.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نه‌خۆشی ئه‌كزیما
ئه‌كزیما چییه؟
ئه‌كزیما یان هه‌وكردنی درێژخایه‌نی پێست، كۆمه‌ڵێ نه‌خۆشی پێسته كه تێیدا پێسته‌كه سوور ده‌بێته‌وه‌و دهخورێتو وشك‌و زبر دهبێتو بڵقی پچووك ده‌كات كه ئاوێكی ڕوونی تێدایه به‌تایبه‌تی لهدهستو قاچدا.
جۆره‌كانی ئه‌كزیما:
چه‌ند جۆرێك لهئهكزیما هه‌یه كه كه‌مێك جیاوازی له‌هۆكارو نیشانه‌كانیاندا هه‌یه، لێره‌دا به‌كورتی جۆره‌كانیان باس ده‌كه‌ین:
-زۆرترین ڕێژه‌ی ئه‌كزیما جۆرێكه پێی ده‌وترێت (Atopic Eczema) یان ئه‌كزیمای ناوه‌كی (Endogenous Eczema)، هه‌رچه‌نده جۆره‌كانی تریش رێژه‌یان كه‌م نییه.
- ئه‌كزیمای ده‌ره‌كی (Exogenous Eczema) كه به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌و كه‌سه پێی هه‌ستیاره ئایا خواردن بێت، ده‌رمان یان پاككه‌ره‌وه‌و مادده‌ی كیمیایی كه به‌خه‌ست به‌كارده‌هێنرێت یان شتێك له‌ژینگه‌دا بێت.
-ئه‌كزیمای چه‌وری (Seborrhoeic Eczema): فره ههستیاریو ئه‌كزیما دروست ده‌بێت به‌هۆی چه‌وری پێسته‌وه، به‌زۆری له‌منداڵی خوار ته‌مه‌ن یه‌كساڵ ده‌بینرێت، به‌زۆری له‌پێستی سه‌ردا دهردهكهوێتو زۆرجاریش له‌چه‌ند مانگێكدا نامێنێت.
-ئه‌كزیمای ده‌والی (Stasis Eczema) تووشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه پیرن یان ده‌والی قاچیان هه‌یه به‌هۆی وهستانو په‌نگخواردنه‌وه‌ی خوێن.
-ئه‌كزیمای بازنه‌یی (Discoid Eczema).
چاره‌سه‌ر: زۆر گرنگه بزانین كه ده‌رمان به‌شێكه له چاره‌سه‌ر.
ئه‌كزیمای ناوه‌كی له‌وانه‌یه به‌درێژایی ته‌مه‌ن بمێنێ، به‌ڵام ده‌كرێت كاریگه‌ریی‌و نیشانه‌كانی كه‌م بكرێنه‌وه‌و به‌گشتی چاره‌سه‌ری ئه‌كزیما ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه:
_ چاره‌سه‌ری ناوماڵ Home treatment
وه‌كو دووركه‌وتنه‌وه له‌و شتانه كه نه‌خۆشییه‌كه پێی ته‌شه‌نه ده‌سێنێ، وه‌كو به‌كارهێنانی پاككه‌ره‌وه به‌خه‌ستی یان جۆری خواردن یان بارێكی ژینگه‌یی وه‌كو سه‌رما.
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كرێمو مه‌ڵحه‌می چه‌وركردن كه وشكبوونه‌وه‌و خورو كه‌م ده‌كاته‌وه.
- چاره‌سه‌ری پزیشكی Medical treatment
كه ده‌رمانی دژه هستامیان (Antihistamine)و ستیرۆید (Steroid) به‌شێوه‌ی كرێمو مهلحهمو لوشن حهبو شروبو دهرزیو هتد...
به‌گوێره‌ی قورسی حاڵه‌ته‌كه‌و تهمهنو باری ته‌ندروستی، پزیشك بڕیاری هێزی ده‌رمانه‌كه‌و چۆنێتی‌و ماوه‌ی به‌كارهێنانی ده‌دا به‌نه‌خۆش.
-ده‌رمانی دژه به‌رگری(Immunosuppressive Drugs) كه كار ده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری.
هه‌ندێ جار به‌كتریا له شوێنی خوران گه‌شه دهكاتو ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت به Antibiotic.
له حاڵه‌ته زۆر قورسه‌كاندا چاره‌سه‌ر له‌نه‌خۆشخانه ده‌كرێ به‌تایبه‌تی منداڵ.
awenakan

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh kaka shadost bo babatakat har sarkawtw bit


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xoshbet hawrea gean bo aw zanyrya har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to saza sarkawtu bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas botosh shajwan xan har bzhit
له‌سه‌ر هێڵ نییه