.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خوێنی تیمساح وه‌ك ئه‌نتی بایۆتیك
پڕۆتینی وه‌رگیراو له خوێنی تیمساح له داهاتووییه‌کی نزیکدا ده‌کرێت وه‌ك ئه‌نتی بایۆتیکێکی چالاك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زۆربه‌ی هۆکاره بهکتیریاییهکان به‌کاربهێنرێت.
توێژه‌ران له‌میانه‌ی کۆنگره‌ی "American Chemical Society" ڕایانگه‌یاند، که ئه‌نتی بایۆتیکی وه‌رگیراو له خوێنی تیمساح ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی سووتاندنه‌وه و هه‌وکردنی پێست و جۆره‌کانی دیکه‌ی نه‌خۆشی به‌کاربهێنرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیمساح به‌هۆی هه‌ڵچوون و په‌لاماردانی یه‌کتر دووچاری برینداربوونه‌وه ده‌بنه‌وه و له‌پاشان برینه‌کانیان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ به‌کتیریا، ڤایرۆس و که‌ڕوودا دروست ده‌کات، که‌چی له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا برینه‌کان ساڕ‌ێژ ده‌بنه‌وه و زیانێکی ته‌ندروستی ئه‌وتۆ به تیمساحه‌کان ناگهێینن.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌کارهێنانی ئه‌نتی بایۆتیك ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌کات و سه‌رچاوه‌کانی ئه‌نتی بایۆتیکیش ڕوو له‌که‌مبوونه‌وه ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه ئێستا توێژه‌ران به‌دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی دیکه‌دا سه‌رقاڵن.
ئه‌و ساته‌ی هۆکارێكی وه‌ك به‌کتیریا ده‌چێته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه، سیسته‌می به‌رگری کاتێك هه‌ڵده‌ستێت به وه‌ڵامدانه‌وه، ئه‌گه‌ر دژه بهکتیریایهكی دیاریکراو له‌ناو له‌شدا هه‌بێت.
به‌ڵام توێژه‌رانی "Louisiana" پێیانوایه، که تیمساح به‌بێ بوونی هیچ ئه‌نتی بایۆتیکێك له‌ناو له‌شیاندا به‌رگری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌کتیریا، ڤایرۆس و که‌ڕوو نیشان ده‌ده‌ن.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك توێژه‌ران هه‌ڵسان به وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێنی تیمساحی ئه‌مه‌ریکی، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌ده‌رمانێك سیسته‌می به‌رگرییان چالاککردن.
له‌پاشان توێژه‌ران هه‌ڵسان به جیاکردنه‌وه‌ی هۆکاره نه‌خۆشییه‌کان و خڕۆکه سپییه‌کان و پڕۆتینی ئه‌نتی بایۆتیکی.
ئه‌نجامه‌کانی ناو تاقیگه نیشانیانداوه، که به‌بڕێکی که‌م له پڕۆتینی توانیوێتی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له به‌کتیریا له‌ناوبه‌رێت و له‌وانه‌ش "MRSA".
هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆتینه توانیوێتی شه‌ش له هه‌شت جۆری جیاوازی "Candida albicans" بکوژێت. به‌کتیریای ناوبراویش کێشه بۆ ئه‌و مرۆڤانه دروست ده‌کات، ئه‌وانه‌ی سیسته‌مێکی به‌رگری لاوازیان هه‌یه - وه‌ك تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز.
چاره‌سه‌ره چاوهڕنکراوهکان
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، که له‌داهاتوودا له‌ڕێگای ئه‌م پڕۆتینه‌وه ئه‌نتی بایۆتیکی چالاك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه بهکتیریاییهکان وهبهرههمبهێنرێت.
توێژه‌ران له قۆناغی تری لێکۆڵینه‌وه‌کانیان هه‌وڵده‌ده‌ن زانیاری له‌سه‌ر پێکهاته‌ی کیمیاویی پڕۆتینی وه‌رگیراو له خوێنی تیمساحه‌کان کۆبکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئێستا هه‌وڵی ئه‌و ده‌ده‌ن، که پڕۆتینی وه‌رگیراو له خوێنی تیمساحه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "HIV" به‌کاربهێنن، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو تاقیگه بۆیان ده‌رکه‌وت، که خڕۆکه سپییه‌کانی خوێنی تیمساح بۆته هۆکار کوشتنی هه‌موو ڤایرۆسه‌کانی ناو "Petri dish".
دکتۆر "Mark Merchant"، پسپۆری بایۆکیمیاوی، ماوه‌ی چوار ساڵه سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ی سوودمه‌ندییه‌کانی خوێنی تیمساحه ئاشکرای ده‌کات، که تیمی لێکۆڵینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه ده‌ستکه‌وتووه‌کان له خوێنی تیمساحه‌وه زۆر سه‌رسامن: په‌ره‌پێدانی ئه‌نتی بایۆتیکی چالاك له خوێنی تیمساحه‌وه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی به‌کتیریا یان ڤایرۆس یان کهڕهووهوه دووچاری مرۆڤ ده‌بنه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه، که تۆ ڕۆژێك له ڕۆژان به‌هۆی خوێنی تیمساحه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت."
هه‌روه‌ها پێیده‌چێت، که به‌هۆی کرێمی دروستکراو له خوێنی تیمساحه‌وه چاره‌سه‌ری "Diabetic foot ulcers" بکرێت و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی سووتاندنه‌وه به‌هۆی هه‌وکردنه‌وه بکرێت.
دکتۆر "Mark Merchant" توانیوێتی هه‌مان ئه‌نجامی چاره‌سه‌رکه‌ری له‌خوێنی وه‌رگیراو له تیمساحی ئوسترالییه‌وه ده‌ستبکه‌وێت.
خۆزگه


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet har awa mabw swdy le wargrn dnya peshkawtw har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت ئازیزم
بێگومان دونیا پێشکه‌وتووه ، سوود له شتی تریش وه‌رده‌گرین له داهاتوو..
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه





slaw
kaka dashte dastt xosh geyane mn
kamaran bet hardam

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakan xoshbet kaka dashi balam timsah gandareki zor nashirina balai mnawa....har sarkautu bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئازیزه‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان
ئانیا گیان جا ئێمه پێویستامان به خوێنه‌که‌یه‌تی ناشیرنه ناشیرن نیه که‌یفی خۆیه‌تی
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






hhhhhhhhhhhhh kaka dashty ka nashirin bet kawata pisisha bo har shtek swdi habet ......dwbara dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس ئازیزم بۆ ئه‌وه‌نده ڕقت لێیه‌تی به‌سته‌زمانه چ زه‌ره‌ری تۆی هه‌یه ههههههههههها
به‌خوا ڕاست ده‌که‌ی من زۆر له ددانه‌کانی ده‌ترسم
دووباره سوپاس
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه