.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هه‌ورین له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه رهقهكهی نه‌خۆشخانه كه‌وتوه‌و برینپێچهكان سه‌رقاڵی ساڕێژكردنی له‌شه سووتاوهكهینو رۆژانه بڵقه‌كانی بۆ ده‌بڕن، خۆیشی له خه‌می ئه‌وه‌دایه كه داخۆ دوای چاكبوونه‌وه‌ی براكانی ده‌یكوژن یان حكومه‌ت یارمه‌تی دهداتو له ده‌ستیان رزگاری ده‌كات، چونكه به قسه‌ی خۆی «دوو مناڵه‌كه‌م له برای مێردهكهمن نه‌ك له‌مێرده‌كه‌م، تازه ئه‌م نهێنییه ئاشكرا بووه».
دوای ئه‌وه‌ی سیروانی ته‌مه‌ن 29ساڵ كه مێردی هه‌ورینه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كی خۆی سه‌ردانی دكتۆر ده‌كات، له كاتی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كاندا دكتۆره‌كه ئاگاداری ده‌كاته‌وه، كه ناتوانێت هه‌موو جۆره ده‌رمانێك بخوات، چونكه بۆ ئه‌م كه نه‌زۆكه‌و مناڵی نابێت هه‌ندێك ده‌رمان تووشی كێشه‌ی زیاتری ده‌كات. ئیتر ئه‌م قسه‌یه‌ی دكتۆر، باری ده‌روونی دهشڵهژێنێتو یهكسهرتووشی سهرسورمانو شڵه‌ژانێكی زۆری ده‌كات، چونكه سیروان ماوه‌ی پێنج ساڵه ژنی هێناوه خاوه‌نی دوو مناڵه. بۆیه یه‌كسه‌ر ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه خه‌زورانی دهكاتو ئاگاداریان ده‌كات كه دكتۆر ئه‌مه‌ی پێ وتوه «هه‌ورین ئه‌م دوومناڵه‌ی له‌كوێ بوو» .
كاتێك روو له‌ماڵه‌وه ده‌كات بێتاقهتیو سه‌رسامییه‌كی زۆر دایده‌گرێت، ورده ورده قسه‌كانی دكتۆر بۆ هه‌ورینی ته‌مه‌ن32 ساڵ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌بێته مشتومڕو ده‌مه‌بۆڵه‌و شهڕیانو هه‌ورین وه‌عد له سیروان وه‌رده‌گرێت كه ئه‌گه‌ر راستییه‌كان بدركێنێت نه‌یكوژێت. سیروان به‌ڵێنی ده‌داتێ كه نه‌یكوژێت، هه‌ر له‌وێدا هه‌ورین قسه‌كانی دكتۆر پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌و دان به‌وه‌دا ده‌نێت «ئه‌و دوو مناڵه له سه‌روه‌ری برایه‌تی نه‌ك سیروان». له كاتی ئهومشتومڕهدا زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی سیروان لێدهداتو ئه‌مه‌ده‌بێته هه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ورین له‌ترسی ئه‌وه‌ی ده‌ست براكانی نهكهوێتو نه‌یكوژن سۆپاكه ههڵدهگرێتو به داگیرساوی نه‌وته‌كه‌ی ده‌كات به‌خۆیداو گڕ له خۆی به‌رده‌دات، به‌ڵام بۆ هۆی زوو فریاكه‌وتنی له لایه‌ن مێرده‌كه‌ی‌و پیاوێكی هاوسێیانه‌وه، به‌زووترین كات ئاگره‌كه دهكوژێنرێتهوهو ته‌نها 30%ی جه‌سته‌ی دهسوتێتو دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌و سه‌روه‌ر به ئاشكرا بوونی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌زانێت قه‌زاكه جێده‌هێڵێت‌و هه‌ڵدێت.
