❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی به‌ریتانیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-03 20:28:21

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی به‌ریتانیا

لاكشمی‌ میتاڵ‌ ده‌وڵه‌مه‌نترینه‌ له‌ به‌ریتانیا

30/4/2008



فرانس پرێس- ئاسۆ
به‌پێی‌ لیستی‌ 2008 بۆ ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سایه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی‌ "ساندای‌ تایمز"ه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، لاكشمی‌ میتاڵی‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هندی‌ سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمپانیای‌ "ئه‌رسیلۆر میتاڵ‌" بۆ ساڵی‌ چواره‌م له‌سه‌ریه‌ك له‌ پێشه‌نگی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ به‌ریتانیاوه‌ ناوی‌ هات.
له‌ ئێستادا لاكشمی‌ میتاڵ‌ خاوه‌نی‌ سامانێكه‌ كه‌ به‌ (7.27) ملیار جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌كاته‌ (9.54) ملیار دۆلار، (1.35) ملیار یۆر، به‌پێی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ بێت له‌ ساڵی‌ ڕابوردوه‌وه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ (5.8) ملیار جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌ چۆته‌ سه‌ر سامانه‌كه‌ی‌.
به‌وشێوه‌یه‌ میتاڵ‌ ده‌كه‌وێته‌ پێش ڕۆمان ئیبراهیمۆڤیچی‌ گه‌وره‌ بازرگانی‌ نه‌وتی‌ ڕوسیا كه‌ خاوه‌نی‌ (7.11) ملیار جونه‌یهی‌ ئیسترلینیه‌ و خاوه‌نی‌ یانه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ به‌ناوبانگی‌ "چێڵسی‌"ه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ پێش دۆق ۆستمنستریش ده‌كه‌وێت كه‌ خاوه‌نی‌ "(7) ملیار جونه‌یهی‌ ئیسترلینییه‌" و خاوه‌نداری‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ ئه‌و ته‌لار و باڵه‌خانانه‌ش ده‌كات كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوه‌ندی‌ شاری‌ له‌نده‌نه‌وه‌.
به‌پێی‌ لیسته‌كه‌ی‌ "ساندای‌ تایمز" بێت ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی‌ له‌ به‌ریتانیادا نیشته‌جێن تادێت سه‌روه‌ت و سامانه‌كانییان ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كات و زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی‌ هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی‌ كه‌ خاوه‌نی‌ سه‌روه‌ت و سامانێكی‌ گه‌وره‌ن له‌ به‌ریتانیادا و كۆی‌ گشتی‌ پاره‌كانییان ده‌گاته‌ (412.8) ملیار جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌، به‌و واتایه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دوانزه‌ ساڵی‌ ڕابوردوه‌وه‌ سامانه‌كانییان به‌بڕی‌ (53) ملیار جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌ ڕووی‌ له‌ زیادبوون كردووه‌.
ئێستا له‌ به‌ریتانیادا (57) كه‌س له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ هه‌ن، ئه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ ساڵی‌ ڕابوردوودا كه‌ (68) كه‌س بوون و (40) ده‌وڵه‌مه‌ندیش له‌نێوانیاندا له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌دایك بوونه‌ و به‌پێی‌ لیسته‌كه‌ بێت ته‌نها سێ‌ كه‌س له‌نێوان ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌ (10) ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ یه‌كه‌من له‌ به‌ریتانیادا له‌دایك بوون.
له‌و ڕووه‌وه‌ فیڵیپ بیریسفۆرد كه‌ له‌ ساڵی‌ 1989وه‌ ئه‌و لیسته‌ ئاماده‌ ده‌كات وتی‌: "ئه‌و یازده‌ ساڵه‌ی‌ كه‌ حكومه‌ت له‌لایه‌ن پارتی‌ كرێكارانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌براوه‌، هانده‌ر بووه‌ تا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌گمه‌ن له‌ مێژووی‌ هاوچه‌رخی‌ به‌ریتانیادا ئه‌و خاوه‌ن ملیارانه‌ وه‌ده‌ربكه‌ون و بێنه‌ ئارا".
شاژنه‌ ئیلیزابێسی‌ دووه‌م له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌یا له‌ پله‌ی‌ (264)دا ناوی‌ هاتووه‌ و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی‌ به‌ (320) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌ مه‌زه‌نده‌كراوه‌ و هه‌ردوو كوڕه‌زاكانیشی‌ "شازاده‌ ولیام و هاری‌" پێكه‌وه‌ خاوه‌نی‌ (35) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسترلینیین.
به‌ڵام له‌ونێوه‌نده‌دا سه‌روه‌ت و سامانی‌ پۆڵ‌ ماكارتنی‌ گۆرانیبێژی‌ پێشووی‌ بیتڵز، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هیدز میڵزی‌ هاوسه‌ری‌ جیابۆوه‌ له‌ (725) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسترلینیه‌وه‌ بۆ (500) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌ ڕووی‌ له‌ پاشه‌كشه‌كرد.
سامانی‌ ئه‌ڵتون جۆنز به‌ (235) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌ و میك جاگز به‌ (225) ملیۆن و ستینگیش (200) ملیۆن مه‌زه‌نده‌كرا.
هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا سه‌روه‌ت و سامانی‌ "جی‌.
كای‌ . ڕۆلینگ"ی‌ نووسه‌ری‌ سه‌رگوزشته‌كانی‌ "هاری‌ پۆته‌ر" گه‌یشته‌ (560) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌ و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ ساڵی‌ ڕابوردوودا (15) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌ و ڕووی‌ له‌ زیادبوون كردووه‌.
له‌كۆتایشدا سه‌روه‌ت و سامانه‌كانی‌ دیڤید بێكامی‌ یاریزانی‌ تۆپی‌ پێ‌ و ڤكتۆریای‌ هاوسه‌ری‌ به‌بڕی‌ (13) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ‌ ساڵی‌ ڕابوردوودا ڕووی‌ له‌ زیادبوون كرد و كۆی‌ گشتی‌ گه‌یشته‌ (125) ملیۆن جونه‌یهی‌ ئیسترلینی‌.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ameiz (2008-05-03 20:29:25)

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-03 20:33:04

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی به‌ریتانیا

سڵاوو

خووشکی بەڕێزم ئامێز خان هیوام خۆشیتە..دەستت خۆش بێ

خوا زیادی کات بۆی و ئاگای لە ئێمەش بێ

ئەگەر وادەووڵەمەند بووم خەمت نەبێ خووشکی خۆمم بیر ناچی ههه

دەست خۆش دووبارە

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-03 20:47:39

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی به‌ریتانیا

ده‌ستت خۆش بێت ئامێز گیان....ئه‌وه‌ چی ئه‌کات له‌و هه‌مووه‌ پاره‌یه‌.؟هههههه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-03 22:07:58

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی به‌ریتانیا

سوپاس نامۆ گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت  یاخوا زوو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌  دڵت باشه‌ به‌ڵام له‌خۆشیدا منت له‌بیر نه‌چێته‌وه‌.....هههها

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-03 22:09:12

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی به‌ریتانیا

به‌خوا نازانم چی لێ ده‌کات باخه‌وان گیان خۆزگه‌ هی من بووایه‌  بۆئه‌وه‌ی ئاواته‌کانی  مناڵی کوردی پێ بهێنمه‌ دی......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net