❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خوێنی تیمساح

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-07 20:22:53

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

خوێنی تیمساح

خوێنی تیمساح وه‌ك ئه‌نتی بایۆتیك
 

پڕۆتینی وه‌رگیراو له خوێنی تیمساح له داهاتووییه‌کی نزیکدا ده‌کرێت وه‌ك ئه‌نتی بایۆتیکێکی چالاك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی هۆکاره به‌کتیریاییه‌کان به‌کاربهێنرێت.

توێژه‌ران له‌میانه‌ی کۆنگره‌ی "American Chemical Society" ڕایانگه‌یاند، که ئه‌نتی بایۆتیکی وه‌رگیراو له خوێنی تیمساح ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی سووتاندنه‌وه و هه‌وکردنی پێست و جۆره‌کانی دیکه‌ی نه‌خۆشی به‌کاربهێنرێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیمساح به‌هۆی هه‌ڵچوون و په‌لاماردانی یه‌کتر دووچاری برینداربوونه‌وه ده‌بنه‌وه‌ و له‌پاشان برینه‌کانیان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ به‌کتیریا، ڤایرۆس و که‌ڕوودا دروست ده‌کات، که‌چی له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا برینه‌کان ساڕێژ ده‌بنه‌وه و زیانێکی ته‌ندروستی ئه‌وتۆ به تیمساحه‌کان ناگه‌ێینن.

له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌کارهێنانی ئه‌نتی بایۆتیك ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌کات و سه‌رچاوه‌کانی ئه‌نتی بایۆتیکیش ڕوو له‌که‌مبوونه‌وه ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه ئێستا توێژه‌ران به‌دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی دیکه‌دا سه‌رقاڵن.

ئه‌و ساته‌ی هۆکارێكی وه‌ك به‌کتیریا ده‌چێته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه، سیسته‌می به‌رگری کاتێك هه‌ڵده‌ستێت به وه‌ڵامدانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر دژه به‌کتیریایه‌كی دیاریکراو له‌ناو له‌شدا هه‌بێت.

به‌ڵام توێژه‌رانی "Louisiana" پێیانوایه، که تیمساح به‌بێ بوونی هیچ ئه‌نتی بایۆتیکێك له‌ناو له‌شیاندا به‌رگری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌کتیریا، ڤایرۆس و که‌ڕوو نیشان ده‌ده‌ن.

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك توێژه‌ران هه‌ڵسان به وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێنی تیمساحی ئه‌مه‌ریکی، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌ده‌رمانێك سیسته‌می به‌رگرییان چالاککردن.

له‌پاشان توێژه‌ران هه‌ڵسان به جیاکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌ نه‌خۆشییه‌کان و خڕۆکه سپییه‌کان و پڕۆتینی ئه‌نتی بایۆتیکی.

ئه‌نجامه‌کانی ناو تاقیگه نیشانیانداوه، که به‌بڕێکی که‌م له پڕۆتینی توانیوێتی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له به‌کتیریا له‌ناوبه‌رێت و له‌وانه‌ش "MRSA".

هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆتینه توانیوێتی شه‌ش له هه‌شت جۆری جیاوازی "Candida albicans" بکوژێت. به‌کتیریای ناوبراویش کێشه بۆ ئه‌و مرۆڤانه دروست ده‌کات، ئه‌وانه‌ی سیسته‌مێکی به‌رگری لاوازیان هه‌یه - وه‌ك تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز.

چاره‌سه‌ره چاوه‌ڕنکراوه‌کان

چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، که له‌داهاتوودا له‌ڕێگای ئه‌م پڕۆتینه‌وه ئه‌نتی بایۆتیکی چالاك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه به‌کتیریاییه‌کان وه‌به‌رهه‌مبهێنرێت.

توێژه‌ران له قۆناغی تری لێکۆڵینه‌وه‌کانیان هه‌وڵده‌ده‌ن زانیاری له‌سه‌ر پێکهاته‌ی کیمیاویی پڕۆتینی وه‌رگیراو له خوێنی تیمساحه‌کان کۆبکه‌نه‌وه.

هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئێستا هه‌وڵی ئه‌و ده‌ده‌ن، که پڕۆتینی وه‌رگیراو له خوێنی تیمساحه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "HIV" به‌کاربهێنن، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو تاقیگه بۆیان ده‌رکه‌وت، که خڕۆکه سپییه‌کانی خوێنی تیمساح بۆته هۆکار کوشتنی هه‌موو ڤایرۆسه‌کانی ناو "Petri dish".

دکتۆر "Mark Merchant"، پسپۆری بایۆکیمیاوی،‌ ماوه‌ی چوار ساڵه سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ی سوودمه‌ندییه‌کانی خوێنی تیمساحه ئاشکرای ده‌کات، که تیمی لێکۆڵینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌ ده‌ستکه‌وتووه‌کان له خوێنی تیمساحه‌وه زۆر سه‌رسامن: په‌ره‌پێدانی ئه‌نتی بایۆتیکی چالاك له خوێنی تیمساحه‌وه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی به‌کتیریا یان ڤایرۆس یان که‌ڕه‌ووه‌وه دووچاری مرۆڤ ده‌بنه‌وه.

ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌‌رێکی زۆر هه‌یه، که تۆ ڕۆژێك له ڕۆژان به‌هۆی خوێنی تیمساحه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت."

هه‌روه‌ها پێیده‌چێت، که به‌هۆی کرێمی دروستکراو له خوێنی تیمساحه‌وه چاره‌سه‌ری "Diabetic foot ulcers" بکرێت و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی سووتاندنه‌وه‌ به‌هۆی هه‌وکردنه‌وه بکرێت.

دکتۆر "Mark Merchant" توانیوێتی هه‌مان ئه‌نجامی چاره‌سه‌رکه‌ری له‌خوێنی وه‌رگیراو له تیمساحی ئوسترالییه‌وه ده‌ستبکه‌وێت.

خۆزگه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-09 09:56:03

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: خوێنی تیمساح

dastt xosh bet har awa mabw swdy le wargrn dnya peshkawtw har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-10 11:52:20

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خوێنی تیمساح

ده‌ستت خۆش بێت ئازیزم
بێگومان دونیا پێشکه‌وتووه‌ ، سوود له‌ شتی تریش وه‌رده‌گرین له‌ داهاتوو..


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-12 02:32:06

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: خوێنی تیمساح

slaw
kaka dashte dastt xosh  geyane  mn

kamaran  bet  hardam

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-12 06:59:46

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: خوێنی تیمساح

dastakan xoshbet kaka dashi  balam timsah gandareki zor nashirina balai mnawa....har sarkautu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-12 11:40:39

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خوێنی تیمساح

زۆر سوپاس ئازیزه‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان

ئانیا گیان جا ئێمه‌ پێویستامان به‌ خوێنه‌که‌یه‌تی ناشیرنه‌ ناشیرن نیه‌ که‌یفی خۆیه‌تی



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-12 11:43:54

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: خوێنی تیمساح

hhhhhhhhhhhhh kaka dashty ka nashirin bet kawata pisisha bo har shtek swdi habet ......dwbara dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-04-12 11:48:10

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خوێنی تیمساح

سوپاس ئازیزم بۆ ئه‌وه‌نده‌ ڕقت لێیه‌تی به‌سته‌زمانه‌ چ زه‌ره‌ری تۆی هه‌یه‌  ههههههههههها
به‌خوا ڕاست ده‌که‌ی من زۆر له‌ ددانه‌کانی ده‌ترسم

دووباره‌ سوپاس



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net