به پێی زانیارییه‌كان، ئێستا ژنه‌كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستانه‌و ترسی زۆری له‌وه هه‌یه دوای چاككبوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه بكوژرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا داوا له حكومه‌ت ده‌كات كه سه‌روه‌ر به سزای ره‌وای خۆی بگات، چونكه وه‌ك ده‌ڵێت « ئه‌و (شێخ زانا)یه‌كه بۆخۆی». (ئاماژه‌یه‌كه بۆ شێخ زانای تیرۆریست له هه‌ولێر كه ده‌ستی هه‌بوو له كوشتنی چه‌ندین خه‌ڵكی بێتاواندا).
یهكهمجاركه سه‌روه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر هه‌ورینی براژنی، له‌و كاته‌دا ده‌ست پێده‌كات كه ماڵی هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه بووه. شه‌وێكیان كه سیروان له ماڵه‌وه نابێت‌و هه‌ورین به ته‌نیا له ژووره‌كه‌ی خۆی ده‌خه‌وێت، شه‌و دره‌نگانێ سه‌روه‌ر له په‌نجه‌ره‌كه‌وه دێته ژووره‌وه‌و ده‌ست ده‌خاته سه‌رده‌می هه‌ورین. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ورین ئه‌وه‌نده‌ی توانای هه‌بووه هاواری كردووه، به‌ڵام سه‌روه‌ر ده‌مانچه‌ی خستۆته سه‌ر سهریو هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه‌و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری. ئه‌گه‌رچی سه‌روه‌ر خاوه‌نی ژنه‌و له‌م شه‌وه‌دا گوێیان له هاواری هه‌ورین بووه، به‌ڵام له ترسی مێرده‌كه‌یان خۆیان بێده‌نگ كردووه. ئیتر له دوای ئه‌مه سه‌روه‌ر بۆ چه‌ندین جاری تریش به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر دهستدرێژییهكانو هه‌ورینیش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو له لایه‌ن سه‌روه‌ر یاخود كه‌سوكاریه‌وه بكوژرێت، هه‌رگیز نه‌یوێراوه باسی بكات. زۆر جارانیش ژنه‌كانی سه‌روه‌ر بۆی ده‌گرین و پێیده‌ڵێن «كه ئێمه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان نیه و زۆریش خه‌می تۆمانه».
مێردی هه‌ورین هیچ كاتێك هه‌ستی به‌و كاره‌ی براكه‌ی نه‌كردووه كه به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ی ئه‌نجامی داوه‌و رێز‌و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریشی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی هه‌بووه. هه‌ر بۆیه‌ش به‌هۆی داوای ههورینهوه دواجار خانوویه‌كی سه‌ربه‌خۆی به‌كرێ بۆگرتوهو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دركی به‌و په‌یوه‌ندییه نهێنیه‌ی نێوان سه‌روه‌رو هه‌ورین نه‌كردووه.
هه‌ورین ئێستا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئهگهزێتو پێیوایه ده‌بوایه هه‌ر له‌كاتی خۆیدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئاشكرا بكردایه به‌ڵام ده‌ڵێت «هه‌میشه ئه‌ترسام له‌وه‌ی براكانمو مێرده‌كه‌م بمكوژن بۆیه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌م ئاشكرا نهدهكردو قه‌د له‌و باوهڕشدا نه‌بووم كه ئه‌مه ئاشكرا بێت به‌هۆی دكتۆره‌وه». هه‌ورین ده‌ڵێت «دڵنیابووم له‌وه‌ی كه به گه‌یشتنی براكانم، ژیانم كۆتایی پێدێت، بۆیه بڕیاری خۆسوتاندنمدا». ئه‌گه‌رچی ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌ورین به‌ره‌و باشی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زگا به‌رپرسه‌كان، خه‌مێك له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌خۆن، ئه‌وا دواجار چاره‌نوسی هه‌ورین هه‌ر كوشتن ده‌بێت.
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
ناوه‌کان خوازیارن
له‌تیشك وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh beat bo aw karasata barezm rasta hamw shtek ru ayat ballam shteky basha
ashkray bkaet chonka hamw nheneyak har ashkra abet pewest bawa nakat besharetawa
kateky xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpas(xambar gwll)bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه