.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











لاكشمی میتاڵ دهوڵهمهنترینه له به‌ریتانیا
30/4/2008
فرانس پرێس- ئاسۆ
به‌پێی لیستی 2008 بۆ ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سایه‌تی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی "ساندای تایمز"ه‌وه بڵاوكرایه‌وه، لاكشمی میتاڵی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هندی سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای "ئهرسیلۆر میتاڵ" بۆ ساڵی چواره‌م له‌سه‌ریه‌ك له پێشه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی به‌ریتانیاوه ناوی هات.
له ئێستادا لاكشمی میتاڵ خاوه‌نی سامانێكه كه به (7.27) ملیار جونه‌یهی ئیسترلینی مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه ده‌كاته (9.54) ملیار دۆلار، (1.35) ملیار یۆر، به‌پێی ڕۆژنامه‌كه بێت له ساڵی ڕابوردوه‌وه بڕی زیاتر له (5.8) ملیار جونه‌یهی ئیسترلینی چۆته سه‌ر سامانه‌كه‌ی.
به‌وشێوه‌یه میتاڵ ده‌كه‌وێته پێش ڕۆمان ئیبراهیمۆڤیچی گه‌وره بازرگانی نه‌وتی ڕوسیا كه خاوه‌نی (7.11) ملیار جونه‌یهی ئیسترلینیه و خاوه‌نی یانه‌ی تۆپی پێی به‌ناوبانگی "چێڵسی"ه و به‌هه‌مان شێوه پێش دۆق ۆستمنستریش ده‌كه‌وێت كه خاوه‌نی "(7) ملیار جونه‌یهی ئیسترلینییه" و خاوه‌نداری ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و ته‌لار و باڵه‌خانانه‌ش ده‌كات كه ده‌كه‌ونه ناوه‌ندی شاری له‌نده‌نه‌وه.
به‌پێی لیسته‌كه‌ی "ساندای تایمز" بێت ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی له به‌ریتانیادا نیشته‌جێن تادێت سه‌روه‌ت و سامانه‌كانییان ڕوو له زیادبوون ده‌كات و زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی كه خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانێكی گه‌وره‌ن له به‌ریتانیادا و كۆی گشتی پاره‌كانییان ده‌گاته (412.8) ملیار جونه‌یهی ئیسترلینی، به‌و واتایه‌ی كه له‌ماوه‌ی دوانزه ساڵی ڕابوردوه‌وه سامانه‌كانییان به‌بڕی (53) ملیار جونه‌یهی ئیسترلینی ڕووی له زیادبوون كردووه.
ئێستا له به‌ریتانیادا (57) كه‌س له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه هه‌ن، ئه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابوردوودا كه (68) كه‌س بوون و (40) ده‌وڵه‌مه‌ندیش له‌نێوانیاندا له ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌دایك بوونه و به‌پێی لیسته‌كه بێت ته‌نها سێ كه‌س له‌نێوان ئه‌وانه‌ی كه له (10) ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌كه‌من له به‌ریتانیادا له‌دایك بوون.
له‌و ڕووه‌وه فیڵیپ بیریسفۆرد كه له ساڵی 1989وه ئه‌و لیسته ئاماده ده‌كات وتی: "ئه‌و یازده ساڵه‌ی كه حكومه‌ت له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانه‌وه به‌ڕێوه‌براوه، هانده‌ر بووه تا به‌شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له مێژووی هاوچه‌رخی به‌ریتانیادا ئه‌و خاوه‌ن ملیارانه وهدهربكهون و بێنه ئارا".
شاژنه ئیلیزابێسی دووه‌م له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌یا له پله‌ی (264)دا ناوی هاتووه و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی به (320) ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی مه‌زه‌نده‌كراوه و هه‌ردوو كوڕهزاكانیشی "شازاده ولیام و هاری" پێكه‌وه خاوه‌نی (35) ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینیین.
به‌ڵام له‌ونێوه‌نده‌دا سه‌روه‌ت و سامانی پۆڵ ماكارتنی گۆرانیبێژی پێشووی بیتڵز، دوای ئه‌وه‌ی له هیدز میڵزی هاوسه‌ری جیابۆوه له (725) ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینیهوه بۆ (500) ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی ڕووی له پاشه‌كشه‌كرد.
سامانی ئه‌ڵتون جۆنز به (235) ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی و میك جاگز به (225) ملیۆن و ستینگیش (200) ملیۆن مه‌زه‌نده‌كرا.
هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا سه‌روه‌ت و سامانی "جی.
كای . ڕۆلینگ"ی نووسه‌ری سه‌رگوزشته‌كانی "هاری پۆته‌ر" گه‌یشته (560) ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابوردوودا (15) ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی و ڕووی له زیادبوون كردووه.
له‌كۆتایشدا سه‌روه‌ت و سامانه‌كانی د‌یڤید بێكامی یاریزانی تۆپی پێ و ڤكتۆریای هاوسه‌ری به‌بڕی (13) ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابوردوودا ڕووی له زیادبوون كرد و كۆی گشتی گه‌یشته (125) ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ameiz (2008-05-03 20:29:25)

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
خووشکی بەڕێزم ئامێز خان هیوام خۆشیتە..دەستت خۆش بێ
خوا زیادی کات بۆی و ئاگای لە ئێمەش بێ
ئەگەر وادەووڵەمەند بووم خەمت نەبێ خووشکی خۆمم بیر ناچی ههه
دەست خۆش دووبارە

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت ئامێز گیان....ئه‌وه چی ئه‌کات له‌و هه‌مووه پاره‌یه.؟هههههه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس نامۆ گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت یاخوا زوو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت چونکه ئه‌وه‌نده دڵت باشه به‌ڵام له‌خۆشیدا منت له‌بیر نه‌چێته‌وه.....هههها
له‌سه‌ر هێڵ نییه





به‌خوا نازانم چی لێ ده‌کات باخه‌وان گیان خۆزگه هی من بووایه بۆئه‌وه‌ی ئاواته‌کانی مناڵی کوردی پێ بهێنمه دی......
له‌سه‌ر هێڵ نییه