‌نی‌ ژنه‌‌و له‌م شه‌وه‌دا گوێیان له‌ هاواری‌ هه‌ورین بووه‌، به‌ڵام له‌ ترسی‌ مێرده‌كه‌یان خۆیان بێده‌نگ كردووه‌. ئیتر له‌ دوای‌ ئه‌مه‌ سه‌روه‌ر بۆ چه‌ندین جاری‌ تریش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كان‌و هه‌ورینیش له‌ ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌كو له‌ لایه‌ن سه‌روه‌ر یاخود كه‌سوكاریه‌وه‌ بكوژرێت، هه‌رگیز نه‌یوێراوه‌ باسی‌ بكات. زۆر جارانیش ژنه‌كانی‌ سه‌روه‌ر بۆی‌ ده‌گرین ‌و پێیده‌ڵێن «كه‌ ئێمه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان نیه‌ ‌و زۆریش خه‌می‌ تۆمانه‌».
مێردی‌ هه‌ورین هیچ كاتێك هه‌ستی‌ به‌و كاره‌ی‌ براكه‌ی‌ نه‌كردووه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ داوه‌و رێزو خۆشه‌ویستییه‌كی‌ زۆریشی‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خۆی‌ هه‌بووه‌. هه‌ر بۆیه‌ش به‌هۆی‌ داوای‌ هه‌ورینه‌وه‌ دواجار خانوویه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ به‌كرێ‌ بۆگرتوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دركی‌ به‌و په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌ی‌ نێوان سه‌روه‌رو هه‌ورین نه‌كردووه‌.
هه‌ورین ئێستا په‌نجه‌ی‌ په‌شیمانی‌ ئه‌گه‌زێت‌و پێیوایه‌ ده‌بوایه‌ هه‌ر له‌كاتی‌ خۆیدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی‌ ئاشكرا بكردایه‌ به‌ڵام ده‌ڵێت «هه‌میشه‌ ئه‌ترسام له‌وه‌ی‌ براكانم‌و مێرده‌كه‌م بمكوژن بۆیه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌م ئاشكرا نه‌ده‌كردو قه‌د له‌و باوه‌ڕشدا نه‌بووم كه‌ ئه‌مه‌ ئاشكرا بێت به‌هۆی‌ دكتۆره‌وه‌». هه‌ورین ده‌ڵێت «دڵنیابووم له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ گه‌یشتنی‌ براكانم، ژیانم كۆتایی‌ پێدێت، بۆیه‌ بڕیاری‌ خۆسوتاندنمدا». ئه‌گه‌رچی‌ ئێستا ره‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌ورین به‌ره‌و باشی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زگا به‌رپرسه‌كان، خه‌مێك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌خۆن، ئه‌وا دواجار چاره‌نوسی‌ هه‌ورین هه‌ر كوشتن ده‌بێت.
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,

ناوه‌کان خوازیارن

له‌تیشك وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-02 20:48:52

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: هه ورين له نه خوش خانه

dastt  xosh beat  bo  aw karasata  barezm   rasta  hamw  shtek  ru ayat ballam   shteky basha 

ashkray bkaet chonka   hamw  nheneyak har ashkra abet  pewest bawa nakat  besharetawa 
kateky xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-02 21:12:59

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: هه ورين له نه خوش خانه

zor swpas(xambar gwll)bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net